هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران لەبەنی سەدرەوە تا حەسەن ڕۆحانی

هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران لەبەنی سەدرەوە تا حەسەن ڕۆحانی

758 خوێندراوەتەوە

خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1979

خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەپاش شۆرشی گەلانی ئێران لەڕێكەوتی (25/ 1/ 1980) بەبەشدرای ( 107 ) كاندید ئەنجامدرا، زیاتر (20 ملیۆن ) هاوڵاتی مافی بەشداربوونیان هەبوو، نزیكەی ( 14 ملیۆن و 152 هەزار و 877 ) هاوڵاتی بەشداری دەنگدان بوون، كەدەكاتە ڕێژەی (68%)، لەیەكەمین خولی دەنگدان ( ئەبوالحسن بەنی صەدر ) هەڵبژێردرا وەك سەرۆك كۆمار. بەلێسەندنەوەی متمانە لە بەنی صەدر، دوای سالێك و شەش مانگ، خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێ كرد.


خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1981

لەپاش ساڵێك لە جەنگی ( عێراق - ئێران ) لەڕێكەوتی ( 24/ 7/ 1981 ) هەڵبژاردن ئەنجام درا. بەپێی یاسا لەڕێكەوتی ( 4/ 7/ 1981 ) ئەنجومەنی نوێنەران، ڕەزامەندبوونی كاندیدەكانی سپارد بە ئەنجومەنی پاسەوان ( شورای نگهبان )، لەم خولەدا (71) كەس دوای كاندید بوونیان پێشكەش بە ئەنجومەنی پاسەوان كرد، تەنها (4) كەس لەو ژمارەیە ڕەزامەندی درا لەسەر كاندید بوونیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری.
لەم هەڵبژاردنەدا ( 22 ملیۆن ) هاوڵاتی مافی بەشداریان هەبوو بۆ هەڵبژاردن، لەو ڕێژەیە (14) ملیۆن هاوڵاتی بەشداری هەڵباردنەكەبوون، كەدەكاتە ڕێژەی (64.24%). ئەو چوار كاندیدەی بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بوون، پێكاتبوون لە ( سەید ئەكبەری پەروەرش/ ئەندام پەرلەمان، عەباس شەیبانی/ پزیشك، حەبیبوڵا عەسكەر ئەولادی مسوڵمان/ ئەندام پەرلەمان، محەمەد عەلی ڕەجای ). ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەم خولە ( محەمەد عەلی ڕەجای ) ڕێژەی (90%)ی بەدەست هێنان و بووە دووەمین سەرۆك كۆماری ئێران.
لەدوای كوشتنی سەرۆك كۆمار لەڕێكەوتی ( 30/ 8/ 1981 )، راستەوخۆ ئامادەكاری كرا بۆ خولی سێیەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

خولی سێیەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1981

لەڕێكەوتی (2/ 10/ 1981) سێیەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام درا. لەم هەڵبژاردنەدا (22 ملیۆن و 400 سەد هەزار) هاوڵاتی مافی بەشداربوونیان لەهەڵبژاردنەكاندا هەبوو. لەو ژمارەیەش (16 ملیۆن و 8 هەزار) دەنگدەر بەشداری دەنگدان بوون، دەكاتە ڕێژەیی (74.24%). لەم خولەی هەڵبژاردندا (46) كەس دوای كاندیدبوونیان پێشكەش بە ئەنجومەنی پاسەوان كرد، لەو ژمارەیەش (4) كەسیان ڕەزامەندیان لەسەر درا. ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێژەی (95%) دەنگەكانی بەدەست هێنا و بووبە سەرۆك كۆمار.


خولی چوارەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1985

لەڕێكەوتی ( 16/ 8/ 1985 ) هەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆك كۆمار ئەنجامدرا، لەم هەڵبژاردندا (50) كەس داوایان پێشكەش كرد بۆ كاندیدبوونی سەرۆك كۆمار، لەو ژمارەیە (3) كەس لەلایەن ئەنجومەنی پاسەوان (شورای نگهبان) ڕەزامەندی لەسەر درا. لەم هەڵبژاردنەدا (25 ملیۆن و 133 هەزار و 802 ) هاوڵاتی مافی بەشداری بوونیان هەبوو، لەو ڕێژەیە (14 ملیۆن و 238 هەزار و 587) هاوڵاتی بەشداری دەنگدان بوون كە دەكاتە (54.78%).
كاندیدەكانی ئەم هەڵژبژاردنە بۆ سەرۆك كۆمار پێكهاتبوون لە ( ئایەتوڵا خامنەیی، حەبیبوڵا عەسكەرئەولادی مسوڵمان، مەحمود كاشانی )، ئایەتوڵا خامنەیی ڕێژەیی (12 ملیۆن و 205 هەزار) دەنگی بەدەست هێنا، كەدەكاتە ڕێژەی (85%) دەنگەكان.


خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1989

لە ڕێكەوتی (28/ 7/ 1989) هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێكرد، بەهۆی مردنی خومەینی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، و هەڵبژاردنی ئایەتوڵا خامنەیی وەك ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا، هاوكات لەپۆستی سەرۆك كۆماری ئێران بوو. ئەمەش وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری پێشخست. لەم خولەی هەڵبژاردندا (79) كەس داوای كاندیدبوونیان پێشكەش كرد، لەو ژمارەیەش دوو كەس لەلایەن ئەنجومەنی پاسەوانەوە ڕەزامەندیان لەسەر درا، لەو دوو كەسەش (ئەكبەری هاشمی ڕەفسنجانی/ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران) و ( عەباس شەیبانی/ ئەندام پەرلەمان )بوون.
لەم هەڵبژاردنەدا (30 ملیۆن 139 هەزار و 598 ) هاوڵاتی مافی بەشداری هەڵبژاردنیان بوو. لەو ڕێژەیە (16 ملیۆن و 452 هەزار و 477) هاوڵاتی بەشداری دەنگدان بوون كە دەكاتە ڕێژەیی (54.59%). براوەی هەڵبژاردنەكە ئەكبەری هاشمی ڕەفسنجانی بوو، بەدەنگی (15 ملیۆن و 550 هەزار و 528) و ڕێژەیی (94%) بوو بەسەرۆك كۆمار.


خولی شەشەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1993

لەڕێكەوتی (11/ 6/ 1993) هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام درا، لەم خولەدا (33 ملیۆن و 156 هەزار و 55) هاوڵاتی مافی بەشداریان هەبوو لەهەڵبژاردن، لەو ڕێژەیە (16 ملیۆن و 796 هەزار و 796 هەزار و 787) هاوڵاتی بەشداری هەڵبژاردنەكان بوون، كەدەكاتە (50.66%).
ژمارەی ئەو كەسانەی داوایان پێشكەش كرد بۆ كاندیدبوونی سەرۆك كۆمار ژمارەیان (128) كەس بوون، لەو ژمارەیەش ئەنجومەنی پاسەوان ڕەزامەندی لەسەر ناوەكانی (ئەحمەد تەوەكولی، عەبدوڵڵا جاسبی، ڕەجعلی تاهری، ئەكبەری هاشمی ڕەفسنجانی)، ئەكبەری هاشمی ڕەفسنجانی دەنگی (10 ملیۆن و 566 هەزار و 499) دەنگدەری بەدەست هێنا، كە دەكاتە ڕیّژەی (63%) بەمەش بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆك كۆماری بەدەست هێنا.


خولی حەوتەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 1997

هەڵبژاردنی ئەم خولەی سەرۆكایەتی لەڕێكەوتی (23/ 5/ 1997) ئەنجام درا، (36 ملیۆن و 466 هەزار و 487) هاوڵاتی مافی بەشداربوونیان هەبوو، لەو ڕێژەیەش (29 ملیۆن و 145 هەزار و 745) هاوڵاتی بەشداری دەنگیاندا لەهەڵبژاردنەكەدا، كەدەكاتە (79.92%). ئەنجومەنی پاسەوان ڕەزامەندبوو لەسەر (4) كەس وەك كاندیدی بۆ سەرۆك كۆمار لەكۆی (238) دوای پێشكەش كراو بۆ سەرۆك كۆماری ئێران. ئەو چوار كەسەی ڕەزامەندیان لەسەر درا (سەید محەمەد خاتەمی، حوجەتولئسلام عەلی ئەكبەری ناتقی نوری، محەمەد رەی شەهری، سەید ڕەزا زەوارەیی)، سەید عەلی محەمەد خاتەمی دەنگی (20 ملیۆن و 138 هەزار و 784) دەنگدەری بەدەست هێنا، كەدەكاتە ڕێژەی (69%) كۆی ژمارەی دەنگدەران و بووبە پێنجەمین سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران.

خولی هەشتەمین هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 2001

لەڕێكەوتی (8/ 6/ 2001) دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجام درا. لەم هەڵبژاردنەدا (42 ملیۆن و 170 هەزار و 230) هاوڵاتی مافی بەشداری كردنی هەبوو لەهەڵبژاردنەكەدا، لەو ڕێژەیەش (28 ملیۆن و 155 هەزار و 969) هاوڵاتی بەشداری هەڵبژاردن بوو، كە دەكاتە رێژەی (67.77%) . لەم هەڵبژاردنەدا (817) كەس دوای كاندیدبوونیان پێشكەش بە ئەنجومەنی پاسەوان كرد، لەو ژمارەیەش (10) كەس ڕەزامەندی لەسەر درا بۆ كاندیدبوونیان لەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی پاسەوانەوە، بۆ جاری دووەم سەید محەمەد خاتەمی هەڵبژێردرایەوە بەدەنگی (21 ملیۆن و 659 هەزار و 53) دەنگی بەدەست هێنا كەدەكاتە ڕێژەی (77%).


خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 2005
هەڵبژاردنی خولی نۆیەمی سەرۆك كۆمار لە ڕێكەوتی (17/ 6/ 2005) ئەنجام درا، لەم خولەدا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەبەر ئەوەی دەنگی كاندیدەكان لەیەكەوە نزیك بوون و هیچ یەكێكیان زۆرینەی دەنگەكەی بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردن كەوتە گەڕی دووەمەوە لەنێوان (ئەكبەری هاشمی ڕەفسنجانی و ئەحمەدی نەژاد).
لەم خولەی هەڵبژاردندا (1014) كەس دوای كاندیدبوونیان پێشكەش بە ئەنجومەنی پاسەوان كرد، لەو ژمارەیە (6) كەس لەلایەن ئەنجومەنی پاسەوانەوە ڕەزامەندی كاندیدبوونیان وەرگرت، بەڵام لەپاشتر بەهۆی بڕیارێكی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەحوكمی حكومەتی ناسراوە، ڕەزامەندی كاندیدبوون درا بە (مستەفا معین و موحسن مهرعلیزادە). لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردندا (29.400.857) هاوڵاتی دەنگی دا، كەدەكاتە ڕێژەی (67.84%). بەڵام لەگەڕی دووەم دا (27.959.253) دەنگدەر بەشداری هەڵبژاردن بوون، ڕێژەكەی دەكاتە (59.76%). گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی ئەم خولە، هاشمی ڕەفسنجانی لەپێشەوەی هەموو كاندیدەكان بوون، بەڵام زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست نەهێنا و هەڵبژارد چووە گەڕی دووەمەوە، كێبڕكێی گەڕی دووەم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی لەنێوان ئەكبەری هاشمی ڕەفسنجانی و مەحمود ئەحمەدی نەژاد دەستی پێ كرد. لەئەنجامدا مەحمود ئەحمەدی نەژاد بووە براوەی هەڵبژاردن. شایەنی وتنە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی یەك ملیۆن و دووسەد هەزار دەنگ پوچەڵ كرا، كەدەكاتە ڕێژەی (4.2%).


خولی دەیەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 2009

ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی (12/ 6/ 2009) هەڵبژاردنی خولی دەیەم دەستی پێ كرد. لەم هەڵبژاردنەدا (44.199.997) ملیۆن كەس مافی بەشداری هەڵبژاردنیان هەبوو، لەو ژمارەیەش ڕێژەی (85%) بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماربوون. بەپێی ئامار و ئەنجامەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد بۆ جاری دووەم زۆرترین ڕێژەی دەنگەكانی بەدەست هێنا و بەجیاوازی (13) ملیۆن دەنگ لەپێش میر حوسین موسەوییەوە بوو. لەم بەشداری لەهەڵبژاردنەدا لەپارێزگای یەزد، ڕێژەی بەشداری (100%)بوو. پاش هەڵبژاردن خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستی پێكرد و لایەنگرانی میر حوسەین موسەی ئەنجامی هەڵبژاردینان ڕەت كردەوە.


خولی یازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 2013

ڕێكەوتی (14/ 6/ 2013) هەڵبژاردنی یازدەمین خولی سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێ كرد، لەم هەڵبژاردنەدا (50.483.192) ملیۆن هاوڵاتی مافی بەشداری هەڵبژاردنەكانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (36.704.156) ملیۆن دەنگدەر بەشداری دەنگدان بوون، كەدەكاتە ڕێژەی (72.7%). بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن حەسەن ڕۆحانی (18.613.329) دەنگی بەدەست هێنا كەدەكاتە ڕێژەی (50.71%)، بووبە سەرۆك كۆماری ئێران.


خولی دوازدەیەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی 2000

ئەم خولەی هەڵبژاردن لەڕێكەوتی (19/ 5/ 2017) بەڕێوەچوو، لەكۆی (1636) كەس، شەش كەسایەتی لەلایەن ئەنجومەنی پاسەوانەوە ڕەزامەندی كاندیدبوونیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار لەسەردرا. لەم هەڵبژاردنەدا (56.410.234) ملیۆن هاوڵاتی مافی بەشداربوونیان لەهەڵبژاردندا هەبوو، لەو ڕێژەیەش (41.366.085) ملیۆن هاوڵاتی دەنگیاندا لەهەڵبژاردنەكەدا، كەدەكاتە ڕێژەی (73.3%) دەنگی ناوخۆیی و (7%) دەنگی دەنگدەری دەرەوەی ئێران. كێبڕكێی ئەم خولە زیاتر لەنێوان حەسەن ڕۆحانی و سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی بوون، بەپێ ئەنجامە ڕاگەیاندراوەكانی وەزارەتی ناوخۆ حەسەن ڕۆحانی بەبەدەست هێنانی دەنگی (23.636.652) ملیۆن دەنگدەر، كەدەكاتە ڕێژەی (57%)دا، بۆ خولێكی دیكە بوویەوە بەسەرۆك كۆماری ئێران.

هەڵبژاردنی خولی سیازدەیەمی سەرۆك كۆمار، هاوكات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی شارۆچكەكانی لەتەكدا ئەنجام دەردێت لەڕێكەوتی (١٨/ ٦/ ٢٠٢١) گەلانی ئێران دەچنە سەرسندوقەكانی دەنگدان و هەشتەمین سەرۆكی وڵاتەكەیان هەڵدەبژێرن.

 

author photo
دەرچوی بەشی زانستە ڕامیارییەكان
بەڕێوەبەری ناوەندی حەمرین بۆ توێژینەوەی ستراتیژی