ڕاپۆرتێكی ئەمریکی: بەم شێوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم نەوتی کوردستان تاڵان دەکەن

ڕاپۆرتێكی ئەمریکی: بەم شێوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم نەوتی کوردستان تاڵان دەکەن

4079 خوێندراوەتەوە


نوسەر و ڕۆژنامەنوسی دیاری ئەمریکی (ئەیرین بانکو ( ERIN BANCO-، لە پەرتووکەکەیدا بە ناونیشانی (خەونی بۆرییەکان: بەتاڵانبردنی نەوتی عێراق ) کە بڕیاروایە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا، لەلایەن(Columbia Global Reports) بڵاوبکرێتەوە، باسی لە تاڵانکردنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ یەکەمجار پێگەی (newsweek)ی ئینگلیزی، پوختەیەک لەم کتێبەی لە کانونی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە، زۆرینەی ماڵپەڕە عەرەبییەکان هەر زوو بۆ زمانی عەرەبیان وەرگێڕا.


قەیرانی دارایی و چارەنوسی کۆمپانیا نەوتییەکان
لەگەڵ پاشەکشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان، دەستپێکێک بوو بۆ هەندێک لە کۆمپانیا نەوتیە جیهانیەکان، بۆ پرسیارکردن دەربارەی ئەوەی ئایا کوردستان هێشتا گۆڕەپانێکی لەبارە بۆ وەبەرهێنانێکی باش لە بواری نەوت و وزەدا؟


ئەو شكستە دارایی و ئابوری و سیاسی و سەربازییەی روبەروی كوردستان بویەوە، وایكرد هەندێك لە كۆمپانیاكان لە بەشێك كێڵگە نەوتیەكان بكشێنەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک لەو کۆمپانیانە ئەو پارەیەیان وەرنەگرت، کە هەرێمی کورستان بەڵێنی پێدابوون، ئەمەش دوای ئەو تەنگژە دارایییەی توشی هات، سەرباری داواکارییە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان، چونکە حکومەتی هەرێمی کورستان نەیتوانی بۆ ماوەی چەندین مانگ پارەی کارمەندەکانی بدات.

 

،،

لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانی بواری نەوتەوە هەرێمی كوردستان ئاگادارنەکراوەتەوە لەم گەندەڵی و خراپ بەرێوەبردنەی بواری نەوتدا

 

بەڵێنی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی دوای ڕوخاندنی سەدام
زۆرینەی بەرپرسە کوردییەکان (لێرەدا ناوی فواد حسێنی هێناوە وەک بەڵگە) شاهیدی کوشتن زیندەبەچاڵ و ڕاوەدونانی هاوڵاتیانی کوردبوون، لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئەنفال و لە سەردەمی حکومڕانی سەدام حسێندا، ئەو پرۆسە سەربازییەی لە ساڵی ١٩٨٨دا، دژ بە کوردەکان ئەنجامدرا. دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕژێمی سەدام حسێنی لە ساڵی ٢٠٠٣ لەکارلادا، سەدان هەزار لە هاوڵاتی عێراقی هیوایان دەخواست بە ژیانێکی خۆشگوزەران و ئارام.
من پێم وایە"نەوت لە ژیانی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمدا بەشێکی گەورەیە لە خەونەکانیان، بەو پێیەی عێراق گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان دەگرێتەخۆی، لەمەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی بە هەریەکە لە هەرێمی کوردستان و بەغداد دا، کە دوای ڕوخاندنی سەدام، ژیانیان بە شێوەیەک دەگۆڕێت کە بە هیچ شێوەیەک پێوانە نەکرێت، دەکرێت ملیاران دۆلار لە خاکی عێراق و بیرە نەوتییەکانی کوردستان بهێنرێتەدەر، بەجۆرێک سامان وگەشەسەندن شوێنی فەوزاو هەژاری بگرێتەوە.(بەپێچەوانەی ئەم خەیاڵەوە واقیعی عێراق و کوردستان، بەهۆی سامانی نەوتەوە هەژاری و ناسەقامگیری پەرەیسەند، ئەمەش واتا نەوت بووە هۆکارێک بۆ جەنگ و ناسەقامگیری نەک ئاشتی و خۆشگوزەرانی).


زۆرێک لە هاوڵاتیانی کوردستان باوەڕیان لەسەر ئەم خەیاڵە هەڵچنیبوو، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین زۆرینەی ئەو بەڵێنانە نەهاتنەدی، هەرچەندە پارەی نەوت بەلێشاو هەڵڕژایە ناوچەکە، بەڵام بە ئاستێکی کەم بە هاوڵاتیانی ئاسایی گەیشت، جا بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان بە شێوەی پڕۆژە بێت.

،،

وادیارە هەرێمی کوردستان نمونەیەکی کلاسیکییە لەوەی نەوت بووەتە نەفرەت و نەگبەتی، بەشێوەیەک ئەم سامانە دەردەهێندرێت، باردەکردێت و دەفرۆشرێت، زۆرینەی کاتیش دەدزرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیانی ئاسایی بە شێوەیەکی لاوەکی یان پەراوێزی سودمەندن لە داهاتی نەوت یان بە هیچ شێوەیەک سودی لێنابینن

 


داهاتی نەوت لە هەرێمی کوردستان و گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن
لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانی بواری نەوتەوە هەرێمی كوردستان ئاگادارنەکراوەتەوە لەم گەندەڵی و خراپ بەرێوەبردنەی بواری نەوتدا (ئەمەش بە دڵنیاییەوە لەبەر سود و قازانجی خۆیانە، چونکە ئەم گەندەڵی و ناڕێکخراوییە لە بەرژەوەندییاندایە)، بێجگە لەمە ئەوانەشی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا دەژین، بەهەمان شێوە نەفرەتی نەوت دەیانگرێتەوە، سەرباری ئەوەی ئەم چیرۆکە پڕە لە چاوبەستی و خراپی بەڕێوەبردن، بەشێوەی جیاوازیش خوێندنەوە بۆ ئەم دۆخە دەکرێت.


لە هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت بۆ هێزی چەکدار(پێشمەرگە)، لە جەنگی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا خەرجکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی ئەم داهاتە تاڵانکراوە، لەم چوارچێوەیەدا وادیارە هەرێمی کوردستان نمونەیەکی کلاسیکییە لەوەی نەوت بووەتە نەفرەت و نەگبەتی، بەشێوەیەک ئەم سامانە دەردەهێندرێت، باردەکردێت و دەفرۆشرێت، زۆرینەی کاتیش دەدزرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیانی ئاسایی بە شێوەیەکی لاوەکی یان پەراوێزی سودمەندن لە داهاتی نەوت یان بە هیچ شێوەیەک سودی لێنابینن (بەجۆرێک نرخی نەوت، لە کوردستان کە بەرهەمهێنی نەوتە، زۆر گرانترە لەو دەوڵەتانەی کە بەکاربەری نەوتن)، ئەمەش ئاژاوە و تیرۆر و ململانێی سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە.


بە نیسبەت کوردەکانیشەوە دەشێت فرتوفێڵ و ناشەفافی لەم کەرتەدا، جۆرێک لە چاوپۆشی لەگەڵدابێت، یان دەسەڵاتدارانی کوردی، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان، سیستەمێكی گرێبەستی وایان داڕشتووە (نڤاما للعقود – چەمکیکە زیاتر لە بواری مامەڵەی نێودەوڵەتی بەکاردێت، کە لە گرێبەستی نێوان وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی جیهانی سێهەم پێکدێت، کە ڕێوشوێنەکانی و قازانجی گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزە)، لەبەرامبەر پێدانی بەرتیل و دەوڵەمەندکردنی خۆیاندا.

،،

گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوتەوە دەستپێدەکات، بە تایبەت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ڕکابەری سیاسیش لە هەناوی سیستەمە ناوخۆییەکەدا، گەشەپێدەری (خۆراکپێدەری) زیاتری ئەم گەندەڵییە


حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم؛ هەمان سیناریۆی تاڵانکردن
داتاکان دەربارەی نەوتی عێراق و کردنەوەی کۆدەکانی ئەم زانیاریانە سەختە، لە کاتێکدا زۆرینەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان هەناردەی نەوتی بەغداد لە هەرێمی کوردستان جیاناکەنەوە، ئەمە بێجگە لەوەی زانیاری و داتاکانی تر، تەنیا بەردەستی ئەو کاسانە دەکەوێت کە لەم پێشەسازییەدا نزیکن، بە هەمیشەیی بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی بەردەست نیە، (واتا شەفافیەت لە بڵاوکرانەوەی داتاکان نیە، یان هیچ داتایەک نیە، یان لێشاوێک لە داتای جیاواز هەیە، کە ئەمەش هێندەی تر پڕۆسەکە ئاڵۆز دەکات)، بە پێی هەندێک لەو داتا باوەڕپێکراوانەی بەردەستم کەوتووە، فرۆشی نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ٧٠٠ملیار دۆلار بووە، ئەم ڕێژەیەش ٨٠٪ی داهاتی وڵات پێکدەهێنێت، بەڵام ملیاران دۆلار بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانەوە دیارنەماوە، بە پێی شرۆڤەی شیکەرەوانی ئەم بوارە بێت، ساڵانێک لە لاوازی ئیدارەدان، هۆکار بووە بۆ خراپ بەکارهێنانی سامانی نەوت، بەشێوەیەک ڕێژەیەکی زۆر کەمی ئەم داهاتە ماوەتەوە، کە بە زەحمەت بەشی پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە و ژێرخانی ئابوری دەکات.

 
وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دەستپێکی یەکەم لە گەندەڵی و بەهەدەرداندا
گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوتەوە دەستپێدەکات، بە تایبەت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ڕکابەری سیاسیش لە هەناوی سیستەمە ناوخۆییەکەدا، گەشەپێدەری (خۆراکپێدەری) زیاتری ئەم گەندەڵییە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسایی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) ئەنجامداوە، ئەوەیان ئاشکراکردووە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و هاوپەیمانە سیاسیەکانی لە سەرکردایەتی کوردی، زۆرکات هەستاون بە فرۆشتنی پشکی کێڵگە نەوتییەکان بە کۆمپانیاییاکانی شيلی بەریتانی، بێجگە لە بەخشینی باجەکانی مانەوە.


دواتر بەخێرایی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەو پشکانەی گەڕاندەوە، ئەمەش قازانجێکی گەورەی بە کۆمپانیا جیهانیە گەورەکانی نەوت بەخشی، لە بۆرسەکانی لەندەن، کەنەدا، ئۆسلۆ و نیۆرک. لە سیناریۆکانی تردا، کۆمپانیاکانی سەر بە شل، هەستاون بە پارەپێدان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر بلۆکە نەوتییەکاندا، لە دواتردا حکومەتی هەرێم هەندێک لەم پارانەی خسۆتەسەر هەژماری بانکی تایبەت بەو کۆمپانیایەنەی کە خاوەنەکانیان ئەندامبوون لە پارتە سیاسیە سەرەکییەکاندا (مەبەست یەکێتی پارتیە).

،،

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێگەی ویکلیکس بڵاویکردنەوە. ئاگاداربووە لەوەی گەندەڵی لە کوردستانی عێراق بووە بە ڕۆتین، خێزانە دەستەبژێرەکان ئەوانەی کە وابەستەیی خێڵەکی و سیاسی قوڵیان هەبووە، بەشداربوون لە بنیاتنانی سیستەمێک کە خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن

چاوپۆشی ئەمریکیەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا
هەندێک لە کەسایەتییە ئەمریکییەکان بەرگریان لەم تۆڕە کردووە، لە پێناو بەشداریپێکردنی کۆمپانیا نەوتییەکانی خۆیان، لەبەر ئەوەی دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن، عێراقییەکان و کوردەکان هەڵپەی پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتیان هەبوو، لە هەندێک حاڵەتیشدا هەموویان بە گڕوتینەوە داوایان لە ئەمریکیەکان دەکرد، بۆ ئەوەی ڕێکەوتنی نەوتیان لەگەڵ ئەنجامبدا، بەڵام کوردە ئاساییەکان هەتا ئێستاش بڕوایان بەم جۆرە لێکدانەوە نیە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە هەندێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی بۆشی کور، ئەوانەی کە بانگەشەی ڕووخاندنی ڕژێمی سەدامیان کردووە، پێگەی حکومی و پەیوەدنییەکانیان لە ناوخۆدا بەکارهێناوە، لە پێناو بەدەستهێنانی سامانی نەوت لە عێراق و کوردستان، ئەمڕۆش هێشتا هەندێک لەو کەسانە لە ئەنجومەنەکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا نەوتییە فرەڕەگەزەکان بونیان هەیە، یان پۆستی ڕاوێژکاریان لەو کۆمپانیانە هەیە.


لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دوای پرۆسەی ڕزگاری، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام بوو لە چاودێریکردن، بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێگەی ویکلیکس بڵاویکردنەوە. هەروەها ئاگاداربووە لەوەی گەندەڵی لە کوردستانی عێراق بووە بە ڕۆتین، خێزانە دەستەبژێرەکان ئەوانەی کە وابەستەیی خێڵەکی و سیاسی قوڵیان هەبووە، بەشداربوون لە بنیاتنانی سیستەمێک کە خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن.

 
ڕۆژنامەگەری و ڕۆڵیکی لاواز لە بوارەدا
لە هەرشوێنێکدا بە ڕێژەیەکی کەم شەفافیەت لە کەرتی نەوتی هەرێمدا بوونی هەبووبێت ، ئەوا ئاڵۆزبووە بەهەدەردان و گەندەڵی بکرێت. ئەمە لە کاتێکدا کە بۆ ماوەیەکی درێژ گەندەڵی بە کارێکی سروشتی دانراوە، لە لایەکی ترەوە زۆربەی ڕۆژنامە کوردییەکان تەنیا ئامرازێکی پارتە سیاسیەکان بوون، بۆ ئیحراجکردنی ڕکابەرەکانیان. لە ڕاستیشدا، ڕاپۆرتی بێلایەن و زانیاری دروستیان لەم بارەوە نەبووە یان زۆر کەم بووە.(زۆرکات ڕۆژنامەگەریش خزمەتی بەم کردەی بەهەدەردانە کردووە، یان چاپۆشی کردووە، یان خەڵکی چەواشەکردووە بە داتاو زانیاری ناڕاست، هۆکاری هەرە سەرەکی ئەمەش بۆ نەبوونی میدیایی ئازاد دەگەڕێتەوە، کە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیان یەکجار کەمە).

سەدان بەڵگەنامە؛ بەرتیل و نهێنی گەورە
بەڵام لە میانەی مانەوەم لە عێراقدا، سەرچاوەیەکی زانیاریم لە کەرتی نەوتی کوردییدا بنیاتنا، کە یاریمەتیدەرێکی باشبوو بۆ خودی خۆم، بۆ ئەوانەشی لە بواری نەوتدا کاریان دەکرد، لە هاوینی ٢٠١٤دا، زۆرلەبارەی داعش و کاریگەری جەنگ لەسەر ئابوری عێراق گفتوگۆمان کرد، لەوکاتەدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان دڵنیانەبوون لەبارەی ئەوەی ئایە پێوستە کارمەندەکانیان بکێشینەوە بۆ دەرەوەی وڵات، یاخود ئایە جەنگەکە زیان بە فرۆشتنی نەوت دەگەیەنێت.


سەرچاوەکە منی گەیاندە لای ئەوکەسانەی کە کاریان لەبواری ڕێکخستنی داراییدا دەکرد، ساڵانێکم لە گتوگۆکردن لە گەڵیاندا بەسەربرد، دواتر چەندین بەڵگەنامەیان بۆ ناردم، وادەردەکەوتن کە دەیانویست وردەکاری ئەو حاڵەتانە ئاشکرا بکەن ، کە بەردەست نەدەبوون بۆ هیچ کەسێک، کە بە نهێنی دەمایەوە بە هۆکاری سیاسی یان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدابوو، بەڵام بەرەوپێشچوونی بەخۆییەوە نەبینیبوو. سەرباری ئەوەی سەدان بەڵگەنامەم پێگەیشتووە کە وردەکاری مامەڵەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییە فرەڕەگەزییەکان تێدابووە، کە تێیدا بەرپرسانی ئەمریکی و بەریتانی، بەرتیلێکی باوەڕپێکراویان (رشاوی مقنعە) بەشێوەیەکی دیار داوە، لەبەرامبەر هاتنەناوەوەی ئەم کۆمپانیانە بۆ ناو کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان.


ئەم بەرتیلە(ئەوەی ناونراوە شیرینی نەوت) بەبەشێک لەو سیستەمە دادەنێرت، کە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیا ئەمریکیەکانى نەوت و کۆمپانیا فرەڕەگەزەکانی تر، کە بە حەزێکی زۆرەوە دەیانویست بچنە هەرێمی کوردستانەوە، کاتێک لەوە دڵنیابوونەوە کە دەتوانن لە ڕێگەی نەوتی هەرێمەوە بە میلیاران دۆلار قازانج بکەن، بەنیسبەت هەندێک کەسەوە، ئەو وەزارەتەی (مەبەست وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە) کە هاندەریان بوو بۆ ڕاکێشانی ئەم کۆمپانیانە، کە سەرلەنوێ ڕێکەوتتنامەکانی نەوتی داڕشتەوە، دوای ئەوەش کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە هۆکاری دەرکەوتنی داعش و سەرهەڵدانی قەیرانی کۆچبەران (ئاوارە) گەیشتە بەرزترین ئاست.

لەمەوە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان شکستیهێانا لە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە کۆمپانیاکان بە شایستەی خۆیانیان دەزانی، کە ئەمەش بووە جۆرێک لە ناکۆکی لە نێوان هەرێم و کۆمپانیاکان، ژمارەیەکی زۆر لەو ناکۆکیانە گەیاندرانە دادگاکانی لەندەن، کە ئەمەش کاروباری ناوخۆیی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ئاشکرا کرد.

 
ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی؛ لەدەستدانی کەرکوک و سامانەکەی
لە پایزی ٢٠١٧دا، دوای ئەوەی کوردەکان ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا، لە پێناو دەستکەوتی زیاتر لە خۆبەڕێوەبەری ، لە کاردانەوەی ئەمەشدا شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ڕوویدا، لە دەرئەنجامدا سوپای عێراق چووە ناو کەرکوک و کۆنتڕۆڵی پێگە سەرەکییەکانی پاریزگاکەی کرد، هەتا ئەوەی کێڵگە نەوتییەکانی خستەوە ژێر ڕکێفی خۆی، ئەم قەیرانە تەنیا ئاستی ناکۆکییەکانی لە نێوان هەولێر و بەغداد توند نەکردەوە، بەڵکو بووە پەرتەوازەیی ناوخۆیی لە نێوان پارتە سیاسیە کوردییەکان و هێزی پێشمەرگە، ئەم پێکدادانەش دەبێتە سڕینەوەی هیوای کوردەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکوک بەم نزیکانە لەلایەک و سەربەخۆییان لە حکومەتی ناوەندی لە لایەکی دیکەوە.

 


سەرۆکی نوێی ئەمریکا و تێڕوانینی بۆ پرسی نەوت و وزە
لە هەمان کاتدا، لە ئێستادا سەرۆکێکی نوی لە کۆشکی سپی هەیە، کەوا دەردەکەوێت شتێکی کەم لە بارەی عێراقەوە دەزانێت، کەمتر لە سیاسەتە نەوتییەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا، وەزیری دەرەوە ، ریکس تیلەرسن، کە بەرپرسە لە سەرپەرشتی پەیوەندییە دبلۆماسییەکان، لەهەمانکاتدا سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیایی (ئیکسون موبیل)بووە، ماوەیەکی زۆر ڕۆڵێکی گرنگی بینوە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا.


دۆناڵد ترەمپ ڕۆژێک دوای مەراسیمی سوێندخواردنی وەک چل و پێنجەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە دەزگای هەواڵگری ناوەندی، ئەوەی خستەڕوو"سەرباری ئەوەی لەگەڵ ڕزگارکردنی عێراقدا نەبووە، بەڵام بڕوای بەوە هەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێویستە هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ سودمەندبوون لە سامانی سروشتی لەم وڵاتە" وەک چۆن ووتی"پێوستە لەسەرمان پارێزگاری لە نەوتەکەی بکەین - should have kept the oil"

نوسینی: ئەرین بانکو

 

author photo

توێژەری سیاسی و بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان