به‌رزاییه‌كانى جۆلان له‌دواى په‌نجا ساڵ  به‌سه‌ر شكستى وڵاتانى عه‌ره‌بى دا

به‌رزاییه‌كانى جۆلان له‌دواى په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر شكستى وڵاتانى عه‌ره‌بى دا

1148 خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتیك مەگەزین

دۆناڵد ترامپ له‌نێو ناڕه‌زایه‌تیه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى فراواندا, بڕیارى دا وڵاته‌كه‌ى ددان به‌جۆلاندا وه‌كو به‌شێك له‌خاكى ئیسرائیلدا بنێت, به‌و كاره‌ى مێژووییه‌كى په‌نجا ساڵه‌ى گۆڕى و جیهانی برده‌ قۆناغێكى تره‌وه‌..

به‌روارى 25 ى ئازار, له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیى دا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل دا, دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا, واژووى له‌سه‌ر بڕیارى داننان به‌ سه‌روه‌رییه‌كانى ئیسرائیل له‌به‌رازییه‌كانى جۆلاندا نا, و وه‌كو به‌شێك له‌خاكى ئیسرائیلى ناساند, ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌شه‌ڕى ناسراو به‌شه‌ڕى ساڵى 1967 ئیسرائیل به‌رزایه‌كانى جۆلانى كۆنترۆڵ كردوه‌.

,,
ترامپ هه‌فته‌ى ڕابردو له‌تۆێتیكدا سور بو له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى و ڕاگه‌یاندبوو " كاتى ئه‌وه‌یه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا دان به‌جۆلاند بنێ وه‌كو خاكى ئیسرائیل دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 52 ساڵه‌ ئیسرائیل كۆنترۆڵى كردوه‌"

پێش واژوو كردنى بڕیاره‌كه‌ش ترامپ ڕایگه‌یاند, ماوه‌یه‌كه‌ پلانیان بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ داناوه‌.
له‌نوێترین كاردانه‌وه‌شی دا حكومه‌تى سوریاش ئه‌و كاره‌ى ترامپى به‌ ده‌ستدرێژێكردنێكى ئاشكراى بۆسه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانى سوریاى زانى.

ترامپ هه‌فته‌ى ڕابردو له‌تۆێتیكدا سور بو له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى و ڕاگه‌یاندبوو " كاتى ئه‌وه‌یه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا دان به‌جۆلاند بنێ وه‌كو خاكى ئیسرائیل دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 52 ساڵه‌ ئیسرائیل كۆنترۆڵى كردوه‌"
ترامپ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد ناتانیاهۆ مانگێكه‌ فشارى خستوه‌ته‌ سه‌ر بۆ ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بشبێتـه‌ ده‌ستكه‌وتێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌و وڵاته‌دا ده‌ستپێى ده‌كات.

واژوو كردنى بڕیاره‌كه‌ كاردانه‌وه‌ى توندى نێو ده‌وڵه‌تى به‌دواى خۆیدا هێنا و به‌ پێچه‌وانه‌ى یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ژمار كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ جۆلان به‌شێكه‌ له‌خاكى سوریا.
پێشتریش ڕوسیا كۆمكارى عه‌ره‌بى و میسر و یه‌كێتى ئه‌وروپا ئیدانه‌ى نیه‌ته‌كه‌ى ترامپیان كرد و به‌هۆكارى دروست بوونى ئاژاوه‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاشتى و ڕێكه‌وتن له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌سفیانكرد.

به‌رازییه‌كانى جۆلان ده‌كه‌وێته‌ كوێوه‌..؟
به‌رزایه‌كانى جۆلان به‌دورى 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ویته‌ باشورى ڕۆژئاواى دیمه‌شقى پایته‌خى سوریاوه‌ و ڕوبه‌ره‌كه‌شى 120 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه یه‌ و، سێبەشی ناوچەكە لەژێر دەستی ئیسرائیلدایە، بەرزاییەكی بەردەڵانییە بەسەر كۆمەڵێك شار و كۆمەڵگەی جوولەكەنشین لە باكوری رۆژئاوی ئیسرائیلدا دەڕوانێت كە پێشتر لەژێر ده‌سه‌ڵاتى سوریادا بوو.

له‌شه‌ڕى حوزه‌یرانى ساڵى 1967 ه‌وه‌ ئیسرائیل كۆنترۆڵى كردوه‌ و سوریاش شكستى هێنا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى جۆلان له‌شه‌ڕى ساڵى 1973 . 

دواتر ئه‌و دوو وڵاته‌ پلانێكىیان بۆ ئارامى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ چاودێرى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دانا.
ساڵى 1981 په‌رله‌مانى ئیسرائیل یاسایه‌كى تایبه‌تى بۆ ئیداره‌دانى ناوچه‌كه‌ دانا و جۆلانى خسته‌ سه‌ر خاكى خۆى به‌ڵام له‌لایه‌ن نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ پلان و بریاره‌كه‌ى ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه‌ ددانیپێدا نه‌نرا و جۆلان وه‌كو خاكێكى داگیركراو مایه‌وه‌.

,,
له‌ئاكامى شه‌ڕه‌كه‌شدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێو ده‌وڵه‌تى بڕیارى ژماره‌ 242 ده‌ركرد به‌پیِى بڕیاره‌كه‌ ده‌بو ئیسرائیل له‌و خاكه‌ى كه‌ كۆنترۆڵى كردوه‌ بكشێته‌وه‌ و شوێنه‌واره‌كانى شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌دا كۆتایى پێى بهێنریت,باشكردنى چه‌ند بارودۆخێكى ترى له‌خۆگرتبو و تا ئێستاش ئیسرائیل هیچ یه‌كێكى له‌به‌نده‌كانى ئه‌و بڕیاره‌ جێ به‌جێ نه‌كردوه‌.

شه‌ڕى 1967

له‌سوریا و ئوردون به‌ شكستى حوزه‌یران و له‌میسر به‌ شكشتى 67 و له‌ئیسرائیلیش شه‌ڕى شه‌ش ڕۆژه‌ ى پێده‌ڵین.
شه‌ڕێك بو له‌نێوان ئیسرائیل و هه‌ر یه‌ك له‌وڵاتانى میسر و سوریا و ئوردون له‌5ى حوزه‌یرانى ساڵى 1967 ڕویدا

شه‌ڕه‌كه‌ بو به‌هۆى كۆنترۆڵكردنى كه‌رتى غه‌زه‌ و جۆلان و ناوچه‌كى فه‌له‌ستین و سێیه‌مین شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و وڵاتانى عه‌ره‌بى یه‌ كه‌ بو به‌هۆى كوژرانى زیاتر له‌ 15 هه‌زار سه‌ربازى وڵاتانى عه‌ره‌بى و كوژرانى 8 هه‌شت سه‌د سه‌ربازى ئیسرائیلى و تێكشكاندنى 80% كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى و تكێشكاندنى كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیل به‌ڕێژه‌یى 5% .