ئایا ئێران هه‌وڵى لاوازكردنى هه‌یمه‌نه‌ى سوله‌یمانى ده‌دات..؟

ئایا ئێران هه‌وڵى لاوازكردنى هه‌یمه‌نه‌ى سوله‌یمانى ده‌دات..؟

1307 خوێندراوەتەوە


و. هونه‌ر عمر

سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانى, سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ عێڕاق وا لێكدانەوه‌ى بۆ ده‌كرێت كه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ،قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس له‌و وڵاته‌ و جێگرتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بێت.

جیاوازی و ناكۆكیه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبى وایكردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكى تیرۆرستى و سه‌ر به‌ ئێران حساب بۆ ئه‌و هێزه‌ بكات له‌ ململانێكانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌. به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌ نێوخۆییه‌كانى ئێرانیش، تاران هه‌وڵده‌دات فایلى عێڕاق له‌ ژێر ده‌ستى سوپاى قودس ده‌ربهێنێت و ئه‌و كه‌یسه‌ بداده‌ته‌ ده‌ست وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌.

ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش له‌ سیاسه‌تى ئێران دواى كۆمه‌ڵێك قه‌یران دێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ باشترین كار بۆ ئێران پارێزگاریكردن بێت له‌ حه‌شدى شه‌عبى, كه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌هێزكردن و سه‌ربه‌خۆ پیشاندانى ئه‌و هێزه‌ و به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مریكا یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانیان له‌كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى سزاكانى ئێراندا كه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ده‌بێت واز له‌ پاڵپشتیكردنى میلیشیا عێڕاقیه‌كان بهێنێت.

,,

ئه‌لمۆنیته‌ر هه‌وڵیدا تاكو ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ڕۆحانى و فه‌یاز بزانێت و سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت وتى كه‌: "وه‌فده‌ ئێرانیه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ڕۆحانى هیچ په‌یامێكى تایبه‌تیان نه‌بوو بۆ فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى, به‌ڵكو ته‌نها چاوپێكه‌وتنێكى ئاسایى بوو كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌كى نهێنى تێدا ئه‌نجامنه‌درا."

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى (محمد جه‌واد زه‌ریف)ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وه‌ك هۆكارێكى ناڕازیبوونى ئه‌و وه‌زیره‌ لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت له‌ دژى ڕێبه‌رى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ "على خامنه‌یى" و ده‌ستوه‌ردانه‌كانى له‌ كاروبارى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌، وه‌ به‌رده‌وامبوونیشى له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى له‌به‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتنى "خامنه‌یى" بوو له‌ فایلى سوپاى قودس و خستنیه‌ ژێر ڕكێفى حكوومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانی.

كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستكراوه‌ترى كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى تاران و ده‌ره‌وه‌,هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێڕاق (على سیستانى) پێشوازى له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى كرد له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ نه‌جه‌ف, له‌ كاتێكدا له‌ ماوه‌كانى پێشوودا یه‌كتربینین و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ "قاسم سوله‌یمانى" فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى ڕه‌تكردبووه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌ 11-13ى مارسدا بۆ عێراق, ڕۆحانى, له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانى ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌وه‌ و له‌ نێویشیاندا فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك "فالح فه‌یاز" فه‌رمانده‌ى گشتى و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى "ئه‌بو مهدى مهندیس" كه‌ دۆستێكى نزیكى "سوله‌یمانی"ن.

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى (الغد پرێس) كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوه‌ "قاسم سوله‌یمانى" یاوه‌رى شانده‌كه‌ى "حه‌سه‌ن ڕۆحانى" كردووه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ عێڕاق و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كاندا تاوتوێى ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى "عادل عبدامهدى كردووه‌ و داواى له‌ هێزه‌ شیعیه‌كان كردووه‌ كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ ململانێى ناوخۆی, چونكه‌ ئه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ پلانه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
سه‌رچاه‌وه‌كانى (الغد) ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرددوه‌ كه‌ سوله‌یمانى, فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌ شیعیه‌كانى له‌ هه‌وڵدانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ لاوازكردنى حه‌شدى شه‌عبى ئاگاداركردوونه‌ته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌شى پێڕاگه‌یاندوون كه‌ "تاران به‌ هه‌ر نرخێك بێت ڕێگه‌ له‌ لاوازبوون و پارچه‌پارچه‌بوون و هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌گرێت"

،،

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دا لەگەڵ ڕؤحانی سیستانى پێی  ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كێشانه‌ى عێڕاق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى و خزمه‌تگوزارى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانن بۆ ژێر ڕكیفى حكوومه‌ت, سیستانى هیواشى خواستووه‌ كه‌ حكوومه‌تى عێڕاق بتوانێت ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات

ئه‌لمۆنیته‌ر هه‌وڵیدا تاكو ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ڕۆحانى و فه‌یاز بزانێت و سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت وتى كه‌: "وه‌فده‌ ئێرانیه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ڕۆحانى هیچ په‌یامێكى تایبه‌تیان نه‌بوو بۆ فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى, به‌ڵكو ته‌نها چاوپێكه‌وتنێكى ئاسایى بوو كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌كى نهێنى تێدا ئه‌نجامنه‌درا."

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماده‌بوونى سوله‌یمانیشى له‌ عێراق پشتڕاستكرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانیدا و وتى كه‌: "سوله‌یمانى ئامانجه‌كه‌ى پێكا له‌ پشتیوانیكردنى هێزه‌ عێڕاقیه‌كان له‌ دژى داعش" له‌كۆتایشدا وتى كه‌ "ته‌نها حكوومه‌تى عێڕاق ده‌توانێت بڕیارى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا بدات."

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا, به‌گویره‌ى ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ى دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سیستانى و ڕۆحانى هاتووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیستانى به‌ ڕۆحانى ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كێشانه‌ى عێڕاق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى و خزمه‌تگوزارى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانن بۆ ژێر ڕكیفى حكوومه‌ت, سیستانى هیواشى خواستووه‌ كه‌ خكوومه‌تى عێڕاق بتوانێت ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانیش بۆ عێڕاق و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیستانى ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێران چاوه‌ڕێى پشتتێكردنى هاوپه‌یمانه‌كانى ناكات له‌ ناوچه‌كه‌دا –به‌تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبى و هیزه‌ چه‌كداریه‌كانى دیكه‌ى سه‌ر به‌ ئێران- له‌ كاتێكدا كه‌ واشنتۆن كار بۆ لاوازكردنى ئێران ده‌كات پێشئه‌وه‌ى ڕایبكێشێته‌ نێو گه‌ڕێكى دیكه‌ى گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌له‌فى عێڕاق له‌ ژێر ده‌ستى (خامنه‌یی)یه‌وه‌ ته‌سلیمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كرابێت, په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته‌ هه‌ر به‌ نه‌گۆڕى ده‌مێننه‌وه‌.

سەرچاوە : 

ئەلمۆنیتەر