ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى تورکیا

ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى تورکیا

1724 خوێندراوەتەوە

- ئۆپۆزسیۆنی تورکیا (جەهەپە) لە شەش شارە گەورەکەى تورکیا لە پێنجیان بردویەتیەوە (ئیستەنبووڵ، ئەنکەرا، ئیزمیر، ئەدەنە و ئەنتاڵیا) و پارتەکەى ئەردۆگانیش تەنها لە بورسە بردویەتیەوە
 

- بەشێوەیەکی گشتی ئەکەپە لە ٤٠ شارەوانی، جەهەپە لە ٢١ شارەوانى، مەهەپە لە ١١ شارەوانى و هەدەپەش لە ٨ شارەوانی سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە

- رێژەى دەنگە هەدەپە بەرێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە بەڵام بڕیاری هەدەپە بە بەشدارینەکردن لە شارەکانى رۆژئاوای تورکیا بەتایبەت لە ئیستەنبووڵ و ئەنکەرا و ئەدەنە کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە بردنەوەى ئۆپۆزسیۆن لەم شارانە کە ئەمەش لە رووی ستراتیژیەوە لە داهاتووی کاریگەری باشی بۆ هەدەپە دەبێت

- گرنگترین بردنەوەى ئۆپۆزسیۆن بێگومان ئیستەنبووڵە چونکە یەک لەسەر سێی ئابوری تورکیا لەم شارەیە و بەشێکی زۆر خەزێنەى دەوڵەت لەوێوە سەرچاوە دەگرێت
،،

پارتی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانى ئەکەپەش توانی شەش شارەوانى لەژێر دەستی ئەکەپە دەربهێنێت و توانی زۆر بە زیرەکانە سوود لە خۆ نزیککردنەوە لە ئەردۆگان ببینێت.

 

- بەڵام بردنەوەى ئەنکەراش گرنگە چونکە پایتەختی تورکیا و لەرووی سیمبولیەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن زۆر گرنگە چونکە ئەنکەرا هەمان ئەم شارەیە کە ئەتاتورک بڕیاریدا بیکات بە پایتەخت و بردنەوەى پارتەکەى ئەتاتورک لەوێ گرنگی تایبەت خۆی هەیە

- پارتی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانى ئەکەپەش توانی شەش شارەوانى لەژێر دەستی ئەکەپە دەربهێنێت و توانی زۆر بە زیرەکانە سوود لە خۆ نزیککردنەوە لە ئەردۆگان ببینێت
،،

هەڵبژاردت تا ئێستا لە تورکیا گرنگی خۆى هەیە و دەتوانێت گۆرانکاری دروست بکات کە ئەمەش پێچەوانەى بەشێک لە پێشبینیەکانى رابردووە کە هەڵبژاردن ناتوانێت لە تورکیا هیچ بگۆڕێت.

 

- هەرچەند هەریەک لە هەدەپە کە پارتێکی کوردیە و مەهەپە کە پارتێکی نەتەوەپەرستی تورکیا هەرچەندە دوژمنی یەکن بەڵام هەردووکیان لە هەمان کاتدا توانیان گۆڵی خۆیان لە ئەردۆگان بکەن و هەریەکەیان بەشێوەیەک سەرکەوتنی بەسەر ئەردۆگان بەدەستهێنا. هەدەپە بە پشتیوانی ناراستەوخۆى کاندیدانى ئۆپۆزسیۆن بووە هۆکاری دۆرانی ئەکەپە لە شارە گەورەکان و مەهەپەش بە خۆنزیککردنەوە لە ئەردۆگان توانی شەش شارەوانی لەدەست دەربهێنێت

- ئەکەپە تەقریبەت بەشێوەیەکی گشتی ژمارەى دەنگەکانى خۆى پاراستووە کە ٤٥٪ بەڵام چونکە ئەمە هەڵبژاردنی شارەوانیە رێژەى دەنگی گشتی بەهایەکی ئەوتۆى نیە، بەڵکو بردنەوەى شارەوانیەکان گرنگە

- وەک لە پۆستی پێشووترم ئاماژەم پێکردبوو، بردنەوەى ئۆپۆزسیۆن لەم شارانە چەند دەرکەوتەیەکی گرنگی دەبێت لەوانەش:
+ هەڵبژاردت تا ئێستا لە تورکیا گرنگی خۆى هەیە و دەتوانێت گۆرانکاری دروست بکات کە ئەمەش پێچەوانەى بەشێک لە پێشبینیەکانى رابردووە کە هەڵبژاردن ناتوانێت لە تورکیا هیچ بگۆڕێت

+ بردنەوەى ئۆپۆزسیۆن دەبێتە هۆى دووبارە خۆ رێکخستنەوەیان و دووبارە هیوایان دێتەوە بەر بۆ ئەوەى بە بەهێزتری و تۆکمەتر سیاسیەت بکەن
+ لە شارە گەورەکانى وەک ئیستەنبووڵ و ئەنکەرا و ئیزمیر، لەمەودوا داهاتی شارەوانیەکان لەژێر دەست ئۆپۆزسیۆن دەبێت کە رەنگە کاریگەری گەورەى هەبێت لەسەر دەنگی دەنگەدران لەم شارانە بۆ هەڵژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانى داهاتوو 
 
+ ئەگەری هەیە شکستەکانى ئەکەپە ببێتە هۆى ناکۆکی زیاتر لەنێو ئەکەپە و دروستکردنی پارتێکی نوێ لەلایەن سەرۆک کۆماری پێشوو عەبدوڵڵا گول و سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئەحمەد داودئۆغلو
 
نەخشەى ئەنجامى شارەوانیەکان بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی
پەرتەقالی: ئەکەپە
سۆر: جەهەپە
شین: مەهەپە
مۆر: هەدەپە