برێگزت، ڕێبەریەکی زۆر سادە

برێگزت، ڕێبەریەکی زۆر سادە

2175 خوێندراوەتەوە
عەلی مەحەمەد
برێکزت یانی چی ؟
وشەی برێکزت بە سادەیی دەلالەتە لە وشەی ( British Exit ) و مانای ( دەرچونی بەریتانیا ) لە ( یەکێتی ئەوروپا ) دەگەیەنێت .
یەکێتی ئەوروپا چیە ؟
   
یەكێتی ئەوروپا ، یەکێتیەکی سیاسی و ئابووری یە کە ( ۲۸ وڵات ) ی ئەوروپایی لەناو ئەم یەکێتیەدان ، و بارەگای زۆرێک لە ناوەندەکانی لە ( برۆکسل ) ی پایتەختی ( بەلجیکا ) دایە .
وڵاتانی ناو ئەم یەکێتیە مۆڵەتی ( بازرگانی ئازاد ) یان  لەگەڵ یەکدیدا هەیە ، یاسا و ڕێساکانیان لە زۆرێک لە ناوچەکان هاوشێوەی یەکە ، هاوڵاتیەکانیشیان دەتوانن بە ئازادانە و بەبێ وەرگرتنی ( فیزا ) بە وڵاتانی دیکەی ناو یەکێتی ئەوروپا کۆچ بکەن .
بۆچی بریتانیا دەیەوێت دەست لە یەکێتی ئەوروپا هەڵگرێت ؟ 
۲۳ / ٦ / ۲٠۱٦ گشتپرسیەک سەبارەت بە مانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجام درا ، و ( ۱۷،۲٤۱،۷٤۲ ) ملیۆن کەس ( ٥۱،۹ ٪ ) بە دەرچوون ، و ( ۱٦،۱٤۱،۲٤۱ ) ملیۆن کەس ( ٤۸،۱ ٪ ) بە مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگیان دا . 
،،
پارێزەرانی برێكزت پاساوی خۆیان هەیە بۆ دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا و دەرچوون لەو یەكێتیە لەبەرژەوەندی وڵاتەكەیاندا دەبینن
بۆچی گشتپرسی برێکزت ئەمجام درا ؟
دیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیری پێشوی بریتانیا بەڵێنی دابوو لەکاتی دەستکەوتی حزبەکەیدا ( حزبی پارێزگاران ) لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ( ۲٠۱٥ ) دا ئەندامێتی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە گشتپرسی بگەیەنێت .
بۆچی خەڵکی برتانیا بە دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا دەنگیان دا ؟
خەڵکی هۆکاری هەمەجۆریان بۆ دەنگدان بە ( برێکزت ) هەبوو ، ( وەستاندنی کۆچکردنی ئازادانە لە کیشوەرەکانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بریتانیا ، وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی گشتی بەگوێرەی یاسا و ڕێساکان ، وەستاندنی پێدانی پارەی ئەندامێتی ساڵانە ، و هەبوونی دەسەڵاتی ئارەزومەندانە لە ئەنجامدانی بازرگانی ئازاد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی دونیا ) ، ئەمانە کۆمەڵێک خاڵن کە پارێزەرانی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا بە ناونیشانی بە ناونیشانی ( قازانجەکەی برێکزت ) باسی لێوە دەکەن .
بۆچی خەڵکی برتانیا بە دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا دەنگیان دا ؟
خەڵکی هۆکاری هەمەجۆریان بۆ دەنگدان بە ( برێکزت ) هەبوو ، ( وەستاندنی کۆچکردنی ئازادانە لە کیشوەرەکانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بریتانیا ، وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی گشتی بەگوێرەی یاسا و ڕێساکان ، وەستاندنی پێدانی پارەی ئەندامێتی ساڵانە ، و هەبوونی دەسەڵاتی ئارەزومەندانە لە ئەنجامدانی بازرگانی ئازاد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی دونیا ) ، ئەمانە کۆمەڵێک خاڵن کە پارێزەرانی دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا بە ناونیشانی بە ناونیشانی ( قازانجەکەی برێکزت ) باسی لێوە دەکەن .
بڕیارە چ کاتێک برێکزت جێبەجێ بکرێت ؟
وا بڕیار بوو کە بریتانیا لە ۲۹ ی مارسی ۲٠۱۹ لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە .
بەڵام یەک هەفتە دوای ئەم بەروارە ، یەکێتی ئەوروپا بە دواخستنی برێکزت بە لایەنی کەمەوە تاکو ۱۲ ی ئەپرل قایل بوو .
ئەگەر تا دوای ئەم بەروارە ، پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی دەرچوون بە پەرلەمانی بریتانیا بگات ، ئەم مۆڵەتە تا ۲۲ ی مەی ، درێژ دەکرێتەوە .
بەدەر لەم ڕێگەیە ، بریتانیا یان دەبێت دوبارە داخاوازی دواخستن بکاتەوە ، یان بەبێ ڕێککەوتنی ۱۲ ی ئەپرل ، لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە .
دەرچوون چ پێویستی بە ڕێککەوتننامە هەیە ؟
وەرگرتنی بریتانیا بە درێژایی چوار دەیە لە یەکێتی ئەوروپا ،( ئابووری و یاسا و کۆمەڵگەی بریتانی ) بەقوڵی بەم یەکێتیەوە گرێ دراون .
ڕێککەوتننامەی دەرچون سەنگی ئەم سێ باسە ئاشکرا دەکات :
۱_ سەنگ و قورسایی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا .
۲_ مافی ئەو بریتانیانەی کە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کۆچیان کردوە ، هەروەها مافی ئەو ئەوروپیانەی کەبۆ بریتانیا کۆچیان کردوە .
۳_ بارودۆخی سنوری ( ئیرلەندای باکوور ) و کۆماری ئیرلەندا .
بەپێی ئەم ڕێککەوتننامەیە ، و دوای دەرچونی نزیک بە دوو ساڵ دەست پێدەکات ، کە لەم حاڵەدا ، کاری پەیوەندی بازرگانی پارێزراو دەبێت ، تاکو دوو لایەن بتوانن دەربارەی واژوی پەیمانی بازرگانی ئازاد گفتوگۆ بکەن .
وێنە : ۱٤ ی ۱ ی ۲٠۱۹ نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا ، بە جیاوازی ۲۳٠ دەنگ ، ڕێککەوتننامەی دەرچونیان ڕەت کردەوە .
،،
لایەنگرانی سەرسەختی برێکزت بڕوایان وایە کە ئەم ڕێککەوتننامەیە هەموو پیشەکان بۆ بریتانیا ناگەڕێنێتەوە ، بەتایبەتی نیگەرانیەکانیان بەشێکی پەیوەستە بە ( سنوری ئیرلەندای باکوور ) ئەمە دەبێتە هۆکار ئەوەی بریتانیا بۆ هەمیشە لە کۆت و بەندی یەکێتی ئەوروپا دەرنەچێت .
ڕێککەوتننامەی دەرچون لە چ قۆناغێک دایە ؟
دوای ساڵ و نیوێک وت ووێژ ، لە نۆڤەمبەری ۲٠۱۸ دەوڵەتی بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر نوسراوێکی ( ٥۸٥ پەڕە )یی ڕێککەوتن .
ئەم ڕێککەوتننامەیە بە ناونیشانی ( بەڵێننامەی نێودەوڵەتی ) ناوزەند کرا ، و بۆ جێبەجێکردنیشی ، پێویستە لەلایەن پرلەمانی بریتانیا و پەرلەمانی ئەوروپاوە پەسەند بکرێت .
بەڵام پەرلەمانی بریتانیا لە سێ قۆناغی ئەم ڕێککەوتننامەیە بە جیاوازی ڕەئی لەسەر ( ۲۳٠،۱٤۹،٥۸ ) ڕەت کردەوە .
هۆکاری دژایەتی پەرلەمانی بریتانیا لەگەڵ ئەم ڕێککەوتننامەیە چیە ؟
پارتی کاری بریتانی ، پارتی ڕەسەنی دژ بە دەوڵەت ، هەروەها نوێنەری لایەنگرانی مانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بڕوایان وایە کە ، دەرچون بەپێی ئەم ڕێککەوتننامەیە بۆ ئابووری بریتانیا خراپ دەبێت .
لە لایەکی دیکەوە ، لایەنگرانی سەرسەختی برێکزت بڕوایان وایە کە ئەم ڕێککەوتننامەیە هەموو پیشەکان بۆ بریتانیا ناگەڕێنێتەوە ، بەتایبەتی نیگەرانیەکانیان بەشێکی پەیوەستە بە ( سنوری ئیرلەندای باکوور ) ئەمە دەبێتە هۆکار ئەوەی بریتانیا بۆ هەمیشە لە کۆت و بەندی یەکێتی ئەوروپا دەرنەچێت .
کێشەی سنوری ئیرلەندای باکوور چیە ؟ 
ئیرلەندای باکوور لە تەنیشت ئینگلستان ، وێڵز و سکۆتلەندا ، بریتانیا پێکدەهێنن .
کۆماری ئیرلەندا لەناو یەکێتی ئەوروپا دایە و دای برێگزت ، سنوری نێوان ئەم دەوڵەتە ( بریتانیا ) و ( ئیرلەندای باکوور ) کە بەشێکە لە بریتانیا ، بە سنوورێکی دەرەکی یەکێتی ئەوروپا دەگۆڕێت .
لەئێستادا ئەم سنورە نادیارە ، بەو مانایەی کە هیچ جۆرە کەرەستەیەکی چاودێری سنوری و گومرکی لەنێوان سنوری ئەم دوو وڵاتە بوونی نیە .
بریتانیا و کۆماری ئیرلەندا ، دەیانەوێت ئەم سنورە دوای برێگزت یش بەهەمان شێوە بپارێزن و چاودێری بکەن .
ئایا دەکرێت دیسان برێگزت دوابخرێت ؟ 
بەڵێ ، ئەگەر بریتانیا داوا بکات ، مۆڵەتی گفتوگۆکان درێژ بکرێتەوە و هەر ( ۲۷ دەوڵەت ) ەکەی ناو یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەمە قایل بن ، دەتوانرێت کاتی برێگزت بگۆڕدرێت .
،،

دەشێ بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە  ئەوەش بەخواستی خۆی و بەشێوەی یەک لایەنە داوای مانەوە بکات، یاخود ڕاپرسیەك بۆمانەوە ئەنجامبدات

ئایا دەشێت بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە ؟ 
بەڵێ ، بەپێی یاسای دیوانی دادی ئەوروپا ، بریتانیا دەتوانێت پێش کاتی دەرچون ، بەخواستی خۆی و بەشێوەی یەک لایەنە داوای مانەوە بکات ، و پێویستیش بە پەسەندکردنی ئەندامان نیە ، تەنها مەرج ئەوەیە کە بڕیار بە مانەوە لە یەکیەتیەکە بدات ، بەو مانایەی کە بۆ نمونە ئەم بابەتە لەلایەن پەرلەمانی بریتانیاوە پەسەند کرابێت ، یان لە گشتپرسیەکی دیکەدا ، خەڵکی بریتانیا بڕیاری مانەوە لە یەکێتیەکە بدەن .
ئێستا چی دەبێت ؟
ئەگەر هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت ، بریتانیا بەدەر لە ڕێککەوتنی ۱۲ ی ئەپرڵ ۲٠۱۹ لە یەکێتی ئەوروپا دەردەچێت ، زۆرێک گومان دەکەن کە ، لە وەها دۆخێکدا ، زەرەرێکی کوشندە بە ئابووری بریتانیا دەگەیەنێت .
هەڵبژادنێکی دیکەی بریتانیا ئەوەیە کە بۆچونی بگۆڕێت و لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە .
سەرچاوە :
bbc عەرەبی