داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و باكورى سوریاشى له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌

داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و باكورى سوریاشى له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌

903 خوێندراوەتەوە

 هونه‌ر عومەر


هه‌رچه‌نده‌ واشنتۆن ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى ده‌گێڕێت، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌ و ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌دیش هاوكاریه‌تى.پاش دواین شه‌ڕ دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ باهۆز له‌ 23ى شوبات و كۆتایهاتنى جیهان ئاهه‌نگى كۆتایهاتنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌گێڕێت,

 دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه‌ ئه‌و گروپه‌ 100% كۆتایهاتووه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌مریكا و به‌ڕیتانیا بیر له‌ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان كه‌ چووبوونه‌ نێو ڕیزه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانى تره‌مپه‌وه‌, گرووپه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ هێشتا كۆتای نه‌هاتووه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ له‌ نزیك شاره‌كه‌ى من له‌ (سوه‌یدا)ى باكوورى سوریا كه‌ ناوچه‌یه‌كى ئاڵۆزه‌ و له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ئه‌سه‌ده‌وه‌ به‌ نهێنى هاوكاریده‌كرێن.

،،

 لەهێرشە كەی سه‌ر سوه‌یدا، سوپاى سوریا هیچ به‌رگریان نه‌كرد و هاوڵاتیان خۆیان له‌ ماڵه‌كانیان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆیان به‌ تاپڕ و چه‌قۆ بەرگریاندەكرد


له‌ 24ى ته‌مموزى 2018دا ماڵئاوایم له‌ دایكم كرد پێش ئه‌وه‌ى شیكاگۆ به‌جێبهێڵێت و له‌ ڕێگه‌ى لوبنانه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوریا, به‌پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى دایكه‌ سوریه‌كانه‌وه‌ دایكم به‌هۆى ڕه‌گه‌زنامه‌ لوبنانیه‌كه‌یه‌وه‌ توانى بێت بۆ سه‌ردانى كچه‌ په‌نابه‌ره‌كه‌ى. ئه‌و له‌ نیوه‌شه‌ودا گه‌یشته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌ سوریا و چوار كاتژمێر دواتر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هێرشیكرد و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مدا نه‌ما.

له‌ 3 ڕۆژى سه‌ره‌تاى هێرشه‌ بێبه‌زه‌ییه‌كه‌ى سه‌ر سوه‌یدا, سوپاى سوریا هیچ به‌رگریان نه‌كرد و هاوڵاتیان خۆیان له‌ ماڵه‌كانیان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆیان به‌ تاپڕ و چه‌قۆ و هه‌رشتێك كه‌ هه‌یانبووایه‌ بۆ به‌رگریكردن. نزیكه‌ى 250 كه‌س كوژران و 300 كه‌سیش برینداربوون و چه‌ندین ژن و منداڵ له‌ ڕۆژێكدا فڕێندرابوون كه‌ له‌ كۆتایدا یه‌كێك له‌ ژنه‌كان له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ سێداره‌ درابوو.


به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ سه‌یرى لیسته‌كانم ده‌كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم, له‌ ڕۆژانى دواتردا زانیم كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌میان كوشتووه‌.
هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سوه‌یدا به‌شێك بوو له‌ پلانه‌ ترسێنه‌ره‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى, پێش مانگى 7 ده‌وڵه‌تى ئیسلامى 3 ناوچه‌ى سه‌ره‌كى باكوورى سوریاى له‌ژێر كۆنترۆڵدا بوو, یه‌رموك له‌ پارێزگاى ده‌رعا و ناوچه‌ى لاجات له‌ باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رعا هه‌روه‌ها بیایانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌ى سوه‌یدا. له‌ مانگى 7 هێزه‌ چه‌كداره‌كانى سوریا یه‌رموكیان كۆنترۆڵكرد و دواى ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و ئێرانى هاوپه‌یمانى ڕێككه‌وتن بۆ دووباره‌ جێگیربووه‌نه‌وه‌ له‌ بیابانه‌كانى سوه‌یدا. خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم چه‌كداره‌كانیان بینیبوون كه‌ به‌ پاسه‌ سه‌وزه‌كانى ڕژێم گواسترابوونه‌وه‌.

،،

تیرۆیستانی داعش بەقاچاخ لەباغۆزەوە بەرەو سوەیدا گواستراونەتەوە


مانگێك پێش هێرشه‌كه‌ى مانگى 7 چه‌كداره‌كانى ئه‌سه‌د گونده‌كانى خۆرهه‌ڵاتى سوه‌یدائیان چۆڵكردبوو, له‌ نێویشیاندا (ڕامى) كه‌ پورى من له‌وێ ده‌ژیا, 3 ڕۆژ پێش هێرشه‌كه‌ش خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌ چه‌كه‌كانیان داماڵیبوون به‌تایبه‌ت دانیشتوانى ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕۆژهه‌ڵات. چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ كاره‌بایان له‌و گوندانه‌ بڕیبوو كه‌ سه‌ره‌تا هێرشیان ده‌كرایه‌ سه‌ر. ئه‌سه‌د به‌مشێوه‌یه‌ كۆمه‌ڵكوژى سوه‌یدائى ئه‌نجامدا.


چه‌ندین سه‌رچاوه‌ له‌ سوه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به‌ قاچاغ له‌ باهۆزه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌لأتى سوه‌یدا كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ته‌واوى كۆنترۆڵكراوه‌. هه‌ندێك له‌ میلیشیا ئێرانیه‌كانیش به‌وه‌ تۆمه‌تباركراون كه‌ یارمه‌تى چه‌كداره‌كان ده‌ده‌ن له‌ ئاڵوگۆڕى پاره‌دا. به‌پێى سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی وه‌ك سوه‌یدا24یش ژماره‌ى چه‌كداره‌كان زیاتر له‌ 1500 چه‌كداره‌.

ئه‌م چه‌كدارانه‌ به‌ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ نین بۆ سوریا, ئه‌وان بوونه‌ته‌ مایه‌ى ترس بۆ ئه‌مریكاش. بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ نێوان كێوه‌كانى سه‌فا و شارۆچكه‌ى باهۆزدایه‌ و ڕژێمى سوریا و ڕووسیاش پێیانوایه‌ كه‌ كه‌مپى رووكبانیش بووه‌ته‌ شوێنی خۆڕێكخستنه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى.

زۆر زووه‌ بۆ گێڕانى ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامیدا. ئه‌وان خۆیان ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌ و ڕژێمى سوریاش ئه‌مجاره‌ سوود له‌م بارودۆخه‌ وه‌رده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنیانه‌ له‌م بارودۆخه‌ ده‌ڕوانێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هاوڵاتیان ئه‌مجاره‌ ناچاربن په‌یوه‌ندى به‌ ڕیزه‌كانى سوپاوه‌ بكه‌ن و شه‌رعیه‌ت بده‌ن به‌ حكوومه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى سوریش گرنگ نه‌بێت, مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى ئه‌مریكا ده‌یگه‌یێننه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه‌ دان به‌وه‌دا بنێت كه‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هێشتا كۆتایى نه‌هاتووه‌.


سەرچاوە:
فۆرين پۆڵسیی