ئەندام پەرلەمانێکى گۆڕان، وەڵامى شێخ جەعفەر دەداتەوە

تا ئێستا یەکلایى نەبۆتەوە جێگرى سەرۆکى هەرێم بۆ ئێمەیە یان یەکێتى؟

ئەندام پەرلەمانێکى گۆڕان، وەڵامى شێخ جەعفەر دەداتەوە

1895 خوێندراوەتەوە

 

ئەندامێکى پەرلەمانى گۆڕان، بەتوندى وەڵامى جەعفەر شێخ موستەفا دەداتەوە و دەڵێت: ئەگەر گۆڕانیش ڤیدۆى ناوبراوى لابێت ئەوا گوێمان لێ دەگرێت.

 

 

لێدوانێکى چەند رۆژى رابردووى جەعفەر شێخ موستەفا دژى گۆڕان کە گوتبووى ئەگەر جێگرى سەرۆکى هەرێم بدرێت بە گۆڕان ئەوا ئەو وەک بەرپرسى هێزەکانى حەفتا بەهیچ شێوەیەک گوێى لێناگرێت، بزوتنەوەى گۆڕانى نیگەران کردوو ئەمەش وایکرد ئەندام پەرلەمانێکیان بەتوندى وەڵامى بداتەوە.

 

،،

ئەندام پەرلەمانەکەى گۆڕان:

ئەگەر جێگرەکەى سەرۆکى هەرێم لە پشکى گۆڕان ڤیدۆى مامە شێخى لابێت ئەوا بەباشى گوێمان لێ دەگرێت.

 

"ئەوەى فەیس بووکیش نوسراوە قسەى منە"

جەلال محمد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان کە پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى چەمچەماڵیش وتەبێژ بووە، تایبەت بەم بابەتە لەگەڵ دیپلۆماتیک وتوێژ دەکات.

جەلال محمد

ناوبراو سەرەراى ئەوەى ئەو پۆستەى کە لە فەیس بووک کراوە بەناوى ئەوەوە بۆ دیپلۆماتیک پشت راستى کردەوەو ئاماژە بەوەش دەکات کە بێگومان ئەو قسە هى ئەوە کە تیایدا پێشنیار دەکات بۆ ئەو کەسەى کە لە پشکى گۆران جێگرى سەرۆکى هەرێم وەردەگرێت، گرتەیەکى سێکسى (شێخ جەعفەر) کە لە وڵاتى لوبنان تۆمارکراوە پەیداى بکات و لە لاى خۆى هەڵگرێت تاکو مامە شێخ بەجوانى گوێى لێ بگرێت.

 

 

جەلال محمد سەبارەت بەم قسەیەى دەڵێت: شێخ جەعفەر رێز لە یاساو دیسپلین ناگرێت و دەبێت وەک خۆى مامەڵەى لەگەڵدا بکەیت کە بە ڤیدۆو شتى دیکە بیترسێنیت و ناچارى بکەیت گوێت لێ بگرێت.!

 

دەشڵێت: شێخ جەعفەر تەنها گوێ لەوانە دەگرێت کە گرتە سێکسییەکانى ئەویان لایە، بۆیە منیش داوام کردووە لە گۆڕان یەکێک لەو ڤیدۆیانەى دەست بکەوێت تاکو شێخ جەعفەر بکات بە (کۆیلە)ى خۆى و بەباشى گوێى لێ بگرێت.

پۆستى ئەندام پەرلەمانەکە
،،

لیژنەیەک بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێم پێک دەهێنین.

 

تا ئێستە پۆستەکەش یەکلایی نەبۆتەوە

 

ئەندام پەرلەمانەکەى گۆڕان سەبارەت بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێم کە ئەم جەنگە ساردەى لەنێوان گۆڕان و یەکێتى درووست کردووە دەڵێت: تاکو ئێستە ئەم پۆستە لەنێوان یەکێتى و گۆڕان بەتەواوى یەکلاى نەبۆتەوە و بەڵام تا ئەمرۆ داوامانکردووە پۆستەکە بۆ گۆڕان بێت.

 

دەشڵێت: سەبارەت بەم بابەتە لیژنەیەک لە بزووتنەوەى گۆڕان پێک دەهێنرێت بۆ ئەوەى بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات و ئەوە یەکلایی بکاتەوە کە پۆستەکە بۆ گۆڕان دەبێت لەداهاتوودا یاخود نا.؟

 

 

ماوەى ٧ مانگ دەبێت هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دراوە بەڵام تاکو ئێستا لایەنەکانى پێکهێنانى حکومەت نەیانتوانیوە کابینەى نۆیەم پێک بهێنن.