هێزی ژنە میراتگرەکەی یەکێتی؛ لەناو ڕکابەرە پیاوەکاندا

هێزی ژنە میراتگرەکەی یەکێتی؛ لەناو ڕکابەرە پیاوەکاندا

8440 خوێندراوەتەوە


لە پەرتووکی (دیداری تەمەن لە لاوێتیەوە بۆ کۆشکی کۆماری)، مام جەلال دەڵێت" دوای شکستهێنانی دوو کەس کە خۆشمویستن و پێیان نەگەیشتمK (حیلمی عەلی شەریف)، پێشنیاری ئەوەی بۆکردم هێرۆ بهێنم، منیش لە ڕاستیدا بۆ چوونەکانیم بەدڵبوو، هەروەها ڕەوشت و عەقڵ و زیرەکی هێرۆشم بەدڵبوو، هەربۆیە لە سەرەتایی نیسانی ١٩٦٧دا، خوازبێنیم کرد و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیش پێی خۆش بوو"


هەرلەهەمان پەرتووکدا دەڵێت " هێرۆ کەسایەتی خۆی هەیە و لە کەسایەتی مندا نەتواوەتەوە، هەربۆیە ناوەکەشمی هەڵنەگرتووە، ناوی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)ە نەک (هێرۆ تاڵەبانی)، هەروەها گەلێکجار جیاوازیشمان دەبێت لەسەر سیاسەت و ئەو ڕێگایەک دەگرێت و من ڕێگایەکی تر"


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە دایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٤٨، کچی ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر و سکرتێری پێشووتری پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوسەری سکرتێری گشتی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. ساڵی ١٩٧٢ بەشی دەروونناسی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەشدا لە زانکۆی بەغدا دەستگیرانی جەلال تاڵەبانی بووە.


لە ساڵانی هەشتاکاندا هاوشانی تاڵەبانی، بەشێک لە ژیانی لەناو بنکە و بارەگاکانی یەکێتی لە شاخ تێپەڕکردووە، لەو ساڵانەدا زیاتر کاری وێنەگری کردووە، لە گرنگترین کارەکانی بە دۆکیۆمێنت کردنی کیمیابارانی گوندی یاخسەمەر بووە، خولیای فەرهەنگی و وێنەگرییەکەی، ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی بەرهەمێنا، کە بەدڵناییەوە لە سەر ئاستی یەکێتی و کوردستانیش گرنگی زۆری هەبووە.

 

 ،،

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ئیستادا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیە، بەڵام بە فعلی دەسەڵاتی لە سەروو ئەو پۆستەوەیە، بەتایبەتی دوای نەخۆشکەوتن و وەفاتی تاڵەبانی. لە ڕوانگەی پارت و سەرکردەکانی دیکەوە، وەک کەسی ژمارە یەک و بڕیاربەدەستی ئەو پارتە وێنا دەکرێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هەڵگری ناوی باوکییەتی نەک هاوسەرەکەی، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نیە، میراتگری سیاسەتی هاوسەرەکی نیە کە هەمان سیاسەتی باوکیەتی، چونکە تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد، لە یەک ڕووباردا مەلەیان دەکردو بەیەک ئاراستە و بە چوار دەست سەوڵیان لێدەدا، کەواتە گومان لەوەدا نیە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک تاقە میراتگری باوک و هاوسەرەکەی ماوەتەوە.

لە ناوەڕۆکی ئەم میراتگرییەدا سێبەری باوکی ڕێگەی نەدا دەربکەوێت، پێش ئەوەی سێبەری باوکیشی لەسەر لابچێت سێبەری تاڵەبانی باڵی بەسەردا کێشایەوە، هەربۆیە لەلایەك نەیتوانی لەژێر سێبەری باوک و هاوسەرەکەیدا، ویستەکانی بهێنتەدی و سروشتی خۆی دەربخات (هەروەک چۆن تاڵەبانی دەڵێت لە سیاسەتدا ئەو ڕێگایەکی دەگرت من ڕێگایەکی تر)، بەڵام لەگەڵ وەفاتی هاوسەرەکەیدا وەک ئەوەی دەیویست ئەدای کاری سیاسی خۆی کرد، کەدەشێت ئەم ڕکابەری و جیابوونەوەیەی ئێستای بەرهەم ‌هێنابێت. بەڵام ئایا لەگەڵ ڕۆشتنی تاڵەبانی نەیارەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش سیاسەتێکی جیاوازتریان پەیڕەونەکرد؟ بەواتایەکی دیکە ژینگەی لەبارتر نەڕەخسا بۆ دەرکەوتن و ململانێی زیاتر؟

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ئیستادا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیە، بەڵام بە فعلی دەسەڵاتی لە سەروو ئەو پۆستەوەیە، بەتایبەتی دوای نەخۆشکەوتن و وەفاتی تاڵەبانی. لە ڕوانگەی پارت و سەرکردەکانی دیکەوە، وەک کەسی ژمارە یەک و بڕیاربەدەستی ئەو پارتە وێنا دەکرێت، هەربۆیە لە ماوەی ڕابروودا یەکێک بووە لە سێکوچکەی بڕیاری سیاسی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ناوی مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا ناوی ئەویش هێنراوە، لە ئێستاشدا ڕۆڵەکەی زیادی کردووە کەمی نەکردووە.

ئەو لە نێو هەموو ئەو پیاوانەی وەک نەیاری دەردەکەون، خاوەن قسەی کۆتایی و یەکلاکەرەوەیە، وەک ئەوەی لایەنگرانی ناویان ناوە (ژنە پۆڵایینەکە)، بەڵام ئەمە زۆرجار ئاگری کوتلە و ناکۆکییەکانی خۆشتر کردووە، نمونەی ئەوەش، لەكاتی مەحرومکردنی بەرهەم سالح بوو له سەرۆکایەتی کۆمار، دووکەڵی ئەم جەنگە بە زەقی بەسەر هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە دەرکەوت، هاوکات زۆرینەی بنکەی جەماوەری یەکیتی نیگەران کرد، ڕازیبوون بە بڕیاری ڕیفراندۆمیش هەمان دەرئەنجامی لێکەوتەوە.

we
کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی.ن,ک

دەوترێت هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد قسەکەرێکی لاواز و کەم دەووە، بەڵام پراکتیکییە و هەنگاوی یەکلاکەوە دەنێت، بەواتایەکی دیکە توانای بڕیاری قورس وسەختی هەیە، بەڵام لە بڕیارە یەکلاکەرەوەکانی تەنیا بیرژەوەندی خۆی لەبەرچاودەگرێت نەك گەڕان بەدوای چارەسەری مام ناوەندیدا (لەمەدا پێچەوانەی تاڵەبانیە).

ئەوەی جێگەی پرسیارە سەرچاوەی هێزی ئەم ئافرەتەیە، لە کاتێکدا بە ئەستەم لە کۆمەڵگەی کوردییدا هەڵدەکەوێت ئافرەتێک بەم شێوەیە چەقی بڕیاردان بێت و دەسەڵاتێکی سیاسی باڵای هەبێت. بە دڵناییەوە ئەو ژینگە و خێزانەی تێدا گەورەبووە، ڕۆڵی بینووە لەوەی بیکاتە کەسێکی سیاسی، کچ و هاوسەری دوو پیاوی کاریگەربووە، میراتە خێزانی و سیاسی و مێژووییەکەی پشتی، ڕۆڵی بینووە لە هەڵکشانی ئەم ئافرەتەدا، هەر ئەمەش ئەو شەرعیەتەی پیداوە ببێتە باڵادەستی یەکەم بەسەر یەکێتیدا، ئەم پێگەیەش بە ئاسانی پارە، هێز، پۆست و پەیوەندی سیاسی بۆ بەردەست خستووە، کە هەموو ئەمانەش لە کۆتایدا وەک سەرچاوەی هێز ڕۆڵ دەبینن.

زیاتر لەجارێکیش نەیارەکانی ڕایانگەیاندووە، کەهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پارە و هێز و پەیوەندی یەکێتی کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام لای خۆیەوە ئەم بابەتەی وەک تۆمەت وێناکردووە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر بێ ئاگایە لەم بابەتەدا، کەواتە دەبێت پارە و هێزی یەکێتی، لەژێر دەستی کێ دابێت و کێ بیبات بەڕێوە؟! یان ئەوانەی باس لەمە دەکەن هیچ کات پارە و هێز لەژێر دەستیاندا نەبووە؟ بەم پێیە بێت شەڕەکە لەسەر پارە و پۆستە نەک بابەتێکی دیکە.


خاڵێک کە وادیارە لە کەسایەتی ئەم ئافرەتەدا ڕەنگدانەوەی هەیە، هەمیشە پەیوەندی لەگەڵ نەیارەکانی دەهێڵێتەوە، ئەگەر بەقەدەر تاڵە موویەکیش بێت، بۆ ئەوەی ئەگەر پێوستیکرد بیکاتە دەستپێکی پەیوەندییەکی نوێ، لە نمونەی ئەمەش پەیوەندی ساردی بوو لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دوای جیابوونەوەی، بەڵام دواتر لەسەر مێزی ڕێککەوتن لەبەرامبەریدا دانیشت، هەروەها لەگەڵ مەسعود بارزانیش چەندین ساڵ لە ناکۆکیدابووە، بەڵام بەشی پەیوەندییەکی تەلەفونی و سەرەخۆشییەکی تێدا هێشتۆتەوە، دوای ڕکابەرییەکی چەندجارەی لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵیش لە ساتی نەخۆشکەوتن و گەڕانەوەی بۆ کوردستان پێشوازی لێکرد، تازەترین نمونەش یەكتر ینینیان بوو لەگەڵ د.بەرهەم.

 

،،

 هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمێکە سازش ناکات، لە لەگەڵ نەیارەكانیدا زۆر دڵڕەقانە دوجوڵێتەوە، بێباکییەکانی بەرامبەر بە نەیارە سیاسیەكانی بەجۆرێکە، نەیارەکانی والیدەکات لێی بێهیوابن.

لەلایەکی دیکەشەوە وەک کارەکتەرێکی کارا، ڕۆلی سەرەکی بینووە لە چەندین ڕێککەوتنی سیاسیدا، بەڵام زۆرێک پێیان وایە هەمان کەسیشە کە پێچەوانەی بەڵێنەکانی دەوەستێتەوە، ڕێکەوتنی لەگەڵ گۆڕان ڕەنگە بەشێک لەم وێنەیە ڕووبکاتەوە، بێجگە لەوەی جۆرێک لە قەلەقی و ناجێگیری لە سیاسەت و بڕیاردانیدا هەستی پێدەکرێت، هەڵوستی بەرامبەرئەنجامدانی ڕێفراندۆم و پەشیمانبوونەوەی دواتری ئەم ڕاستییە باشتر دەسەلمینن.

دەوترێت هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خانمێکە سازش ناکات، لە لەگەڵ نەیارەكانیدا زۆر دڵڕەقانە دوجوڵێتەوە، بێباکییەکانی بەرامبەر بە نەیارە سیاسیەكانی بەجۆرێکە، نەیارەکانی والیدەکات لێی بێهیوابن، ئەمەش دوو ئەگەر دەهنێتە کایەوە یان ڕکابەرەکانی لێی ڕادەکەن یان لە بەرامبەریدا دەمێننەوە و بە توندی سەنگەری لیدەگرن، کە هەردوو حاڵەتەکە لە بەرژەوەندی ئەودانین، بە واتەیاکی دیکە چۆڵبوونی گۆڕەپانەکە و مانەوەی نەیارەکانی بە زیانی خۆیی تەواو دەبێت، چونکە مێژویی پارتایەتی لە کوردستان پێمان دەڵێت، ململانێ و ڕکابەرییەکانی پارت لەسەر ئاستی باڵا، دابەشبوون و پەرتەوازەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد میراتگری راستەقینەی هاوسەرەکەیەتی، ئایا میراتگرێکی خەمخۆر و دادپەروەرە؟ یان خەڵکانی دیکەی ناو پارتەکەی لەو میراتە بەجێماوە بێبەشدەکات و بە ڕەهایی و لادەرانە ڕەفتار دەکات؟

لایەنگرانی بەرگری لە ئاراستەی یەکەم دەکەن و نەیارەکانیشی هەڵگری بۆچوونی دووەمن. بەڵام بۆچوونەکان هەرچۆنێکبن، ئەوا ئەو چەپکە گوڵەی هێرۆئیبراهیم ئەحمەد خۆی بە پارێزەری دەزانێت، لەگەڵ نەخۆش کەوتنی جەلال تاڵەبانیدا ژاکا ولەگەڵ مردنیشیدا ئەگەر فریایی نەکەوێت وادیارە بەرەو هەڵوەرین دەچێت

خەوشێکی دیکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەوەیە لەگەڵ چوونە دەرەوەی هاوسەرەکەی لە گۆڕەپانەکە، هەوڵی ‌هێنانە پێشەوەی نەوەکانی داوە، لەلایەکەوە کوڕە بچووکەکەی کاندیدکرد بۆ وەرگرتنی پۆستێکی حکومی، لەلایەکی دیکەوە کوڕە گەورەکەی ‌هێنایە سەر کورسی کۆبونەوە داخراوەکان، بێجگە لە بەشداریپێکردنی برازاو خوشکەزاکانی خۆی و هاوسەرەکەی، لە دەرفەتەکانی ئێستاو داهاتوودا، ئەمەش واتای ئەوەیە جەنگی ئەو بۆ ئەوەیە، سەرجەم پۆستە هەستیارەکانی یەکێتی لەلایەن نزیکەکانی خۆیەوە بەڕێوەبچێت.

 

،،

ئەگەر ئەوە ڕاستبێت کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کاریگەر و بەتوانایە و تاکە میراتگری تاڵەبانیە، ئەوە دەبێت لە کردنەوەی گرێکویرەکانیش بەتوانا بێت، نەک لە هەوڵی دروستکردنیاندابێت، چونکە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات دوور نیە ئاوابوونی یەکێتی پێش ئاوابوونی سیاسی خۆیی بکەوێت.

 لە ساتی تەقینەوە سیاسی و تەنگژە قوڵەکاندا، کەس بۆچوونی نازانێت، وا خۆی دەردەخات وەک زۆربەی خەڵکی بێ ئاگایە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ هەنگاوێکی گەورە لە سەر ئاستی پارت و حکومەت و هەرێم، بەبێ گەڕانەوە بۆ لای ئەو نانرێت(بە سیفەتی کەسی یەکەمی یەکێتی).

ئەگەر ئەوە ڕاستبێت کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کاریگەر و بەتوانایە و تاکە میراتگری تاڵەبانیە، ئەوە دەبێت لە کردنەوەی گرێکویرەکانیش بەتوانا بێت، نەک لە هەوڵی دروستکردنیاندابێت، چونکە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات دوور نیە ئاوابوونی یەکێتی پێش ئاوابوونی سیاسی خۆیی بکەوێت.

بەڵام ڕەخنەکان هەرچەندێک بن و هەرچۆنێکبن ئەو ڕاستییە کاڵناکەنەوە،هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، نەک لەسەر ئاستی یەکێتی و کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش،لە نێو دەیان و سەدان پیاوی دەسەلاتداردا، ژنێکی بەهێز و بەتوانایە.

لەمبارەوە لە ڕیزبەندی گۆڤاری سۆڵتدا بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەناو سەد ژنی بەهێز و کاریگەری جیهاندا، پلەی ١٧ی بەدەستهێناوە و ساڵێک دواتریش وەک یەکەم ژن خەڵاتی پاپای ڤاتیکانی پێبەخشرا.

 

author photo

توێژەری سیاسی و بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان