بەراوردکاریی دەنگ و کورسی، یەکێتی لە هەولێر  و پارتی لە سلێمانی

 بەراوردکاریی دەنگ و کورسی، یەکێتی لە هەولێر  و پارتی لە سلێمانی

7915 خوێندراوەتەوە

 پێشەکی

بڕیارە 12/5/2018  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، دوو هەزار و 563 وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەکراون و  نزیكەی 20 لیست كێبڕكێ‌ لەسەر 44 كورسی دەكەن لە سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

لەم ڕاپۆرتەدا، پشتبەس بە میتۆدی بەراوردکاری و شیکاری  باس  هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ وەردەگرین (جەختکردنەوەی سەرەکیمان لەسەر ئەو دوو هەڵبژاردنەیە و بەتایبەتیتریش دووەمیان)، دواتر باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستانی  ٢٠٠٥-٢٠١٤دەکەین، بەحوکمی ئەوەی بابەتەکەی ئێمە بەراوردکردنە لە نێوان دوو حزب (یەکێتی و پارتی)، لە سنوری جوگرافیایی دوو پارێزگادا کە ئەویش سلیمانی و هەولێرە.

 یەکێتی  لە هەڵبژاردنەکان ڕابردوودا، لە پارێزگای هەولێر سەنگی زیاتر بووە بەراورد بە پێگە و دەنگی پارتی لە پاریزگای سلێمانی، بەڵام لە ئیستادا گریمانەی ئەوە دەکەین کە  ئەگەری زۆرە  دەرکەوتنی لیستی (هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری)، ئەم هاوکیشەیە بگۆڕێت  و یەکێتی لە هەولێر دەنگەکانی لەدەستبدات، هاوەیمانیش نەک دەنگە نارازییەکانی یەکێتی بەڵکو پارتیش بۆ خۆیی دەبات، لە سلێمانیش بەهەمان شێوە یەکێتی دۆخی لە باشیدا نییە، پارتیش بە زەحمەت دەنگەکانی پیشوو بەدەست دەهێنێتەوە، چونکە ئەزموونی ئەم چوارساڵەی ڕابردوویان لە خراپیدا نمونەی نەبووە.

،،

 یەکێتی  لە هەڵبژاردنەکان ڕابردوودا، لە پارێزگای هەولێر سەنگی زیاتر بووە بەراورد بە پێگە و دەنگی پارتی لە پاریزگای سلێمانی، بەڵام لە ئیستادا گریمانەی ئەوە دەکەین کە  ئەگەری زۆرە  دەرکەوتنی لیستی (هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری)، ئەم هاوکیشەیە بگۆڕێت

 

dcv
لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی (پارتی و یەکێتی و ١١ حزبی تر) بۆ هەڵبژاردنی ٢٠١٠ی پەرلەمانی عێراق

هاوپەیمانی کوردستانی و ڕێژەی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی ـ ٢٠١٠

لە هەڵبژاردەنی پەرلەمانی 2010ی عێراقدا، هەریەکە لە یەکێتی و پارتی بە یەک لیست و لەژێر ناونیشانی (هاوپەیمانی کوردستانی) لەگەڵ یانزە حزبی دیکە، بەشداری هەڵبژاردنیانکرد، لە پارێزگای سلێمانی ٨ کورسیان بەدەستهێنا، کە ئەمەش لە (350283)دەنگ پێکهاتبوو و بەڕێژی 42.02%دەنگەکانی پارێزگاکەبوو، واتا  بە ڕێژەی 1.44%  دەنگەکانیان بەرزکردەوە، ئەگەر بەراوردی بکەین  بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی  کوردستانی ٢٠٠٩، ئەمەش بۆ مەبەستی زاڵبوون بوو بەسەر لیستی گۆڕاندا، چونکە ئەم هاوپەیمانیە وایکرد کورسیەک زیاتر بهێنن.

   لە پارێزگای هەولیریش ١٠کورسیان لە کۆیی ١٤ کورسی پارێزگاکە بەدەستهێنا، کەئەمەش لە (458403)دەنگ پێکهاتبوو، بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ی پەرلەمانی عێراق ڕێژەی دەنگەکانیان بە ئاستی 1.58% بەرزبوەوە، بەڵام ئەمە سەنگی هەریەکەیانی لە هەولێر و سلێمانی بە ڕوونی پێشان نەدا، بۆیە باشترە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان، شرۆڤە بکەین و لە ڕێگەیەوە سەنگی پارتی لە سلێمانی و سەنگی یەکێتی لە هەولێر دیاری بکەین.

 

ئەنجامی هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی  کوردستان ـ ٢٠٠٥

لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا،  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (485718)دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە (28) کورسی، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا (91576) دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە (5) کورسی.لە پارێزگای هەولێر پارتی (347772)دەنگی بەدەستهێناوە و کە دەکاتە (23) کورسی، یەکێتیش (244343)دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە (16) کورسی.

،،

لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا،  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (485718)دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە (28) کورسی، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا (91576) دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە (5) کورسی.لە پارێزگای هەولێر پارتی (347772)دەنگی بەدەستهێناوە و کە دەکاتە (23) کورسی، یەکێتیش (244343)دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە (16) کورسی.

 

 

df
بانگەشەی یەکێتی بۆ هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزکاکان ـ سۆران ـ نیسانی ٢٠١٤

ئەنجامی هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق ـ ٢٠١٤

پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە 18 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، لە هەڵبژاردنی 2014دا، یەکێتی (١١)کورسی و پارتی (٣) کورسی بەدەستهێنا، بزوتنەوەی گۆڕانیش (١٢)کورسی بەدەستهێنا. لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێریش پارتی (١٢) کورسی و یەکیتی (٦) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (٤) کورسی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (کە هەردوو هەڵبژاردنەکان لە یەک وادە کران)، لەئاستی پارێزگای سلێمانی  بزووتنەوەی گۆڕان زۆرترین كورسی برد كە (٧) كورسی بوو، هەروەها یەكێتی (٦) كورسی، پارتی (٢) كورسی  بەدەستهێنا، بەڵام لە ئاستی پارێزگای هەولێر، پارتی (7) کورسی بەدەستهێنا و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش تەنیا (4) کورسی .

  

سەنگی یەکێتی و پارتی لە هەولێر و سلێمانی

ئەگەر بڕوانین لە سەنگی پارتی لە هەولێر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ٢٠١٠دا، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی (١٠) کورسیان بەدەستهێنا، بەڵام لە ٢٠١٤ و لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پارتی لە هەولێر ٧ کورسی بەدەستهێنا،  یەکێتیش ٤ کورسی بەدەستهێنا، لە سلێمانیش  بە هەردوو حیزبەکە  ٨ کورسیان بەدەستهێنا، بەڵام لە ٢٠١٤دا، پارتی ٢ کورسی و یەکیێتیش ٦ کورسیان بەدەستهێنا، ئەگەر کورسی هەردوو پارتەکە کۆبکەینەوە دەبینین هەمان ڕێژەی پێشووە لە سەر ئاستی کورسی، بەڵام لەسەر ئاستی ڕێژەی دەنگ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

،، 

 ئەگەر سەیری ئەم دوو هەڵبژاردنە بکەین بۆمان دەردەکەوێت یەکێتی لە هەولێر سەنگی زیاترە بەراورد بە پارتی لە سلێمانی، یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە هەولێر ٤ کورسی بەدەستهێناوە بەڵام پارتی لە سلێمانی ٢ کورسی بەدەستیناوە، ڕێژەکە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی ٢٠١٠ش بەهەمان شێوە بووە.

ئەگەر سەیری ئەم دوو هەڵبژاردنە بکەین بۆمان دەردەکەوێت یەکێتی لە هەولێر سەنگی زیاترە بەراورد بە پارتی لە سلێمانی، یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە هەولێر ٤ کورسی بەدەستهێناوە بەڵام پارتی لە سلێمانی ٢ کورسی بەدەستیناوە، ڕێژەکە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی ٢٠١٠ش بەهەمان شێوە بووە. لە سەر ئاستی پارێزگاکانیش پارتی لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٥دا، لە پارێزگای سلیمانی ٥ کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام یەکێتی لە هەولیر ١٦ کورسی بەدەستیهێاوە، ئەم جیاوازییە سێ هێندە زیاترە.

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ٢١٠٤ شدا، پارتی لە سلێمانی ٣ کورسی بەدەستهێناوە، کە بەراورد بە ٢٠٠٥ دوو کورسی لەدەستداوە، یەکێتیش لە پارێزگای هەولیر ٦ کورسی بەدەستهێناوە، واتا ١٠کورسی لە دەستداوە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٥ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

 کەمبوونەوەی ئەم ڕێژەیەش بۆ دەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و چالاکبوونی پارتەکانی تر و کەمبوونەوەی متمانەی یەکێتی و پارتییە لە دیدی هاوڵاتیاندا، بەڵام ئێمە لێرەدا گەیشتین بەو دەرئەنجامەی ئەگەر ڕێژەی دەنگدان و کورسی هەریەک لە پارتی و یەکێتی لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی (پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بخەینەڕوو، ئەوە دەبینین کە سەنگی پارتی لە سلێمانی کەمترە، بەراوربە سەنگی یەکێتی لە هەولێر.

 

dcv
بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان ـ سلێمانی ـ نیسانی ٢٠١٤

 

پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە جەنگی هەڵبژاردن و پروپاگەندە لە پارێزگای سلێمانی گەرم بێت و دەشێت پێکدادان و گێرەشێوێنیش بەدوای خۆیدا بهێنێت، لەبەر ئەوەی بووەتە گۆڕەپانی زۆرترین حیزب،  چەندین حیزب و  قەوارەی نوێ سەریان هەڵداوە کە سەرەکیترینیان (هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری)یە.

،،

١٢ لیست لە سلێمانی کێبرکێ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ٢١٣ کەس خۆیان کاندیدکردووە، هەر یەکە لە  لیستی یەکێتی و  هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، زۆرترین كاندیدیان هەیە، كە هەریەکەیان 36 كاندیدی دیاریکردووە، هەروەها پارتی 30 كاندیدی هەیە. پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە 18 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە.

 ١٢ لیست لە سلێمانی کێبرکێ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ٢١٣ کەس خۆیان کاندیدکردووە، هەر یەکە لە  لیستی یەکێتی و  هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، زۆرترین كاندیدیان هەیە، كە هەریەکەیان 36 كاندیدی دیاریکردووە، هەروەها پارتی 30 كاندیدی هەیە. پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە 18 كورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە.

لە پارێزگای هەولێریش 19 لیست كە 161 كاندیدیان لەخۆگرتووە، كێبڕكێ‌ لەسەر 15 كورسییەكەی هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق دەكەن، یەكێتی و پارتی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، زۆرترین كاندیدیان هەیە كە هەر یەكەیان 30 كەسی لە پارێزگاکە کاندیدکردووە.

 

هێزی  یەکێتی و پارتی لە داڕماندایە

ئەگەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بخەینەڕوو، کە چوارخولە دەبینین دەنگی پارتی یەکێتی لە داکشانی بەرچاودایە، بەمشێوەیە لە خولی یەکەمدا کە ١٩/ئاداری ١٩٩٢ بەڕێوەچوو، یەکێتی و پارتی توانیان سەرجەمی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەستبهێنن بەهۆی یاسای هەڵبژاردنەکەوە، ئەمەش یەکەم ئەزموونی کورد بوو لەگەل دیموکراسیەت و هەڵبژاردندا (هەرچەندە دوای ماوەیەک بە جەنگی ناوخۆ دیموکراسی کرایە قوربانی و ئەتک کرا)، بەڵام لە خولی دووەمدا ٧٧ کورسی و لە خولی سێیەم ٥٩ کورسی و لە خولی چوارەم ٥٦ کورسیان بەدەستهێنا.

ئەگەر بڕوانین لەداتاکان دەبینین خول بەخول نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، ئەزمونی ڕابردووش سەلماندوویەتی لەگەڵ دەرکەوتنی هەرهێزێکی نوێدا، ئەم دوو پارتە هێزەکەیان کەمتر دەبێتەوە،  هەڵبژاردنی داهاتووی  کوردستان و هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو دیسانەوە تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە بۆ پارتی یەکێتی، کە نمرەی نزمی تێدا دەهێنن و هەژموونی سیستەمی دووپارتیش بە تەواوەتی لەق دەبێت.

،، 

ئەزموونی ڕابردووش سەلماندوویەتی لەگەڵ دەرکەوتنی هەرهێزێکی نوێدا، ئەم دوو پارتە هێزەکەیان کەمتر دەبێتەوە،  هەڵبژاردنی داهاتووی  کوردستان و هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو دیسانەوە تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە بۆ پارتی یەکێتی، کە نمرەی نزمی تێدا دەهێنن و هەژموونی سیستەمی دووپارتیش بە تەواوەتی لەق دەبێت.

لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە

لیستە نوێکەی د.بەرهەم سالح، بە شێوەیەکی جدی کار لە سەر پارێزگای هەولێر دەکات، لە دیاریکردنی کاندیدەکانیشدا وا دەردەکەوێت، زۆرینەی دەنگە نارازییەکای یەکێتی بۆ خۆیی بەرێت، تەنانەت بە سروشتی سیاسەتی د.بەرهەم کە لای هەولێرییەکان بە ڕێژەیەکی باش ویستراوە و جیاوازترە لە گوتاری بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ، بۆیە بە دڵنیاییەوە ڕێژەیەکی باش لە دەنگەکانی یەکێتی بۆخۆی دەبات، بەشێکی بەرچاو لە دەنگە ناڕازییەکانی پارتیش بۆ ئەو دەچن،  ئەمە بێجگە لەوەی ئەزموونی سیاسەتی ڕابردووی جیاوازترە لە هەموو سیاسیەکانی تر، بەشێوەیەک دابەشکاریی و جیاکاریی نەکردووە لە نێوان زۆنی سلێمانی و هەولێردا ئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی سیاسی سەلمێنراو.

 

 دەرئەنجام

هەتا ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێژەی دەنگەکانی لە هەولێر زیاترە بەراورد بە ڕێژەی دەنگ و کورسیەکانی پارتی لەسلێمانی، بەڵام بە هەموو لیکدانەوەیەک یەکێتی ڕێژەی دەنگەکانی لە هەولێر و تەواوی کوردستان دادەبەزێت،  ئەمە بێجگەلەوەی ئەدای یەکێتی لەسەر چەندین ئاست جێگەی ڕەخنەگرییە، وەفاتی مام جەلال، ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر، بێ باکی ئەم پارتە لە ئەندامەکانی خۆیی، دابەشکاریی و باڵباڵێن لەسەر ئاستی پارت و چەندین بابەتی تر، دەبنە خاڵی لاواز کە بە دڵنیاییەوە نەک لە سلیمانی بەڵکو لە هەولێر و تەواوی کوردستانیش کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتووی ئەم پارتە.

لە پارێزگای سلێمانیش هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن  کە یەکێتی ڕێژەی دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، ئەمەش دیسانەوە لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری سودی لێ دەبینێت، پارتیش پێناچێت لە دوو کورسی زیاتر بهێنێت و ئەگەری زۆرە لەسەر ئاستی ژمارەی دەنگ دەنگەکانی دابەزێت، چونکە بەگشتی هاوڵاتیان لە ئەدای حکومەتی هەرێم ناڕازی بوون لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ڕوونە سەرۆک وەزیرانیش پارتی بووە، باجی ئەم بێباکی و قەیرانە بەشێکی زۆری لە ئەستۆی پارتیدایە، چونکە لە ئاستی سیاسیدا یەکەم پارتی باڵادەست و خاوەنی زۆرترین پۆست و بەرپرسیارێتی و ئەندام پەرلەمانە.

 

author photo

توێژەری سیاسی و بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان