عەرابی پێشێلكارییەكانی عەفرین و سەرێ كانی لەسەر فەرشی سوری بەرپرسانی هەرێم

عەرابی پێشێلكارییەكانی عەفرین و سەرێ كانی لەسەر فەرشی سوری بەرپرسانی هەرێم

388 خوێندراوەتەوە

لە سەردانێكی چاوەڕوان نەكراودا نەسر حەریری سەرۆكی ئیئیتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوریا گەیشتە هەرێمی كوردستان.
ئامانجی سەردانەكە، جوان كردنی وێنەی گروپە چەكدارییەكانی ئیئلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئەو گروپانەن كە عەفرینیان داگیر كرد.
حەریری لە هەولێرەوە ووتی"هەروەها بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان براكان و هەماهەنگی و یەكهەڵوێستی نێوانیانە"

حەریری بەر لەوەی بێتە هەرێم لە لێدوانێكدا ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی"ئەنەكەسە"ی بە دۆست و برا و فەرمانبەری ئیتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناوزەند كرد.

نەسر حەریری لەو سەركردانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە كە رەتی دەكاتەوە لە دەستوری نوێی سوریادا، دان بە زمانی كوردیدا بنرێت.

لە ساڵی 2019 ەوە بەڵێنی پێداون كە لە عەفرین و سەرێ كانێ نوسینگە بۆ ئەنەكەسە بكاتەوە بەڵام ئەندامەكانیان ڕووبەڕووی كوشتن و زیندانی ئەشكەنجە بوونەوە، لە نمونەی ئەحمەد شێخۆ كە لە زیندانەكانی "عەمشات"لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا و حسێن ئایباش سەرۆكی ئەنجومەنی ناوخۆیی شاری عەفرین كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە دەستگیر كراو ڕووبەڕووی دەستدرێژی و ئەشكەنجە بوویەوە.

سەردانی حەریری بۆ هەرێم لە كاتێكدا دێت، كە چاودێران پێیان وایە تێكەڵ كردنی كارتەكانە، لەگەڵ ئەو هەوڵانەی كە مەزڵوم كۆبانێ بۆ دانوستانی نێوان كورد و كورد خستویەتیە گەڕ لە نێوان پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانیی و ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی.

،،

ئامانجی سەردانەكە چاندنی تۆوی فیتنەیە لە نێوان ئەو لایەنە كوردیانەدا و لێدانە لە هەستی شەقامی كوردی كە بەهۆی سەردانەكەوە ڕەخنەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.


چالاكوانانی كورد لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕەخنەی توند لەو سەردانە دەگرن و داوا دەكەن بكوژانی هاوڵاتیانی عەفرین وسەرێ كانی لە هەرێم دەربكەن.
گەنجانی كورد توڕەییەكی زۆریان لەو سەردانە نیشاندا، هەروەها وێنەی عەفرین وسەرێ كانی-یان بڵاو كردەوە كە ئاماژەن بۆ ئەوەی سەردانەكە و پێشوازی لە نەسر حەریری ڕەت دەكەنەوە كە تاكو ئێستا خوێنی هاوڵاتیانی كورد لە سەرێ كانی و عەفرین دەڕێژێت .