ڕۆژنامەیەكی بەریتانی:  سەرۆك كۆماری عیراق  هەوڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەدات

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: سەرۆك كۆماری عیراق هەوڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەدات

628 خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەی " العربی الجدید"ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكیدا تیشك دەخاتە سەر ئەو پرسانەی كە سەرۆك بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەم سەردانەی دوایدا بۆ هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێیان دەكات، كە خۆی لە پرسی ئەمنی وچارەسەركردنی كێشەی كەركوك و شەنگال و هێرشە تیرۆرستیەكان و نزیك بوونەوەی حكومەتی ناوەند و هەرێم دەبینێتەوە.


بەرهەم سالح سەرۆك كۆماری عیراق، بەمەبەستی نێوەندگیری و كۆتایی هێنان كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەولێر، گەڕێكی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی لە هەرێم دەست پێكردووە،گرنگترین ئەو پرسانەشی دەیەوێت چارەسەری بكات، لایەنی ئەمنیە كە پەیوەستە بە دووبارە نەبوونەوەی هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێر و چارەسەری ڕیشەیی ناوچە كێشە لەسەرەكانە.

سەرۆك بەرهەم ساڵح، لە رۆژی چوارشەممەوە گەیشتە هەولێر و چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە، تاوتوێی چەندین پرسی نێوان هەردوو لایان كرد، بەڵام هێشتا ئەنجامەكەی ڕانەگەیەنراوە.


سەردانەكە لەسەرداوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، كە داوای لە نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردبوو، بۆ ئەوەی ڕۆڵیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی بەغداد و ناوەند هەبێت، لەوانە پرسی پارێزگای كەركوك و ناوچەكە كێشە لەسەرەكان و كێشەی دابەش كردنی سەرچاوە سروشتیەكان و چەندین پرسی دیكە.

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بڵاوی كردەوە، كە " سەرۆك بۆ باس كردنی دۆخی سیاسی لە وڵات گەیشتە هەولێر،

،،

هەروەها بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم و یەكلایی كردنەوەی كێشەكان بەپێی دەستور سەردانەكەی ئەنجامداوە".

سەرۆك بەرهەم لەو سەردانەدا چاوی بە هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی پارتە كوردییەكان كەوت، هەموو كۆبوونەوەكانیش بۆ یەكڕیزی نێوان لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بوو.

ئەم سەردانە هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەیەكی پێشووتری نێوان سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە لە كۆبوونەوەكەدا بە گرنگیەوە باسیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەت كرد، لەسەروی هەموویانەوە چارەسەركردنی كێشەی هەردوو شاری كەركوك و شەنگال.
هەولێر، دەیەوێت گروپە چەكدارییەكان لە سنورەكانی دووربخرێنەوە، هەروەها پارتی دیموكراتیش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ شاری كەركوك، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات.


لای خۆیەوە ، دیار بەرواری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك كۆمار لە چوارچێوەی هەوڵەكانیەتی بۆ نزیك بوونەوەی تێڕوانینی هەردوو حكومەتی بەغداد و هەولێر لەسەر چەندین پرسی نێوانیان.

بەرواری لە لێدوانێكیدا بۆ " العربی الجدید" دەڵێت:" سەردانی سەرۆك بۆ هەولێر تەنها لە چوارچێوەی كارەكانی وەك سەرۆك كۆمار نیە،

،،

بەڵكو ئەو كەسایەتیەكی چالاكە لە پرسیەی سیاسی لە عیراقدا، ئەو ڕۆڵ و كاریگەری هەیە،دەبینین جوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسیەكانە".


دەشڵێت:" سەرۆك هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە،بەشێوەیەكی گشتی فشار لەهەردوو لایەن دەكات كە تێگەیشتی دوور مەودایان بۆ كێشەكانی نێوانیان هەبێت".


هەرچی پەیوەست بە پرسی ئەمنیشە، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێت:" بێگومان مەلەفی ئەمنی یەكێك بووە لە پرسەكانی نێوان ساڵح و بارزانی، بەتایبەت دوای هێرشە تیرۆرستیەكان بۆ سەرۆ هەولێر، ئەم پرسە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو حكومەت هەیە، هەروەها لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان".

،،

بێگومان ئەو سەردانە، كاریگەری فراوانی لەسەر نزیك بوونەوەی لایەنەكان دەبێت، بەتایبەت لایەنی حكومەتی هەرێم و بەغداد.

هەرچەندە چەندین كۆبوونەوە و دانوستان لە نێوان هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێم بەڕێوەچوو، بەڵام هێشتا كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەتەواوی چارەسەر نەكراون، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و مەلەفی بودجە و سامانی سروشتی هەرێم و داهاتی خاڵە سنوریەكان و چەندین پرسی دیكە، سەرۆك كۆماریش دەیەوێت ئەو پرسانە بەتەواوی چارەسەر بكات.