بە ئابڕوچوونێكی گەورە دادەنرێت

بە ئابڕوچوونێكی گەورە دادەنرێت

445 خوێندراوەتەوە

نەسر حەریری سەرۆكی ئیئتلافی نیشتیمانی سوریا، لە پایەمێكیدا داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەكات، ئۆپراسیۆنێكی نوێ لە شارەكانی مەنبج و تەلرەفعەت و هەموو ناوچەكانی دیكەی سوریا ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە تەواوی لە سوریا دەربكات.


حەریری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە شاری ئەستەنبوڵ بۆی سازكرابوو، ڕایگەیاند" هێرشەكەی سەر شاری عەفرین هاوكاتە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەكانی حكومەتی سوریا، لەگەڵ زنجیرە هێرشەكان كە هەسەدە ئەنجامی دەدات، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم" تیرۆرستانی پەیەدە/ پەكەكە" لە شارەكانی مەنبج و تەل رەفعەت و هەموو ناوچەكانی دیكەی سوریا دەربكات، چونكە چەندین تاوانیان دژ بە هاوڵاتیانی سڤیل ئەنجامداوە".

،،

ئەوەی جێگای تێڕامانە، ئەوەیە كە حەریری و گروپەكەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك تیرۆرست ناسێنراون و شۆڕشی سوریایان بەلاڕێدا برد، كەچی داوا دەكات" لە كۆبوونەوەی لوتكە كە لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت، دەركردنی هەسەدە بخرێتە بەرنامەی كارەوە".


لەوەش زیاتر داوالە ئەمریكا دەكات، پاڵپشتیەكانی بۆ هەسەدە ڕابگرێت و چەكە قورسەكانی لێبكێشێتەوە.
حەریری تاوانكارییەكانی چەكدارە تیرۆرستیەكانی خۆی و هاوكاریكردنی لەگەڵ توركیا لە بیر كردووە و داوا دەكات ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان سەردانی زیندانیە نهێنی و ئاشكراكانی هەسەدە بكەن،لەوبارەیەوە دەڵێت:" داوای دەستوەردانی ڕاستەوخۆ و ئازادكردنی زیندانیەكان دەكەم، داوا لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم، كە سەردانی زیندانیە نهێنی و ئاشكراكان بكەن و پارێزگاری لە مافی دانیشتوان بكەن".
بێگومان هەسەدە زیندانی هەیە، بەڵام ئەو زیندانانە چەكدارانی داعش و چەكداری گروپەكە توندڕەو بەكرێگیراوەكانی توركیای تێدا بەند كراوە، داوای ئازادكردنیشیان جگە لە داوای ئازادكردنی چەكدارانی داعش و توندڕەوەكان هیچ واتایەكی دیكەی نیە.

داواكەی حەریری كاردانەوەی توندی سورییەكانی لێكەوتەوە:
ریاز دەرار هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕایگەیاند داواكەی حەریری بۆ ئەوەی توركیا خاكی زیاتری سوریا داگیر بكات، ئیدانە دەكەین، داواش دەكەین لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی لە هێرشە موشەكیەكەی ناوچەی عەفرین پێكبهێنرێت و تاوانباران ئاشكرا بكرێن.
دەرار وتیشی:" هێرشی موشەكی لەم كاتەدا، كە هاوكاتە لەگەڵ دیداری نێوان ئەردۆگان و بایدن، بۆ ئەوەیە كە هەسەدە لەم تاوانە بگلێندرێت، بۆ ئەوەی وەك گروپێكی تیرۆرستی سەیر بكرێت، ئەنجامدەرانی هێرشەكە ناسراون".
لەبارەی داواكەی حەریری، دەرار دەڵێت:" هیچ سورییەك نیە كە خوێن و روحی لە سوری بێت و داوا لە وڵاتێكی دیكە بكات وڵاتەكەی داگیر بكات،حەریری ئەوانەشی لە پشتنی، خۆیان هیچ نین و بڕیار توركیا جێبەجێ دەكەن،بۆیە حەریری نوێنەرایەتی گەلی وسوریا ناكات".


لەلایەكی دیكەوە، د. جۆن نستە كەسایەتی سیاسی سوری و ئۆپۆزسیۆن و ئەندامی دەستەی هەماهەنگكاری

،،

داواكەی حەریری بە" خیانەتی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەیی دادەنێت".


لەو بارەیەوە دكتۆر جۆن دەڵێت:" بە خەیاڵی هیچ سورییەكدا نەهاتوە، ئەوانەی بۆ ئازادی و كەرامەت خەباتیان كردووە، لایەنێك كە خۆی بە نوێنەری ئۆپۆزسیۆن بزانێت و داوا لە وڵاتێكی دراوسێ بكات، بێتە وڵاتەكەی شۆرشەكەی تێكبدات".
وتیشی:" ئەو داوایە گەمژەیی و بێ ئابڕووییە، هەروەها شەرمەزاریشە، كە داوا لە توركیا بكەیت، بۆ ئەوەی ناوچەیەكی دیكەی سوریا داگیر بكات، ئەمە داوایەكە كە هیچ كەس پێشبینی نەدەكرد".

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی