دەنگی بایكۆت،ئەو هێزەی دەسەڵات دەبێت لە سێبەرەكەیشی بترسێت

دەنگی بایكۆت، گەورترین ركابەری سیاسی پرۆسەی سیاسی و حیزبەكانە

دەنگی بایكۆت،ئەو هێزەی دەسەڵات دەبێت لە سێبەرەكەیشی بترسێت

498 خوێندراوەتەوە

چاوەڕێ‌ دەكرێت لەم هەڵبژاردنەدا بایكۆت گەورەترین هێزی سیاسی بێت و بە تەنها لە دەنگی هەموو حیزبەكان زیاتر بێت.

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی سێ‌ پارێزگاكەی هەرێم 3 ملیۆن و 417 هەزار دەنگدەر هەیە، لەم ژمارەیە تەنها 2 ملیۆن و 202 هەزار كەس كارتی بایۆمەتریان هەیە، بەم پێیەش 1 ملیۆن و 215 هەزار كەس بایۆمەتریان نەكردووە،ئەمەش مانای ئەوەیە بایكۆتی پێشوەختەی هەڵبژاردن و وەرنەگرتنەوەی كارتی دەنگدان 35% ی كۆی ژمارەی دەنگدەران پێك دەهێنێت و چاوەڕێ‌ دەكرێت لە رۆژی دەنگدان ئەو رێژەیە تا 65% هەڵبكشێت.

بەپێی دواهەمین ئاماری کۆمسێۆنی ، لەسەر ئاستی پارێزگاكان، بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە پارێزگای سلێمانی،ژمارەی دەنگدەران بریتییە لە 1 ملیۆن و 361 هەزار دەنگدەر،لەم ژمارەیە ئەو كەسانەی بایۆمەتریان نەكردووە ژمارەیان 458 هەزار كەسە. كە دەكاتە 33% ی ژمارەی دەنگدەران. چاوەڕواندەكرێت ئەم ژمارەیە لە رۆژی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی بۆ 60%- 65% بەرز ببێتەوە.

،،

بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن لەسەر ئاستی سێ‌ پارێزگاكەی هەرێم 3 ملیۆن و 417 هەزار دەنگدەر هەیە لەم ژمارەیە تەنها 2 ملیۆن و 202 هەزار كەس كارتی بایۆمەتریان هەیە، بەم پێیەش 1 ملیۆن و 215 هەزار كەس بایۆمەتریان نەكردووە،ئەمەش مانای ئەوەیە بایكۆتی پێشوەختەی هەڵبژاردن و وەرنەگرتنەوەی كارتی دەنگدان 35% ی كۆی ژمارەی دەنگدەران پێك دەهێنێت و چاوەڕێ‌ دەكرێت لە رۆژی دەنگدان ئەو رێژەیە تا 65% هەڵبكشێت.

هەروەها ، لە پارێزگای هەولێر،ژمارەی دەنگدەران 1 ملیۆن و 228 هەزار دەنگدەرە، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی بایۆمەتریان نەكردووە 503 هەزار كەسە. كە دەكاتە 41% ی ژمارەی دەنگدەران. چاوەڕواندەكرێت ئەم ژمارەیە لە هەڵبژاردندا بۆ 55%- 60% بەرز ببێتەوە.


لە پارێزگای دهۆكیش،ژمارەی دەنگدەران 827 هەزار كەسە،بەڵام ژمارەەیی ئەو كەسانەی بایۆمەتریان نەكردووە 252 هەزار كەسە. كە دەكاتە 30% ی ژمارەی دەنگدەران. چاوەڕواندەكرێت ئەم ژمارەیە لە هەڵبژاردندا بۆ 45%- 50% بەرز ببێتەوە.

بەم پێیەش لە سەر ئاستی هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێم و لەسەر ئاستی كوردستانیش بەگشتی دەنگی بایكۆت لە دەنگی هەموو حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە زیاتر دەبێت.


هەرچەندە بایكۆتی پێشوەختەی دەنگدان 35.5%،بەڵام چاوەڕێدەكرێت رۆژی دەنگدان ئەم رێژەیە بۆ 55%- 60% بەرز ببێتەوە.ئەمەش بەمانای ئەوەدێت رێژە دەنگدان بریتی دەبێت لە 40%-45%.

 

كێن ئەوانەی بایكۆت دەكەن؟
ئەوانەی بڕیاری بایكۆتی دەنگدانیان داوە ئەو جەماوەرە خۆڵەمێشیەیە كە لەدەرەوەی رێكخستنی حیزبەكاندان،یان جەماوەری حیزبەكانن كە باوەڕیان بە حیزبەكانیان و پرۆسەەی سیاسی كوردستان نەماوە.

ئەمانە ئەو كەسانەن كە بەتەواوەتی بێ‌ هێواو بێ ئومێد بوون لە پرۆسەی سیاسی هەرێم و هەموو گۆڕانكارییەك لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە، ئەم كەسانە بەتەنها لە دەسەڵات بێ‌ ئومێدنین، بەڵكو لە تەواوی هەموو ئەو هێزانەش بێ‌ ئومێدن كە بانگەشەی ئۆپۆزسیۆنبونیان بڵاوكردۆتەوە.

بەشێوەیەكی گشتی ئەمانە ئەو كەسانەن كە دەنگەكانیان ناچێتە بەرژەوەندی دەسەڵاتەوە،ئەگەر دەنگبدەن ئەوا دەنگ بەو هێزانە دەدەن كە لە دەرەوەی دوو هێزە سەرەكیەكەی دەسەڵاتن.

،،

 راستە بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی و دەنگدان لەسەر ئاستی تاكتیكی،  لە قازانجی هەردوو حیزبەكەی دەسەڵاتە، بەڵام لەسەر ئاستی ستراتیژىی، بوونی ئەم هێزە گەورەیەی بایكۆت دەبێت بەتەواوی دەسەڵات بترسێنێت.چونكە ئەوە بەمانای چاوەڕوانی خەڵك دێت بۆهێزێكی نوێ‌ كە هێشتا نەهاتووە یان لە دایك نەبووە. بەڵام وای لەو رۆژەی ئەو هێزە لەدایك دەبێت و دەبێتە خاوەنی راستەقینەی 1 ملیۆن و 750 هەزار دەنگ.


بەشێكی زۆری ئەم دەنگانە ئەو كەسانەن كە لەرابردودا لەناو نیوملیۆن دەنگدەرەكەی گۆڕان و 350 هەزار دەنگی ئیسلامیەكاندا بوون.ژمارەیەكی زۆریشیان دەنگدەری حیزبەكانی دەسەڵاتن و ئەوانەن كە لەدەنگدان بە حیزبەكانی دەسەڵات تەكیونەتەوە.

 راستە بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی و دەنگدان لەسەر ئاستی تاكتیكی، لەلایەن ئەم ژمارە گەورەیەی خەڵكەوە لە قازانجی هەردوو حیزبەكەی دەسەڵاتە و چانسی حیزبەكانی دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانەوەی كورسیەكانیان زیاد دەكات.  بەڵام لەسەر ئاستی ستراتیژی بوونی ئەم هێزە گەورەیەی بایكۆت دەبێت بەتەواوی دەسەڵات بترسێنێت.چونكە ئەوە بەمانای چاوەڕوانی خەڵك دێت بۆهێزێكی نوێ‌ كە هێشتا نەهاتووە یان لە دایك نەبووە. بەڵام وای لەو رۆژەی ئەو هێزە لەدایك دەبێت و دەبێتە خاوەنی راستەقینەی 1 ملیۆن و 750 هەزار دەنگ.


ئاماژەیەكی مەترسیداری دیكەی رەتكردنەوەی بەشداری دەنگدان و پرۆسەەی سیاسی لەلایەن زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئەوەیە. كە زیاتر لە نیوەی خەڵكی كوردستان لە مێشكیدا باوەڕی بە ڕێگەی دیكە هەیە لە دەرەوەی دەنگدان و پرۆسەی سیاسی بۆ گۆڕانگكاری سیاسی لە وڵات.


ئەمەش راستەوخۆ بەمانای دروستبونی قەناعەت دێت لەلای خەڵكی بە شۆرش و سڕینەوە و لەناوبردن و روخانی رژێمی سیاسی كوردستان. هەربۆیە لە ئێستادا دەنگی بایكۆت، ئەو هێزە گەورەیەی ناڕەزاییە لە هەرێمی كوردستاندا كە دەبێت دەسەڵات نەك لەخۆی هەزار جار لە سێبەرەكەیشی بترسێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری