ئاشتبوونەوەی دوو کۆریاکە.. کۆتایی جەنگ و هەڕەشەی ئەتۆمی

ڕەگوڕیشەی ناکۆکییە مێژووییەکانی نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور

ئاشتبوونەوەی دوو کۆریاکە.. کۆتایی جەنگ و هەڕەشەی ئەتۆمی

2305 خوێندراوەتەوە

پێشەکی

ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠١٨ ڕۆژێکی مێژووی بوو بە نیسبەت هەردوو کۆریاکەوە، لەم ڕێکەوتەدا سەرۆکی کۆریایی باکور بەپیی خۆیی هێڵی سووری نێوان هەردوو وڵاتی بڕی، پێی خستە ناو خاکی کۆریایی باشورەوە، بەمەش لە دوای جەنگی دوو کۆریاکەوە کە لە ساڵی ١٩٥٣ بەرپابوو، یەکەم سەرۆکە ئەم دەستپێشخەییە بکات،   بەمپێە کیم جۆنگ ئوون وەک سەرۆکی کۆریای باکوو، دوای ٦٥ساڵ لە ناکۆکی و جەنگ، سنوورەکانی کۆریایی باشووری بڕی و بە زەردەخەنەوە دەستیخستە دەستی ئەو سەرۆکەی سالانیکی زۆرە بە زمانی ئاگر و چەک قسەی لەگەڵ دەکات. بڕیار وایە مانگی داهاتووش میدیاکانی جیهان بە تەوقەکردنی، کیم  جۆنگ ئوون و دۆناڵد ترەمپ هێندەی تر  توشی شۆک ببن.

لەم ڕاپۆرتەدا باسمان لە ڕێکەوتنی نێوان هەردوو کۆریاکە کردووە و ئەو بابەتانەمان خسۆتەڕوو کە هەردوو دوڵەتەکە لەسەری ڕێککەوتوون، دواتر ڕەگوڕیشەی ململانێ و ناکۆکییە مێژووییەکانی ئەم دوو دەولەتەمان خستووتەڕوو، هەر لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هەتا ٢٠١٧. دواتر باسمان لە نزیکبوونەوەی ئەمریکا و کۆریای باکور و دیداری نێوانیانکردوە لە مانگی داهاتوودا، لە کۆتایشدا هەڵویستی دەوڵەتانی چین، ڕوسیا، ژاپۆن، ئێران و ئەمریکامان، دەربارەی ڕێکەوتنی نێوان دوو کۆریاکە خستووتەڕوو.

لە هەڵدانی موشەکەوە بۆ ڕواندنی سنەوبەر

هەریەکە لە سەرۆکی دوو کۆریاکە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و داماڵران لە چەكی ئەتۆمیان ڕاگەیاند ،هەردولا ڕازیبوون بۆ پاککردنەوەی نیمچەدورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی. هەروەها رێککەوتوون لەسەر ئەوەى هیچ جه‌نگێک له‌ نیمچەدوورگەی كۆریا روونادات و کۆتایى بە هەموو کردەیەکى دوژمنکارانەى نێوانیان بهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا سنورێک دادەنێن بۆ بوارى چالاکى چەکدارکردن ئەوەش لەپێناو دروستکردنى متمانە لەنێوانیاندا. هەروەها ڕێکەوتنیان کردووە لەبارەی وەستاندنی هەموو جولەیەکی دوژمنکارانەی وشکانی و ئاوی و ئاسمانی دژبەیەکتر. سەرباری ئەوە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ناوچەکە لە سەرزەمینێکی چەک و جەنگەوە بگۆڕن بۆ ناوچەیەکی ئاشتی. هەروەها پابەندوون بەوەی بەشێوەیەکی تەدریجی، پەرە بەچەکداربوونیان بدەن، لەگەڵ بنیاتنانی متمانە و هێورکردنەوەی گرژییە سەربازییەکان. زیاتر لەم خالانەش سەرۆکی کۆریایی باشور ڕایگەیاند" پیوستە ئێمە ببینە خاوەنی یەک گەل و یەک دەولەت، نەک وەک ئێستا دوو گەل ودوودەولەتی جیاواز بین" ئەمەش وەک شۆکێک وابوو نەک بۆ هەردوو کۆریاکە بەڵکو بۆ هەموو جیهان.

،،

سەرۆکی دوو کۆریاکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و داماڵران لە چەكی ئەتۆمیان ڕاگەیاند ،هەردولا ڕازیبوون بۆ پاککردنەوەی نیمچەدورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی. هەروەها رێککەوتوون لەسەر ئەوەى هیچ جه‌نگێک له‌ نیمچەدوورگەی كۆریا روونادات و کۆتایى بە هەموو کردەیەکى دوژمنکارانەى نێوانیان بهێنن.

erf
جەنگی نێوان هەردوو کۆریا ـ ساڵانی پەنجاکان

 دوای دەیان ساڵ لە ناکۆکی لەسەر سنوری بە مین چێنراوی نێوانیان  بە ئاو و خاکی هەردوو ولاتەکە سنەوبەری ئاشتیان ڕواند و بەڵێنی نیەتپاکی و ئاشتی جێگیریان بەیەکتردا. هەرزوو کۆریایی باکور نیەتپاکی خۆیی سەلماند، و بڕیاری داخستنی بنکەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکەی ڕاگەیاند، لەم چوارچێوەیەدا وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆریای باشور ڕایگەیاند، داخستنی بنکەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی پونگی-ری بە ئاشکرا دەبێت و پسپۆڕانی بیانی لە کۆریای باشور و ئەمریکاوە بانگهێشت دەکرێن تاوەکو سەیری داخستنەکەی بکەن.

 

ناکۆکییە مێژووییەکانی کۆریای باکور و باشور

 

یەکەم: چارەنوسی کۆریا لە  نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا:

لە کۆتایی ساڵی ١٩١٠دا، ژاپۆن کۆریایی داگیرکرد، ئەم دۆخە هەتا کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم بەردەوام بوو، لەساڵی ١٩٤٥دا، یەکێتی  سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا، سوپای ژاپۆنیان لە کۆریا ناچار بە تەسلیمبوون کرد، دواتر هەریەکە لەم دوو دەوڵەتە کۆریایان دابەشکرد بۆ دوو بەش، کە یەکێتی سۆڤیەت دەسەڵاتی بەسەر بەشی باکور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەسەڵاتی بەسەر ئەمریکای باشوردا سەپاند، بەمجۆرە ئەم دابەشکارییە وایکرد هەریەکێک لەم دوو پارچەیە لە دەوری ئایدۆلۆژیا و سیستەمێکی سیاسی وئابوری جیاوازی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەت بسوڕێنەوە، ئەمەش وایکرد ببنە دووقەوارەی دابڕاو و دژبەیەکی ئایدۆلۆژی، لەسەر هەموو ئاستەکانیش ئەمریکا یارمەتی کۆریایی باشوری داوە، کە زیاتر بەرەو کرانەوە و دیموکراسیەت و سەرمایەداری هانگاوینا و پەرەی بە پیشەسازی قورس و پێشخستنی تەکنەلۆجی داوە، بە پێچەوانەوە کۆریایی باکور لەژێر ئایدۆلۆجییەکی شیوعی تاکحزیبیدا، لە بری پێشخستی ئابوری پەرەی بە بواری سەربای و چەکداریدا(چینیش هەر لەمبەرەیبووە)، ئەم دوو ئاراستەیە لە کارکردن بوونە ناکۆکی و نەگژەی بەردەوام لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا.

 

،،

لە کۆتایی ساڵی ١٩١٠دا، ژاپۆن کۆریایی داگیرکرد، ئەم دۆخە هەتا کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم بەردەوام بوو، لەساڵی ١٩٤٥دا، یەکێتی  سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا، سوپای ژاپۆنیان لە کۆریا ناچار بە تەسلیمبوون کرد، دواتر هەریەکە لەم دوو دەوڵەتە کۆریایان دابەشکرد بۆ دوو بەش، کە یەکێتی سۆڤیەت دەسەڵاتی بەسەر بەشی باکور و ئەمریکاش دەسەڵاتی بەسەر ئەمریکای باشوردا سەپاند.

 

دووەم: جەنگی دوو کۆریاکە

دوای ئەوەی  لە کانونی یەکەمی ١٩٤٨دا، ئەمریکا و یەکێتی سوڤیەت لە هەردوو بەشەکەی کۆریا کشانەوە. دواتر کۆریایی باکور، لە ٢٥ حوزەیرانی١٩٥٠، هێڵی پانی ٣٨ی (کە سنوری جیاکراوەی هەردوو کۆریاکەبوو)، بە زاند، ئەمەش سەرەتای قەیرانی کۆریابوو، کە بەشێوەیەکی خێرا پەرەی سەند، لە چوارچێوەی جەنگی ساردا، وەرگۆڕا بۆ قەیرانێکی نێودەڵەتی، کە بووە هەڵگیرساندنی جەنگێکی سێ ساڵە لەنیوان هەردوو کۆریادا، ١٩٥٠-١٩٥٣. لەم جەنگەدا ئەمریکا و یابان و کۆریای باشور لەبەرەیەکدابوون و چین و یەکێتی سوفییەتی و کۆریایی باشور لەبەرەیەکی تردابوون، نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە ماوەی ئەم سێ سالەدا کوژران و دواتر گەڕانەوە سەرسنورەکانی پێشوو. لێکەوتەکانی ئەم جەنگەهەتا ئێستاش بوونیان ماوە، هەر ئەمەش هۆارای بنەڕەتی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان و ئاسایی نەبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم دوو دەولەتەبووە.

نە

dcvt
نەخشەکە نیمە دوورگەی کۆریا پیشان دەدات

 

سێیەم: پیشبڕکیی چەک و پەنابەری

  بێجگەلەمە پێشبرکێی چەکی ئەتۆمی لە نێوان هەردوو کۆریاکە، یەکێکی دیکەبووە لە ناکۆکییە بەردەوامەکانیان، کۆریایی باکور زۆر سەرشێتانە مامەڵی بەم کارتەوە کردووە، هەریەکە لە یابان و کۆریای باشور، هەمیشە لە چاوەڕوانی هەڵدانی موشەکەکانی کۆریایی باکوردابوون، هەر لەبەر ئەمە ملیاران دۆلاریان بۆ کڕین و بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگری موشەکی سەرفکردووە. هەروەها ناکۆکی پەنابەرانی کۆریایی باکور و کۆریایی باشور یەکێکی دیکەیە لە گرفتەکان، بەهۆیی داخراویی و بێکاری و دەسەلاتی دیکتاتۆرییەوە بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی کۆریای باکور بەرەو سنورەکانی کۆریایی باشورهەڵدێن. هەروەها لەسەر سنوری هەردوو ولات بە درێژایی چەندین کیلۆمەتر مین و تەقەمەنی چێنراوە، بەشێکی زۆری لە هاوڵاتیانی ئەم دوو وڵاتە بوونەتە قوربانی.

 

چوارەم: دابەشبوون بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا

زۆرکات چین بووەتە بابەتی ناکۆکی ئەم دوو دەوڵەتە، چونکە هەریەکان پەیوەندیان لەگەڵیدا باشە، چینیش زۆرکات لە سەر حسابی لایەنێکیان لەسەر لایەنەکەی تر بەرژەوەندییەکانی وەگیردەخات، هۆکارێکی دیکەی ناکۆکییەکان لەیەکتر نزیکی کۆریایی باکورە لەگەڵ ئێران و ڕوسیا بەپێچەوانەوە کۆریای باشور لە ژاپۆن و ئەمریکاوە نزیکە، چینیش زیرەکانە لە نێوان ئەم دووبەرەیەو زیاتر بەرەولای یەکەمیان نمایندەی سیاسەتی خۆیی دەکات. دوورنیە نزیکبوونەوەی کۆریای باشور لەگەڵ کۆریایی باکور و ئەوەی دووەمیشاین لەگەڵ ئەمریکا دیسانەوە، گۆڕانکاری ڕێژەیی لە هاوسەنگی هێزدا بکەن ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێژەیش بێت.

 

،،

هۆکارێکی دیکەی ناکۆکییەکان لەیەکتر نزیکی کۆریایی باکورە لەگەڵ ئێران و ڕوسیا بەپێچەوانەوە کۆریای باشور لە ژاپۆن و ئەمریکاوە نزیکە، چینیش زیرەکانە لە نێوان ئەم دووبەرەیەو زیاتر بەرەولای یەکەمیان نمایندەی سیاسەتی خۆیی دەکات.

 

پێنجەم: هەڕەشە سەربازییەکانی کۆریایی باکور

کۆریای باکور هێز ەسەربازییەکەی چەندیجار وەک هەڕەشە بەرامبەر کۆریایی باشور بەکارهێناوە و لەم بابەتەشدا دەستپێشخەربووە. لە ساڵی ١٩٦٨دا، بە هاندانی ٣٢ ئەندامی خۆیی، هێرشی کردە سەر بنکەی سەرۆکایەتی لە سیئۆل، لەپێناو هەوڵدان بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنی سەرۆکی کۆریایی باشور (بارک شونگ)، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، دواتر لە ئابی ١٩٧٤ کۆریایی باشور هەوڵی کوشتنی سەرۆکی کۆریایی باشوری دایەوە، لەمەشدا هاوسەرەکەی   کوژرا، لە ئۆکتۆبەری ١٩٨٣شدا، بە ماوەیەکی زۆرکەم پێش گەیشتنی سەرۆکی کۆریای باشور(شون هو هوان)،  کۆریایی باکور ناوەندێکی بازرگانی لە میانمار تەقاندەوە، لەم ڕووداوەدا ٢٠ هاولاتی کوژران کە لەناویدا ٤ وزیری کۆریایی باشور هەبوون. لە ساڵی ١٩٨٦، کۆریایی باشور کۆریایی باکوری بە دانانی بۆمب لەژێر فرۆکەیەکی وڵاتەکەی تومەتبارکرد، کە بووە کوژرانی ١١٥ هاولاتی کۆریایی باشور.

 

شەشەم: چەندین ناکۆکی و ڕووبەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆ

 لە ساڵی ١٩٩٦دا، چەند کۆماندۆیەکی کۆریایی باکور لەسەر کەناراوەکانی کۆریای باشور ٢٤ کەسیان کوشت، لە ١٩٩٩دا، لەسەر سنوری دەریای زەرد، لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی ڕوویدا، لە دوای جەنگی کۆریاوە مەترسیدارترین بەرەنگاربوونەوەبوو، کە تییدا کەشتییەکی جەنگی  کۆریایی باکور نوقمی ئاو بوو، لە ساڵی٢٠٠٢شدا هەمان ڕووداو دوبارەبووەوە، بۆجاری سیهەم لە هەمان ناوچە پیکدادان لە نێوان هەردوو کۆریاکە ڕوویدایەوە، ساڵێک دوای ئەم ڕووداوە کۆریایی باشور پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ کۆریایی باکور پچراند و ڕێگری کرد لە هاتنی کەشتیەکانی بۆ ناو ئاوەکانی باکور، دوای ئەم ڕووداوە لەسەر سنور و لە دورگەی باکوردا، بۆردومان و جەنگی ئاسمانی لەنێوان هەردولادا ڕویدا و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

dcvr
مون جای ئین سەرۆکی کۆریای باشور لە سەر سنوری هەردوو وڵات پێشوازیی لە کیم جۆنگ ئون دەکات ـ ٢٠١٨.٤.٢٧

حەوتەم: ساڵی ٢٠١٠ ساڵی تەقینەوەی ناکۆکیەکان

 لە ساڵى ٢٠١٠دا، بەهۆى نقومبوونى کەشتییەکەیانەوە، لە لایەن کۆریایی باکورەوە، ٤٦ سەربازى کۆریاى باشور کوژران، ئەمە بێجگە لەوەی لە سنورە ئاوییە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوانیان، هەریەکە لەم دوو دەولەتە چەندینجار ڕووبەرووی یەکتر بوونەتەوە، ساڵی ٢٠١٠ش ساڵی تەقینەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ئەم دوو دەوڵەتەبوو، لەبەشێکی زۆری ئەم ململانییانەدا ئەمریکاش لەپشتی کۆریایی باشورەوەبوە، وەک ئەوەی لە تەموزی ٢٠١٤دا، یەکەی مارێنزی لە هێزی دەریایی ئەمریکا ئامادەیی بەرپەچدانەوەی هەرهێرشێکی کۆریای باکوری کرد دژی  کۆریای باشور، بێجگە لەوە ئەمریکا چەندین سیستەمی بەرگری و ئەلکترۆنی پێشکەوتووی سەربازیی لە کۆریای باشور داوە، ساآنەش وەک نمایندەکردنی هێزی خۆیان لە کەنارە ئاوەکانی کۆریایی باشور، مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامداوە، لە وەلامیشدا هەموو جاریک کۆریای باکور بە هەڵدانی موشەکی بالیستی و تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی وەڵامی داونەتەوە.

،،

لە نیوان  ٢٠١١ بۆ ٢٠١٦ چەندان ناکۆکی لە نێوان هەردوو کۆریا ڕوویداوە، بەتایبەتی ئەوەی کۆریای باکور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی کردووە، دوای هەموو ئەم ناکۆکیانەش، هەردوو کۆریاکە لە سەر ئەو سنورەی کە درێژییەکەی ٢٦٠کیلۆمەترە، لە بیر دەکەن و بە ڕێکەوتنی ئاشتی کۆتایی بە سەردەمێک لە جەنگ و ناکۆکی دەهێنن.

 

هەشتەم: بەرەنگاربوونەوەی دورگەی یونییونگ

بێجگەلەوەی لەسەر سنوری دابڕەری هەردوو کۆریاکە، چەندینجار ئەم دوو دەوڵەتە بەرەوڕوی یەکتر بوونەتەوە، گرنگترینیان بەرەنگاربونەوەی ئابی٢٠١٦بوو، لەسەر دورگەی یونییونگ، لە کۆریای باشور لەسەر دەریایی زەرد، کە ناوچەیەکی ململانیی سنورییە لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا، کۆریایی باکور سەدان تۆپی ئاراستەی ئەم دوورگەیەکرد، بەمشێوەیە لە نیوان ساڵانی ٢٠١١هاتا ٢٠١٦ چەندان ناکۆکی و لێدوانی دژ بەیەک لە نێوان ئەم دوو دەولەتدا ڕوویداوە، بەتایبەتی تا ئەوەی کۆریای باکور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی کردووە، دوای هەموو ئەم ناکۆکیانە ئەمڕۆ هەردوو کۆریاکە لە سەر ئەو سنورەی کە درێژییەکەی ٢٦٠کیلۆمەترە، لە بیر دەکرێن و بە ڕێکەوتنی ئاشتی کۆتایی بە سەردەمیک لە جەنگ و ناکۆکی دەهێنن.

 

ترەمپ و کیم جۆنگ؛ لە بژاردەی جەنگەوە بۆ سەر مێزی دانوستان

کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ، دووسەرکردەی زبر ڕەفتار، خولیای جەنگ و شەڕانگێزی،   لە بانگەشەى هەڵبژاردنەکانیدا ترەمپ، بەتوندى هەڵوێستى بەرامبەر کۆریا وەرگرت، لەگەڵ هاتنە سەرکاریش زیاتر لێدوانەکانى لەبەرامبەر کۆریاى باکور توندکردەوە، لە کاردانەوەشدا کیم جونگ ئون، زبرتر لەجاران بە مانۆڕى سەربازى و هەڵدانى موشەک و هەڕەشەى زبرى ئاگرین وەڵامى ترەمپى دەدایەوە، تاگەیشتە ئەوەی باس لە موشەک بارانکردنی نیمچەدورگەی گوام بکات، کە بنکەی سەربازی ئەمریکای تێدایە.

بەمشێوەیە لە دواى هاتنە سەرکارى ترەمپ، پەیوەندییەکانى ئەمریکا و کۆریاى باکور ئاڵۆزى و گرژى زیاترى بەخۆوە، هەتا ئەم چەند مانگەی دوایی بە زمانی چەک و موشەک و ئەتۆم هەڕەشە یان لەیەکتر دەکرد، بەشێوەیەک زۆرێک پێیان وابوو هیچ بوارێکان بۆ دیبەیت و دانوستاندن و زمانی دبلۆماسی نەهێشتۆتەوە، بەڵام بە پیچەوانەی هەموو پیشهاتێکانەوە ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە بە نهێنی سەرقاڵی سازدانی دیبەیت و دانوستانە ئەم دوو سەرۆکە توند و سەرشێتەدا، لەم ماوەیەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: " بەنیازم بەمزوانە  لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون کۆببمەوە، راستەوخۆ پێمانگوتراوە بە زووترین کات لوتکەکە ئەنجام بدەین، پێموایە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ جیهان و بۆ کۆریای باکوور و باشوور و ژاپۆن و فەرەنسا و هەموو وڵاتێکی دیکە."

،،

هەریەک لە  ئەمریکا ، ڕوسیا، ژاپۆن، چین،  دەوڵەتانی ئەوروپا. پێشوازیان لەم بەیەکگەیشتنەی هەردوو کۆریاکە کرد و بەهەنگاوێکی مێژوویی ناوزەندیانکرد. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باش لەوە تێگەیشتووە جەنگ و کردەى سەربازى لەگەڵ کۆریادا کارەساتە، بەجۆرێک هاوسەنگى سیستەمى جیهانى و تاکجەمسەرى تێک دەدات.

scr
سەرۆکی هەردوو کۆریا و هاوسەرەکانیان ـ کۆریای باشور ـ ٢٠١٨.٤.٢٧

 لە ٢٩نیسانیشدا،كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ى ئه‌مه‌ریكی، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداره‌ی تره‌مپ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، یان له‌ مه‌نگۆلیا یان سه‌نگاپووره‌ ده‌بێت. پیش سەردانیکردنەکەی بۆ کۆریای باشور،   پێشتر سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە (کە ئەو کات سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بوو). سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی کۆریای باکور  ترەمپ  لە تویتێکدا نوسیویەتی: جەنگ لە کۆریا کۆتایی دێت ئەمریکا و خەڵکە مەزنەکەی دەبێت شانازی بەوەوە بکەن کە ئێستا لە وڵاتە ڕوودەدات. ئاماژەى بەوەشکردوە دوای ساڵانێک لە گرژی و ناکۆکی و تاقیکردنەوە موشەکییەکان و بەرنامەی ئەتۆمی ئێستا کۆبوونەوەیەکی مێژووی لە نێوان هەردوو سەرۆکی کۆریای باکور و باشوردا ڕوودەدات و شتە باشەکان ئێستا ڕوودەدەن و کاتیش لە داهاتوودا زیاتریان پێشاندەدات.

دەرئەنجام

هەریەکە لە ویلایەتەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ڕوسیا، ژاپۆن، چین،  دەوڵەتانی ئەوروپا. پێشوازیان لەم بەیەکگەیشتنەی هەردوو کۆریاکە کرد و بەهەنگاوێکی مێژوویی ناوزەندیانکرد. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باش لەوە تێگەیشتووە جەنگ و کردەى سەربازى لەگەڵ کۆریادا کارەساتە، بەجۆرێک هاوسەنگى سیستەمى جیهانى و تاکجەمسەرى تێک دەدات، بۆیە دانوستاندن بە باشترین ڕێگە چارەدەبینێت. لە کاتێکدا هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی ئەمریکا لە باشوری ڕۆژەهەلاتی ئاسیا بەرەو لەقبوون دەچێت، دوور نیە ئەمریکا ئەم کارە بکات بۆ ئەوەی دوژمنایەتی لە مێژینەی کۆریای باکور بۆ دۆستایەتی بگۆڕێت، بۆئەوەی چین و ڕوسیا پەیوەندیان لەگەڵ ئەم ولاتە دژ بە ئەمریکا بەکار نەهێنن.

بێجگەلەوەی داماڵینی  چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی کۆریا هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ جیهان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی دراوسێی کۆریایی باکور، بەتایبەتی کۆریایی باشور و ژاپۆن کە چەندین ساڵە لە ژێر رەحمەتی موشەکەکانی کۆریایی باکوردابوون، بەمشێوەیە ئەمنزیکبوونەوەیە     هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێش دەبێت لە نێوان کۆریایی باکور و دراوسێکانی، کە چەندین دەیەیە بوونی سەربازی کۆریایی باکور وەک هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەییان دەبینن.

 بە نیسبەت چینەوە ئەم ڕێکەوتنە زۆر گرنگە و بیانوویی جەنگ و بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە کەمدەکاتەوە، بێجگە لەوەی چین لە ڕابردووشدا پەیوەندییکی هاوسەنگی لەگەڵ هەردوو کۆریاکە هەبووە، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی تر بۆ پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ئەم دولەتانە.یابانیش دەتوانێت یەکەم خاڵ لەڕێگەی کۆریایی باشورەوە بیخاتە بەردەمی کۆریایی باکور، ئاسادکردنی پەنابەرە یابانییەکانە، کە ئەمە دۆسییەیەکی گرنگە لە نیوان ئەم دوو دەولەتەدا. هەرچەندە ڕووسیا دەستخۆشی خۆیی بە نزیکبونەوەی دووکۆریاکەخستەڕوو، بەڵام پێناچێت دڵخۆش بێت بە هەولەکانی ئەمریکا لە پشتی ئەمنزیکبونەوەیە، یان خراپتر لەوە  دڵخۆش نیە بە کرانەوەی ئەمریکا و کۆریایی باکور بەرامبەر بەیەکتر، چونکە بەمکارە دوژمنێکی دیکەی ئەمریکا دەکرێتە دۆست و ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی ڕوسیا دژ بە هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکە قورستر دەبێت، ئێرانیش بەهەمان شێوەیە وەک ڕوسیا بیردەکاتەوە، بەجۆرێک وەک مەترسییەک دژ بە ئێران ئەم کراوەییە دەبینێت، چونکە پیدەچێت دوای کۆریای باکور فشاری جدی لە ئیران بکرێت بۆ وەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی. 

 

author photo

توێژەری سیاسی و بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان