وەزیرە شەبەحەكەی سامانەسروشتیەكان كەس نایناسێت

وەزیرە شەبەحەكەی سامانەسروشتیەكان كەس نایناسێت

300 خوێندراوەتەوە

وەزیرى سامانە سروشتیەکان دەکرێتە دەرەوەى بازنەى گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و وەزیرێکى سێبەر کە زۆرێک لە خەڵکى کوردستان نایناسن و یاریدەدەرى سەرۆک وەزیرانە بۆ کاروبارى ئابورى، سەرجەم دۆسیەکە بەڕێوە دەبات.
سەرچاوەیەک بە دیپلۆماتیکى وت، لە گفتوگۆکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا تایبەت بە دۆسیەى نەوت و بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى، د. کەمال ئەتروشى، وەزیرى سامانەسروشتیەکان، هیچ رۆڵێکى نیە و لەبرى ئەو کەسێکى تر بەناوى د. رانیە مەجید، کە یاردەدەرى سەرۆک وەزیرانە بۆ کاروبارى ئابورى سەرجەم کارەکان بەڕێوە دەبات.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى، راستە وەک ناو د. کەمال ئەتروشى، وەزیرە، بەڵام لەراستیدا هەموو ئەوەى لەو وەزارەتە دەکرێت و لەلایەن مەسرور بارزانیەوە گوێ لێدەگیرێت خانمێکە بەناوى دکتۆرە رانیە مەجید، کە ئەو ناوە لەلاى زۆرێک لە خەڵکى کوردستان ئاشنا نیە.