-
- ڤیدیۆ
نەوشیروان مستەفا : پەیكەرەكەی دەربەندی گاور بەهەڵە بە نەرامسین ناو دەبرێت،پەیكەری پاشایەكی لولییە
نەوشیروان. مستەفا ئەمین. لە كتێبی بەدەم. ڕێگاوە گوڵچنین باس لەوەدەكات ۆەیكەرەكەی دەربەندی گاور بەهەلە بە پەیكەری نەرام. سین. ناودەبرێت و راستییەكەی ئەوەیە پەیكەری پاشایەكی لولوبییە
درێژی وێنەکە دە پێ یە و جەنگاوەرەکە لەسەر لا بەلای چەپا وێسیاوە ، ڕیشێکی درێژی پێچاوپێچی بەرەو ژێر چەناکەی هاتۆتە خوارەوە تالای نزیکی باسکی چەپی ، کەوانێکی بە شانەوە گرتووە ، بەناو قەدیەوە پشتێنێکی بە سێ تا چوار پێچ بەستووە ، پۆشاکێکی لە بەرایە کە تا ڕادەیە لە تەنورەی ئافرەتانەی ئەمڕۆ ئەچێ ، بەدەستی ڕاستی کوتەکێکی هەڵگرتووەو کەمێ بۆ دواوەی بردۆتۆ ، کلێتەیەکی خڕی لێوارداری لەسەرایە ، قاچی چەپی بۆ سەرەوە بەرز کردۆتەوە وەکو هەنگاونان و ئەژنۆی بۆ نوشانەتۆ ، قاچی ڕاسی بۆ دواوە هاوردەتۆ ، بازنێک هالە دەسی چەپیاو ناوی بازنەکە موروی تێکراوە وەکو ڕازاندنۆ ، لە دەسە ڕاسیشیا بازنێکی سادەی هاتیا تا نزیکی سەر
مەچەکی .
لەژێر قاچی جەگاوەرەکە وێنەی دوو کەسی تر هەیە وە قەوارەی کەمێ بچوکتر وەنزیکەی یەک لەسەر چواری کاورای جەنگاوەر .
وێنەی دوو کەسەکە وادروسکریاون وەکو وایە لە بەرزاییەکەوە بەربونەتەوە ، چونکە لە دوو وێنەکە کە دەس و قاچ و پرچیان هەیە ڕووەو خوار بونەتەوە.
بۆ یەکەمینجار ( ئەدمۆندز ) هاتۆتە سەیری وێنەکە و هەر ئەویش سەرچاوەی ئەو قسەیەیە كە ئەوە پەیكەری نەرامسینی ئەكەدییە.بەڵام. نەوشیروان. مستەفا بە پشتبەستن بە نامەی دكتۆراكەی د.كۆزاد پڕۆفیسۆری بواری شوێنەوارناسی گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە پەیكەرەكە پەیكەری پاشایەكی لولوبییە و بۆ ئەوەش
چەندین بەڵگەی خستۆتە ڕوو
2024-08-09