بڵاوبونەوەی راپۆرتێك لەسەر گەندەڵی بەرپرسان لە كەلار،هەرا دەنێتەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبونەوەی راپۆرتێك لەسەر گەندەڵی بەرپرسانی حیزبی و حكومی و سەربازی كەلار هەرای نایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵن بە دۆزینەوەی سەرچاوەی راپۆرتەكە. راپۆرتەكە بەناوینیشانی گەندەڵی بەرپرسان لە كەلار، بڵاوكراوەتەوە و ناوی چەندین بەرپرسی حیزبی و حكومی و سەربازی تێدایە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان. راپۆرتەكە ئەو بەرپرسانە تۆمەتبار دەكات بە گەندەڵی و داگیركاری زەوی و كاری قاچاخچێتی لە سنورەكەدا.

بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیك بەرپرسانی ئەمنی كەلار چەند رۆژێكە بەدوای ئەو كەسانەوەن كە لەپشتی دانانی ئەو نوسینەوەن و بەرپرسانی یەكێتیش یەكتری تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە لەپشتی بڵاوكردنەوەی ئەو نوسینانەوەن. هەر بەپێی زانیاریەكان ئاسایشی كەلار لەسەر ئەو دۆسیەیە كەسێكیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری ناراست لە سۆشیال میدیا و پێ‌ دەچێت بە ئەدمینی یەكێك لەو پەیجانەی بزانن كە بابەتەكەی لێوە بڵاوكراوەتەوە.

2022-09-18