دیپلۆماتیك،دامەزراوەیەكی میدیای دیجیتاڵی ئازاد و سەربەخۆیە و یەكەمین دامەزراوەی میدیایی بنكۆڵكارییە لە هەرێمی كوردستان،لە ساڵی 2018 دامەزراوە.

 

لەچوارچێوەی یاساو ئیتیكی پیشەیی رۆژنامەوانی بە دیدێكی نیشتیمانی و رەخنەییەوە، هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی میدیایی بە هەرسێ‌ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.

 

لە روانگەی قوتابخانەی رەخنەیی بۆ كولتوور فەلسەفەی میدیایی خۆی داڕشتووە.بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیەكان و گەیاندنی دەنگی چینە لاوازەكانی كۆمەڵگا تێدەكۆشێت، لەرێگەی گەیاندنی زانیاری راست و دروست و ئاشكراكردنی راستیەكان و دروستكردنی رای گشتی، لەپێناوی بەهێزكردنی كۆمەڵگە لەبەرامبەر دەسەڵات.