عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
لە چ دۆخێکداین، بۆ گەیشتینە ئێرە و رێگەچارە چییە؟
فارس نەورۆڵی
2024-03-19
هەلومەرجی ئێستای هەرێم لە دۆخێکدایە، هەموو کایە و گریمانەیەک، زیاتر بەرەو نوقم بوونمان دەبات، وەک ڕزگار کردن. ئەمەش بە جۆرێک تینی بۆ هێناوین، تا ڕادەی نەفرەت لە خود و لە کورد بوون پەلکێشی کردووین. ڕۆژانە بەرگوێمان دەکەوێ، کە ئەمە کارەساترین هەلومەرجی بیرکردنەوەیە، بۆیە دەکرێ ئەم بارودۆخە وەک تەڵەزگە (مەئزەق) ببینین. تەڵەزگە بەو مانایەی، کە دوو ڕێگا یان دوو بژاردەی یەک لە یەکدی خراپتر. یانی لە نێوان خراپ و خراپتردا سەرپشک بکرێین.
بۆ گەشتینە ئەم دۆخە تەڵەزگەیە؟ بە دڵنیاییەوە بە درێژایی مێژوو بەشێکی کەوتنەکان، ئەنجامی کورتبینی سیاسی و بچوک بیرکردنەوەی خۆمان بووە، قسەم لەسەر دژبەرەکانی کورد نییە، چونکە ئەوان ئامانجیان ئەوەیە تۆ نەبیت، ئەدی تۆ خۆت سەرقاڵی چ نەهامەتیگەلێکین!
ڕێگا چارە چییە؟
ڕاستە ئێمە تەنگانەی لەمە خراپترمان دیووە، بەڵام کارەسات ئەوەیە، پەندی لێوەرناگرین و نەبووبێتە بەشێک لە ژێرخانی دونیابینیمان. هەرچەندە من زۆر بەهیوا نیم و زۆریش بێ هیوا نیم، بەڵام مەحموود پاشای جاف ئێژێ "کاتێ توانیم نەمزانی کاتێ زانیم، نەمتوانی" ئێمە زۆر دەرفەتمان لەدەستدا، کە نەدەبوو وابێت، بەڵام ئێستا دارێکمان بەدەستەوەیە، سەرێکیان خراپ و، ئەوی دی خراپتر. ناچاریشین دەست بۆ یەکێکیان بەرین. لەم کاتەدا دەبێ دەس بۆ خراپەکە بەری، ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە بە هۆشیارییەوە، خەمڵاندن و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین، ئاخۆ کام ڕێگا کەمترین زیانمان پێ دەگەیەنێت.
باشترین ڕێگا داننانە بە هەڵەکانی خۆمانداو بە زمانی کەللــەڕەقی و بەربەرەکانێ یەکتر نەدوێنین، چونکە ئەو زمانە جاڕی کەوتنە و هیچی دی. نازانم دەرفەت ماوە یان نەماوە، بەڵام سیاسی ژیر و دووربین ئەوەیە، لەبێ دەرفەتیدا دەرفەت بخولقێنێ و، هێزی لۆژیک پاڵنەری بڕیارەکانی بێت. چونکە ئێستا نە کات، نە مێژوو و، نە بەرژەوەندی هێزەکان چاوەڕوانی ڕاست بوونەوەی باری لاری ئێمە ناکەن. دەبێ بۆخۆمان بڕیاری ژیرانەوەرگرین چیتر کەس فرمێسک بۆکارەساتی ئێمە ناڕژێێ وەک شاعیردەڵێ ( مە ل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی) ناشکرێ هەموو جار میللەت بکەینە قوربانی و بڵێین سووچی دوژمن بوو. نزیکترین ڕێگا لەم قۆناغەدا (پرس و ڕا لەتەک دۆستان وئاقڵمەندان سەیرکردنێکی شکستەکانی دوێنێیە بۆئەوە بەهێوری مامەڵەی ئێستا بکەین).ئەگینا!!!!
وتارەکەی من وتاری دۆستە نەک ماستاوچی وپیاهەڵدان چونکە کەمێک سەرلەودۆخەدەردەکەم ،تکایە هەستیار بن. ئەحزابی کوردی بەرژەوەندی خۆتان مەخەنە سەروو بەرژەوەندی کورد .
اقرأ أيضاً
سەردەشت عەلی
سەرنجێکی یاسایی و ڕوانگەیەکی ئەخلاقی دەربارەی زەواجی میسیار
د.كاروان حەمەساڵح
هێرشی سەر كۆرمۆر و سڵاوی درۆنەكان لە كێوە بوو؟ بۆ كێ و بۆچی بوو؟
محمد خۆشناو
سەرکردایەتیکردن لەنێوان پیاوی دەوڵەت و پیاوی سیاسی !!
فارس نەورۆڵی
هەفتەی چارەنووسساز
کازم جەباری
لە پەراوێزی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا ... ئایا ڕێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە ڕێکەوتنی سەدە؟
ڕەزوان یاڵانپێی
سواخی پیرە قەڵات بەئاڵای توركی ... هەڵسەنگاندنێكی مێژوویی!!!
ئومێد مەحمود
ئامانجە شاراوەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان
فارس نەورۆڵی
بیری ئازاد ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرهەم دەهێنێت
محمد خۆشناو
پاداشتی هێرشەکەی سەدام بۆسەر ئیسرائیل ڕوخانی عێراق بوو ، دەبێت پاداشتی ئەم هێرشە چی بێت ؟!
کازم جەباری
گەلی عێراق لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانیدا
اكتشف المزيد
أبناء طالباني أمام اختبار صعب
عقرة،مدينة جميلة
كيف ينظرون الاحزاب الشيعية الى اقليم كوردستان؟
ماذا تريد إيران من اربيل؟
الأزمة الاقتصادية في إقليم كوردستان من وجهة نظر بيركنز
مستقبل إقليم كوردستان في الشرق الأوسط
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2024 Diplomatic Magazine