عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
پارتی، بایکۆتی هەڵبژاردن یان خۆکوشتنی سیاسی!
د. ڕێبوار فەتاح
2024-03-19
پارتی لە قەیراندایە – دادگای فیدڕاڵ پەڕوباڵی کردووە. وەك هەمیشە دەیەوێ، زەبەلاحکردنی قەیران فریادڕەس بێ. بۆ بەختڕەشی پارتی، ئێستا پێشتر نیە. لە ١٩٩٦دا شەڕی پارتی تەنیا لەگەڵ یەکێتیدا بوو، سوپای سەدام ئاسان فریادڕەس بوو. لە ٢٠١٧ پارتی شارەزایانە قەیرانی خودی خۆی کرد بەوی هەموو کوردستان و حزبەکانی دیکەش ساویلکانە تێکەوتن. هێندەی کرا، پارتی سەرکەوتووانە لێیدەرچوو. ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ، هەروەك ئەوی ڕیفڕاندەمە، بەڵام ئێستا جیاوازە! پارتی بە تەنیایە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی لەدەستداوە، تەنیا حزبە. بەشداری نەکردنی حزبێك، لە وڵاتی دیمکراتدا، بەشێکە لە پڕۆسەی دیمکراتی – ئارەزووی خۆیەتی و نابێ بە قەیران، حزبی دیکە کەڵك لەو دەرفەتە وەردەگرن. ڕاستە عێراق جیاوازە، حزب حوکم دەکات.
پشت بە چ فاکتەرێك پارتی ئەم بڕیارەی داوە؟ من هیچ فاکتەرێکی کوردستانی، عێراقی، ناوچەیی یان نێودەوڵەتی نابینم پشتگیری بڕیاری پارتی بێ. هیچ لایەنێك لەگەڵ پەكخستنی "پڕۆسەی دیموکراسی" عێراقدا نین. من عێراق بە دەوڵەتی شکست دەبینم. شکستی کوردستانیش، بەشێکە لە شکستی عێراق، بەڵام لە دیدی نێودەوڵەتیەوە، بڕیاری پارتی، گێرەشێوێنی سیاسیە.
هەرچەند ئەقڵی خێڵ لەوە زیاتری پێناکرێ، پارتی پێویستە تەنیا لۆمەی خۆی بکات. گەر دەستگای قانونی هەرێم بمابا – پەڕلەمان، حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری، ڕەنگە بڕیاری بۆیکۆت کاریگەر بووایە. هەڵبەت ئەودەمیش گەلی کوردستان دەبووایە بنەمای قانونی هەبووایە لە بڕیاریدا. ئێستا پارتی دەیەوێ خۆی بکات بە ئەڵتەرنەتیڤی هەموو دەستگای قانونی هەرێم؛ ئەمیش هەوڵێکی نادەستوری و نەزۆکە.
پارتی و یەکێتی، بە ڕەوتاری پێشینەیان پشتگیری خەڵکی هەرێمی کوردستانیان لە دەست داوە، دەنا ڕەنگە فشاری خەڵکی کوردستان لە پشتگیری بۆیکۆتدا کاریگەر بووایە. ئایا حزبێك لەنێو دەیان حزبی عێراقدا، بەبێ هاوکاری گەلی خۆی، بەبێ بوونی هیچ دەستگایەکی قانونی و بەبێ هاوکاری هیچ حزبێکی دیکەی کوردستان، دەبێ بتوانێ چی بکات!
ئەو بڕیارانەش کە بەسەر پارتیدا سەپێنراوە، حکومەتی عێراق لە ڕێی دادگای فیدڕاڵەوە بۆیەی قانونی کردوون. هەرچەندە زۆرێك لەو بڕیارانە پێویست بوو لە پەڕلەمانی عێراق تاوتوێ بکرانایە، بەڵام لە نەبوونی نوێنەری قانونی خەڵکی هەرێمدا، واتە لە نەبوونی پەڕلەمانی کوردستاندا، حکومەتی عێرق زیرەکانە ئەو دەرفەتەی قواستەوە بۆ بچوكکردنەوەی قەواری پارتی، وەك کردی و وەك بەردەوامیشە.
هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ نوێنەری قانونی نیە. دەرگای پەڕلەمان خڕ داخراوە و حکومەتیش کاربەڕێکارە، بێدەسەڵاتە. هەرچی دەسەڵاتی دادوەریە، پاراستن و ئاسایش جێیان گرتووەتەوە. تەنانەت ئاسایش نادەستوریانە، "دادگای لێکۆڵینەوەی" هەیە. ئیدی سەیرە، بەیاننامەی پارتی عێراق تاوانبار دەکات بە لاوازکردنی دابەشکردنی دەسەڵات و نادەستوری بوون. پارتی خۆی پێشەنگە.
لە هەموو بڕیارێکیشدا پارتی دەیتوانی داکۆکی لە خۆی بکات، بەڵام بە لەخۆباییبوون حسابی بۆ نەکردن. خێر، ئێستا بە بەیاننامەیەکی حزب، بۆیکۆتی هەڵبژاردن دەکات. ئەمە مانای چیە؟ ئایا پارتی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە؟ گەر وابێ ئەوە خۆکوشتنی سیاسیە، ڕیفڕاندەمیکی دیکەیە، چونکە هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی، بە ئێرانیشەوە، پشتگیری گەڕانەوە لە پڕۆسەی "دیمکراتی" عێراق ناکەن
اقرأ أيضاً
د.كاروان حەمەساڵح
هێرشی سەر كۆرمۆر و سڵاوی درۆنەكان لە كێوە بوو؟ بۆ كێ و بۆچی بوو؟
محمد خۆشناو
سەرکردایەتیکردن لەنێوان پیاوی دەوڵەت و پیاوی سیاسی !!
فارس نەورۆڵی
هەفتەی چارەنووسساز
کازم جەباری
لە پەراوێزی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا ... ئایا ڕێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە ڕێکەوتنی سەدە؟
ڕەزوان یاڵانپێی
سواخی پیرە قەڵات بەئاڵای توركی ... هەڵسەنگاندنێكی مێژوویی!!!
ئومێد مەحمود
ئامانجە شاراوەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان
فارس نەورۆڵی
بیری ئازاد ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرهەم دەهێنێت
محمد خۆشناو
پاداشتی هێرشەکەی سەدام بۆسەر ئیسرائیل ڕوخانی عێراق بوو ، دەبێت پاداشتی ئەم هێرشە چی بێت ؟!
کازم جەباری
گەلی عێراق لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانیدا
عەبدولقادر ساڵح
ئایا فەرمانبەرى خانەنشینکراو پلە بەرزکردنەوەى بۆ دەکرێت؟
اكتشف المزيد
أبناء طالباني أمام اختبار صعب
عقرة،مدينة جميلة
كيف ينظرون الاحزاب الشيعية الى اقليم كوردستان؟
ماذا تريد إيران من اربيل؟
الأزمة الاقتصادية في إقليم كوردستان من وجهة نظر بيركنز
مستقبل إقليم كوردستان في الشرق الأوسط
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2024 Diplomatic Magazine