عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
هەرێمی کوردستان لە پایزێکی درێژەوە…. بۆ زستانێکی مەترسیدار !!
محمد خۆشناو
2026-06-06
دوای سەد ساڵ لە پێشکەشکردنی هەزارا شەهید و ماڵوێرانی و کارەسات لەدوای کارەسات ، بەرهەمەکەی ئەو هەرێمی کوردستانە بوو ، کەوا خەریکە بەدەستی خۆمان لەناوی دەبەین و ، نە لە ناوخۆی خۆمان و نە لەدەرەوەش لەکن دۆستانی خۆرئاوا گوێمان لێڕانەگرتن و هیچ داوایەکی ئەوانمان بۆ خێری ئەو گەل و قەوارەیە جێبەجێنەکرد و ، جێی متمانە و هاوسۆزی نەماین !! پەندێکی ئەفریقی هەیە کە دەڵێت : ( پێش ئەوەی هەوڵی پێشخستن یان چاککردنی کۆمەڵگەکەت یان نیشتیمانەکەت بدەیت ، سێ کەڕەت سەیری ناو ماڵت بکە ) ئێمە تووشی نەخۆشی موزمنی تێکچوونی ناو ماڵ بووینە ، کاتێک نەتەوەیەک نەخۆش دەبێت ، یەکەم جار نەخۆشیەکەی لە ئابووریەکەی یان سیاسەتەکەی بەدیار ناکەوێت ، بەڵکو لە پەیوەندیەکانی بە خودی خۆی و ، بە زەمەن و ، بەو مانایەی لەپێناویدا دەژیت بەدیاردەکەوێت ، سەیرکە لەناو ئەو زەمەنەدا مرۆڤی کورد بە ماندوێتی وەستاوە ، وەک ئەوەی زەمەن لەداخیلدا بەیەک ئاراستە نەڕوات ، ئەمە پایزێکی دوورودرێژە تووشیانکرد و بەرەو زستانێکی تووش و مەترسیداری دەیبەن ، کە باب و باپیرانمان و تێکۆشەران بەڕەنجی خۆیان نیعمەتێکیان بەناوی هەرێمی کوردستان بۆ هێناین تا لەبەری بسێینەوە و نەک ماندووبین و وایلێبکەن ڕقمان لێیببیتەوە ، وا خەریکە ئێستا بەدەستی خۆمان لەناوی دەبەن ، نەوەکانی ڕابردوو پێچەوانەی ئەوانی ئێستان ، ئەوان باوەڕێکی قووڵیان بە جەدوای ئەوە هەبوو کە دەیانکرد و خۆیان و ژیانیان بۆتەرخانکرد ، ئەوانی ئێستا کەشوهەوایەکی وایان هێنا ئاراوە کە هەمیشە سەرقاڵی ئەوەبین کە چۆن پێداویستیە مرۆییەکان و خێزانەکانمان لەژێر سایەی قوڕسایی و تەحەدیات و ئاڵوزی دۆخی ئابووری و دەروونی دابینبکەین ! هەیچیان تێدا نەهێشتەوە و هەموو شتێک سووک کرا ، پێشتر سیاسەت ستاندار و معیاری خۆی هەبوو ، وەک ئەوەی کە زانست و خوێندنیش معیاری خۆی هەبوو ، سیاسەت تەڵکەچێتی و فێڵبازی نەبوو ، زانستیش هەر بڕوانامە و لەقەبی بێناوەڕۆکی بۆش نەبوو وەکو ئێستا ، لە هەموو ئەوانەدا کۆمەڵگا هێزێکی زیندوو بوو کە خۆشەویستی بۆ کوردستان هەبوو ، کۆمەڵگا خۆی پارێزگاری لەخۆی دەکرد و بەسەر ئەو کارەساتانە سەردەکەوت کە بەسەریدەهات ، ئێستا ئەوەی لەبیریان نەبێت کۆمەڵگەیە و خەریکە شتە بەها و پیرۆزەکان سووکدەکرێن ، بەدرێژایی مێژوو حەیا و ئابڕوو لەکن کورد هێڵی سوور بووە ، بەڵام وا دەبینین زۆر بێشەرمانە بەوپەڕی بێحەیایی هەرچی پیرۆزیە دەخرێتە ژێر پێ و وا لەگەڵیشی ڕادێین !! سووکایەتی بە کێشەی نەتەوە و بەها کۆمەڵاتیەکان بە باڵادەستی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و مەکانەی سامان لەسەر حسابی پیرۆزیەکانئ نەتەوە و تەعلیم و هەڵوێستی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی دەکەن و ، وایان لەو کوردستانە کرد کە رۆحی تاکەکەسی خۆپەرستیی سەروەر بێت لەگەڵ داچۆڕانی کۆمەڵێک لە بەهای پیرۆز و بەنرخ ، لەوانە بڵاوبونەوەی شێوازێکی نیشتیمانپەروەری قێزەونانە کە لەسەر گۆرانی و دروشمی بەتاڵ و درۆ وەستاوە ، ئەوە جگە لە زاڵبوونی قازانجی خێرا لە دەرەوەی قانون بەسەر کاری جدی ، هەمیشە کۆمەڵگاکان کانیاوی زیندووی دەسەڵات و هێز و سامانەکەیەتی ، بەڵام کاتێک دەسەڵات دابڕا لە کۆمەڵگا یان ئەولویەتی بریتی بوو لە تەحەکومکردن بەسەر کۆمەڵگا و زەبتکردن و کۆنتڕۆلکردنی دۆخەکەی و دابەشبوون و مەستیی دەسەڵات و پارە و ، بەمەش دەسەڵات بەرە شکست و لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵگەیەک بەرهەم دەهێنێت تێکشکاوبێت ، بەمەش دەشکێت و خۆی لەگەڵ دەشکێنێت !! جا یان دەبێت بەو ڕێیە خەراپە تێکچووە خاو و خلیسکە دابڕۆن کە ئێستا پێیدا دەڕۆین کە ئەنجامەکەی داڕمانە یان ئەو فورسەتە بقۆزینەوە و بەو پەڕی بوێری بەخۆماندا بچینەوە و نێوماڵمان ڕێکبخەینەوە و بۆ ڕوودانی گەشەیەکی نوێ کە شایەستەی کوردستان بێت . نەتەوە هەرتەنها وێنەیەک نیە لەسەر نەخشە ڕەسمی بکەین و ، سنوورێکیش نیە بە چەک پارێزگاری لێبکەین و ، ژمارەیەکیش نیە حکومەت لە بەیاننامەکانی ڕایبگەیەنێت ، نەتەوە لە جەوهەردا حالاتی هۆشیاریە و ، کوردستانیش مێژووێکی مەزنی لە قوربانیدان و بەخشش هەیە ، بۆ وایلێبێت لە ئایندەی بترسین و بیخەنە هەڵدێر و وەک درەختی پایز گەڵاکانی هەڵوەرێندرێن نەک لەبەر ئەوەی «با » بەهيزترە لەو درەختە ، بەڵکە خوودی درەختەکە ئەوەی لەبیر کردووە کە «ئەو »درەختە و ، مرۆڤی کورد لە داخلی خۆیدا هاودژیەکی بە ئازاری هەڵگرتووە لە ئاییندە دەترسێت و ناشتوانی ئەو ماندوبوونەی ئێستا کە توشیبوون بیگۆڕێت بۆیە هەمیشە لە پایزێکی داخلیدا دەژیت و برینە قوڵەکەی ئەوەیە کە پەیوەندیە ڕاستەقینەی خۆی بە خودی خۆی ونکردووە ، نیشانەی بەهاری دادێ لە گووتاری سیاسی نیە و ، لە ژمارەی ئابووری-یش نیە ، بەڵکە لەو چرکەساتەیە کە مرۆڤی کوردستانی لەناو ماڵی خۆی و لە کارەکەی و لە شاقامەکانی بڕیاری لێدەدات بۆ پەڕینەوە لەو پایزە درێژە .
اقرأ أيضاً
بێستون شەهیدجەبار
عینادی سیاسی، هۆکارێك بۆ لەناوچوونی نەتەوەو نیشتمان.
هاوڕێ شەریف
شۆڕشی ژمارەیی و واقیعی نوێی میدیای کوردی
ئەبوبەکر عەلی
شەڕی دەسەڵاتی نێوان دوو حیزبەکە
فارس نەورۆڵی
میدیای فەرمی و میدیای سێبەر ، ستراتیجی ئاشتی لە سەرەوە، شەڕ لە بنەوە.
د. سەلام عەبدولکەریم
لەنێوان شارستانیەت و بەهادا
ڕێبین شەمامکی
چەمکی خۆخۆری لە پەیامەکەی سەرۆکی پارتیدا
محمد خۆشناو
پەیامی نیشتیمانيکی غەدرلێکراوی پێکەوەژیانی یەکسان بۆ فاتیگان
فارس نەورۆڵی
کەوتنی دەمامکەکان و هەلپەرستی لە کایەی سیاسی دا .
سەرکۆ یونس
بڕوانامەی بێکار و بازاڕی چەقەبەستوو؛ ئایندەی نادیاری نەوەیەک
محمد خۆشناو
ڕێوی و قەلەڕەش و کوندەبەبووەکانی ناو ماڵی کورد !!
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2026 Diplomatic Magazine