کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
2024-05-04
دیپلۆماتیک
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی توند دەکاتە سەر ئیسرائیل و ناتانیاهۆو بڕیاری ڕاگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی وڵاتەکەیشی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەدات و دەشڵێت، هەڵوێستەکەیان بە ئامانجی ناچارکردنی ئیسرائیلە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غە . ز . زە.
دوێنێ ئەردۆغان لە میانی وتارێکدا لە ئەستەمبوڵ، لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی پەیەوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل وتی:" تەنها ئامانجمان ناچارکردنی حکومەتەکەی ناتانیاهۆیە، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غە. ز. زەو وەستاندنی بازرگانیش لەگەڵ ئیسرائیلدا دەبێتە نموونەیەک بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەش هەمان بڕیار لە بەرانبەر ئیسرائیلدا بدەن.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ڕۆژی پێنج شەممەوە، مامەڵەی هەناردەکردن و هاوردەکردنی هەموو بەرهەمەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕاگیراوە، ئەویش بەهۆی ئەو کارەساتە مرۆییەی کە ئیسرائیل لە فەلەستیندا دروستیکردووە.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژە بەوەشکراوە،" تورکیا ڕێوشوێنی پچڕانی پیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بە توندی جێبەجێ دەکات تا ئەو کاتەی حکومەتی ئیسرائیل ڕێگە بە ڕۆیشتنی بێ پچڕان و بێمەرجی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غە. ز. زە دەدات".
ئەردۆگان لە میانی ڕاگەیاندنی بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئاماژەی بە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتەکە کردو وتی:" دەرگای ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا داخست کە قەبارەکەی ۹ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە.
ئەڕدۆگان وتیشی، ناتانیاهۆ کەسێکی بێویژدان و بێبەزەییە لە هەمبەر خەڵکی غە. ز. زەداو چیتر ناتوانین لەم دۆخە بێدەنگ بین و ئەوەی ئیسرائیل دەیکات جێگای بێدەنگبوون و قبوڵکردن نییە.
زۆرترین سەردان
1
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
2
گۆشتی ماسی گران بوو
3
چی دەزانیت دەربارەی مافیا مسوڵمانەكەی ئیتاڵیا ؟
4
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
5
كامیان دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان؟ مەحمود مەشهەدانی یان سالم عیساوی؟
زیاتر بخوێنەرەوە
كامیان دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان؟ مەحمود مەشهەدانی یان سالم عیساوی؟
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
محمد بن سەلمان چۆن مانگی نەبینی و رەمەزانی دیاریكرد؟
ترەمپ دەگەڕێتەوە
محەمەدی حاجی مەحمود لە كۆنگرەدا دوایین قەڵای عەبدوڵای برای دەڕووخێنێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine