گەشتوگوزار و ڕاگەیاندن

2018-08-18

شێروان برایم خواز/ ماستەر لە جوگرافیای گەشت و گوزاری ژینگەیی

گەشت و گوزار تەنها چالاکی ئاهەنگی و ئارەزوی کات بەسەر بردن ناگرێتەوە، بەڵکوو چەندین بواری جیاواز ی وەک بازرگانی و ئابوری و ڕۆشنبیری و دینی و کلتوری و تەندروستی دەگرێتەوە وە گەشت و گوزار پیشەسازی سەوز پێناسە دەکرێت .

 
لە ئەمڕۆدا گەشت و گوزار سەرمایەداری زۆری بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان لەم کەرتە بەگەڕ بخەن و بازاڕ بۆخۆیان داگیر بکەن ، جگە لەوە گەشت وگوزار دەبێتە دابینکردنی داهاتێکی نشتیمانی بۆ دەوڵەت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ، وە دبێتە دابینکردنی هەلی راستەوخۆی کار و هەلی ناراستەوخۆی کار ، وە جوڵەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سیاسی نیوخۆی و دەرەکی نوێدەکاتەوە و توندوتۆڵی دەکات .


گەشت و گوزار یەکێکە لە گرینگترین سەرچاوەکانی دابینکردنی داهاتی نشتیمانی و وە سەرلەنوێ دابەشبونەوەی داهات، بەسەر گروپە جیاوازاکانی کۆمەڵگە لەتەواوی ناوچە جیاوازیەکان.

،،

هەرێمی کوردستان چەندین تایبەتمەندی سروشتی و مرۆیی هەیە، کە بەدەگمەن لەوڵاتاندا ئەم جۆرە تایبەتمەندیە جوگرافیانە بەرچاو دەکەون، بەتایبەت لەلایانی سروشتی وە؛ بەو واتایەی دەکرێت کوردستان ببێتە وڵاتێکی گرینگی گەشت وگوزاری لەزۆربەی وەرزەکانی ساڵدا دەتوانرێت ئامانجەکانی گەشتیاران دابین بکات،

سەیرانگای گۆڵێ_ ناوچەی پێنجوێن 


هەرێمی کوردستان چەندین تایبەتمەندی سروشتی و مرۆیی هەیە، کە بەدەگمەن لەوڵاتاندا ئەم جۆرە تایبەتمەندیە جوگرافیانە بەرچاو دەکەون، بەتایبەت لەلایانی سروشتی وە؛ بەو واتایەی دەکرێت کوردستان ببێتە وڵاتێکی گرینگی گەشت وگوزاری لەزۆربەی وەرزەکانی ساڵدا دەتوانرێت ئامانجەکانی گەشتیاران دابین بکات، کە دەوڵەمەندە بە شوێنی ئاینی و شوێنەوار و هەوارگەی زستانە و هاوینەنە ، وە دەوڵمەندە بە دەیان شەلالی سروشتی (ئاوهەڵدێر ) و ڕووبار و دۆڵ و کانیاوی تەندروستی و گۆمی سروشتی و دەریا و دەریاچەکان و چیای پێچاوپێچی ئالۆز و دەیان دیمەنی سروشتی و مرۆی ئەشکەوتەکان.


ئەم تایبەتماندیە گەشت و گوزاریانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، خاڵێکی گرینگی ڕاکێشانی گەشتیارە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان ، بەڵام پێویستی بە بازارکردن و دەرخستن هەیە وە بەگەرخستنی سەرمایە بۆ وەبەرهەم هێانی گەشتیاری .


بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاندن دەورێکی گرینگ و کاریگەر دەگێرێت لە بە بازاڕکردنی گە شت و گوزار و ڕاکێشانی گەشتیاران ، وە ریکلام کردنی دروست و ناساندنی هەرێمی کورددستان بەشیوەیەکی دروست و زانستیانە بە وڵاتان، وە وەناساندنی لەڕیگای فستیڤال و کردنەوەی پێشنگا و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ وڵاتە گەشتیارەیەکان و هەوڵدان لەڕێگای گروپە هونەریەکان و پیشاندانی ناوچە گەشت و گوزاریەکان، بە شیوەی فلیم و هتر .

،،

ڕاگەیاندن خۆی دەبینیتەوە لە بە بازار کردن و ڕاکیشانی گەشتیار ، بەڵام گەر ڕاگەیاندن بەشیوەکی دروست و ڕاستگۆ ئاراستە نەکرێت، ئەوە دەبیتە هۆی مەترسی لەسەر کەرتی گەشت و گوزار، چونکە راگەیاندن لە توانای دا هەیە، کە وێنای وڵات بشێوێنێت

سەیرانگای دێرەلوک، پارێزگای دهۆک


ڕاگەیاندن خۆی دەبینیتەوە لە بە بازار کردن و ڕاکیشانی گەشتیار ، بەڵام گەر ڕاگەیاندن بەشیوەکی دروست و ڕاستگۆ ئاراستە نەکرێت، ئەوە دەبیتە هۆی مەترسی لەسەر کەرتی گەشت و گوزار، چونکە راگەیاندن لە توانای دا هەیە، کە وێنای وڵات بشێوێنێت و شتی ناراست بڵاو بکاتەوە و گەشتیار بترسێنێت لەو ناوچەیەی کە بۆی دەچێت ، وە لە هەمان کاتدا ڕاگەیاندن کە بەشێوە دروستیەکەی ئاراستە بکرێت، دەتوانێت ژمارەیەکی یەکجار گەشتیار بۆخۆی ڕابکێشێت .