و: عەلی شێخ وەهاب
ساڵی 2009، ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی درامایه‌كی به ناونیشانی "موختار نامه" په‌خش كرد، كه ژیاننامه‌ی موختاری كوڕی ئه‌بو عوبه‌یدی سه‌قه‌فی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رگری له ئالی به‌یت (خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌رـ د.خ) كرد و تۆڵه‌ی له بكوژانی حوسێنی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب سه‌نده‌وه، هه‌روه‌ها، به گوێره‌ی ئه‌و وێنایه‌ی دراماكه بۆی ده‌كرد، پشتیوانی مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی تری جگه له عه‌ره‌ب بووه وه‌ك فارس و نه‌ته‌وه‌كانی تر.
له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی كات له سه‌رده‌می موختاره‌وه، تێكڕژانی ململانێی شیعه و سوننه زیاتر ده‌بێت و لێدانه‌كان له كه‌سایه‌تی موختار زیاتر ده‌بێت، ئایا موختار فریشته بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی شیعه وێنای ده‌كات؟ یاخود شه‌یتان بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی سوننه ده‌یبینێت؟ یاخود چی؟
كوڕی فه‌رمانده‌ی جه‌نگی پرده‌كه له‌به‌رامبه‌ر فارسه‌كاندا:
موختار كوڕی ئه‌بوعوبه‌یدی كوڕی مه‌سعودی سه‌قه‌فیی (622 ز/ 1ك-686 ز/ 67 ك). ئه‌بوعوبه‌یدی باوكی، فه‌رمانده‌ی جه‌نگی پرده‌كه -شه‌ڕێكی سه‌ختی نێوان عه‌ره‌ب و فارسه‌كان- بووه له ساڵی 13 ك له دژی فارسه‌كان كه خۆی تێیدا كوژرا، یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی فتوحاتی عه‌ره‌بی له عێراقدا، باپیری موختار، مه‌سعودی سه‌قه‌فی گه‌وره‌ی سه‌قیف بووه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا، به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئیبن كه‌سیر له كتێبه‌كه‌یدا "البداية و النهاية".
موختار له ژێر چاودێری مامی سه‌عدی كوڕی مه‌سعودی سه‌قه‌فی گه‌وره بووه، كه والی شاری مه‌دائن بووه، موختاری له جێگه‌ی خۆی داناوه كاتێك ده‌رچووه بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خه‌واریجدا، له ساڵی 40 ك، كاتێك موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیان پێشڕه‌ویی كرد بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لیدا و خه‌ڵكی له حه‌سه‌ن دوور كه‌وتنه‌وه و په‌رته‌وازه بوون، حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی په‌نای برده لای سه‌عدی سه‌قه‌فی و ئه‌ویش په‌نای دا.
له‌م ڕووداوه‌وه گومانه‌كان له باره‌ی كه‌سایه‌تی موختاره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، ئیبن كه‌سیر هێناوێتی، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه محه‌ممه‌د عابد جابری له كتێبه‌كه‌یدا "العقل السياسي العربي" لێی ده‌گوازێته‌وه، كه موختار پێشنیاری بۆ مامی كردووه كه حه‌سه‌ن ڕاده‌ستی موعاویه بكات و به‌وه‌ش پارێزگاریی له پۆسته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام مامی ڕه‌تیكردۆته‌وه و به كارێكی خراپی داناوه، به‌ڵام گێڕانه‌وه دژ یه‌ك و جیاوازه‌كان زۆرن له باره‌ی موختاره‌وه.
جابری هۆی ئه‌م هه‌ڵوێست نواندنه‌ی موختاری به‌م شێوه‌یه ڕاڤه كردووه: موختار گه‌نجێكی به ته‌ماح بوو، ئه‌و له هۆزی سه‌قیفه، و باوكی له فه‌رمانده سه‌ره‌تاییه‌كانی ڕزگاركردنی عێراق بووه، و خۆیشی تموحی سیاسیی هه‌بووه.
جابری گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌گوازێته‌وه كه ده‌درێته پاڵ موختار له پێش مردنیدا، له كتێبه‌كه‌ی ئیبن ئه‌ثیر "الكامل في التأريخ"دا هاتووه، تێیدا ده‌ڵێت: "من پیاوێكم له عه‌ره‌ب، بینیم عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبێر ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر حیجازدا، نه‌جده‌ی كوڕی عامری خاریجیشم دی كه ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر یه‌مامه‌دا، و مه‌ڕوانی كوڕی حه‌كه‌میش به‌سه‌ر شامدا، منیش له هیچ یه‌كێك له پیاوانی عه‌ره‌ب كه‌متر نه‌بووم، بۆیه منیش ئه‌م ناوچه‌یه‌م گرت وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌وان، به‌ڵام من داوای تۆڵه‌ی خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌رم د.خ كرد له كاتێكدا عه‌ره‌ب له‌باره‌یه‌وه نووستبوو،و هه‌ركه‌س به‌شداری له خوێنیاندا كردبێت كوشتومه، و به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر ئه‌وه تا ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستا تێیدام".
،،
پاش ئه‌وه ڕوداوی كوشتنی حوسه‌ین ڕوویدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌دوایدا هاتن له هه‌وڵه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوشتنی، كه بووه هۆی دروستبوونی ژینگه‌یه‌كی شیعیی نوستووی له‌بار بۆ هه‌ر كه‌سێك بیقۆزێته‌وه به‌ناوی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ره‌وه د ـ خ.
پێش ئه‌وه، ڕووداوی ده‌رچوونی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب به‌سه‌ر به‌نی ئومه‌ییه‌دا ڕوویدا، كاتێك حوسه‌ین ئامۆزای خۆی موسلیمی كوڕی عه‌قیلی نارد بۆ كوفه بۆ كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنی پشتیوانه‌كانی. موختار له‌و كاته‌دا له كوفه داده‌نیشت، موسلیمی له ماڵی خۆی په‌نادا، كاتێك والی كوفه به‌وه‌ی زانی موختاری ده‌ستگیر كرد و، به‌هۆی تكاكردنی زاواكه‌ی (مێردی خوشكی) عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب له زیندان ڕزگاری بوو، به‌ڵام دوای ئازادكردنی، له كوفه دوورخرایه‌وه، ئه‌مانه به پێی مێژووی ئیبن ئه‌ثیر.
پاش ئه‌وه ڕوداوی كوشتنی حوسه‌ین ڕوویدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌دوایدا هاتن له هه‌وڵه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوشتنی، كه بووه هۆی دروستبوونی ژینگه‌یه‌كی شیعیی نوستووی له‌بار بۆ هه‌ر كه‌سێك بیقۆزێته‌وه به‌ناوی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ره‌وه.
لێره‌دا ئێمه له‌به‌رده‌م دوو تێڕوانینداین: یه‌كه‌میان پێی وایه كه‌سێكی به ته‌ماح و چاوچنۆك بووه و هه‌ستی شیعه‌ی قۆستۆته‌وه بۆ دروستكردنی هێز وه‌ك جابری ده‌ڵێت، تێڕوانینی دووه‌م پێی وایه كه‌سێكی دڵسۆز بووه بۆ ئالوبه‌یت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتگیریی ئه‌وان خۆی تووشی سزا و مه‌ترسی كوشتن كردووه، پێش كوژرانی حوسه‌ینیش.
موختار و عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبێر ... له هاوپه‌یمانه‌وه بۆ دژایه‌تی یه‌كتر
جابری ده‌گێڕێته‌وه كه موختار پاش دوورخستنه‌وه‌ی له كوفه چۆته ڕیزی ئیبن زوبێره‌وه، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی خۆی، ئه‌ویش به هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئیبن زوبێر پاشان خۆده‌ربازكردن لێی، به‌ڵام ئیبن زوبێر خۆپارێزیی لێ ده‌كرد، بۆیه مه‌ككه‌ی جێهێشت و چووه تائیف، پاشان گه‌ڕایه‌وه مه‌ككه له ساڵی 64 كۆچی‌دا، به‌یعه‌تی كرد به ئیبن زوبێر و شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا كرد به‌و مه‌رجه‌ی كه ببێته وه‌زیری، به‌ڵام ئیبن زوبێر دووری خسته‌وه له‌وه و پێشنیاری بۆ كرد كه بڕوات بۆ كوفه بۆ دروستكردنی له‌شكرێك له شیعه‌ی عه‌لی تا شه‌ڕی ئومه‌وێكانی پێ بكات ئه‌ویش قبوڵی كرد، چونكه موختار ده‌یزانی خه‌ڵكی كوفه تووڕه‌ن، و په‌شیمانن كه پشتی حوسێنیان نه‌گرت و ئاماده‌ن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی.
موختار له كاتێكدا گه‌یشته كوفه كه كۆمه‌ڵی تۆبه‌كاران (ته‌ووابین) به سه‌رۆكایه‌تی سوله‌یمانی كوڕی صوڕه‌د خۆیان ئاماده كردبوو بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئومه‌وێكان. موختار هه‌وڵی دا ساردیان بكاته‌وه و چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان لێ نه‌گرت، و له‌گه‌ڵ ئومه‌وێكان جه‌نگان له جه‌نگی "عين الوردة" دا و زۆربه‌یان كوژران و تیاچوون.
له‌و كاته‌دا، موختار ده‌ستی كرد به په‌یوه‌ندی كردن به پاشماوه‌كانی شیعه له ناو كوفه‌دا، له‌گه‌ڵ غه‌یره عه‌ره‌به‌كان، و عه‌ره‌به لاوازه‌كان، بانگه‌وازی ده‌كرد به ناوی ئالوبه‌یته‌وه، به‌ڵام پێویستی به پشتگیریی دیارترین و ناسراوترین كه‌سایه‌تی ناو ئالوبه‌یت بوو له‌و كاته‌دا، محه‌ممه‌دی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب ناسراو به محه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نه‌فییه، عه‌لی سامی النشار له كتێبه‌كه‌یدا "نشأة الفكر الفلسفي في الإسلام"دا ده‌ڵێت:
چالاكییه‌كانی موختار له ناو كوفه‌دا بووه هۆی ده‌ستگیركردنی بۆ جاری دووه‌م، له‌لایه‌ن والی ئیبن زوبێر به‌سه‌ر كوفه‌وه، پاشان ئازاد كرا به نێوه‌ندگیری عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر.
شیعه هه‌وڵیان دا كه له‌باره‌ی موختاره‌وه پرسیار له محه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نه‌فییه بكه‌ن، بۆیه نامه‌یان بۆ نارد و پرسیاریان لێ كرد ئایه موختار ڕاست ده‌كات نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كات، وه‌ڵامی ئیبن حه‌نه‌فییه ئه‌رێنی بوو، بۆیه شیعه پشتیوانی موختاریان كرد و توانیان والی ئیبن زوبێر له كوفه له‌كار بخه‌ن، و موختار ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كوفه‌دا، به پێی كتێبی "الشيعة العربية و الزيدية" ى محمد إبراهيم الفيومي.
له ساڵی 66 ك، موختار له‌شكرێكی سێ هه‌زار كه‌سی له غه‌یره عه‌ره‌به‌كان نارد بۆ پشتوانیی ئیبن زوبێر دژی شاڵاوی ئومه‌وی بۆ سه‌ر حیجاز، سه‌ره‌ڕای ره‌زامه‌ندی ئیبن زوبێر له‌سه‌ر ئه‌م هاوكارییه، به‌ڵام غه‌دری له هێزه‌كه‌ی موختار كرد، كه له غه‌یره عه‌ره‌به‌كان پێك هاتبوو كه له ڕووی چه‌كه‌وه لاواز بوون، ئه‌مه‌ش به پێی كتێبه‌كه‌ی الفیومي.
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له بكوژانی حوسه‌ین
ئیبراهیمی كوڕی ئه‌شته‌ر -كوڕی مالیكی ئه‌شته‌ر یه‌كێك له دیارترین پیاوه‌كانی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب- له ساڵی 65 ك دایه پاڵ موختار، به‌مه‌ش لایه‌نی موختار به‌هێز بوو، و به‌رده‌وام بوو له بانگه‌وازه‌كه‌ی، و له‌شكرێكی 17 هه‌زار چه‌كداریی كۆكرده‌وه، و كاربه‌ده‌سته‌كانی ئیبن زوبێری له كوفه ده‌ركرد، و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فراوان بوو تا گه‌یشته ئه‌رمینیا و ئازرباینجان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، هه‌روه‌ها موسڵ له باكوره‌وه، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی جابری له كتێبه‌كه‌یدا باسی ده‌كات.
له دوای ده‌ستگرتنی موختار به‌سه‌ر كوفه‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆر بڕژێت، هه‌وڵیدا دادپه‌روه‌ری و سۆز و ئارامیی له دڵه‌كان و ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه، به گووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی پشتگیریی ده‌كه‌ن.
،،
موختار و ئیبن ئه‌شته‌ر به سه‌رۆكایه‌تی له‌شكرێك ده‌رچوون بۆ جه‌نگان له‌گه‌ڵ له‌شكری شامدا به سه‌رۆكایه‌تی عوبه‌یدوڵڵای كوڕی زیاد له ساڵی 67 كـ، هه‌ردوولا له نزیك ڕووباری خزر كه ده‌ڕژێته ناو دیجله‌وه یه‌كیان گرت، موختار سه‌ركه‌وت، ئیبن زیادی بكوژی حوسه‌ین و فه‌رمانده‌كانی له‌شكره‌كه‌ی حوصه‌ینی كوڕی نومه‌یر و شوڕه‌حبیلی كوڕی زیلكولاعی كوشت.
له سه‌ره‌تادا، خۆی كاری دادوه‌ریی ئه‌نجامده‌دا به په‌رۆشیی و لێهاتوییه‌وه، كاتێك كاره‌كه زۆری بۆ هێنا و ماندووی كرد چه‌ند قازییه‌كه‌ی دیاری كرد، و ئه‌و به‌ڵێنی پاراستن و دڵنیاییه‌ی به ماقوڵانی كوفه‌ی دابوو بردییه‌سه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چاودێری كردنی لاواز و كه‌مده‌ستتان خاڵی سه‌ره‌كی كاره‌كانی بوو، واته گرنگی دان به چاككردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی غه‌یره عه‌ره‌به‌كان، به‌پێی كتێبه‌كه‌ی الفیومی.
پیاوماقوڵانی عه‌ره‌ب له كوفه به حوكمی موختار ڕازی نه‌بوون، له ساڵی 66ك له دژی هه‌ستان، كاتێك هه‌لی ده‌رچوونی له‌شكری موختاریان بۆ شه‌ڕ قۆسته‌وه، موختار داوای له فه‌رمانده‌كه‌ی ئیبن ئه‌شته‌ر كرد له‌شكر بگه‌ڕێنێته‌وه، ماقوڵانی كوفه هاواریان ده‌كرد "هاوار له تۆڵه‌سێنانی عوسمان"، له كاتێكدا موختار و شیعه هاواریان ده‌كرد "هاوار له تۆڵه‌سێنانی حوسه‌ین"، موختار فه‌رمانی كرد به كوشتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له كوشتنی حوسه‌یندا كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی وه‌ستاندبوو، بۆیه شمری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن و عومه‌ری كوڕی سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاص كوژران، به پێی كتێبی "الشيعة العربية و الزيدية".
پاش ئه‌مه، موختار و ئیبن ئه‌شته‌ر به سه‌رۆكایه‌تی له‌شكرێك ده‌رچوون بۆ جه‌نگان له‌گه‌ڵ له‌شكری شامدا به سه‌رۆكایه‌تی عوبه‌یدوڵڵای كوڕی زیاد له ساڵی 67 كـ، هه‌ردوولا له نزیك ڕووباری خزر كه ده‌ڕژێته ناو دیجله‌وه یه‌كیان گرت.
موختار سه‌ركه‌وت، ئیبن زیادی بكوژی حوسه‌ین و فه‌رمانده‌كانی له‌شكره‌كه‌ی حوصه‌ینی كوڕی نومه‌یر و شوڕه‌حبیلی كوڕی زیلكولاعی كوشت، به پێی گێڕانه‌وه‌ی النشار.
موختار و پێشه‌وایه‌تیی محه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نه‌فییه
په‌یوه‌ندی موختار له‌گه‌ڵ ئیبن حه‌نه‌فییه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای بانگه‌وازی موختار له كوفه‌دا، كاتێك شیعه نامه‌یان بۆ ئیبن حه‌نه‌فییه نارد بۆ دڵنیابوون له بانگه‌شه‌كانی موختار كه ئه‌و زمانی ئالوبه‌یته، ئیبن حه‌نه‌فییه وه‌ڵامی دانه‌وه و وتی: "سوێند به‌خوا پێم خۆشه كه خودا سه‌رمان بخات به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌ماندا به هه‌ر كه‌سێك بێت له خه‌ڵكی"، شانده‌كه ئه‌وه تێگه‌یشتن له‌مه كه ئیبن حه‌نه‌فییه ڕێككه‌وتووه له‌گه‌ڵ موختاردا، بۆیه شیعه دایانه پاڵی، ئه‌مه گوته‌ی جابرییه له كتێبه‌كه‌یدا.
النشار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئیبن حه‌نه‌فییه پشتگیری موختاری كردووه، و په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌هێزتر بوو كاتێك ئیبن حه‌نه‌فییه په‌نای بۆ موختار برد تا له ئیبن زوبێر ڕزگاری بكات.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئیبن زوبێر ئیبن حه‌نه‌فییه و ئیبن عه‌باس و گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی ده‌ستگیركرد چونكه به‌یعه‌تیان پێ نه‌دابوو، هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی لێ كردن ئه‌گه‌ر به‌یعه‌ت نه‌ده‌ن، ئیبن حه‌نه‌فییه په‌نای برده به‌ر موختار، ئه‌ویش هێزێكی نارد به‌هانایه‌وه كه له چوار هه‌زار سوار پێك هاتبوو و توانیان ڕزگاری بكه‌ن، به پێی گێڕانه‌وه‌ی النشار له كتێبه‌كه‌یدا.
الفیومی ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه موختار له سه‌ره‌تادا بانگه‌شه‌ی بۆ پێشه‌وایه‌تی ئیبن حه‌نه‌فییه ده‌كرد، به‌ڵام پاشتر ڕێگه‌یه‌كی تری گرته به‌ر، كه مژده‌دان بوو به‌وه‌ی كه له لایه‌ن جبریلی فریشته‌وه نیگای بۆ دێته خواره‌وه، په‌خشانێكی سه‌رواداری بڵاوكرده‌وه وه‌ك شێوه‌ی قورئان، و مژده‌ی ده‌دا به ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی، توانی غه‌یره عه‌ره‌به‌كان له ئارامیی و فارسه‌كان كه مسوڵمان بوبوون رابكێشێت بۆ لای بانگه‌وازه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شێوه‌ی هاوڵاتی پله دوودا بوون، ئه‌مه به واتای گۆڕانی هه‌ڵوێست و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له بانگه‌شه‌ی پێشه‌وایه‌تی ئیبن حه‌نه‌فییه.
كوشتنی موختار له‌سه‌ر ده‌ستی موصعه‌بی كوڕی زوبێر
كاتێك ئیبن زوبێر كاری بۆ چووه سه‌ر له حیجاز و جێگیر بوو، موصعه‌بی برای نارد بۆ كوفه بۆ جه‌نگكردن له‌گه‌ڵ موختاردا، موختار شكا و كوژرا له ساڵی 67 كـ، موصعه‌ب حه‌وت هه‌زار كه‌سی له شیعه كوشت، به‌ڵكو خێزانی موختار ئه‌سمائی كچی نوعمانی كوڕی به‌شیری هاوه‌ڵی كوشت، كاتێك ڕه‌تیكرده‌وه كه خۆی بێ به‌ری بكات له مێرده‌كه‌ی و نه‌فرینی لێ بكات پاش كوشتنی، به پێی گێڕانه‌وه‌ی النشار.
،،
پاش كوژرانی موختار و داڕمانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوه‌ڵانی، كه ژماره‌یان نزیكی دوو هه‌زار كه‌س ده‌بوو و زۆرینه‌یان له غه‌یره عه‌ره‌ب و عه‌ره‌به لاوازه‌كان بوون، كۆچیان كرد بۆ شاری نصیبین له جه‌زیره‌ی فوڕاتی، له‌وێ نیمچه ده‌وڵه‌تێكیان دامه‌زراند.
له پاش كوژرانی موختار و داڕمانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوه‌ڵانی، كه ژماره‌یان نزیكی دوو هه‌زار كه‌س ده‌بوو و زۆرینه‌یان له غه‌یره عه‌ره‌ب و عه‌ره‌به لاوازه‌كان بوون، كۆچیان كرد بۆ شاری نصیبین له جه‌زیره‌ی فوڕاتی، له‌وێ نیمچه ده‌وڵه‌تێكیان دامه‌زراند، محه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نه‌فییه كوڕی گه‌وره‌ی خۆی حه‌سه‌نی نارده لایان و ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كردن، تاكو هاوه‌ڵانی ئیبن زوبێر هێرشیان كرده سه‌ر نصیبین و حه‌سه‌نیان ده‌ستگیر كرد و له مه‌دینه زیندانیان كرد، به‌ڵام ئه‌و توانی هه‌ڵبێت و ڕابكات.
هاوه‌ڵانی موختار ته‌نها ژماره‌یه‌كیان لێ مایه‌وه له نصیبین تاكو عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌ڕوان له ساڵی 71 كـ دا له‌ناوی بردن.
شێواندنی وێنه‌ی موختار؟
الفیومی له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی موختار شكستی هێنا ئیدی گێڕانه‌وه‌كان تیری خۆیان ده‌گرته باس ویادی موختار، له سه‌ره‌تادا ته‌نها به خراپه لێی ده‌دوان و سه‌رزه‌نشتیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و كاره له قۆناغی دواتردا وای لێهات چه‌ندین سیفه‌ت و كاریان دایه پاڵی كه هۆكاره‌كه‌ی ڕق و كینه بوو، ئه‌و قسه و گوفتارانه‌ش بوون به‌و وێنایه‌ی كه نه‌وه‌كانی دواتر له باره‌ی موختاره‌وه وه‌ریان گرت.
له گرنگترین ئه‌و وێنایانه ئه‌وه‌یه كه موختار ئه‌و درۆزنه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر له فه‌رمووده‌دا باسی كردووه، كه موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه، تێیدا هاتووه (له سه‌قیفدا درۆزنێك و زۆردارێك ده‌رده‌كه‌ون)، پاشان ڕاڤه‌كارانی پاشینی فه‌رمووده كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درۆزنه‌كه موختاره و زۆردار و سته‌مكاره‌كه‌ش حه‌ججاجه، كه هه‌ردووكیان له هۆزی سه‌قیفن.
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه واده‌كات گومان له‌م گێرانه‌وه‌یه بكرێت، له‌وانه: ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه له ئه‌سمائی كچی ئه‌بوبه‌كره‌وه گێردراوه‌ته‌وه، كه دایكی عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبێری بكوژی موختاره، له سه‌رده‌مێكیشدا كه هه‌موو ئاینیان به‌كار هێناوه و فه‌رمووده‌یان بۆ خزمه‌تی مه‌به‌سته‌كانیان دروست كردووه، ئه‌م جۆره گێڕانه‌وانه نرخێكی ئه‌وتۆی نابێت.
علی سامی النشار پێی وایه كه موختار یه‌كێك نه‌بووه له جادووگه‌ران، یاخود هه‌وڵی تێكه‌ڵكردنی بیری فه‌لسه‌فیی بدات بۆ ناو ئاین، به‌ڵكو كه‌سێكی شه‌ڕكه‌ر و قسه‌زان و ده‌مپاراو بووه، خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌رد ـ خ ی خۆشویستووه و بڕوای به شایسته‌یی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب و حوسه‌ینی كوڕی هه‌بووه بۆ خەلافه‌ت، له‌و پێناویشیاندا جه‌نگاوه، ده‌بینین كه زاواكه‌ی (مێردی خوشكی) عومه‌ری كوڕی سه‌عد و كوڕه‌كه‌ی جه‌عفه‌ر ده‌كوژێت، چونكه ئه‌وان له بكوژانی حوسه‌ین بوون.
به‌ڵام جابری، پێی وایه كه موختار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه قورئانی بۆ هاتووه، هیچ دژایه‌تیه‌ك یان گۆڕینێكی بۆ یاساكانی ئیسلام ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵكو به ناوی ئیسلام و داواكردنی خوێنی ئالوبه‌یته‌وه جه‌نگاوه، بۆیه داواكه‌ی ئاشكرا و ڕوون بوو: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له زۆرداران و به‌رگریكردن له لاواز و سته‌ملێكراوان.
هه‌روه‌ها موختار بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به ئاشكرا ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو ده‌وترێت كه كه‌یسان به‌رپرسی پۆلیسی كوفه له‌لایه‌ن موختاره‌وه، ئه‌و به غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی وتووه كه موختار نیگای بۆ دێته خواره‌وه، ده‌كرێت له‌م دابه‌شكارییه له ڕۆڵه‌كاندا تێبگه‌ین، موختار ده‌یه‌وێت كه پشتگیری پیاوماقوڵانی عه‌ره‌ب كه بانگه‌وازه‌كه‌یان قبوڵ نه‌كردبوو به‌ده‌ست بێنێت، له هه‌مان كاتدا لاواز و كه‌سانی ساده و فارسه‌كان پێویستیان به‌م جۆره له بانگه‌شه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به پێی شیكردنه‌وه‌ی جابری.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی شێواندنی وێنه‌ی موختار تێكه‌ڵكردنه له نێوان ئه‌و و كه‌سایه‌تیه‌كی ئاڵۆزی ناسراو به كه‌یسان، كه كۆمه‌ڵی كه‌یسانییه ده‌درێنه پاڵ ئه‌و، ئه‌م كۆمه‌ڵه بڕوایان به پێشه‌وایه‌تی محه‌ممه‌دی كوڕی حه‌نه‌فییه هه‌یه، هه‌ندێكیان ده‌لێن: كه ئیبن حه‌نه‌فییه نه‌مردووه و له شاخه‌كانی ڕه‌زه‌وی ده‌ژی و ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جابری ئه‌و بۆچوونه په‌سه‌ند ده‌كات كه كه‌یسان ئه‌بوعه‌مره‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی موختاره، كه له به‌نده‌كانی هۆزی بوجه‌یله بووه، بۆچوونێكی تریش هه‌یه ده‌ڵێت كه به‌نده‌ی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب بووه.
هۆكاره‌كانی شكستی بزوتنه‌وه‌ی موختار
چه‌ندین هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی هه‌بوون كه سه‌ریان كێشا بۆ شكستی موختار: ده‌ره‌كیه‌كان دژایه‌تی ئیبن زوبێر و عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌ڕوان بوون بۆی، كه هێزی روبه‌ڕووبونه‌وه‌یانی نه‌بوو، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی كوفه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، پیاوماقوڵانی عه‌ره‌ب دژایه‌تیه‌كان ده‌كرد چونكه به‌نده‌كانی هه‌ڵگێڕابۆوه دژیان، هه‌روه‌ها هه‌موو شیعه‌ش پشتگیری‌یان نه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هاوه‌ڵانی له غه‌یره عه‌ره‌ب خاوه‌نی توانای سه‌ربازیی گه‌وره نه‌بوون.
،،
گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی كه له بزوتنه‌وه‌ی موختار كه‌وتنه‌وه بریتی بوو له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی غه‌یره عه‌ره‌به‌كان بۆ ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی چه‌مكی شیعه له ڕووی سیاسییه‌وه كه ڕێگه‌ی خۆشكرد غه‌یره عه‌ره‌به‌كان زیاتر جێگه‌ی خۆیان ببیننه‌وه له ناو شیعه‌گه‌رێتیدا.
هه‌روه‌ها چه‌ندین دژیه‌ك و جیاوازی له بونیادی بانگه‌وازه‌كه‌ی موختاردا هه‌بوو، كه جابری به‌مشێوه‌یه باسی ده‌كات: موختار ده‌یویست كه دوو بابه‌ت و داوا تێكه‌ڵی یه‌ك بكات كه ته‌واوكاری یه‌كتر بوون له ڕووكه‌شدا، به‌ڵام دژیه‌ك بوون له كرۆكدا: بابه‌تی شیعه كه له‌و رۆژه‌دا خۆی له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی حوسه‌یندا ده‌بینیه‌وه، له‌گه‌ڵ بابه‌تی كۆیله و غه‌یره عه‌ره‌به‌كان كه به زۆری له شیعه‌ی عه‌لی بوون، به‌ده‌ست دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دژوار و سه‌خته‌وه ده‌یان ناڵاند.
موختار پێی وابوو كه هه‌ردوو داواكه یه‌كێكه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه شیعه به عه‌ره‌ب و مه‌والیه‌وه، دڵپڕن له‌سه‌ر ئومه‌ویه‌كان، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی كرد له‌وه‌دا كه پێی وابوو ده‌توانێت هه‌ردوولایان به‌رامبه‌ر دو‌ژمنێك چه‌كدار بكات و ده‌توانێت ئه‌و جیاوازییه قوڵه كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه له نێوانیاندا تێپه‌ڕێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، موختار پشتئه‌ستوور نه‌بوو به هۆزێكی به‌هێز، هۆزی سه‌قیف هێزی پێشوویان نه‌مابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونێكی دیاریان له كوفه‌دا نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه فه‌رمانده‌ی له‌شكره‌كه‌ی ئیبراهیمی كوڕی ئه‌شته‌ر پشتی تێكرد كاتێك هیزه‌كانی موصعه‌بی كوڕی زوبێر له‌شكركێشیان كرد، به‌جێی هێشت تا خۆی و غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی هاوه‌ڵی روبه‌ڕووی سه‌ره‌نجامی خۆیان ببنه‌وه.
الفیومی پێی وایه كه گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی كه له بزوتنه‌وه‌ی موختار كه‌وتنه‌وه بریتی بوو له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی غه‌یره عه‌ره‌به‌كان بۆ ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی چه‌مكی شیعه له ڕووی سیاسییه‌وه كه ڕێگه‌ی خۆشكرد غه‌یره عه‌ره‌به‌كان زیاتر جێگه‌ی خۆیان ببیننه‌وه له ناو شیعه‌گه‌رێتیدا.
نوسینی حامد فەتحی ـ رصیف ٢٢