چەند رۆژێکە کاری وێنەکێشان لەسەر هەندێک لە دیوارە راگرەکان و شەقامە گشتییەکانی ناو شاری سلێمانی دەستیپێکردووە و هەندێکیشیان تەواو کراون، ئەوە جێگەی دەستخۆشییە کە ئەو دیوارانە بە تابلۆی هونەری ناوازەی جوان بنەخشێنرێن تاکو سیمایەکی جوانترو شارستانییانەتر بە شارەکە ببەخشێت کە وەک پایتەختی رۆشنبیریی ناسێنراوە.
ئەگەر بە ووردی سەرنج بدرێتە بەشێکی ئەو تابلۆ و وێنانە لە رووی واتا بەخشین و گوزارشتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە پێچەوانەن لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان و دژن لەگەڵ ئادابی گشتی کۆمەڵگە، وەک بەشێک لە توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی ئاماژەی پێدەکەن کە پێویست بوو پێش ئەوەی رەزامەندی بۆ کێشانی ئەو وێنانە بدرێت، دەبوو لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی زانیاری تەواو لەسەر کارەکە و بیرۆکەکەی ئەو تابلۆیانەیان وەربگرتایە.
لێرەدا، تیشک دەخرێتە سەر تابلۆکانی ریکخراوی راسان کە لە سەر دیواری راگری بەردەم زانکۆی ئەمریکی دروستکراون، وە لە پەیجی فەرمی خۆشیان لە رێی ئەم لینکەی خوارەوە کارەکنیان بڵاو کردۆتەوە، هەروەها لەهەندێ شوێنی تریش لەو جۆرە تابلۆیانە کێشراون، ئەم لینکەی خوارەوەش هەژماری رێکخراوەکەیە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسوک.
https://www.facebook.com/rasanorganization/photos/pcb.1808361532591545/1808339482593750/?type=3&theater
رێکخراوەکە وەها پێناسەی خۆیان کردووە، کە "ریکخراوێکن لە بواری مافەکان و یەکسانی رەگەزی و جێندەرەوە (جۆری کۆمەڵایەتی) کار دەکەن و هەوڵی بە دیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان دەدەن".
،،
رێکخراوەکە وەها پێناسەی خۆیان کردووە، کە "ریکخراوێکن لە بواری مافەکان و یەکسانی رەگەزی و جێندەرەوە (جۆری کۆمەڵایەتی) کار دەکەن و هەوڵی بە دیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان دەدەن".
لۆگۆی رێکخراوەکە لە سیمبوڵی رەگەزی مێ دروستکراوە و وەرگیراوە لە سیمبولی گەی بە کەمێک دەستکارییەوە تا لە پیتی Rی ئینگلیزی بچێت، کە رەنگ کراوە بە رەنگەکانی (پەلکەزێرینە- Rainbow)، هەڵبەتە بەکارهێانی ئەم رەنگانە شتێکی سروشتی و ئاسایین تا ئەو کاتەی کە رێکخراوێکی بواری جێندەر بۆ مەبەستێکی تر بەکاریان دەهێنێت، چۆن؟
جوڵانەوەیەکی جیهانی هەیە بە ناوی جۆڵانەوەئ ئێڵ جی بی تی (LGBT Movement)، زۆر جار بە Gay Movement یش واتە جوڵانەوەی (گەی)ەکان ناو دەبرێن، ئەم جوڵانەوەیە لۆگۆیەکیان هەیە کە لە رەنگەکانی پەلکەزێرینە پێکهاتووە وەک ئاماژەیەک بۆ توێژەکانی خۆیان چونکە ئەمانیش لە چەند توێژێک پێکهاتون.
مانای LGBT چییە؟
L= Lesbian (سێکس و پەیوەندی لەنێوان مێ و مێ)
G= Gay (سێکس و پەیوەندی لە نێوان نێر و نێر)
B= Bio Sexual (سێکس و پەیوەندی کراوە لەگەڵ هەردوو رەگەزدا واتە نێر لە گەڵ نێر و مێشدا پەیوەندی سێکسی هەیە)
T= Trans Gender (ئەو کەسانەن کە رەگەزی خۆیان ئەگۆڕن)
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم جوڵانەوەیە سەردانی ئەم لینکە بکە.
https://en.wikipedia.org/wiki/Rainbow_flag_(LGBT_movement)
شیکردنەوەیەک بۆ تابلۆکانیان لەسەر دیواری راگری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی:
تێبینی: هەندێ لە وێنەکان وێنەی کەسایەتییەکانن و کێشەیەن نییە، هەندێکی تریان ئەگەر لۆگۆی ئەم رێکخراوەیان لەسەر نەبێت و بە چالاکی ئەمان هەژمار نەکرێت دووبارە لەوانەیە ئاسایی بن. بەڵام هەندێکیان بە تەواوی بانگەشەن بۆ بابەتی گەی و هۆمۆ سێکچواڵیتی.
لە یاساکانی روناکی لە فیزیادا، کاتێک روناکی بەهۆی هاوێنەیەکەوە دەشکێتەوە شیتەڵ ئەبێت بۆ ٧ رەنگە سەرەکییەکەی، بەڵام لێرەدا روناکی بەر کچێک دەکەوێت و دواتر شیتەڵ دەبێت بۆ رەنگەکان کە وەک وتمان لە لایەک رەنگی پەلکەزێرینەن لە لایەکی ترەوە ئێستا ئەم رەنگانە بەکار ئەهێنرێن بۆ بانگەشەی ئەم جوڵانەوەیە. لەم وێنەیەشدا مەبەستەکە روونە کە کامەیانە.
وێنەکەی سەرەوە دەم وچاوی پیاوێک کە دەم و چاوی کچێک لە پشتەوەیەتی بەو مانایەی کە بە جەستە پیاوەو بە ناخ ئافرەت، کە ئەمە پاساوێکی سەرەکی گەیەکانە و هەمیشە دەڵێن ئێمە لە ناخەوە ئافرەتین یان ئافرەتەکانیان ئەڵێن ئێمە لە ناخەوە پیاوین.
هەریەکەیان رەنگێکی لەبەردایە، بەڵام دووەم کەس لای چەپەوە پیتی G لەسەر تیشێرتەکەی نوسراوەو بە رەنگی گەی رەنگ کراوە
دەکرێت خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەم وێنەیە ئەکرێت، بەڵام دروستکردنی لە لایەن ئەم رێکخراوە گوماناوییەوە ئەکرێت ئاماژە بێت بۆ بایۆ سێکچواڵیتی، واتە ئەوانەی خواستیان هەیە لەگەل هەردوو رەگەزدا سێکس بکەن
دووبارە دوو کەس کە لە بنەمادا یەکێکیان کچەو دەموچاوەکەی کوڕە ئەوەی تریشیان بە پێچەوانەوە کە ئاماژەیە بۆ جیاکاری رەگەزی ناخ لەگەڵ رەگەزی جەستەدا.
ئاماژەی وێنەکە زۆر بە ئاشکرا ئەوەیە، کەسێک لە ناو قەفەسی کلتوردا زیندانیکراوە کە لۆگۆی جوڵانەوەکە لەسەر سنگیەتی واتە لە گەیەکانە.