چاوپێكه‌وتن: جان كولمان
وه‌رگێرانی موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
"موحه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى" یه‌كێك له به‌ناوبانگترین زاناى ئایینى ئێرانه له سه‌رده‌مى ئێستادا. ئه‌و له ساڵى (1970) به ناونیشانى سه‌رۆكى ناوه‌ندى ئیسلامى شیعه له "مزگه‌وتى ئیمامى عه‌لى" له "هامبۆرگى" وو‌ڵاتى "ئه‌ڵمانیا" ده‌ستى به كار و چالاكى كردوه و پاش شۆرش به ناونیشانى نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا. به‌ڵام پاش ئه‌م ئه‌زموونه له دونیاى سیاسه‌ت دووركه‌وته‌وه و ده‌ستى كرد به بابه‌تگه‌لى تیۆرى له‌باره‌ى خوێندنه‌وه‌ى نوێ بۆ ئیسلام بۆ سازگارى له‌گه‌ڵ چه‌مكه نوێكانى وه‌ك، دیموكراسى و مافى مرۆڤ. "جان كولمان" (Jan Kuhlmann) له‌باره‌ى بابه‌تى سازگارى ئیسلام و دیموكراسى گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه و له وێب سایتى "قنگره"(Qantara.de) بڵاوبۆته‌وه.
ــ ئێوه ده‌ڵێن، ئیسلام ئاینێكه، نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى. به‌ڵام زۆرێك له زانایانى ئیسلامى باوه‌ڕیان وایه جیایى دین له حكومه‌ت یان سیاسه‌ت مومكین نییه. ئایا وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه هه‌ڵه بن؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: ئێوه ناتوانن چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌تان له سیاسه‌ت هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندى ئه‌خلاقى ئاییندا بێته‌وه. هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه ناتوانن چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌تان له ئایین هه‌بێت كه په‌یڕه‌وى له به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى بكات ئامانجى گه‌یشتن بێت به ئامانجى كۆمه‌ڵایه‌تى دیاریكراو.
به باوه‌ڕى من ئایین په‌یوه‌ندى مرۆڤ و خودایه. مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوداى خۆیدا قسه ده‌كات. خودا گوێى بۆ ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئارامى دڵ. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه ئایین و به‌تایبه‌ت ئیسلام ناتوانێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى بگۆڕدرێت.
ـــ كه‌واته ئێوه به شێوه‌یه‌كى ته‌واو باوه‌ڕتان به جیایى ئایین له سیاسه‌ت هه‌یه. روانین و دیدگایه‌ك كه له نێوان زانایانى ئیسلامی‌دا ئاسایى نیه؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: به باوه‌ڕى من دامه‌زراوه‌ى ئایین و سیاسه‌ت دوو دامه‌زراوه‌ى جیاواز به وه‌زیفه‌گه‌لى و كرداى جیاوازن و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى جیابوونیانه. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه حه‌ز و مه‌یله مه‌زهه‌بیه‌كانى تاك ناتوانن هۆكارى دروستبوونى ئه‌نگێزه‌ى ئه‌خلاقى له چالاكى سیاسى ئه‌و كه‌سه‌دا بێت، ئه‌مه مومكینه. به‌م ته‌فسیره من باوه‌ڕم به جیایى ئایین له سیاسه‌ت نییه. به‌ڵام دامه‌زراوه‌ى ئایین و دامه‌زراوه‌ى سیاسه‌ت ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى جیا پاریزگارییان لێبكرێت. ئه‌گه‌رچى ده‌توانن و ده‌بێت هاوكارییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بێت.
موحه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى
ـــ زانایانى ئیسلامى مه‌بناى روانینى خۆیان قورئان و سوننه‌ت ده‌زانن. به‌ڵگه‌ى ئێوه له‌سه‌ر چ پایه و بنه‌مایه‌كه؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: ئه‌مه شتێك نییه بكرێت له قورئان و سوننه‌ته‌وه ئه‌نجامگیرى بكرێت. ئه‌م دابه‌شكردنه په‌یوه‌سته به سه‌رده‌مى ئێمه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه له‌یه‌كترى جیابوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ویست و خواستى كه‌سێكى تایبه‌ت نه‌بووه. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێمه به ناونیشانى دوو دامه‌زراوه‌ى سیاسه‌ت و ئایین ناو ده‌به‌ین، له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوونیان نه‌بوو.
له‌و قۆناغانه‌دا سیاسه‌ت و ئایین تاكو راده‌یه‌ك له هه‌موو جێگه و شوێنێكى دونیا به شێوه‌یه‌كى ئاڵۆز و تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون. شێوه‌ى ژیانى له "مه‌ككه" و "مه‌دینه" زۆر ساده بوو. به‌ڵام له‌و قۆناغ و سه‌رده‌مانه‌دا روویدا، ناتوانێت نموونه‌یه‌ك بێت بۆ دونیاى ئه‌مڕۆ. ئه‌مڕۆ موسوڵمانان له سیسته‌مێكى كۆمه‌ڵایه‌تى عه‌قڵانى به جۆراوجۆریه‌تى دامه‌زراوه جیاوازه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێویستمان به به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو هه‌یه. ئه‌مه شتێك نییه كه بتوانرێ له قورئانه‌وه ده‌ربهێنرێت.
ئێوه ناتوانن له سیاسه‌ت چاوه‌ڕوانیتان هه‌بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خلاقیه‌كانى ئاییندا بێته‌وه. هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه ناتوانن چاوه‌ڕوانیتان له ئایین هه‌بێت، كه په‌یڕه‌وى له به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى بكات كه ئامانجه‌كه‌ى گه‌یشتن به ئامانجى كۆمه‌ڵایه‌تى دیاریكراوه.
ـــ ئیسلام به درێژایى قۆناغى زێرینى خۆى به بابه‌تگه‌لى فره‌یى "پلۆرالیستى" و به‌ناوبانگ بوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له زۆرێك له ووڵاته ئیسلامیه‌كان هه‌لومه‌رجه‌كان گۆڕاو و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، ئازادى بیركردنه‌وه زۆر كه‌م بۆته‌وه. بۆ زیادكردنى ئه‌م ئازادیه له ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا ده‌بێت چ شتێك بكرێت؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: وه‌ڵامى پرسیاره‌كه بۆ فراوانبوون و گه‌شه‌ى سیاسى ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئایا مرۆڤه‌كان به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى له گه‌شه‌ى سیاسى گه‌یشتوون كه چه‌مكى ئازادى ده‌رك بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و جێگه‌یه، ئازادى بیروباوه‌ڕ دابین ده‌بێت. ئه‌مڕۆ لایه‌نگرى بۆ ئازادى له ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا زۆر و فراوانبووه. ئه‌وه‌ى كه بۆچى ئه‌م ئازادییه زۆر نه‌بووه، بابه‌تێكى تره كه بۆ رێگرى سیاسى و سیسته‌مى ده‌وڵه‌ته‌كان له‌م ووڵاتانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه. شتێكى سه‌رووتره له كێشه‌یه‌كى فه‌رهه‌نگى په‌یوه‌ست به ئیسلام یان ئایین به شێوه‌یه‌كى گشتى. به داخه‌وه ئه‌م كێشه‌یه ره‌گ و ریشه‌ى له رابردووه‌كانى فه‌رهه‌نگى ئێمه‌دا هه‌یه.
ـــ كه‌سانى چالاكى بزوتنه‌وه عه‌ره‌بیه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ووڵاتانه به ئومێدى ده‌ست راگه‌یشتن به ئیسلام له مه‌یدانه‌كه‌دا ئاماده‌گییان هه‌بووه. به‌ڵام كه‌سانى دژ و پێچه‌وانه‌ى ئه‌مانه باوه‌ڕیان وایه، ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا دژ و پێچه‌وانه‌یه؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: ئه‌م پرسیاره‌ى كه ئایا ئیسلام و دیموكراسى له‌گه‌ڵ یه‌كدا سازگارن، پرسیارێكى هه‌ڵه‌یه. پرسیارى راست و دروست ئه‌مه‌یه: (ئایا موسوڵمانان دیموكراسیان ده‌وێت؟) ئه‌گه‌ر موسوڵمانان دیموكراسیان بوێت، ئه‌و كات ئه‌و ته‌فسیره‌ى له ئیسلام هه‌یانه و له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا سازگاره، ده‌دۆزنه‌وه. ئه‌گه دیموكراسیان نه‌وێت، ته‌فسیرێكى له‌مجۆره نادۆزنه‌وه. ئیسلامیش هه‌روه‌ك ئایینه‌كانى تر په‌یوه‌ست و وابه‌سته‌ى ته‌فسیره. موفسیرگه‌لێگ هه‌ن بڕیار ده‌ده‌ن چۆن ئایین پێناسه بكه‌ن و بیناسێنن، به چ ئامانج گه‌لێك و چ رێگا گه‌لێك. كاتێك موفه‌سیر كه‌سێكى بلیمه‌ت بێت به‌دوى ئازادى، دیموكراسى و مافى مرۆڤه‌وه و ئایینه‌كه‌ى له چوار چێوه‌یكى له‌مجۆره‌دا ته‌فسیر ده‌كات.
موحه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى له نێوان مه‌هدی بازرگان و مسته‌فا چه‌مراندا ـ 1980
ـــ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئیسلام له‌گه‌ڵ دیموكارسیدا به سازگار نابینن، بنه‌ماى بانگه‌شه‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماى تێگه‌یشتنى سوننه‌تیه له ئیسلام كه ده‌سه‌ڵاتى باڵاتر له خواوه ده‌زانن. له كاتێكدا له دیموكراسیدا ده‌سه‌ڵاتى سه‌رووتر و باڵاتر له خه‌ڵكه‌وه‌یه. ئه‌م دوو پله و شوێنگه چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كدا سازگار ده‌بن؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: له ئه‌ڵمانیا حیزبێك هه‌یه بناوى "دیموكراسى مه‌سیحى"، ئایا له بۆچوون و روانینى ئه‌م حیزبه‌دا خودا ده‌سه‌ڵاتى باڵاتر نیه؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵمانیه‌كان له ووڵاتێكى دیموكراسیدا دژایه‌تیان هه‌یه. بۆچى ده‌بێت به‌مجۆره بێت؟ مرۆڤ ده‌توانێت خودا به ناونیشانى باڵاترین ده‌سه‌ڵات بناسێت، به‌ڵام هه‌موو رۆژێك له ژیانیدا بڵێت: (به‌ڵێ، من ئازادم، تۆ ئازادى و هه‌موو مرۆڤه‌كان ئازادن.) ئه‌مه په‌یوه‌سته به باسى ئازادى له نێوان مرۆڤه‌كاندایه نه‌ك ئازادى نێوان خودا و مرۆڤ. ئازادى و دیموكراسى لایه‌نى پێویستى لایه‌نى رێكخستنى تایبه‌تى نێوان مرۆڤه‌كانه. ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندى به جێگه و شوێنگه و پله‌ى خوداوه نیه، به‌ڵكو خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتنێكه كه روویداوه. ئه‌م بابه‌ته له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌یه.
ـــ ئایا ئیسلام بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به خراپ سوود و كه‌ڵكى لێوه‌رده‌گیرێت؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: هه‌ر ئایینێك جگه له ئیسلامیش مومكینه خراپ سوودى لێوه‌ربگیرێت. له مه‌سیحیه‌ت و ئایینیه‌كانى تریش خراپ سوود وه‌رگرتن هه‌بووه. به‌ڵام بابه‌تى ئێمه ئه‌وه‌یه نابێت رێگه بده‌ین ئیسلام ببێته جێگه‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتنى خراپى دیكتاتۆره‌كان.
موحه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى
ـــ یاسا و رێساكانى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى چ رۆڵێكیان له هێنانه‌دى دیموكراسیدا هه‌یه؟
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: ئه‌وروپیه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن سه‌یرى یاسا و رێساكانى ئیسلام بكه‌ن وه‌كو یاسا گه‌لێك به‌ستوو و نه‌جوڵاو. به‌ڵام شه‌ریعه‌تى ئیسلام چیه‌تى "ماهیه‌ت"ى به‌ستوو و نه‌گۆڕاوى نیه. له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌لومه‌رجه‌كانى سه‌رده‌م فه‌قیهه‌كان مۆڵه‌تى ئه‌وه‌یان پێدراوه فتوا ده‌ربكه‌ن.
ئه‌م فه‌قیهانه كاتێك ئازادانه بیر بكه‌نه‌وه، ده‌توانن یاساكانى ئیسلام له روانگه و روانینى گه‌یشتن به دیموكراسى ته‌فسیر بكه‌ن. ئه‌وانه‌ى جورئه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ڵێن: (ئێمه ده‌توانین له قورئان، شه‌ریعه‌ت و سوننه‌ت رێگه‌گه‌لێك بۆ دروستكردنى سیسته‌مێكى دیموكراسى بدۆزینه‌وه).
ـــ له ده‌ره‌وه وا پێده‌چێت و ده‌رده‌كه‌وێت ئێران ووڵاتێكى زۆر مه‌زهه‌بیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه له نزیكه‌وه سه‌یرى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ن ئێرانی گه‌لێكى زۆر هه‌ن له ژیانى تایبه‌تى خۆیان له حاڵه‌تى دووربوون له ئایینن. كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مڕۆى ئێران تاكو چ راده‌یه‌ك مه‌زهه‌بیه.
محه‌ممه‌د موجته‌هید شبسته‌رى: وه‌ڵامى پرسیاره‌كه په‌یوه‌سته به‌وه‌ى ئێوه چ ته‌فسیرێكتان له ئایین و باوه‌ڕ هه‌یه. بیروباوه‌ڕى عاریفێك له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕى فه‌یله‌سوفێك، یان زانایه‌كى ئایینى جیاوازى هه‌یه. له كۆى گشتیدا من وا بیرناكه‌مه‌وه كه خه‌ڵكى ئێران ئیدى بیروباوه‌ڕیان به ئایین نه‌ماوه.
حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له تاكه‌كان شایه‌دى ئه‌زمووونگه‌لى ترسناك بوون كه به‌ناوى ئایینه‌وه روویاندا و ئه‌مه‌ش بۆته هۆى ئه‌وه‌ى واز له ئایین بهێنن. به‌ڵام باوه‌ڕم به‌وه نیيه ئه‌م بابه‌ته هه‌موو خه‌ڵكى یان زۆرترینى خه‌ڵكى ئێران بگرێته‌وه.
شێوه‌ى بیروباوه‌ڕ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كات و سه‌رده‌مدا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت. زۆرێك له باوه‌ڕه سوننه‌تیه‌كان به‌ره‌وه باوه‌ڕى عیرفانى رۆیشتوون. به باوه‌ڕى من ئه‌مڕۆ باوه‌ڕه ئایینیه‌كان لاوازتر له (40) یان (50) ساڵى پێشووتر نیه. به‌ڵام بۆ زۆرێك له مرۆڤه‌كان ئایین بۆ بابه‌تێكى تاكه‌كه‌سى و تایبه‌تى گۆڕاوه.
سه‌رچاوه:
* سایتى فه‌رهه‌نگى "نیلوفه‌ر". ساڵى (1391)ى هه‌تاوى بڵاوبۆته‌وه.
* رادیۆى "كوچه"