ئـــــــــــازادی پێش شەریعەت

2018-09-12

ڕاشد غەننوشی
و: جەمیل عوسمان

بەپێچەوانەی ئەو كۆمەڵەو گروپە ئیسلامییانەی كە بەرژەوەندیان لە دژایەتی‌و تەكفیری دیموكراسیدایە، وەك بڵێی لە ئیسلام دا ئازادی نییە بەڵكو وابەستەی حوكمەكانی شەریعەتە، دكتۆر یوسف قەرەزاوی وەك نوێنەری ئیسلامیی میانەڕەو بەردەوام پەیامی خۆی لە دژی سەركوتكاری دەربڕیوەو بەئاشكرا داوای دیموكراسی‌و یەكڕیزی جەماوەری بەڕووی دیكتاتۆرو سەركوتكاری دا كردوە، تائەوەی بێ دوودڵی لەبەرنامەی (شەریعەوحەیات)ی كەناڵی جەزیرەدا وتی: خواستی ئازادی ئەولەویەتی بەسەر خواستی جێبەجێكردنی شەریعەت دا هەیە.

 
بێگومان یەكەمجار بزافی ئیسلامی لەم سەردەم‌و چەرخەدا لەجەنگ دایە بۆ ئازادی، پێوویستە لەسەر خەمخۆرانی ئیسلام لە بانگەشەیان بۆ بەرگری لە ئازادی یەكبن، چونكە ئازادی، نەبەدیلی هەیەو نە لێی بێنیاز ئەبن، ڕابوونی ئیسلامی ئاتاجی بەو عەقڵیەتە نییە وەبیری بخاتەوە كە ئازادی یەكێكە لەئامانجەكانی شەریعەت، بەڵام لەو لاشەوە بە گوتارێك جەماوەری ئیسلامی ئەدوێنێت كە شەریعەت بریتییە لە سزاو بەربەست‌و سنورداركردنی ئازادییەكان.


هەندێك گوتاری ئیسلامی هەیە نەك جێگای دڵنیایی نییە، بگرە جێگای ترسە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاڕاستەی گشتی بزافی ئیسلامی بۆ قبوڵكردن‌و حاڵیبوونی لەدیموكراسی هەنگاوی باشی ناوەو جێگا بۆخۆی لەژێر بەیداخی دیموكراسی دا خۆش ئەكات، ڕەنگە هۆكاری ئەو پێشوازی‌و بەدەمەوە چوونەش ئەزموونی تاڵی بزافی ئیسلامی بێت كەلەسایەی دەسەڵاتە سەركوتكارو دیكتاتۆرەكاندا چەشتویەتی.


ئەگەرچی گرفتی سەرەكی ئەمڕۆ لە ئیقناعكردنی ئیسلامیەكاندا بە دیموكراسی خۆی نابینێتەوە، بەڵكو ئیقناعكردنی دەسەڵاتە بەو پرسە، تا ئەوەی كە كۆمەڵێك دەستەڵاتی سەربازی كە هیچ ڕەگ‌و ڕیشەیەكیان لە كۆمەڵگادا نیە، هەمیشەو بەبێ دوو دڵی لێدوان ئەدەن كە دان بە بزافی ئیسلامی نەیاردا نانێن، لەگەڵ ئەوەی كە جەماوەری ئیسلامی گۆڕەپان‌و شەقامەكانیان پڕ كردبوو،وەك دەستەڵاتەكەی موبارەك بەرامبەر بزوتنەوەی ئیخوان.

،،

بێگومان یەكەمجار بزافی ئیسلامی لەم سەردەم‌و چەرخەدا لەجەنگ دایە بۆ ئازادی، پێوویستە لەسەر خەمخۆرانی ئیسلام لە بانگەشەیان بۆ بەرگری لە ئازادی یەكبن، چونكە ئازادی، نەبەدیلی هەیەو نە لێی بێنیاز ئەبن


لەگەڵ ئەوەی ئەو سیستم‌و هێزە نێودەوڵەتیانەی كە پشتگیری دیموكراسین، لە ئێستادا، تاكە ڕێگرن لەدەستەبەركردنی ئازادی بۆگەلانی موسڵمان‌و ئەو دیموكراسیەی كەجگە لەوڵاتانی عەرەبی باڵی بەسەر كیشوەرەكانی جیهاندا كێشاوە، لەملاشەوە بەردەوام بەشێكی گوتاری ئیسلامی میانەڕەو نەك توندڕەو، هەمیشە دوودڵەو هەڵووێستی ناڕوونە لە هەنگاونان بەرەو دیموكراسی‌و قبوڵكردنی ئازادی.

 

دڕدۆنگی بزافی ئیسلامی لەمەڕ دیموكراسی

یەكەم: داننان بە بنەمای هاووڵاتی بووندا:


- دوودڵی بزافی ئیسلامی میانەڕەو لەقبوڵكردن و داننان بە بنەمای هاوڵاتیبوون لەسەرەتاوە تاكۆتایی، هاوڵاتیبوون بەو مانایەی كە ڕێسایەكی هاوبەشە بۆ دابەشكردنی ماف و ئەرك‌و یەكسانی لەبەردەم یاسادا، بەپۆشین لە جیاوازی مەزهەب‌و دین و ڕەگەز، گروپ‌و ڕەوتگەلێكی ئیسلامی هەن- كە گوزارشت لە ئیسلامی میانەڕەو ئەكەن - بەردەوام دوودڵن لەداننان بە بوونی حزبی عەلمانی لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، وەسیقەی ئیخوان بۆ قبوڵكردنی فرەیی بیدەنگ بووە لەوبارەوە، لەكاتێكا كەلەپووری ئیسلامی تایبەتمەندی لەقبوڵكردنی فرەییدا هەیە، بەڵكو دەستوری مەدینە پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەت بوو لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، چونكە ئەو نوسراوە(الصحیفە) جیاوازیكردبوو لە نیوان ئاین‌و هاوڵاتی دا، موهاجیرو ئەنسارو موسڵمانانی بەجیا كردبووە گەلێك (گەلی عەقیدە)، هەوروەها جوولەكەكانی بەجیاوازی هۆزەكانیانەوە كردبووە گەلێك (گەلی عەقیدە)، پاشان هەر یەك لەو دوو گەلەی لەچوارچێوەی گەلێكدا كۆكردبوەوە كە گەلێكی سیاسی بوون، لەسەر بنەمای هاوبەشی لە هاوڵاتیبووندا.


جگە لەوەش لەدوای هەرەسهێنانی ئەو نموونە مێژووییەی دەوڵەتی ئیسلامی لەبەرامبەر هێرشی داگیركاراندا، هاوڵاتیان لەسەرجەم وڵات‌و ناوچەكانەوە بەجیاوازی پلەو جۆری دینداری‌و بیروباوەڕیانەوە كەوتنە بەرەنگاربوونەوەو وەدەرنانی داگیركار، تا لەسەر بنەمای یەكسانی لەهاووڵاتیبوون دا، دەوڵەتی ناوچەیی دابمەزرێنن.


هیچ بەڵگەیەكی ڕاستەقینە نییە بۆ پاساودانی ترس لە ئیسلام لەبەرامبەر فرەیی‌و ئازادی گشتی دا، هەموو ئەوەی كە بەسەر ئیسلام و موسڵماناندا گوزەراوە لە غیابی فرەیی و ئازادی دا بووە، ئەگەر ترسێكیش هەبێت لەسەر ئیسلام، ئەوە چەقبەستووی عەقڵ‌و خۆسەپاندن‌و سەركوتكاری سوڵتان‌و دەسەڵاتە، بەڵام ئازادی خێرو بەرەكەتەو یەكێكە لەئامانجە باڵاكانی ئیسلام، بێبوونی ئازادی مرۆڤبوونی مرۆڤ ئەكەوێـتە بەردەم هەڕەشەی تیاچوونەوە، ئاینی خواش ڕووبەڕووی دژوارترین ترس ئەبێتەوە.

،،

ئەوە نە سەلەمێنراوە كە دەوڵەتی مەدینە هیچ كۆمەڵەیەكی بەهۆی جیاوازی دینیەوە سڕیبێتەوە، دەی جیاوازی سیاسی ئەولاترە بەو ئازادیە


لە كاتێكدا ئیسلامیەكان ئامادەنەبن دان بە حزبی عەلمانیدا بنێن، كەی ڕێگاپێدراوە داوا لە حزبی دەستەڵات بكەن دانیان پێدا بنێن؟!، تا كەی هێزو ڕەوتەكانی ئومەتی ئیسلامی لەبری دەستاودەستكردنی دەستەڵات‌و ئیعترافكردن بەیەك و یەكناسین، خەریكی گۆڕینەوەی قین‌و نەفیكردن‌و سەركوتكردنی یەكتر ئەبن؟، ئەوە نە سەلەمێنراوە كە دەوڵەتی مەدینە هیچ كۆمەڵەیەكی بەهۆی جیاوازی دینیەوە سڕیبێتەوە، دەی جیاوازی سیاسی ئەولاترە بەو ئازادیە، ئەوەش وەك بەشێك لەبنەمای ئازادی‌و قبوڵنەكردنی زۆرلێكردن (الاكراە)، كەواتە بەجیاوازی دیدو ئاڕاستەیان ئەكرێت لەدەوڵەتی ئیسلامیدا حیزب دروست ببێت، بەومەرجەی وەلائو دڵسۆزییان بۆ خودی دەوڵەت بێت، ئالێرەوە مەشروعی شارستانیەتی ئیسلامی لە بنیاتنانی پرۆژەی یەكناسینی گەل و ئاین و نەتەوەكاندا پشكی دیاری ئەبێت.

بەشداری سیاسی ژن و سەرۆكایەتی


هەر لەبارەی دوودڵی ڕەوتی ئیسلامی لە هەنگاونان بەرەو پرۆسەی دیموكراسی‌و جێگیركردنی بنەمای هاوڵاتیبوون وەك بناغەیەك بۆ دەوڵەت و ئیدارەكردنی، هەڵوێستیان لەبارەی پرسی ئافرەت و بەشداری سیاسی و بوونی كاربەدەستی لەپۆست‌و پلەی حكومیدا، وە بڕوابوونیان بەوەی كەئەو پرسە بەشێكە لە نەگۆڕو بەڵگە گومانبڕەكانی ئاین، لەكاتێكا ئەم باسە ئەچێتەوە بواری بەرژەوەندییە هەڵپەسێردراوە شەرعیەكانەوە، (المصالح المرسلە الشرعیە)، بەڕێكردنی كاروباری دونیا، هەندێك لایەنی ئیسلامی بە بەرتەسككردنەوەی مافەكانی ژن و قەدەغە كردنیان لە كاروباری گشتی‌و تەنانەت بەشداریشیان لە پرۆسەی دەنگ دانا وەك دەنگدەر،خودی كۆمەڵگاو بزافی ئیسلامیشیان مەحروم‌و بێبەشكردوە،


چیرۆكی خانمانی كوەیت‌و هەوڵ وخەباتیان بۆ فەراهەمكردنی مافی بەشداری سیاسی وە ڕوبەڕوبوونەوەیان لەلایەن بزافی ئیسلامییەوە بۆ ڕێگاگرتن لە بەشدارییان زۆر لەمێژ نییە، تەنها بڕیارێكی میری بووە هۆی چارەسەری ڕەوشەكە، كە فەرزی كرد ژنانیش ئەبێت لەكاروباری گشتیدا بەشداری دەنگدان بكەن‌و خۆشیان كاندید بكەن، ئەمە لەكاتێكدا بزوتنەوەی ئیخوان موسلیمین هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند بە بەشداری ئافرەت لە پرسی سیاسی لەسەرجەم ئاست و پۆستەكاندا جگە لە سەرۆكایەتی دەوڵەت، ئەوەش بە پشت بەستن بە فیقهی تەقلیدی كە ڕێگری ئەكات لە وەرگرتنی پۆستی ویلایەتی گەورە، واتە
فەرمانڕەوای گەل، بەڵگەش بۆ ئەو ڕێگرییە فەرموودەیەكە كە لە صەحیحی بوخاری دا هاتوەو ئەفەرمێت: ( ما افلح قوم ولوا امرهم امراە)، لەگەڵ ئەوەی فەرمودەكە لە ڕووی دیلالەتەوە گومابڕنییە، جگە لەوەش یەكلا نەبۆتەوە لەنێوان ئەوەی كە گەلی فارس سەرفراز نابن و مژدەیە بۆ موسڵمانان یاخود حوكمێكی تەشریعییە، ئەمە لەكاتێكدا فەرمودەكە باس لەواقیع‌و حاڵەتێك ئەكات كە تیایدا كچی كیسرا كەسەركردەی لەشكری فارس بووە.

دەی چۆن ئەكرێت وەك رێسایەیەكی فیقهی دەستوری تەماشا بكرێت‌و نیوەی كۆمەڵگا دوور بخاتەوە لە ماف‌و ئەركی بەشداریكردنی كاروباری سیاسی‌و گشتیدا، ڕێسایەك كە بە فەرموودە سابت بوەو دەلالەتەكەی گومانبەخشە بۆ تەخصیصی دەقگەلێكی قەتعی و گومانبڕی قورئان بكات كە بنەمای یەكسانی لەنێوان ئافرەت پیاودا جێگیر كردووە، وەك دەقەكانی ویلایەتی ئەمر بە چاكەو نەهی لەخراپە و چاودێری و سەرپەرشتیاری ژن‌و پیاو بەسەر یەكتری داو.تاد، (المۆمنون والمۆمنات بعچهم اولیا‌و بعچ یامرون بالمعروف وینهون عن المنكر)التوبە 71.

،،

خۆئەگەر واش دابنێن دەلالەتی ئەو فەرموودەیەی - كە مەنعی ژن ئەكات لەوەرگرتنی پۆستی ولایەتی گەورە (الولایە العظمی) گومانبڕە (قطعی الدلالە) یە، ئەوا ئەمڕۆ ئەو پۆستە نەماوەو ئیمارات‌و ڕیئاسەی ناوچەیی سنوردار جێگای گرتۆتەوە، بەتایبەت لە ئەمڕۆدا دەوڵەت بۆتە دامەزراوەیەكی مەحكوم بە كۆمەڵێك یاساو تەرتیبات كە ڕێگرە لە تاكڕەویكردن لەبڕیارداندا، وەپۆستی سەرۆكایەتی خەریكە ئەبێتە دەزگایەكی ڕەمزی


خۆئەگەر واش دابنێن دەلالەتی ئەو فەرموودەیەی - كە مەنعی ژن ئەكات لەوەرگرتنی پۆستی ولایەتی گەورە (الولایە العظمی) گومانبڕە (قطعی الدلالە) یە، ئەوا ئەمڕۆ ئەو پۆستە نەماوەو ئیمارات‌و ڕیئاسەی ناوچەیی سنوردار جێگای گرتۆتەوە، بەتایبەت لە ئەمڕۆدا دەوڵەت بۆتە دامەزراوەیەكی مەحكوم بە كۆمەڵێك یاساو تەرتیبات كە ڕێگرە لە تاكڕەویكردن لەبڕیارداندا، وەپۆستی سەرۆكایەتی خەریكە ئەبێتە دەزگایەكی ڕەمزی، ئەمەلەكاتێكدا بڕیار بەگوێرەی یاسا دەرئەچێت، ئەوەش لە دوای ڕاوێژكاری‌و بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی هەڵبژێردراو.


بەهەرحاڵ باسەكە بەدەوری بەدیهاتنی بەرژەوەندیدا ئەخولێتەوە بەچاو پۆشین لە ڕەگەز، هەروەها بەرژوەندی گەل پەیوەست نییە بەڕەگەزی سەرۆكەوە، بەڵكو تواناو لێهاتوویی كەسەكە عەدالەت بەدیئەهێنێت، نەك ڕەگەزی، سیاسەتی شەرعی بەدەوری عەدالەتدا ئەسوڕێتەوە، لەهەر كوێ عەدالەت هەبوو، ئەوە شەرعی خوداش لەوێیە.


ئەبو ئەعلای مەودودی ئەگەر چی لەوانە نەبوو كە بڕوایان بە بەشداری ئافرەت لە ویلاتی پەرلەمانی دا هەبوو، كەچی خۆی لەبەردەم خیارێكی دژواردا بینیەوە، بۆیە لەنێوان دوو كاندیدا كەیەكیان پیاو وئەویتریات ژن بوو، جگەلەوەش زانی كە ئافرەتەكە شیاوترە ئەوەبوو دەنگی بەژنەكەدا ،((ولیس الذكر كالانثی)) ال عمران 36، ئەو ئایەتە باس لەدڵدانەوەی دایكی مەریەمە سەلامی خوای لیبێت كاتێك چاوەڕێبوو سكەكەی كوڕ بێت، بەڵام كچ بوو، بۆیە خەفەتی پێخوارد، خوای گەورە فەرمووی ئەو كچەی بەتۆمان بەخشی شیاوترو باشترە لەو كوڕەی تۆ ئاواتت بۆ ئەخواست.


ئەم باسە جەدەلێكی بیرهێنامەوە كەپەیوەندی بەباتەكەوە هەیە، ساڵی 1989 لەپاكستان بەشداریم لە كۆنگرەی جەماعەی ئیسلامیدا كرد، ئەوكات (بێنەزیر) لە سەر حوكم بوو، وە نەواز شەریف ئۆپۆزیسیۆن بوو، ئەوەبوو نەواز ئامادەی كۆنگرەكە بوو، لەگەڵ خۆی نوسراوێكی هێنابوو پیشانی ئەو زانایانەی ئەدا كە لەئاست جیهانی ئیسلامیەوە بانگهێشكرابوون، لە نوسراوەكەدا فەتوایەكی تیا بوو كە داوای ئەكرد واژۆی لەسەر بكەن، فەتوایەك بۆ قەدە غەكردنی ژن لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی بە بەڵگەی ئەو فەرمودەی كە باسمان كرد، كاتێك فەتواكە گەشتە دەست من، ڕامگرت و ئەوە بەلامەوە قورس بوو كەسیاسیەكی عەلمانی كەڵك لە كەلتورمان وەرگرێت‌و پێمان پێبكەنێت.

پرسیارم لە هاوڕێكانم كرد، باشە ئەو مواسەفات و تایبەتمەندیانە چین، كە مەرجە لە كاربەدەستاندا هەبن، ئەی ئێوە دادپەروەر نین؟بۆیە هەركات لە عەدالەت‌و دامەزراوی و پاكی پاڵێوراوەكان بێگومان بوون ئەوكات لە تایبەتمەندیەكانی دیكەشی سۆراخ بكەن تائەگاتە ڕەگەزو قەبیلەش.

،،

ئەبو ئەعلای مەودودی ئەگەر چی لەوانە نەبوو كە بڕوایان بە بەشداری ئافرەت لە ویلاتی پەرلەمانی دا هەبوو، كەچی خۆی لەبەردەم خیارێكی دژواردا بینیەوە، بۆیە لەنێوان دوو كاندیدا كەیەكیان پیاو وئەویتریات ژن بوو، جگەلەوەش زانی كە ئافرەتەكە شیاوترە ئەوەبوو دەنگی بەژنەكەدا

  

سەرۆكی ناموسڵمان

یەكێكیتر لەو گرفتانەی كە لەناو ئیسلامیەكاندا جەدەلی دروستكرد، بریتیبوو لە پەیوەندیان لەتەك هاوڵاتیانی ناموسڵمان، ئەوەش دوای ئەوەی ئیخوانی میسر لە پرۆژەیەكدا كە لەپرۆگرامی حزبەكەیاند ائەوەیان ڕاگەیاندبوو، كە لەگەڵ ئەوەدان كە ناموسڵمان سەرۆكایەتی وڵات بگرێتە دەست، بەر لەوەی كار بەم پرۆژە بكرێـت ڕاوێژی لەسەر كرا، هەرچەندە لەدەستوری میسردا پێشتر بڕیار لەسەر ئەوپرسەدرابوو، بەبێ ئەوەی هیچ كەس و لایەنێك نەیار بێت، یاخود دەنگی لێوەبێت، كەچی تەبەنی كردنی بەرنامەكەی ئیخوان بۆ ئەو پرسە هەرای نایەوەو شەپۆلێكی ناڕەزایی بەرفراوانی لەدژیان دروست كرد،


ئیخوانەكان لەو هەوڵویستەیان دا بیدعە-داهێنان-یان نەكردبوو، بەڵكو شوێن پێهەڵگری كەلەپوری سیاسەتی شەرعیبوون، بەڵام بە بڕوای من باش ڕەوشی دەوروبەریان هەڵنەسەنگاندبوو، بەتایبەت كەوەها شتێك ڕەتكراوەبوو، واقعی ئێستای میسر بەدووری ئەزانێت كەسێكی قیبتی بكرێتە سەرۆك، تەنانەت ئەگەر ئیخوانیش داوای كردبێت قبوڵ نەدەكرا، قیبتیەكان ناتوانن تەنانەت بگەنە ئەندامێتی ئەنجومەنی گەل، مەگەر لەڕێگەی (تعیین) دامەزراندنەوە بێت‌و لەلایەن سەرۆكی دەوڵەتەوەو بۆ ژمارەیەكی دیاریكراوبێت، تەنانەت حزبی دەستەڵاتیش وەك پاڵێوراوی خۆی بەهۆی ئەگەری دەرنەچونیانەوە قبوڵیان ناكات، ئیتر چۆن بۆ پۆستی بۆ سەرۆكی وڵات ئەگونجێت؟ ئەوە بوویە جێگای مشت و مڕو بەشێك لە هەڵمەتی دژایەتیكردنی ئیخوان‌و ترساندن و دوورخستنەوەی خەڵك لێیان.

بۆچی لە بری گەڕان بەشوێن كەسی شیاو و گونجاودا بە شوێن ڕگەزی نێردا بگەڕێیین؟ ، (قال اجعلنی علی خزائن الارض انی حفیظ علیم) یوسف55، یاخود ئایەتی : (قالت احداهما یا ابتی استاجره ان خیر من استاجرت القوی الامین) القصص 26، لەم دوو ئایەتەی قورئاندا باس لە بوونی شارەزایی و دەسپاكی و بەهێزییە، نەك باسی نێرو مێ، لەگەڵ ئەوەی پرۆژەی بزافی ئیسلامی و بزافی دیموكراسیخوازی بەگشتی بریتییە لە ئازادكردنی سەرجەم ئەو وڵاتانە لە بەڵای سەركوتكاری و خۆسەپاندن و تاكڕەوی. .


ئێمە ئەمڕۆ گرفتمان لەگەڵ فەرمانرەِوا موسڵمانە نێرینە دڵڕەق و تونوتیژەكاندا هەیە، ڕەنگە ئەگەر مێینە بوونایە بەبەزەیی‌و دڵنەرمتر بونایە لەتەكمان، خۆ ئەگەر سەرۆك لە كەمینەیەكی ئاینی بوایە نەك لە زۆرینەیەكی موسڵمان، ئەوا ڕەنگبوو كەمتر سەركوتی بكردینایە، تاوەك تۆمەتباریان نەكەن بەوەی كە دژی دینی ئێمەن، ڕەنگە هەر ئەو هۆكارەش بووبێت كە خەواریجەكان داوایان ئەكرد كەسێكی نا قوڕەیشی بكرێتە خەلیفە، بۆئەوەی لابردنی ئاسانتر بێت.


لە نێجیریا جەنەڕاڵە موسڵمانەكان كە بە كودەتا حوكمیان گرتە دەست، توندوتیژ تر بوون لەگەڵ گەلی خۆیان لە مەسیحیەكی مەدەنی كە دیموكراسی بۆ جێهێشتن.
لە مێژەوە لە توراسی سیاسە شەرعیدا ئەوە هاتوە گە خوای گەورە دەوڵەتێكی دادپەروەر سەرئەخات، ئەگەرچی موسڵمانیش نەبێت، وە دەوڵەتی ستەمكار سەرناخات ئەگەر چی موسڵمانیش بێت، چونكە ویلایەت‌و كاربەدەستی بەدەوری عەدالەت و لێهاتووی و بەدیهێنانی بەرژەوەندی و لابردنی فەساد‌و خراپەكاندا ئەخولێتەوە.

ووتەکان

چەن ووتەیەکی بە نرخ لێرە دەبێت

ئەگەر لەم جەدەلەوە دابەزینە خوارو بڕۆینە ناو گۆڕپانی واقیعەوە، ئەبینین كە ڕۆچوون لەم پرسەدا یەكێكە لەو باسانەی كە هیچ سودێكی تێدا نییە، دەبا ڕوبەڕوی گرفتە حەقیقیەكان ببینەوەو تەماشای واقیع بكەین كە بڕواداران لە وڵاتانی ئیسلام ( دار السلام) وە كە –موسڵمانان بەستەم حوكمی تیا ئەكەن – هەڵدێن‌و كۆچ ئەكەن بەرەو ئەو وڵاتی كوفرەی كەفەرمان ڕەواكانیان گوزارشت لە ئیرادەی گەل ئەكەن.


ئەو واقیعەی لەگەڵیدا ڕوبەڕوو ئەبینەوە زۆر ئاڵۆزەو بە فكری تاكلایەنەی كۆنكرێتی چارە نابێت، ئایا ئیسلامیەكانی سۆدان واقیع ناچاری نەكردن لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی نیشتیمانیدا سازش بكەن كە دەركەوت قورس بوو، وەك داننان بەجیابونەوەی باشوری سۆدان و بەشكردنی داهات وسەروەت وملدان بە بنەمای هاوڵاتیبوون وەك بناغەی ماف و ئەركەكان، تاوە گەشتە ئەوەی كە غەیری موسڵمانیش مافی ئەوەی هەبێت هەر پۆستێك وەربگرێت بەسەرۆكایەتی كۆماریشەوە، ئیدی بۆ ئەگەر لەبەر ناچاری نەبێت نەتوانین بجوڵێینەوە؟


بۆچی لەخواستەكانی جیهانی خۆمان تێناگەین تا وەك سودی پێبگەیەنین و بەكاری بهێنین لەبری ئەوەی شوێن ڕووداوەكان بكەوین، یان ئەوەتا بەسەر جەستەماندا تێپەڕێت؟
.