چاوپێكه‌وتن: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
(دكتۆر ئاره‌ش نه‌راقى) بیرمه‌ند و رۆشنبیرى ئایینى دیارى ئێران و مامۆستاى زانكۆى په‌نسلیڤانیا، چه‌ندین ساڵه به نووسینه قوڵ و بۆچوونه گرنگ و له هه‌مانكاتدا سه‌رنجراكێشه‌كانى له رۆژنامه و گۆڤارى به‌ناوبانگى (كیان) ناسراوه، ئه‌و گۆڤاره كه چه‌ندین فه‌یله‌سوفى و بیرمه‌ندى دیارى ئێران له‌وكاته‌دا نووسینه‌كانى خۆیانیان تێدا بڵاوده‌كرده‌وه و له ده‌یه‌ى حه‌فتاكانى ئێران‌دا، واته نزیكه‌ى (25)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. (نه‌راقى) له‌و كاته‌وه تاكو ئێستاش خاوه‌نى كۆمه‌ڵه بۆچوونێكى تایبه‌ت و گرنگه له بواره‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ى ئایین و ئایینناسى و ئیلاهیات و رۆشنبیرى ئایینى و مافى مرۆڤ و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و ...هتد، جگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك دانراوى گرنگى هه‌یه، چه‌ند كتێبێكى بۆ زمانى فارسى وه‌رگێڕاوه. نوێترین كارى گوتارێك بوو به‌ناوى (تیۆریاى ئه‌ندیشه‌ى ئایینى لاى فه‌زڵوره‌حمان) له سیمینارێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندێكى ناسراوى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات له‌وانه: (د. عه‌بدولكه‌ریم سروش، د. محمود سه‌درى، د. موحسین كه‌دیوه‌ر، د. حه‌مید ئینتیزامى،...هتد).
له گرنگترین بۆچوونه‌كانى:
1- كتێبى (ریساله‌ى ئایینناسى) تیۆریایه‌كى تایبه‌ته له‌مه‌ڕ ئیسلامه و یه‌كێكه له تیۆرا گرنگه‌كانى كه به شێوه‌ى كتێب بڵاوبۆته‌وه.
2- سیسته‌مى گۆشتخۆرى به پێى پێویست و تاكو راده‌ى پیویست بۆمرۆڤ ئه‌خلاقییه، گه‌ر له‌وه تێپه‌ڕ ئه‌وه نائه‌خلاقییه.
3- سوود وه‌رگرتن له چه‌كى ناوه‌كى له رۆڤگارى ئێمه‌دا له ژێر هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت، شتێكى ناڕه‌وایه.
4- له‌باربردنى كۆرپه‌له له هه‌لومه‌رجێكدا كه گیانى دایك له مه‌ترسیدا بێت به‌هۆى سكپڕبوونه‌وه، یان خود سكپڕبوونێك له ئه‌نجامى سنووربه‌زاندنى توندوتیژییانه و اغتصاب رووبه‌ڕووى دایك بووبێته‌وه، ره‌وایه.
5- گرنگترین ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له ناشیرینكردنى ره‌فتارى هاوره‌گه‌زبازانه و به خراپ و ناشیرین دانانى ئه‌م كرداره خراونه‌ته‌ڕوو، بناغه‌ى عه‌قڵى به‌هێزیان نییه.
6- فشارى ئابوورى بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى مافى مرۆڤیان پێشێلكردوه، ته‌نها ئه‌و كاته په‌سه‌ند و ره‌وایه كه له راستیدا ببێته هۆى یارمه‌تیدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى قوربانى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤن.
ئێمه لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك به رووكه‌ش بچووك، به‌ڵام له راستیدا گه‌وره و مانادار به ناوه‌ڕۆك، ئاراسته‌ى ئه‌م بیرمه‌نده ناسراوه‌مان كردوه، (د. نه‌راقى) زۆر خاكه‌ڕاییانه له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵى زۆریان وه‌ڵامى داینه‌وه، هه‌رچه‌نده بڕیاره له داهاتوودا كارى گه‌وره‌تر و چاوپێكه‌وتنى دوورودرێژترمان له‌مه‌ڕ بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كان و پرسه ئایینى و مه‌عنه‌وى و له هه‌مانكاتدا كێشه فیكرى و كێشه‌كانى دونیاى مۆدێرن ببێت و ئه‌م گفتوگۆیه‌ش تارادیه‌ك دۆستانه و هاوڕییانه بووه و زۆرله‌وه زیاتره، به‌ڵام هێنده‌مان به پێویستزانى بڵاوى بكه‌ینه‌وه. به‌و ئومێده‌ى بتوانین ئه‌و پردى په‌یوه‌ندییه درێژه‌ى هه‌بێت و زێده‌تر سوود له بۆچوونه‌كانى وه‌ربگرین.
ـ ببورن دكتۆر نه‌راقى چه‌ند پرسیارێكتان ئاراسته ده‌كه‌ین، پرسیارگه‌لێك بچووك، به‌ڵام "گه‌وره".
د. ئاره‌ش نه‌راقى: داواى لێبوردنم هه‌یه، بفه‌رموون.
ـ سوپاس بۆ ئێوه و بۆ ئه‌و به‌ده‌مه‌هاتنه‌تان. به بۆچوونى ئێوه كه هه‌م له رووى فیكرى و هه‌میش له رووى مه‌عنه‌وییه‌وه سه‌رقاڵى بواره‌كه‌ن، ماناى ئه‌م چه‌مكانه چییه؟ عیشق، مه‌رگ، ئازادى ..
د. ئاره‌ش نه‌راقى: راستیه‌كه‌ى هه‌ر به‌و جۆره‌ى خۆتان گووتتان، پرسیاره‌كان گه‌وره، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ورد و ته‌واویشیان په‌یوه‌سته به بچووكبوونه‌وه‌ى بازنه‌ى بابه‌ته‌كه‌وه. به‌و مانایه‌ى تاكو بازنه‌ى چه‌مكه‌كان زۆر و گه‌وره بێت، وه‌ڵامه‌كه‌شیان گه‌وره و زۆر ده‌بێت. ئیدى ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكى وورد بوونى هه‌بێت.
ـ دیاره ئه‌م چه‌مكانه گشتگیرن و په‌یوه‌ست به تاكێك و كه‌سێكه‌وه نین، به‌ڵكو ده‌كرێ پرسیارى هه‌ر مرۆڤێكى بیركه‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت ساده‌ش بن.
د. ئاره‌ش نه‌راقى: ئێمه ده‌كرێ بۆنموونه له ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌ت له رۆمان‌دا له‌م وه‌ڵامانه نزیك ببینه‌وه.
ـ بۆچى ئه‌ده‌بیات یاخود به تایبه‌تتر رۆمان؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: له‌به‌رئه‌وه‌ى رۆمان گوشراوى شوێنگه و پێگه‌ى بوون "وجودى"ى مرۆڤه له رۆژگارى مۆدێرن و سه‌رده‌مى نوێ‌دا. بۆیه‌ش له‌م روه‌وه ده‌توانێت یارمه‌تى ده‌رككردن و تێگه‌یشتنى قوڵى ئێمه بێت له چوار چێوه‌ى دونیاى نوێ و مۆدێرنه‌دا. بۆیه پێشنیارى من بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م چه‌مكانه ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نها له عیرفان و شیعردا، یان لاى عاریف و مرۆڤه گه‌وره‌كاندا، به‌ڵكو له ته‌نیشت ئه‌مانه‌وه هه‌وڵێكیشمان هه‌بێت بۆ وێنه‌دانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌زموونانه له دوو توێى ئه‌ده‌بیاتى مۆدێرندا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ته‌فسیر و راڤه‌ى ئێمه له ئه‌زموونه تاكه‌كه‌سیه‌كانماندا" كه ئه‌م چه‌مكانه‌ش هه‌موویان ته‌فسیرى تاكه‌كه‌سى هه‌ڵده‌گرن و لاى هه‌ر مرۆڤێك جۆرێك ما‌نایان هه‌یه و هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌ى مرۆڤ جۆرێك له‌م چه‌مكانه تێده‌كه‌ین" قوڵایییمان پێ ببه‌خشن و زیاتر ده‌ركیان بكه‌ین.
ــ راسته دكتۆر به‌ڵام بۆچى لاى عاریفێك، كه‌سێكى رۆحانى وه‌كو (مه‌وله‌وى) بۆ نموونه، ئێمه‌ده‌توانین چێژى زیارت وه‌ربگرین به‌ڵام بۆكه‌سێكى تر ئه‌و چێژه‌وه‌رناگرین و عاریفێك یان شاعیرێكى تر وه‌كو ئه‌و بۆمان چێژبه‌خش نییه؟ له كاتێكدا وه‌ك ئه‌و له ماناى گووته‌كانى كه‌سێكى تریش تێده‌گه‌ین؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: وورده ورده بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه‌ش ئه‌زموونى وه‌ك ئه‌زموونى (مه‌ولانا)مان هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و ئه‌زموونه‌كانى خۆى ده‌بینى و زیاتر و زیاترى ده‌كردن و به‌ره‌و خودئاگایى ده‌بردن، به‌ڵام ئێمه هه‌ستیارى سۆزدارى و ووردى تیۆرى وردمان بۆ خودئاگایى له‌و ئه‌زموونانه نییه. ره‌نگدانه‌وه و جارێ:ى هێنانه‌وه و دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌زموونى سروش "وه‌حیانى"یانه بۆ ئێمه‌ى مرۆڤى ئه‌مڕۆ دژواره. به‌ڵام به بۆچوونى من هێشتاش ده‌توانین ناسكى و نه‌رمى ئه‌زموونى سروش "وه‌حى" یانه‌ى پێغه‌مبه‌ر، بۆ نموونه له پشت ده‌قه‌كانى قورئان و ده‌قى ئه‌وه‌وه بچه‌ژین و تامى بكه‌ین.
ــ چۆن ده‌توانین ئه‌زموونى قورئان بكه‌ین له رووى رۆحییه‌وه نه‌ك به‌رووكه‌ش لێى تێ بگه‌ین و بخوێنینه‌وه؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: ئه‌زموونكردنه‌وه‌ى قورئان و ئه‌زموونى مه‌عنه‌وى دووباره بۆ ئێمه مومكین نییه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ى پێشتر دڵێكى ساف و روونمان هه‌بێت. واته ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌و ئاوه له جۆگه‌ى بوونى ئێمه‌دا بڕوات، سه‌ره‌تا ده‌بێت جۆگه‌كه پاك و خاوێن بكه‌ینه‌وه و به‌ربه‌سته‌كانى ناوه‌وه‌ى نه‌هێڵێن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه ده‌بێت هه‌ستیارى سۆزدارى و ووردى تیۆریمان بۆ ئه‌زموونه‌كانمان و حاڵه‌ته مه‌عنه‌وییه‌كانمان هه‌بێت.
هه‌رتاكێكى ئاییندار بۆ نمونه، موسوڵمان، كاتێك ئه‌هلى قورئانه، كاتێك گوێ له قورئان خوێنێك ده‌گرن، راسته‌وخۆ ده‌زانن له كوێدا راست خویندوویه‌تییه‌وه و له چ شوێنێكدا به‌هه‌ڵه و نموونه‌ى ئه‌مانه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه په‌روه‌رده‌ى قورئانى ئێوه واى له گوێچكه‌كانتان كردوه هه‌ستیارى تایبه‌ت و تواناى پێویستتان هه‌بێت بۆ دیاریكردن و زانینى راست خوێندنه‌وه یان هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ى قورئان له لایه‌ن كه‌سێ:ه‌وه كه قورئان ده‌خوێنێته‌وه.
ــ دكتۆر كه‌واته چۆن دڵێكى ساف و روونمان هه‌بێت؟ چۆن بتوانین ووردبین له ئه‌زموونه رۆحى و له رووى تیۆرییه‌وه ئه‌و ئه‌زموونانه په‌روه‌رده بكه‌ین؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: ئێوه كاتێك شتێك فێرده‌بن، ئایا سه‌ره‌تا ته‌قلیدى ئه‌وانیترتان نه‌كردۆته‌وه و شوێن پێى ئه‌وانیترتان هه‌ڵنه‌گرتووه؟ ئایا پێشتر كه‌سه‌كانى تر فێریان نه‌كردوون، مامۆستاكانتان، ده‌وروبه‌رتان؟ به‌ڵام وورده ووردى خۆتان فێرده‌بن و تێده‌گه‌ن؟ بۆیه هه‌ستیارى مه‌عنه‌ویش ده‌بێت سه‌ره‌تا له واڵابوون و فێربوون له كه‌سه مه‌زنه‌كان و ره‌نگدانه‌وه و ئه‌زموونى كه‌سانى پێشووه ده‌ستتان پێكردبێت.
ئێوه كاتێك كه‌سێكى وه‌كو (مه‌ولانا) ده‌خوێننه‌وه، ده‌بنه هاوبه‌شى چێژه‌كانى ئه‌و، واته وورده وورده له تیشكى ئه‌زموونى ئه‌وه‌وه فێرده‌بن كه چۆن ببنه خاوه‌ن ئه‌زموون و چۆن له ئه‌زموون تێ بگه‌ن و پۆلبه‌ندى بۆتێگه‌یشتن و چه‌مكه‌كانتان بكه‌ن.
ــ واته په‌روه‌رده‌كه‌رى مه‌عنه‌ویمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له مه‌عنه‌وییه‌ت و مه‌عنه‌یبوون تێ بگه‌ین و ئه‌زموونى رۆحیمان هه‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى (غه‌زالى) گه‌وره فه‌یله‌سوف ده‌ڵێت، كه‌سێك به ماتماتیك تێده‌گات كه ماتماتیكى خوێندبێت، بۆ بابه‌ت مه‌عنه‌وى رۆحى و ئه‌زموونه رۆحییه‌كانیش ئه‌مه راسته؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: به‌ڵام ده‌بێـت هه‌ستى مه‌عنه‌وى له ژێر چاودێرى مرۆڤه مه‌عنه‌وییه‌كان فێربین.
ــ زۆرباشه به‌ڵام چۆن ببینه خاوه‌ن ئه‌زموونى مه‌عنه‌وى؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه مه‌عنه‌وى سوننه‌ته ئایینییه‌كان و سوننه‌ته مه‌عنه‌وییه جیاوازه‌كانى دونیا. فیلمه باشه‌كان، رۆمانه باشه‌كان. هه‌روه‌ها رێگه‌ى ئه‌وه بده‌ن پێكهاته‌ى سۆز و هه‌ستى رۆحتان په‌روه‌رده ببێت. ئه‌وه‌تان بیرنه‌چێت گه‌وهه‌رى ئه‌زموونى ئایینى و مه‌عنه‌وى، له ره‌گه‌زى هه‌ست و سۆزه. هه‌رچه‌نده له‌به‌ركردن و تێگه‌یشتنى ده‌قه مه‌عنه‌وى و رۆحییه‌كان گرنگه، به‌ڵام گرنگتر له‌وه، تێگه‌یشتنه له په‌یامى مه‌عنه‌وییان، هه‌رچه‌ند ئه‌م بابه‌ت و ده‌قه مه‌عنه‌وى و رۆحیانه‌ش په‌یوه‌ندى به گونجاوى و هاوگونجاوى و جۆرى تیگه‌یشتن و رۆح و ده‌روونى تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، كه كاریگه‌ری باش یان خراپ، رووكه‌ش یان قوڵ داده‌نێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پێكهاته‌ى سۆز و هه‌ستى ئێمه‌ى له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كان بگۆڕێت.
ــ ببورن، ده‌توانن چه‌ند كتێب و به‌رهه‌م و فیلم و رۆمان گه‌لێكمان پێ بڵێن له‌و رووه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: كتێب و وتاره‌كانى سوننه‌تگه‌راكان باشه، به‌ڵام پێشنیارم ئه‌وه‌یه كه كاره‌كانى كۆندێرا، دیستۆفیسكى، كافكا، بێكت، كامۆ، و ئه‌م وه‌چه‌یه له هونه‌رمه‌ندانى بوونگه‌را زیاتر بخوێنرێننه‌وه، سه‌ربارى كتێبه ئایینى و مه‌عنه‌وییه‌كانى وه‌كو قورئان و حیكمه‌تى پیاوچاكان و عاریفانمان، هه‌روه‌ها فیلم گه‌لى وه‌ك فیلمه‌كانى (ئه‌نده‌ر تاركوفسكى و كیشلوفسكى و ...هتد).
ــ ره‌نگه له پرسیاره‌كان دوور بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌وێ بزانم به بۆچوونى ئێوه رۆحى شاد و سه‌ره‌نجام ئارام و ته‌ژى له شادى به‌ده‌ست دێت؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: به بۆچوونم پێش هه‌ر شتێك گرنگ ئه‌وه‌یه رۆحتان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مانه له نزیكى و دۆستایه‌تیدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له رووى هه‌ست و سۆزه‌وه به قوڵى بتانهه‌ژێنن و كاریگه‌رییان له‌سه‌رتان هه‌بێت.
ــ پرسیارێكى دى كه زۆر بۆم گرنگه و هه‌میشه بوونى له نێوان زه‌ین و دڵمدا دێت و ده‌ڕوا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین له نێوان فه‌لسه‌فه و مه‌عنه‌وییه‌ت، دڵ و عه‌قڵ، زه‌ین و رۆح سازگارى هه‌بێت و گونجاوى دروست بكه‌ین؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: به بۆچوونم رێگه‌ى ئه‌مه بریتییه له ره‌سه‌نانه ژیان و ژیانى ره‌سه‌نانه. ئه‌و كه‌سه‌ى كه ره‌سه‌نانه بژى، ئه‌م لایه‌نانه‌ى ژیانى به ئارامى و هێمنییه‌وه له ته‌نیشت یه‌كتردا به ئاشتى ده‌بن و گه‌وهه‌رى ژیانى ره‌سه‌نانه‌ش ئه‌وه‌یه كه تاك له‌گه‌ڵ خۆى و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا درۆ نه‌كات.
ــ چؤن بتوانین دونیاى ناوه‌وه و دونیاى ده‌ره‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا سازگار بكه‌ین؟ دونیاى ناوه‌كیمان، دونیاى هه‌ركه‌سێك كه تایبه‌ته به خودى خۆیه‌وه چۆن سازگار بێت؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: پێم وابى مه‌رجى یه‌كه‌م بریتییه له راستگۆیى. راستى و راستگۆیى یه‌كه‌مین و گرنگترین مه‌رجى رێگه‌یه.
ــ ئایا راستگۆیى له حه‌قیقه‌ت نزیكمان ده‌خاته‌وه؟ وه‌ك ئه‌وه‌ى (برتراند راسڵ) ى فه‌یله‌سوف ده‌ڵێت، ئێمه به یه‌قین ناگه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین له حه‌قیقه‌ت نزیك ببینه‌وه كه ئه‌مه‌ش به بۆچوونى به‌نده قسه‌یه‌كى زۆر راسته. رێگه‌ى نزیك له حه‌قیقه‌ت یان رۆیشتن به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت، كامیان؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: سیفه‌ت و بابه‌تى راستكۆیى جیايه له چه‌مكى حه‌قیقه‌ت. حه‌قیقه‌ت شتێكه له ده‌ره‌وه‌ى ئێمه كه ده‌بێـت به عه‌قڵى خۆمان كه‌شفى بكه‌ین و بیدۆزینه‌وه و په‌رده‌ى له‌سه‌ر لابه‌رین، به‌ڵام راستگۆیى سیفه‌تێكى له ناخ و ده‌روونماندا كه مه‌رجى پێویستى دۆزینه‌وه و په‌رده‌لادانه له جۆرێكى تایبه‌ت له حه‌قیقه‌ت. به مانایه‌كى تر و له رووى زاراوه‌ییه‌وه، راستگۆیى مه‌رجى پێویسته له دۆزینه‌وه‌ى حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى و ناوه‌وه "انفسى".
ــ ئایا ئێوه باوه‌ڕتان به حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى و ناخه‌كى نییه ؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: ئێمه له حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى و ناخه‌كى دوور یان نزیك نابینه‌وه، ئێمه ده‌بینه حه‌قیقه‌تى ناخه‌كى و ناوه‌كى یان نابین نه‌ك پێ گه‌یشتن، واته بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نییه پێى بگه‌ین یان نا، به‌ڵكو له بوونماندا ده‌رده‌كه‌وێت و یان نومایان نابێت.
ــ كه‌واته ئێمه حه‌قیقه‌تى ده‌ره‌كى و ناوه‌كیمان هه‌یه، به‌ڵام چۆن راستگۆیى یارمه‌تیمان ده‌دات له حه‌قیقه‌تى ناوه‌كیدا؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: دوورى و نزیكى به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌تى ده‌ره‌كى بوونى هه‌یه و ماناى هه‌یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى ده‌بێت باس له هاتنه‌دى یان نه‌هاتنه‌دى بكرێت. حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى له ره‌گه‌زى نه‌فسى ئێمه و خودى خۆمانه، وه‌كو روخسارێك له جیهاندا كه له ئه‌زموونی عاشیقیدا بۆمان ئاشكرا ده‌بێت و نومایان ده‌بێت. ئه‌م روخساره كاتێ: ده‌رده‌كه‌وێت و نومایان ده‌بێت، كه په‌نجه‌ره‌یه‌ك له ناخ و ده‌روونه‌وه واڵا بوو بێت. ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ى له ده‌روازه‌ى عیشقه‌وه بۆتان ئاشكرا ده‌بێـ ده‌ركه‌وێت، زانستێك بۆ كۆى زانسته‌كانى عه‌قڵیتان زیاد ناكات، به‌ڵكو رووگه‌ى بوونتان له‌م جیهانه‌دا ده‌گۆڕێت. هاتنه‌دى به هاتن و ده‌ركه‌وتنى حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى، واته، گۆرێنى وێستگه و شوێ،ى بوونى "وجودى" تاك. به‌ڵام عیشق به‌بێ راستگۆیى ده‌ست نادات و روونادات.
راستگۆیى گرنگترین پایه‌ى سلوكه له پێگه‌ى هاتنه‌دى و نومایانبوون تاك به حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى و ناخه‌كى و ده‌ركه‌وتنى ئه‌و حه‌قیقه‌ته له‌ناوماندا.
ــ واته له ده‌روازى عیشقه‌وه، حه‌قیقه‌تى ناوه‌كى ئاشكراتر ده‌بێت و دێته‌دى، ئایا ده‌شێ ده‌روازى دیكه و په‌نجه‌ره‌ى دیكه‌مان هه‌بێت؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: عیشق ته‌نها نموونه‌یه‌كه. له هه‌ر شوێنێك كه هه‌ست و سۆزێكى به‌هێز بوونى هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له سه‌نگه‌رى نزیكبوونه‌وه و به‌ركه‌وتندایه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تى ناوه‌خه‌كى و ناوه‌وه. عیشق و شه‌یدایى به‌له‌مێكه كه ده‌بێت له كه‌نار و رۆخى جه‌ریا سوارى بین. به‌ڵام ئه‌كه‌ر تاك راستگۆ نه‌بێت، به كه‌نارى ده‌ریا ناگات، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر سوارى به‌له‌م بێت.
ــ راست ده‌فه‌رموون، به‌ڵام عیشق گرنگترین و به‌هێزترین ده‌روازه و په‌نجه‌ره نییه؟ (د. سروش) گوته‌نى، بۆیه عاریفان گه‌وره‌ترین عاشیقانن، چونكه، عاریف به عیشق ده‌گاته ئه‌و پێگه‌یه؟
د. ئاره‌ش نه‌راقى: به‌ڵێ، عیشق شه‌یدایى و گه‌رموگوڕترینى ئه‌زموونه‌كانى ئێمه‌یه و هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش بۆبۆچوونى زۆرێك له عاریفانمان رۆڵێ:ى گرنگى له سلوك و ته‌یكردنى رێگه‌دا هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێجار كاره‌سات ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه تۆ باست كرد ئه‌وه‌ى كه لاى بوونگه‌راكان هه‌یه، بارى بوون و ناخۆشییه‌كانى ژیان، لاى عاریفانى ئێمه‌و له فه‌رهه‌نگى عیرفانیماندا ئه‌م بابه‌ته بڵاوبوو به‌وه‌ى كه ئایا ترس بۆ سالیك و رێبوارى حه‌قیقه‌ت باشه یان ئومێد و ره‌جا، فرمێسك باشتره یان خه‌نده، داخران و داخراوى "قبچ" باشتره یان كرانه‌وه "بسگ".
ــ ماندوومان كردى سوپاسى زۆر بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ت و گفتوگۆیه.
د. ئاره‌ش نه‌راقى: خودا بتانپارێزێت، له په‌ناى هه‌ق.
ئاره‌ش نه‌راقى
-ئاره‌ش نه‌راقى، ساڵى ( 1965) له تاران له دایكبووه.
-دكتۆراى ده‌رمانسازى له زانكۆى تاران وه‌رگرتووه.
- هه‌ڵگرى دكتۆراى فه‌لسه‌فه له زانكۆى كالیفۆڕنیا، سانتاباربا.
- ئێستاش مامۆستاى ئایین و فه‌لسه‌فه‌یه له كۆلێژى موراڤیانى په‌نسلیڤاناى ئه‌مریكا.
- تاكو ئێستا(5) كتێبى نووسیوه‌و و (3) كتێبى وه‌رگێڕاوه.
- چه‌ندین وتار و بابه‌تى بڵاوكردۆته‌وه و یه‌كێكه له رۆشنبیره دیار و ناوداره‌كانى ئێران كه نیشته‌جێى ئه‌مریكایه.
-كتێبێكى بۆزمانى كوردى وه‌رگێڕدراوه و خۆى پێشه‌كى بۆنووسیوه به‌ناوى (ئه‌خلاق و فه‌زیله‌ت)و ساڵى (2012) چاپ و بڵاوبۆته‌وه.
تێبێنى ئه‌م گفتوگۆیه له رێگه‌ى نووسین و نامه‌وه ئه‌نجامدراوه و پاشان وه‌رگێڕدراوه.