بوكە جولەكەكەی بنەماڵەی بەگزادەی جاف

2018-02-01

یەکێک لەو ڕوداوانەی ناو دونیای ئەدەبی شاری هەڵەبجە،کە بۆتە کەرەستەیەکی ئەدەبی بۆ هاتنە بەرهەمی هۆنراوەیەکی گۆرانی، چیرۆکی خۆشەویستی نێوان "تاهیر بەگی جاف" و " خاتوو "شێوە"ی کچە جولەکەی ئەو شارەیە لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوو.

شارەزایانی ئەدەب لە سادەترین پێناسەی ئەدەبدا دەڵێن:"ئەدەب ڕەنگدانەوەی ژیانە". ئەگەر چاوێک بە مێژووی ئەدەبی ئەو شارەدا بخشێنین ئەوا، وەک شارێكی هەگبە پڕ لەو سەرگوزشتانەی کە بە ڕەنگدانەوەیان ئەدەب وێنا دەکەن دێتە بەرچاو.ئەمەش بەهۆی ژیانکردنی چەندین کارەکتەری "ئەدەب زادە"وە لەو شارەدا.


کورتەی چیرۆکەکە:

لەو سەردەمەی کە "تاهر بەگی جاف" شاعیرە شیرین گۆ و دڵ تەڕەکەی هەڵەبجە لە گەرمەی چونە ناو بەزمی دڵداریکردن و عاشق بووندا دەبێت،لە نزیک بەشی ڕۆژئاوای باخی گشتی ئێستای هەڵەبجەوە کانیەک دەبێت بە ناوی"کانی نواڵە" کە هەمیشە کچان و ژنانی گەڕەکەکانی نزیک ئەو کانییە بۆ ئاو هێنان دەچوون بۆ سەر ئەو کانییە.هەڵەبجەش لەو کانیەوە نزیک دەبێت.لە ناو جولەکەکانی گەڕەکی جولەکە نشینەکانی هەڵەبجەشدا،"شاولەکەری زەڕەنگەر" ی جولەکە لەو گەڕەکەدا دەژی.

،،

دواتر "تاهر بەگی جاف" بە هۆی بوونی خۆشەویستیەکی زۆری بۆ "شێوە" دەنێرێتە داخوازی ئەم کچە جولەکە، باوکی کچەش "شاولەکەری زەڕەنگەر" لە بەر دوو هۆکار ڕەزامەند دەبێت بە پێدانی کچەکەی بە "تاهر بەگ":

شاولەکەری زەڕەنگەر جولەکانی کچێکی دەبێت بە ناوی "شێوە" ئەم کچەش هەر کاتێک کە دەچوو بۆ سەر کانیەکە و گۆزەی پڕ لە ئاوی بە سەر شان دەهێنایەوە، لەم کاتانەشدا "تاهر بەگی جاف" لە هەیوانی ماڵەکەیانەوە کە دەیڕوانی بەسەر کانیەکەدا،سەیری بەژن و باڵای ئەم کچەی دەکرد و خۆشەویستی ئەم کچە جولەکە دڵی "تاهر بەگی جاف" داگیر دەکات. هە بەم هۆیەشەوە تاهر بەگی جاف ئەم هۆنراوەی بۆ دەنوسێت کە هونەرمەند "عدنان کەریم" کردویەتی بە گۆرانی.

چاوی مەخموری

"بە خەمزەی چاوی مەخموری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا،لە سەیری باغی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زوڵفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەر چی کوشتنی خۆ. "قایچ الارواح"ی موژگانی
بەقانوونی مەسیحایی، بەخەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ ((ناری)) لە ((تاهیر بەگ)) تەمەنناکە
بڵێ ئەمڕۆ گوڵ ئەندامێ، بەتیرێ جەرگی پەی کردین"


دواتر "تاهر بەگی جاف" بە هۆی بوونی خۆشەویستیەکی زۆری بۆ "شێوە" دەنێرێتە داخوازی ئەم کچە جولەکە، باوکی کچەش "شاولەکەری زەڕەنگەر" لە بەر دوو هۆکار ڕەزامەند دەبێت بە پێدانی کچەکەی بە "تاهر بەگ":

  1. لەبەر ئەوەی زانیویەتی تاهیر بەگ و شێوە یەکتریان خۆش ویستووە.

2. لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا،"جوەکان لە کوردستاندا ناو بەناو لە لایەن موسوڵمانەکانەوە ئازار دەدران، ئەم پیاوەش پێی وا بووە ئەم پڕۆسەی هاوسەرگیریە دەیان پارێزێت لە دەست درێژی موسوڵمانان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

  • بەم شێوەیە "شێوە" دەبێتە ژنی تاهیر بەگی جاف و چەندین منداڵی لێی دەبێت.

بەڵام پاش کۆچی دوایی تاهر بەگی جاف لە ساڵی 1917 ز. و دروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، "شێوە" لەگەڵ منداڵەکانی و خانەوادەکەی بۆ ئیسرائیل کۆچ دەکەن و لەوێ دەمێنێتەوە.

،،

پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر شێوەی خێزانی تاهیر بەگ کۆچی دوایی دەکات و ئێستا دوو کچی تاهیر بەگ لەژیاندا ماوون، یەکێکیان لە شاری "لەندەن" دەژی ئەوی تریشیان لە شاری "تەلئەبیب" لە ئیسرائیل،دەژی.


بە پێی زانیاریەکانی دیبلۆماتیک مەگەزین، پێش گەڕانەوەی شێوەی خێزانی تاهیر بەگی جاف بۆ ئیسرائیل یەکێک لە کچەکانی لەگەڵ یەکێک لە بەگزادەکانی جاف لەو کاتەدا هاوسەرگیری دەکات بەڵام ناوبراو کچەکەی تاهیر بەگ دەکوژێت. دواتر شێوە و دوو کچی تری دەچنە ئیسرائیل و پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر شێوەی خێزانی تاهیر بەگ کۆچی دوایی دەکات و ئێستا دوو کچی تاهیر بەگ لەژیاندا ماوون، یەکێکیان لە شاری "لەندەن" دەژی ئەوی تریشیان لە شاری "تەلئەبیب" لە ئیسرائیل،دەژی.


زانیاریە ئەدەبیەکان ئاماژە بەبوونی ئەم چیرۆکی خۆشەویستیە دەکەن لە نێوان تاهیر بەگی جاف و شێوەی کچە جولەکەدا، کە تاهیر بەگ ئەم هۆنراوەی بۆ نوسیوە.

"حەکیم مەلا ساڵح" شارەزا لە مێژووی هەڵەبجە،دەڵیت: "تاهر بەگی جاف" ئەم هۆنراوەی پیشانی "ناری" شاعیر داوە، ئەویش زۆری پێ جوان بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ناوی "ناری"شاعیر لە هۆنراوەکەدا هاتووە، بۆچونێكی ئەدەبی هەیە کە پێی وایە ئەم هۆنراوە هی "ناری" شاعیر بێت.

عەلی کەماڵ باپیر ئاغای شاعیری ناوچەی پشدەر،دەڵێت: کە گوایە کاتی خۆی ناری شاعیر (کاکە حەمەی بێڵوڵە) بە ئەو و مەلا ئەحمەدی قازی وتووە کە ئەم هۆنراوە بەتەنها هی خۆمە و بەناهەق کردویانە بە دانانی من و تاهیر بەگ.

# بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سود وەرگیراوە،لە:
١.دیوانی "تاهی بەگی جاف."
٢.دیوانی "ناری."