ناوچهشوێنهواریهكان هه‌میشه جێگه‌ى بایه‌خ و گرنگیبوون بۆ هه‌موو قۆناغ و سهردهمهجیاوازهكان، مێژووناسنامهو ئاستى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى هه‌ر میلله‌تێك له‌رێگه‌ى ناوچه شوێنهواریهكانى ئه‌و میلله‌ته‌وه دیاریده‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناوچه شوێنه‌واریه‌كان له‌ئێستادا بوون به‌ناوچه‌یه‌كى گرنگ بۆ گه‌شت و گوزارو ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كار له‌زۆرێك لهوڵاتانهۆكارى سه‌ره‌كى راكێشانى گه‌شتیاره، به‌ڵام له‌كوردستان ئه‌م ناوچانه پشتگوێخراون و شوێنه‌وارناسان و ئهكادیمیانى زانكۆ داواكارن بایه‌خ به‌ناوچه شوێنه‌واریه‌كان بدرێت.
"كۆنترین شوێنه‌وار له شاره‌زووره"
به‌وته‌ى عوسمان تۆفیق، مامۆستای به‌شى شوێنه‌وارى زانكۆى سلێمانى، شوێنه‌واری(چه‌رمۆ) له‌ساڵانى په‌نجاكان كنه‌و پشكنینى تێداكرابو به‌كۆنترین شوێنه‌وار داده‌نرا، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى تیمێكى زانكۆى (هایدل بێرگ)ى ئه‌ڵمانى له‌شاره‌زوور روپێویانكردو گه‌ڕان به‌سه‌ر گرده شوێنه‌واریه‌كان و تۆماریانكرد، یه‌كێك له‌و گردانه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگ بوو(گردى بێستانسور)بوو له‌گوندى بێستانسور، كه‌كۆمه‌ڵێك گردى گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت و ئهوگردهیان به(بێستانسور)ناوده‌برێت و پڕه له‌پارچه‌ى چاخه بهردیهكان.
،،
عوسمان تۆفیق، مامۆستای شوێنه‌وار: هه‌مووكات له‌مه‌سه‌له‌ى مێژوویدا تا كنه‌و پشكنینى تازهبكرێت ئه‌گه‌رى هه‌یه بیردۆزه‌كانى پێشوتر بچه‌سپێنێت ئه‌گه‌ریش هه‌یه گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت، له‌رێى پشكنین‌و به‌ڵگه‌ى زۆر ته‌واو له‌رێگه‌ى(radiocarbon-DNA) و بابه‌تى ته‌واو زانستى ده‌یسه‌لمێنێت گردى بێستانسور كۆنتره.
به‌وته‌ى ئه‌م مامۆستایه‌ى به‌شى شوێنه‌وار، رووپێویهكهى زانكۆى هایدلبێرگ كۆمه‌ڵێك زانكۆیترى هاندا سه‌ردانى شوێنه‌واره‌كانى شارهزووربكهن وه‌ك زانكۆى(ریدینگ)ى به‌ریتانی كهبۆماوى پێنج ساڵ له 2012وه كارى كنه‌و پشكنینى تێداده‌كه‌ن، روونیشیكرده‌وه به‌پێى پشكنینى(رهیدۆ كاربۆ-radiocarbon) ته‌مه‌نه‌كه‌یان بۆ 7000-8000 هه‌زار ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌وپێیه‌ش(گردى بێستانسور) له(چه‌رمۆ) كۆنتره. ناوبراو ده‌شڵێت"هه‌مووكات له‌مه‌سه‌له‌ى مێژوویدا تا كنه‌و پشكنینى تازهبكرێت ئه‌گه‌رى هه‌یه بیردۆزه‌كانى پێشوتر بچه‌سپێنێت ئه‌گه‌ریش هه‌یه گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت، چونكه له‌رێى پشكنین‌و به‌ڵگه‌ى زۆر ته‌واو له‌رێگه‌ى(radiocarbon-DNA) و بابه‌تى ته‌واو زانستى ده‌یسه‌لمێنێت گردى بێستانسور كۆنتره".
شوێنه‌واری سلێمان خان له ناو شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه
كنه‌وپشكنین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
شه‌ڕى دژ بهتیرۆرستانى داعش و قه‌یرانى دارایى بۆماوه‌یه‌ك كارى كنه‌و پشكنین له‌ناوچه شوێنهواریهكانى شاره‌زوور ده‌وه‌ستێنێت به‌تایبه‌ت كنه‌و پشكنین له‌گردى بێستانسور له 2012 ده‌ستیپێكردبوو، به‌وته‌ى م.عوسمان تۆفیق پێش مانگێك زانكۆى(ریدینگ)ى به‌ریتانى مینحه‌یه‌كى گه‌وره‌یان وه‌رگرتوه كه‌بریتیه له( 3 ملیۆن دۆلار) بۆ كاركردن لهشوێنهوارهكانى كوردستان و یه‌كێكیش له‌و شوێنانه‌ى كارى تێداده‌كه‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن بێستانسوره.
نه‌بوونى تۆمارێكى دروستى شوێنه‌وار
سه‌باره‌ت بهتۆمارێكى ووردودرووست كه‌ته‌واوى شوێنه‌واره‌كان له‌خۆى بگرێت، ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ وتى: ناوچه‌ى شوێنه‌وارى گرفتى ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان ئاشكرانو به‌ده‌ره‌وه‌ن وه‌ك قه‌ڵاو گردو مزگه‌وت، به‌ڵام هه‌ندێكیتریان ده‌كه‌وێته ژێر زهوىو نابینرێت‌و ئه‌وه‌ش به سوتفه ده‌دۆزرێنه‌وه، له‌كاتى كاركردنى هاووڵاتیانو دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون یان رێگاوبانو كۆمپانیاكان. به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى شوێنه‌وارناس(نه‌وشیروان عزیز) له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى شاره‌زوور ئه‌نجامیداوه‌و وه‌ك نامه‌ى ماسته‌ر له‌فه‌ره‌نسا پێشكه‌شیكردووه كه‌متر له 10% شوێنه‌واره‌كانى شاره‌زوور پارێزراون.
یه‌كه‌م تیمى تۆماركردن له(نه‌خشه‌ى شوێنه‌واره‌كانى عیراق-المواقع الاپریه فى العراق) له‌ساڵانى حه‌فتاكاندا كراوه‌و به‌هۆى نه‌بونى رێگهوبانو ناكۆكى نێوان كورد‌و عهرهبو جه‌نگى عیراق نه‌توانراوه وه‌ك پێویست رووپێوى تێدابكرێتو كه‌موكورتى زۆرى تێدایه، به‌وته‌ى م.عوسمان له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیراق له 2003و ئارامى له‌كوردستان تیمه بیانیه‌كان گه‌ڕانه‌وه كوردستان و یه‌كێك له‌و تیمانه‌ى هاتن له‌كوردستان ئیشیانكرد زانكۆى هایدلبێرگ بوو به‌سه‌رۆكایه‌تى پرۆفیسۆرى شوێنه‌وارناس (پیته‌ر میدول)، هه‌رچه‌ند رووپێویهكهى ئه‌مانیش 100% ته‌واو بێكهموكورتى نه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى شاره‌زوور، چونكه هه‌ندێك شوێنى گرته‌وه‌و ههنێكیشى نه‌گرته‌وه بۆنمونه گوند‌و ده‌شته‌كانى پشتى ناحیه‌ى وارماواى نه‌گرتوه، به‌ڵام هه‌ندێك گردى تازه‌یان دۆزیه‌وه.
ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌م گردانه‌ى له‌شاره‌زوور هه‌یه هه‌ر له‌سه‌رده‌مى به‌رده‌وه هه‌تا سه‌رده‌مى ئیسلامى‌و هه‌تا 200-300 ساڵێك پێش ئێستا شوێنه‌واریان تێدایه. نه‌وشیروان عه‌زیز لهماستهرنامهكهیدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات شاره‌زوور وه‌ك رێژنه‌ى باران شوێنه‌وارى تێدایه.
گنهوپشكنینی تیمی شوێنه‌وارناسی زانكۆی ریدینگی به‌ریتانیا ـ گردی بێستانسوور ـ شاره‌زوور
چیبكرێت بۆئه‌وه‌ى ئامارێكى راست و درووستمان سه‌باره‌ت بهشوێنهوارهكان له‌به‌رده‌ستدابێت تابزانرێت چه‌ند شوێنهوارههیهو له‌كوێدان؟ م.عوسمان تۆفیق باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و تیمانه‌ى دێن بۆ كنه‌و پشكینین هه‌ر تیمه‌و شوێنێك دیاریده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوچه‌كه به‌رفراوانه‌و یه‌ك تیم ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌كه روپێوى بكات، به‌ڵام ئه‌م تیمانه دواى ئه‌وه‌ى هه‌موویان كاره‌كانیان ته‌واوده‌كه‌ن ئه‌وكات ئیشى به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى شوێنه‌وارى كوردستانه ئه‌و روپێویانه گشتیان به‌یه‌كجار كۆبكاته‌وه‌و له‌لاى خۆى بیكات به‌یه‌ك داتا به‌یسى گه‌وره ئه‌وه‌ش به‌هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر.
دروستكردنى بینا له‌سه‌ر ناوچه شوێنه‌واریه‌كان
م.عوسمان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات دوومانگ پێش ئێستا كۆنفرانسێك هه‌بوه لهههولێرو باسى له(رۆڵى مرڤ له‌له‌ناوبردنى شوێنه‌وار)كردووه، ناوبراو ده‌ڵێت"گرنگترین شت كه‌له‌كوردستان هه‌یه‌و له‌زۆر شوێنى دنیا كه‌مه گه‌شه‌ى شار‌و لادێ-یه له‌سه‌ر حسابى ناوچه شوێنه‌واریه‌كان له‌كاتێكدا ناوچه‌ى شوێنه‌وارى موڵكى حكومه‌ته نه‌ك خه‌ڵك، به‌ڵام له‌كوردستان زۆریان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌كارده‌هێنرێن به‌تایبه‌ت له‌هه‌ندێك شوێن بیناى خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه‌ى له‌سه‌ر درووستهكرێت"، به‌و پێیه‌ش ئاوه‌دانكردنه‌وه زه‌ره‌رى له‌ناوچه شوێنه‌واریه‌كان داوه له‌شاره‌زوور و ناوچهكانیترى كوردستان‌و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كان، ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ باسى له‌وه‌شكرد له‌كاتى درووستكردنى بیناو باڵه‌خانه‌و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبووندا هه‌ندێكیان پرس ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان پرسه گورگانهو هه‌ندێكیشیان هه‌ر پرس ناكه‌ن بهفهرمانگهى شوێنه‌وار، فه‌رمانگه‌ش ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراوه‌و ته‌نها ده‌توانێت راپۆرت بنوسێت‌و لایه‌نى پهیوهندیداریترى وه‌ك پۆلیس و ئاسایش و به‌رپرسى یه‌كه‌ى ئیدارى ده‌بێت پرۆژه‌كه رابگرن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م لایه‌نانه‌ش له‌كوردستان زۆر چالاكنهبوبن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بینای قایمقامیه‌تی شاره‌زوور له‌سه‌ر گردی شوێنه‌واریی تاڵاوی دروستكراوه
حكومه‌ت ئیشى له‌سه‌ر ناساندنى شوێنه‌واره‌كان نه‌كردووه
له‌وڵاتانى دنیادا ناوچه شوێنه‌واریه‌كان ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى گه‌شت و گوزارو داهاتو ره‌خساندنى هه‌لى كار، له‌شاره‌زوور ناوچه‌ى شوێنه‌وارى گرنگ هه‌یه وهیچ هه‌لێكى كاریان نه‌ڕه‌خساندووه چیبكرێت بۆئه‌وه‌ى ببن به‌سه‌رچاوه‌ى داهات ؟
زانا عه‌بدوڵا، خوێندكارى به‌شى شوێنه‌وار له‌زانكۆى سلێمانى ده‌ڵێت" له‌زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتو بایه‌خێكى زۆر ئه‌ده‌ن بهپاراستنى شوێنه‌واره‌كان و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆى پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى" نمونه به فه‌ره‌نسا ده‌هێنێته‌وه ساڵانه نزیكه‌ى هه‌شت ملیۆن گه‌شتیار ته‌نها سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر ده‌كه‌ن به‌وه‌ش داهاتێكى زۆر ده‌سته‌به‌رده‌كرێت، ئه‌و خوێندكاره وتیشى به‌داخه‌وه له‌كوردستان شوێنه‌وار په‌راوێزخراوه‌و وه‌كو پێویست خزمهتنهكراوه تاببێت به‌شوێنێكى گه‌شتیارى و له‌رێگه‌یه‌وه داهاتێكى زۆر كۆبكرێته‌وه‌و بشبێت به‌هۆكارێك بۆ زیاتر ناساندنى ناسنامه‌ى میلله‌تى كورد،>
گردی مالوان ـ قه‌زای شاره‌زوور
زانا عه‌بدوڵا ئه‌مه‌ش ده‌گێڕێنێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى به‌رپرسانى حكومه‌ت و كه‌نه‌یانتوانیوه ناوچه شوێنه‌واریه‌كان بپارێزن و له‌تێكدان و له‌ناوچون و رێگریكردن له‌دزین بازرگانیكردن بهشوێنهوارهكانهوه.ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا هاوولاتیانیش هۆشیاریان به‌رامبه‌ر به‌ناوچه شوێنه‌واریه‌كان زۆركه‌مه بۆیه پێشنیارده‌كات شوێنه‌وار وه‌ك وه‌زاره‌تێكى سهربهخۆو چالاك هه‌بێت نه‌ك به‌شێكى لاوه‌كى بێت له‌وه‌زاره‌ت یان دهستهیهكیتر.
،،
زانا عه‌بدوڵا خوێندكارى به‌شى شوێنه‌وار له‌زانكۆى سلێمانى: هاوڵاتیان هۆشیاریان به‌رامبه‌ر به‌ناوچه شوێنه‌واریه‌كان زۆركه‌مه بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م شوێنه‌وار وه‌ك وه‌زاره‌تێكى سهربهخۆو چالاك هه‌بێت نه‌ك به‌شێكى لاوه‌كى بێت له‌وه‌زاره‌ت یان دهستهیهكیتر.
م.عوسمان تۆفیق-یش، وه‌ك ئهكادیمیهكى زانكۆ‌و شوێنه‌وارناس ده‌ڵێت"له‌به‌رئه‌وه‌ى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرنگى به‌داهاتى نه‌وت ده‌ده‌ن، لهبهرئهوهگرنگیان بهسهرچاوهكانیترى داهات نه‌داوه، به‌ڵام چه‌ندینجار باس له‌وه‌كراوه كهشوێنهوارو گه‌شت و گوزار دووسهرچاوهى زۆرگرنگن بۆ راكێشانى گه‌شتیار و ده‌بێت ئه‌مه‌ش وه‌به‌رهێنانى تێدابكرێت" زیاتر دهدوێتو روونیده‌كاته‌وه شوێنه‌وارى زۆر جوان و سه‌رنج راكێشمان هه‌یه له‌شاره‌زوور، به‌ڵام هاووڵاتیانى ناوچه‌ى شاره‌زوور خۆشیان به‌شێكیان پێى ئاشنانین، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت ئیشى له‌سه‌ر ناساندنى ئه‌م شوێنه‌وارانه نه‌كردووه‌و خه‌ڵكى ناوخۆیى‌و خه‌ڵكى بیانیش پێى شاره‌زانین تا ببێت به‌شوێنێكى گه‌شتیارى و ببێت به‌هۆى ره‌خساندنى هه‌لى كار‌و داهات، ناوبراو وتیشى شاره‌زوور ئه‌و هه‌موو شوێنه‌واره گرنگه‌ى تێدایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچێكى ئه‌وتۆى بۆنه‌كراوه هه‌رچه‌نده فه‌رمانگه‌ى شوێنه‌وار سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شت و گوزارى هه‌رێمه‌و ئه‌ویش سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه، به‌ڵام گرفته‌كه ئهوهیهتائێستا ئه‌م ئه‌قڵانه كۆ نه‌كراونه‌ته‌وه تابكرێن به‌پرۆژه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیر لهسهرچاوهى داهاتیتر ده‌كاته‌وه ده‌بێت ئیش له‌م بوارهشدابكات.
شوێنه‌واره‌كان، ببن به‌سه‌رچاوه‌ى داهات
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێشنیارت چیه بۆ حكومه‌ت تا ئه‌م شوێنه‌وارانه بكات به‌سه‌رچاوه‌ى داهات، م.عوسمان تۆفیق شوێنه‌وارى (بێستانسور) به‌نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت"حكومه‌ت ده‌توانێت شوشه‌به‌ندی یان په‌رژینى بۆبكات و بیكات به‌ناوچه‌یه‌كى پارێزراو رێگاوبانى پێویستى بۆكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شتیار بتوانێت به‌ئاسانى بیگاتێ و به‌هۆى گه‌شتیارى ناوخۆیى و پاشان به‌هۆى ریكلامه‌وه ببێت بهپرۆژهیهكى گه‌وره، هه‌رچه‌ند تیمه بیانیه‌كانیش ده‌یانه‌وێت ئیش له‌سه‌ر ئه‌و بوارهبكهن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگاوبانى پێویستى نیه‌و تیمه‌كان ده‌ڵێن بودجه‌ی زۆرى پێویسته‌و ناتوانین ئیشى وه‌به‌رهێنانى تێدابكه‌ین"، ناوبراو زیاتر روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌شى پاره‌ده‌ده‌ن به‌گه‌شت و گوزار پاره بۆ ریگاوبان سهرفناكهن. گرفتێكیترى خسته‌روو "زۆرێك له‌ناوچه شوێنه‌واریه‌كان له‌ئێستادا بوون بهموڵكى خه‌ڵك‌و ده‌بێت جارێكی‌تر قه‌ره‌بووى خه‌ڵك بكرێته‌وه، رێكبخرێنه‌وه‌و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت به‌یاسایه‌ك له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و موڵكانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆى‌و تهصهروفى پێوه‌بكات نه‌ك موڵكى خهڵكبێت".
بۆئه‌وه‌ى ناوچه شوێنهواریهكانیان گرنگى پێبدرێت، ئهومامۆستایهى زانكۆ باس لهوهدوكات به‌رپرسانى ئیدارى ناوچه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارو فه‌رمانگه‌ى شوێنه‌وار كۆبونهوهبكهنو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه رێكبكه‌ون، ئایا چیبكرێت و چۆنبكرێت بۆئه‌وه‌ى سوود له‌وناوچه شوێنه‌واریه ببینرێت، ئه‌وكات ده‌توانرێت له‌رێگه‌ى ۆرك شۆپ و ناوهندهئهكادیمیهكهوه بڕیاربدرێت له‌وناوچه‌یه چیبكرێت، چونكه شوێن هه‌یه خه‌رجى كه‌مى پێویسته‌و ده‌توانرێت ووردوورده ئیشى له‌سه‌ر بكرێت، له‌كۆتایى قسه‌كانیشیدا وتى"ئه‌گه‌ر ئامانج هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى ئهوناوچهیهكارى تێدابكرێت ئه‌وه رێگه زۆره بۆئه‌وه‌ى گرنگى پێبدرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سهربهرپرسانى ئیدارى و هاووڵاتیانى ناوچه‌كه".