شه‌ڕی "کەڵەشێر و جوجەڵە" لە نێوان سەلەفییەکانی میسردا

2018-10-07

عەبدوڵا میفتاح
و: لوقمان فەتاح

"دەڵێن کەڵەشێرێک هەبووە هەمو بەیانیانێک زوو قوقاندویەتی، ڕۆژیک خاوەنەکەی دێت و پێی دەڵێت ئەی کەڵەشێر ئیدی نەقوقێنیت ئەگینا پەڕت پێوە ناهێڵم! لەبەرئەوە کەڵەشێرەکە ترسا و لە ناخیەوە وتی:" پێویستیەکان ڕێگە دەدەن بە قەدەغەکراوەکان.. و لە (سیاسەتی شەرعیە) ئەگەر وازبهێنم و کەمێک دانەومەوە بۆ گەردەلولەکە تا تێدەپەڕێت، ولادانی خراپەکان پێشخراوە لە بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکان؛ چونکە چەندین کەڵەشێری تر هەیە جگە لەمن ئەقوقێنن".

 

چەند رۆژێک تێپەڕی و کەڵەشێرەکە بەو شێوەیە بێدەنگ و سست مایەوە و نەیدەقوقاند، پاش هەفتەیەک خاوەنەکی هات و وتی: "کەڵەشێرەکە ئەگەر وەکو مریشکەکان گارەگارنەکەیت سەرت دەبڕم".

ئەمە پێشەکی چیرۆکێک بوو بەناونیشانی "چیرۆکێک پێش خەوتن" نوسینی شیخ محەمەد حسێن یەعقوب، یەکێک لە جەمسەرەکانی تەوژمی سەلەفیەت لە میسر، تیایدا هێرشیکردە سەر "بانگەوازی سەلەفیەت"، کە باڵی ئاینی حیزبی نورە، تیایدا ڕەخنەی گرتووە لە لە بنەمای"تێگەیشتنی ئێستا- فقه الواقع" بنەمای "لادانی خراپەکان- در‌و المفاسد" لە شەریعەتی ئیسلامیدا، ڕەخنەکانیشی هەڵدەدایە سەر واقیعی سیاسی لە میسردا.

"فقه الواقع - تێگەیشتن ئێستا" یان ئەوەی ناوی دەنێن بە"فقه النوازل أو فقه الأحداپ- تێگەیشتنی ڕوداوەکان" ئەویش لە لایەن ئیمام ئیبن قەیم بونیادنراوە لەسەر بنەمای دیراسەکردنی واقیع، پێویستە لەسەر خاوەنەکەی واتە فەقیهەکە لەناو ڕووداوەکاندا بژی و کارەکانی خۆی لەگەڵیدا لە پاڵیدا بەڕێوە ببات.

سەبارەت بە بنەمای "لادانی خراپەکان - در‌و المفاسد" واتە لادانی خراپەیەک گەورەترە لە هێنانی بەرژەوەندییەک.

یەعقوب بەردەوامبوو لە وتارەکەیدا کە لە نەواخنیدا هێرش دەکاتە سەر باڵەکانی لایەنگرانی بانگەوازی سەلەفیەت (حیزبی تور) و نوسیویەتی: "کەڵەشێرەکەمان کە بەیانیان بەئاگای دەهێناینەوە بۆ نوێژی بەیانیان وەکو مریشکێکی لێهاتووە، هێشتا گومان بەردەوامە لە ناخی و شەیتانەکەشی کە لادانی خراپەکان پێشخراوە لە بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکان، پاش مانگێک خاوەنی کەڵەشێرەکە وتی: "ئەی کەڵەشێرەکە ئیستا یان ئەوەیە هێلکە بکەیت وەکو مریشک، یان بەیانی سەرت دەبڕمم!".


لێرەدا کەڵەشێرەکە دەسیکرد بە گریان و وتی: "خۆزگە لەکاتی قوقاندندا بمردمایە".

یەعقوب وتیشی: " ئەو زنجیرە دەستهەڵگرتنە لە بنەماو بەها و ڕەوشتەکان و ئاین لە ژێر ناوی " فقه الواقع- تێگەیشتنی ئێستا " لەسەریان دەکەوێت و کوشندەیە، "وەکو دەڵێن: ئەو بڕیارانە کە ئابڕو دروستیان دەکات دروستن ئەگەربە ئازاریشبن و خۆڕاگرتن لەسەر ئاینەکە و بنەماکان و بنچینەکان لەوانەدایە: ڕزگاربوون و ئابڕو و ناموس و سەربەرزی و ژیان، ونبون و سوکایەتی لە بیانووگرتن و کشانەوە و نامەردایەتییە".

وتاری ناوبراو بوو بە هۆکاری هەڵگیرسانی دەمەقاڵی و ئاڵوگۆڕی تۆمەت لە نێوان سەلەفیەکانی میسر، لە ئەنجامدا چەندین پرسیاری هێنایە کایەوە دەربارەی هۆکار و کاتەکەی، ئایە ئەمە ململانێیە لەسەر سەرکردایەتی و خۆ خستنە سەرەتای دیمەنەکەیە یان تەنها یەکلاکەرەوەی قەرزە کۆنەکانە؟ ئایا ڕژێمەکەی ئێستا دەقۆزێتەوە و قوڵی دەکاتەوە بۆ لێدانی تەوژمی سەلەفیەت ؟

 

سەلەفیەکانی قاهیرە و ئەسکەندەرییە


سەڵەفیەکانی قاهیرە جیاوازن لە سەلەفیەکانی ئەسکەندەریە، تەوژمی یەکەم لە گرنگترین سومبولەکانی شێخ محەمەد حسێن یەعقوب، شێخ محەمەد حەسان، ئەبو ئیسحاقی حوەینی، مەحمود میسری، شێخ موسعەد ئەنوەر، ئەمانە کۆمەڵێک بانگخوازی تاکن زۆریان کەناڵی "الناس"یان بە مینبەرێک بۆخۆیان دانابوو پێش ڕوداوەکانی ٣٠س تەموزی 2013 (کودەتای سیسیی)، ڕەتیان دەکرد کاری حیزبایەتی بکەن و بەشداربن لەسیاسەتدا، هەڵوێستەکانی ئەم تەوژمە ئاشتیخوازانەیە لەگەڵ ڕژێمی فەرمانرەوادا لە زۆربەی کاتەکاندا.

سەبارەت بە تەوژمی دووەم واتە "سەلەفیەتی ئەسکەندەریە"، یاسر بورهامی سەرکردایەتی دەکات کە باڵی ئاینی "حیزبی نور"ـە، سەرەڕای بەشداریکردنی لە کاری حیزبی و سیاسەتدا، بەڵام زۆربەی هەڵوێستەکانی ئاشتیخوازانەیە لەگەڵ ڕژێمی عەبدولفەتاح سیسیی.

 

تەوژمە سەلەفیەکان لە چاوەکانی دەوڵەتدا


سامح عەبدولحەمید، کە یەکێکە لە سه‌رکردایەتیەکانی بانگەوازی سەلەفیەت و خیزبی نور هێرشەکەی یەعقوبی ئەگەڕێنێتەوە بۆ ئاراستە شەرعی و هەڵوێستە دەرونییەکان، و دەڵێت: "شێخ یەعقوب بە هەڵە ژماردی، پێویست بوو یەرژەوەندییەکان و خراپەکان و ڕوداوی ئێستا بپێوێت".


چونکە بەڕای خۆی، یەعقوب هێرشی کردووەتە سەر بانگەوازی سەلەفیەت و تۆمەتباری کردووە کەوا دەستیهەڵگرتووە لە بنەماکانی لە کاتێکدا لە ناو بانگەوازەکەدا "چەندین زانای دانای بەئەزمون لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوداوەکان و چاکیشیان کردوە لە ڕاهینانی کارەکان".

عەبدولحەمید ده‌ڵێت:" بانگەوازی سەلەفیەت کارێکی بەکۆمەڵە ڕێکخراوە باڵێکی سیاسی بەهێزی هەیە ئەویش حیزبی نورە و کۆمەڵەیەکی فەرمیشی هەیە چەندین خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش دەکات، بەلام شێخە تاکو تەراکان "چاکەی زۆریان هەیە بەڵام هەوڵەکانیان سنوردارە وەکو وانە زانستییەکان".


وتیشی: بە دڵنیاییەوە"بانگەوازی سەلەفی پشتگیری دەکات لە دەوڵەتی میسری و دامەزراوەکانی، و حیزبی نور بەشداریکردووە لە نوسینی دەستور و پشتگیری کردنی (سەرۆکی میسری عەبدولفەتاحی سییسی) لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، وسەبارەت بە شێخە تاکو تەراکان جیاوازن بەپێی دیدی هەر یەک لەئەوان بۆ ڕوداوەکان".


یاسر بورهامی، مایسترۆی بانگەوازی سەلەفیەت


مەحمود عەباس سەرکردەیەکی سەلەفییە بەرگری لە شێخ یەعقوب دەکات، و دەڵێت ئەو مەبەستی ئەوکەسانەیە کە بنچینە فیقهیەکان لە جێی خۆیدا بەکارنا هێنن و ئەوکەسانەش کە بەکاریدەهێنن وەک ئامرازێک بۆ وازهێنانەکان، و بە ڕای خۆی، "بانگەوازە سەلەفیەکان و حیزبی نور لە پشتیانەوە زۆرترین وازهێنانیان هەبووە بەناوی بەرژەوەندییەکان وخراپەکان" .



عەباس ده‌ڵێت:" بەدڵنیاییەوە هێرش لەسەر یەعقوب بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بورهامی دەکرێت، چونکە ئەو مایستۆی جوڵاندنی بانگەوازی سەلەفیەت و حیزبی نور".

بەڵام بۆچی یەعقوب و حەسان و حوەینی دەربارەی حیزبی نور تا ئیستا بێدەنگ بوون؟ ئایە هەمان بنچینەی شەرعیان پەڕەودەکرد هل كانوا ئەوکاتە؟ عەباس دەڵێت ئەو شێخانە فریشتەنین و ئەرکی سەرشانیشیانە دەنگیان بەرزبکەنەوە بە ڕاستییەکان و کاروبارەکان ڕوونبکەنەوە بۆ خەڵک؛ چونکە ئەوەی لەتوانای ئەوانە لە توانای خەڵکی ئاساییدا نییە پێچەوانەکەشی ڕاستە، و بەڕای خۆی "ڕەنگە خەڵک بتوانن لەدۆخی ئاوها بێدەنگبن، بەڵام زاناکان ناتوانن بێدەنگبن چونکە ئەوانە زانان و ئەرکە لە سەر شانیان فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە بکەن، بەڵام ئەوان ڕێگەی سەلامەتییان هەڵبژارد لەبری سەلامەتی ڕێگاکە".


دەشڵێت: بەدڵنیاییەوە " بنچینە شەرعییەکان وەکو بەرژەوەندییەکان و خراپەکان و ئەوانیتر شێخ یەعقوب ڕەخنەی لێگرتتون، سەرەڕای ئەوە کە خۆیشی هەمان ئەو بنچینانەی پەیڕەودەکرد، و لە ئەنجامدا ڕەخنەیگرت لە بێدەنگی خۆی و بێدەنگی شێخەکانیتر دەربارەی ستەم لە کۆتاییدا.

 

دەرفەتی دەوڵەت بۆ لەناوبردنی تەوژمە سەرگەرمەکە


تەوژمی سەلەفیەت لە میسر ململانێیەکی بەردەوام بە خۆیەوە دەبینێت، لەبەر چەندین هۆکار، لە نێوانیاندا حەزی خۆدەرخستن، لەسەر بەرژەوەندی کەسیتر، و ئارەزووی بوون بە سەرکردە؛ چونکە چەندین ناکۆکی بەربووتە نێوان، ئیسماعیل ئەلموقەدەم، یەکێک لە دامەزرینەرەکانی بانگەوازی سەلەفیەت و نێوان یاسر بورهامی لەسەر سەرکردایەتییەکە، و هەروەها لەنێوان بورهامی و سەعید عەبدولعەزیم. و هەموشیان سەر بە هەمان تەوژمی سەلەفین.

هیشام نەجار توێژەر لە کاروباری بزوتنەوە ئیسلامییەکان بەم شێوە سروشتی ناکۆکیەکەی نێوان سەلەفیەکانی میسر لەیەکدەداتەوە.


دەربارەی هەڵوێستی دەوڵەت لە ململانێ سەلەفیەکان، نەجار وتی:" دەوڵەت دەیقۆزێتەوە و قوڵتریدەکاتەوە ئەمەش مافی خۆیەتی چونکە ئەو دەیەوێت خۆی بپارێزێت لە هەندێک تەوژمی کە لایخۆی ناپەسەندە، ئەوەشی ڕونکردەوە کە دەوڵەت ڕەفتارێکی نەرم دەنوێنێت بۆ بچوککردنەوەی ئەم تەوژمە لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە کە چونە سەر مینبەر و کەناڵەکان لەبۆنەکاندا لێیان قەدەغەبکات، یان لەڕێگەی کەمکردنەوەی ڕۆلیان لە دەرکردنی فەتوا".

لەم چوارچێوەدا پرۆژەی یاسای ڕێکخستنی فەتوای گشتی هاتەکایەوە، و ئامانجی سەرەکی لەم پرۆژە ڕوبەڕوبونەوەی فەتواکانی سەلەفیەکانە، ئەمەش بەپێ ئەوەی عەمر حەمروش، ئەمیندار لیژنەی ئاینی لە ئەنجومەنی پەڕلەمان جەختیلێکردەوە.


و بەپێی ئەم پرۆژە یاسا کەس بۆی نییە فەتوا بدات لە کاروباری گشتی تەنها دەستەی گەورە زانایان لە ئەزهەر یان لە دەزگای فەتوای میسری یان کۆگای توێژینەوە ئیسلامییەکان یان بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەتوا لە وەزارەتی ئەوقاف.


نەجار ئاماژەشی بەوەشی بەوەدا کە لەکاتێکدا دەوڵەت ئەم ڕەفتارەی پەیڕەوکرد لە نێوان تەوژمە جیاوازەکانی سەلەفیەت، واتە بەرەبەرە بۆ لەناوبردنیان بەبێ ئەوەی دژایەتی خۆیانی بۆ دەربخات، ئەمەش لەڕێگەی چەندین هۆکاری نەرم و نیانی ئەمنی، بانگەوازی، و کۆمەڵایەتی، سەلەفیەکان خۆیان بۆ خۆیان تەرخانکرد و سەنگەریان دژ بەیەک گرت ئەمەش پێکدادانی نێوانیان ڕاڤەدەکات.


و ڕەنگە وتاری نوسەری زۆر نزیک لە ڕژێمی میسرەوە مەحمود کوردوسی کە لەسەر ماڵپەری نیشتمان (الوگن) بڵاوکراوەتەوە لەژێر ناونیشانی "کرباج: کەڵەشێری بانگەوازی سەلەفیەت" هەڵوێستی دەوڵەتی دەربڕیبێت.


وتارەکە جۆرێک دڵخۆشی بەرامبەر ناکۆکیەکانی نێوان سەرفیەکانی تێدابوو ولەوەی تێدا هاتبوو: "خوایە سەلەفیەکان بکێشە بەیەکدا،. لەم دواییەدا جەنگێکی گەرم هەڵکیرساوە لەنێوان بانگەوازی سەلەفیەت لە ئەسکەندەریە، کە خەڵەفاو یاسر بورهامی سەرکردایەتی دەکات، و سەلەفیەکانی قاهیرە کە پێشەواکەیان محەمەد حسێن یەعقوبە... و ئەوەی لایمن لێرەدا گرنگە کە سەلەفیەکان ‘یەخەی یەکیان گرتووە‌، و دۆڕاندنی هەریەکێکیان یان هەردووکیان دەستکەوتێکە بۆ تەوژمی روناکی لە دەوڵەتی میسری. با هەمومان نزابکەین: خوایە تەفروتونایانکەیت".

 

هڵوێستی ئیخوان لە ململانێی سەلەفیەکان


کۆمەلەی ئیخوان موسلمین پەراوێزیان نەبوو لەسەر ئەم ململانێیه‌، و دکتۆر محمود عەتییە، پەرلەمانتاری پێشوو و سەرکردە لە کۆمەڵەکە، وەکو کەسایەتییەکی ناحیزبی، دووا و بەکورتی باسی دۆخەکەی کرد و وتی: "هەردوو تەوژمەکە لەسەر ستەم بێدەنگبوون"، ئاماژەشی بەوەدا کە "ئێستا نۆرەی ئەوانە". وتیشی : "ئەو ڕۆژە خوران کە گاسپیەکە خورا- پەندێکی عەرەبییە"، و ئیستابێت یان پاش ماوەیەکیتر لەناودەبرێن و لەکۆڵیان دەکەنەوە.


عەتییە وتیشی: "ئەگەر بەیانی ڕژێمەکە ئەمانەی سەربڕی کەس نادۆزنەوە هاوسۆزانبێت و ڕژێمەکەش چاوەڕوانی ئەو چرکەساتەیە بەڵکو خەڵکێکی زۆر هەن دڵیان بە لەناوبردنیان خۆشدەبێت".


نور دەزانێت شان چۆن دەخورێت


مونتەسر عیمران نوسەر و ئاگادار لە کاروباری بزوتنەوە ئیسلامیەکە، کە "یەعقوب کە نەناسراوە بە هەڵوێستێکی ڕون هەمیشە لەناوچە مامناوەندەکابووە و لای ڕستی نەگرت کە هێرشیکردەسەر یاسر بورهامی کە خۆی و حیزبەکەی ڕزگارکرد لە تەنوری جەنگێک کە توانایان ناشکێت بە سەریدا، ونەشوەستا لەپاڵ ئیخوانەکان وەکو دارەکە لەناوەڕاستەوە بگرێت"، وئەمەش عیمران بە سیاسەتێکی سەرکەوتووی دەبینێت.


عیمران وتیشی: "نازانم بۆچی شێخ حسێن ئەم کاتەی هەڵبژارد تا هێرشە توندەکەی ئەنجامبدات کە ئامانجی ڕونی تێدا نابینم"، و ئەوەی حیزبی نور لە ئەسکەندەریە ئەنجامیدا بە ڕاستی دەبینێت، "و بینیمان چۆن بارودۆخەکە ئخوان و لایەنگرەکانی لە سەلەفیەکان وێنەی محەمەد عەبدولمەقصود چۆن تەفراوتونابوون لە دەرەوەی میسر چ لە تورکیا یان لە سودان.