چیرۆکی گەورەترین خۆکوژی لەجیهاندا

2018-11-06

لە 18ـی نۆڤەمبەری 1978 بۆیەکەم جار لەمێژووی مرۆڤایەتیدا نزیکەی 1000کەس لەشاری "جۆنز تاون"ـی وڵاتی غانا پێکەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا، ئەو ڕووداوە پەیوەستبوو بە پەیوەندیەکی ڕۆحی دینیەوە، کەسێک توانی هانی ئەوە بدات کە تەواوی شوێنکەوتوانی باوەڕەکەی پێکەوە کۆتایی بەژیانی خۆیان بێنن.
ئێستابابزانین کێ بوو، ئەوکەسەی کەتوانی نزیکەی 1000 کەس هانبدات لەبەرانبەر بیروباوەڕەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆیان بێنن؟

 

 

جۆنز کێیە؟

جۆنز لەدایک بووی 1931ـی غانابوو، باوکی ناوی "جەیمس پورمان جۆنز" ئەفسەرێک بوو لەجەنگی جیهانی یەکەم، جۆنز لەسەر ڕێچکەی باوکی کەسێک بوو کاریگەر بوو بەئامۆژگاریە دینیەکان، ئەو لەو بڕوایەدابوو کەسێک نەتوانێ لەماناکانی خۆشەویستی تێبگات، لەهەمان کاتیشا ناتوانێ لەئازارەکان و دۆزەخی خۆشەویستیش تێبگات!


جۆنز دوای ئەوەی کە قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات گرنگی بەبابەتەکانی پەیوەست بەزانستی پزیشکی دەدات، بۆیە 1949 لەخۆشخانەیەکودا پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ "مارسلین بالدوین" دەکات، بەم جۆرە خێزانەکەی خوێنکاری پەرستاری دەبێت و دەیکاتە هاوژینی خۆی، خۆیشی لەساڵی 1960 لەڕێی ئاینی پڕۆتیستانتەوە پەیوەندی بەپەرستگاوە دەکات، ئەوەبوو ساڵی 1964 لەو پەرستگایە وەک "باوکی ڕۆحی" دادەمەزرێت.

بەدرێژایی ئەوماوەیەی ژیانیان جۆنز لەگەڵ هاوسەرەکەی چەند مناڵێک دەخەنەوە، هەندێک لەو جیاوازیانەی مرۆڤایەتی کەباوبوون لەوسەردەمەی ئەواندا وایکرد هەندێ مەترسی لەسەر ژیانی هاوسەرەکەی جۆنس واتا مارسلین دروست ببێت لەو نەخۆشخانەیەی کەپەرستاری تیادا دەکرد، جۆنز ساڵی 1965 خۆی و شوێنکەوتوانی باوەڕەکەی ژیان بەرەو باشوری کاڵیفۆڕنیا جێدێڵن، جۆنز تواناکانی لەڕادەبەدەر بوو لەوەی چۆن بتوانێ خەڵکی بەبیروباوەڕەوە بەلای خۆیدا ڕابکشێت، کار دەگاتە ئەوەی بیروباوەڕەکانی دەگاتە لۆس ئەنجلۆسیش، بەجۆرێک تەواوی سیاسییە لیبڕالیەکانی ناوچەکەش ڕێزیان لەخۆی وشوێنکەوتوانی دەگرت.

لەبنەڕەتا جۆنز خاوەنی بیری شیوعیەتی بوو لەهەمان کاتیشدا لەبەرگێکی مەسیحیەتدا بیروباوەڕەکانی بڵاوە پێدەکرد، بانگخوازی بۆئەوە دەکرد کەئەبێ کۆمەڵگە یەکگرتوو بێت و ئامادەیی ئەوەی تیابێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا خۆی بکاتە قوربانی، شوێنکەوتوانی گەیشتن بە باوەڕێک کە جۆنز تواناکانی گەیشتۆتە ڕادەیەک دەتوانێت چارەسەری نەخۆشیەکانی شێرپەنجەو کوێری بکات، جگە لەوەش دەتوانێ هەستیاری ئەوانەش بەچارەسەر بگەیەنێت کە فۆبیای نەخۆشی ترس وئازارو کارەسات کەوتنەوەو تەنانات جیهانی جنۆکەش، دەیتوانی شوێنکەوتوانی بەتەواوی غەسڵ دەماغ بکات.

سەرەتای کارەکانی جۆنز

ساڵی 1974 جۆنز لەگەڵ شوێنکەوتوانی کەژمارەیان 1100 کەس بوو، دەچنە غانای ئە
ئەمریکای جنوبی، لەسەرەتادا ڕۆژانە کاتێکی زۆر بەکارکردن بەسەر دەبەن و جۆنز بەمامەڵەیەکی توندوتیژی هەموویان ڕادێنێت لەسەر کارکردن و گوێڕایەڵی، خیتابی دینی ئەو پیاوە ئەوە دەبێت لەگەڵ شوێنکەوانی کەجیهانی دەرەوەی ئەوان تووشی سەرگەردانی وەحشی گەرایی هاتوون، بۆیە دەبێت یاخی بوون هەڵبژێرن، ساڵێک دوای ئەوە ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێک سەردانی ناوچەکە دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت هەیانە کەحەز بەوە دەکات دەربازی بێت لەو جیهانەی ئێستا تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.

 

ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکە چۆن دەست پێدەکات؟

دوا بەدوای سەردانی ئەندامەکەی کۆنگرێس بۆپەرستگاکە، جۆنز وتارەکانی دەست پێدەکات کە لەڕێی ئەمریکاوە مەترسی هەیە لەسەر ژیانی ئەمان، لەکۆتایی وتارەکەدا باس لەوە دەکات تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە کە ئەمریکا بەفڕۆکە کۆتایی بەژیانی هەموویان دێنێت، بۆیە پێیان دەڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی سەرهەڵدانی شۆڕش و ڕوبەڕوبونەوەی نادادی و ستەم و تاوانکاری مرۆڤایەتیە، ڕۆژی کۆتاییهێنان بەژیانی خۆمانە، ڕۆژی خۆکوژی هەموومانە بەکۆمەڵ، لەترسی بەکارهێنانی چەکیش کەس نەیتوانی ڕەخنە بگرێ و لەقسەکانی جۆنز بێ فەرمانی بکات، ئەوەبوو ئافرەتێک بەناوی "کریستین میلر" هەڵدەستێتەوەو داوا دەکات کە پێوویست بەوکارە ناکات، بەڵام ڕەئی گشتی دژی ئەو دەوستنەوە.

 

 

کاتەکانی خۆکوژییەکە

ڕێک کاتژمێری 5ی ئێوارە بەرواری 18ـی نڤەمبەری 1978 جۆنز شەرابی بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرد، بەڵام شەرابەکە ماددەی سیانیدی تیابووە، لەژێر هەڕەشەشدا دەیووت هەرکەسێک لەفەرمانم دەربچێت ڕوبەڕوی سزادەبێتەوە، ئیتر لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ناوچەکە پڕبوو لەتەرمی مناڵەکان و دایکە شیردەرەکان، بوو بەگریان و ناڵەی ئەوکەسانەی بەرگەی ئازاری سیانیدی ناوشەرابەکەیان نەدەگرت، هەرچی بەتەمەنەکان بوون ئەوانیش ڕاست و چەپی خۆیان دەکرد بەسەر زەویدا، لەتاو ئازارەکە دەیانەویست خۆشیان ڕزگاربکەن، لەکۆتاییشدا جۆنز بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت، هەندێ لەگەورە و بەتەمەنەکانیش لەناو تەرمەکاندا بەرگەی مانەوەیان گرتبوو، بەڵام خۆیان وەک مردوو حەشار دابوو.
ئەو خۆکوژییە بەکۆمەڵە بوو بەسەیرترین ڕوداوی مرۆڤایەتی.