زۆرێك له پیاوان نازانن چۆن گرنگى به‌خێزانه‌كانیان بده‌ن‌و ببنه جێگه‌ى بایه‌خ‌و سه‌رنجى ئه‌وان، یاخود په‌ی به‌و ڕێیانه نابه‌ن كه ده‌بێته هۆكارى فراوانتركردنى خۆشه‌ویستى نێوان هاوسه‌ران.
ئه‌م ڕێنماییانه كه زۆر ئاسان جێبه‌جێ ده‌كرێن، ڕه‌نگه یاریده‌ده‌رێكى باشبن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن‌و به‌رهه‌مهێنانى خۆشه‌ویستى نێوان هاوسه‌ران، ڕێنماییه‌كانه ڕوو له پیاوانه له پێناو زیاتر گرنگیدانیان به خێزانه‌كانیان.

- ئافره‌تان حه‌ز ئه‌كه‌ن پیاوه‌كه‌یان جوامێر‌و پیاو بێت، ئه‌كرێت ده‌رگاى سه‌یاره‌ى بۆ بكه‌یته‌وه، یان یارمه‌تى بده‌یت له‌كاتى به‌ستنى پشتێنه‌ى سه‌لامه‌تى، یان خواردنێكى بۆ ئاماده بكه‌یت، یان كاتێك تینووه بتڵێك ئاوى بۆ بكریت. ئه‌مه ئه‌بێته شوێنى رێزێكى گه‌وره بۆ ئافره‌ته‌كه له به‌رامبه‌رت‌و ئاره‌زو ئه‌كات به‌رده‌وام یارمه‌تیت بدات‌و قه‌ره‌بووى بكاته‌وه .

- هه‌میشه ده‌ستى بگره، ده‌ستگرتنى خێزانه‌كه‌ت كارێكى زۆر ساده‌یه، به‌ڵام واتاى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه، كه ده‌ستى ئه‌گریت هه‌واڵ به هه‌موو جیهان ئه‌ده‌یت كه‌وا هه‌ردوكتان به‌یه‌كه‌وه‌ن، هه‌موو حاڵه‌ت‌و جۆره‌كانى ده‌ستگرتن بۆ ئافره‌ت ماناى خۆشبه‌ختى‌و به‌خته‌وه‌رییه. - به‌رده‌وام زمان شیرینبه‌و له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت زمان شیرین‌و ڕووخۆش به، به‌تایبه‌تى له به‌رامبه‌ر دایك‌و باوك‌و خوشك‌و هاورێكانت وهه‌مو هاوڕێكانتدا، هه‌واڵى پێبده كه چه‌ند جوانه، یان كارێكى چه‌ند باشى كردووه، ئه‌و پێڵاوه‌ى كڕیویه‌تى زۆر جوانه، یان قژه‌كه‌ى زۆر جوان بڕیوه، یان هه‌رنا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ریدا با له‌سه‌ر لێوه‌كانت بێت، ئه‌و زمان شیرین‌و ڕوخۆشیه دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌وا تۆ زۆر به وردى گرینگى به هه‌موو ژیانى ئه‌و ئه‌ده‌یت.
- تا ئه‌توانى پلان بۆ مۆڵه‌ت دابرێژه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى به‌ته‌واوى هاورێیه‌تى بكه‌یت‌و له‌گه‌ڵى دابیت، ئه‌وكات هه‌ست ئه‌كات كه تۆ چه‌ند جێگاى گرنگى پێدانى ئه‌وى.

- كاتێك لاى تۆ دورده‌كه‌وێته‌وه‌و لاى تۆ نیه، ته‌له‌فۆنى بۆ بكه، یان نامه‌ى بۆ بنێره، له ده‌وامه یان له سه‌ردانه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى كردنه‌ت، یان ناردنى نامه‌یه‌ك بۆ مۆبایله‌كه‌و پرسیاركردن له بارودۆخه‌كه‌ى، یان چۆن ڕۆژه‌كه‌ى به‌سه‌ر ئه‌بات، یان ئه‌توانى له ڕێگه‌ى به‌ریدى ئه‌لیكترۆنیه‌وه نامه‌ى بۆ بنێریت‌و بۆى بنووسیت زۆر بیرت ئه‌كه‌م، یان پێى بڵێیت هیوادارم ڕۆژێكى خۆش به‌سه‌ر به‌ریت، ئه‌وه‌ش ئاسانه‌و زۆرى ناوێت، به‌ڵام بۆ ئافره‌ته‌كه كارێكى گه‌وره‌یه‌و هیچ كات له‌بیرى ناكات.
- ئه‌كرێت ئه‌م ئامۆژگاریه‌ش گونجاو بێت، كاتێك هه‌ردوكتان له‌یه‌ك شاردا نه‌بن له شارێكى جیاوازدا بژین، یان له كاتى ده‌وامداو به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێش وه‌خته سه‌ردانى ده‌ستگیرانه‌كه‌ت بكه‌و له شوێنى كاره‌كه‌ى‌و به‌یه‌كه‌وه نانێك بخۆن.

- گوڵ بۆ ئافره‌تان نیشانه‌ى خۆشه‌ویستییه، ناردنى چه‌ند گوڵێك بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ت یان بۆ خێزانه‌كه‌ت دڵخۆشییه‌كى زۆرى بۆ دروست ئه‌كات‌و هیچ كات بیرى ناچێته‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر دروست ده‌كات، گرنگ نییه تۆ چ گوڵێكى بۆ ده‌نێریت، یان چ دیارییه‌كى بۆ ده‌نێریت، گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانى ناوه ناوه گوڵێك یان دیارییه‌كى بۆ بنێریت.
- ئافره‌ت زۆر حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شه‌وانه بۆ ده‌ره‌وه ده‌ربچن، بۆئه‌وه‌ش پێوویسته كاتێكى گونجاو هه‌ڵبژێرن، كاتێك بێت ده‌ستگیرانه‌كه‌ت یان خێزانه‌كه‌ت ئاماده‌بێت بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌و ئاماده‌كارى ته‌واوى بۆ بكه، هاورێیه‌تى بكه بۆ نان خواردنێك له خواردنگه‌یه‌كى ده‌ره‌وه، یان خواردنگه‌یه‌ك بێت كه پێشتر بۆى ڕۆیشتبن‌و به‌دڵى بوبێت.
- پێویست ناكات چاوه‌ڕێ بكه‌یت ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌ستگیرانه‌كه‌ت، یان خێزانه‌كه‌ت خراپ ده‌ربكه‌وێت تا تۆش گرینگى پێبده‌یت‌و هه‌ست و سۆزى خۆتى بۆ ده‌ربریت، كارێكى بچووك یان گرنگى پێدانێكى ئاسایى به خێزانه‌كه‌ت، ئه‌بێته ڕۆژێكى زۆرخۆش بۆ خێزانه‌كه‌ت، بۆیه به‌رده‌وامه له گرنگى پێدانى.