نوسینی:ئایه‌ت جه‌وده
سه‌رچاوه:مه‌یدان جه‌زیره
وه‌رگێڕانی:عمر علی احمد
به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوودا،"گێچه‌ڵی سێكسی" له‌سه‌ر زمان وشه‌یه‌كی باوبووه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی دیارده‌یه‌كی نوێ نییه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا،به گه‌شكردن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كان و له ناوه‌نده گشتییه‌كاندا هێشتا تێبینی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كرێت كه پێویسته سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ین و رێگریی له‌م كارانه بكه‌ین،سه‌ره‌تا هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ ده‌بنه‌وه،به‌تایبه‌ت ژنان.
به‌ڵام،سه‌رنجدانی ناوێت و پێویستی به‌به‌ڵگه‌ی كرداریی نییه تا بزانین گێچه‌ڵ به‌ته‌نها كه‌سه پێگه‌یشتووه‌كان ناگرێته‌وه،به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا گێچه‌ڵی سێكسی رووبه‌ڕووی منداڵان ده‌بیته‌وه،(Pedophilia) وه‌كو یه‌كێك له‌ڕواڵه‌ته‌كانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ركه‌وتووه،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نا‌توانیین به‌درێژای كات و له‌هه‌موو جێگه‌یه‌كدا منداڵه‌كانمان له گێچه‌ڵی سێكسی بپارێزین، وه ئێمه‌ش به‌رپرسین له ژیانی منداڵه‌كانمان،بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان كاربكه‌ین به‌ئاشناكردن و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر رواڵه‌ته‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی میتۆدێكی ناهه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه ده‌بێت،بۆ دوورخستنه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان له دروستبوونی گرێی ده‌روونی به‌رانبه‌ر به سێكس له‌كاتی گه‌وره بوونیاندا.
،،
بوونی هۆشیاری ته‌واوه‌تی توانایه‌ك ده‌به‌خشێ به‌منداڵ له‌كاتێ توانای هه‌بوو ئه‌م كاره رابگرێت،له‌خراپترین باردا ئه‌و شته ئاشكرا ده‌كات كه‌چی رووده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسێت له ئابڕووچوون و سزادانی كه‌سوكاری
گێچه‌ڵی سێكسی به‌رانبه‌ر به منداڵان چه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌یه،سه‌ره‌تا به‌و قسانه ده‌ستپێده‌كات كه رووت و سێكسین له‌به‌رده‌می منداڵدا،پێشاندانی وێنه‌ی رووت و ده‌رخستنی ئه‌ندامی زاوزێ له‌به‌رچاویدا و ئه‌نجامدانی خووه نهێنی له‌به‌رده‌میدا،ده‌ستلێدان و وێنه‌گرتنی ئه‌ندامی زاوزێی منداڵ،تا ده‌گاته به‌ریه‌ككه‌وتنی سێكسی و لاقه‌كردن.
دواهه‌مین توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه رێژه‌ی گێچه‌ڵكردنی سێكسی به منداڵان زۆر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه،رێژه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی گێچه‌ڵیان به‌منداڵه‌كان كردووه له كه‌سوكار و خزمه نزیكه‌كانی منداڵه‌كه‌ن،نه‌بوونی هۆشیاری پێویست لای منداڵه‌كان وای كردووه ئه‌م كارانه قبوڵ بكه‌ن،چونكه له ده‌روونی خۆشیاندا نكوڵی لێده‌كه‌ن،ده‌سی باڵا له‌م جۆره هه‌لومه‌رجانه‌دا گێچه‌ڵبازه‌كه‌یه،منداڵ كاتێ رووبه‌ڕووی ئه‌م ره‌فتاره ده‌بێته‌وه هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ده‌كات،هه‌ست به‌ترس ده‌كات له‌و دۆخه‌دا و له‌لایه‌ن گێچه‌ڵبازه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت،هه‌ندێجار هه‌ست به شادی و شانازی ده‌كات كه‌وه‌ك گه‌وره‌كانی لێدێت،ئه‌م كاره وایلێده‌كات جیاوازبێت.
له‌به‌ر ئه‌وانه هۆشیاركردنه‌وه‌ی منداڵان له‌مه‌ترسیه‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی زۆر پێویسته،ئه‌وه راسته كه بوونی هۆشیاری ته‌واوه‌تی گره‌نتی پاراستنی منداڵان ناكات له نه‌بوونیان به‌قوربانی گێچه‌ڵی سێكسی،هه‌روه‌ك چۆن ئاشنابوونت به رێگه‌كانی دزیكردن ناتپارێزێ له دزیلێكردنت،به‌ڵام بوونی هۆشیاری ته‌واوه‌تی توانایه‌ك ده‌به‌خشێ به‌منداڵ له‌كاتێ توانای هه‌بوو ئه‌م كاره رابگرێت،له‌خراپترین باردا ئه‌و شته ئاشكرا ده‌كات كه‌چی رووده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی بترسێت له ئابڕووچوون و سزادانی كه‌سوكاری.
شیاندنی منداڵه‌كان تا رێزی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان بگرن
سه‌ره‌تا، پێویسته په‌روه‌رده‌ی سێكسی منداڵه‌كان هه‌ر له‌دوو ساڵییه‌وه بكرێت،فێر بكرێت كه هه‌ندێ جێگای تایبه‌ت هه‌یه له جه‌سته‌یدا پێویست ناكات كه‌س بیبینێت،جگه له‌و كه‌سه باوه‌ڕپێكراوانه نه‌بێت كه‌له‌گه‌ڵیدا ده‌چنه گه‌رماو،پێویست ناكات هیچ كه‌سێك ده‌ست له‌و جێگه تایبه‌تانه‌ی به‌بێ هۆكار بدات،ته‌نانه‌ت گه‌ر نزیكترین كه‌سیشی بێت.پێویسته رێزی منداڵ بگیرێت و پانتایه‌كی له تایبه‌تمه‌ندییه‌تی پێببه‌خشرێت،كاتێ منداڵ گه‌وره ده‌بێت و ده‌توانێت به‌ته‌نها بچێته گه‌رماو پێویسته ده‌ستبه‌جێ یارمه‌تیدانی بوه‌ستێنرێت و فێربكرێت چۆن به‌ته‌نها خۆی بشوات،ته‌نانه‌ت فێربكرێت جه‌سته‌ی رووتی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی و نابێت كه‌س بیبینێت.
،،
ئامۆژگارییه‌كی گرنگ و به‌سود، له‌لایه‌ن باوانه‌وه پێدانی وشه‌یه‌كی نهێنییه به‌منداڵ جگه له‌خۆی كه‌س نه‌یزانێ،وشه‌یه‌كی زۆر ئاساییه،ئه‌و وشه‌یه كاتێك به‌كاردێت كه منداڵ هه‌ستی به‌دڵنیایی ودڵخۆشی نه‌كرد له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا،ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌و وشه‌یه به‌كاربهێنێ جا گه‌ر له‌هه‌مان جێگه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری یا دوور بوو لێیانه‌وه
هۆشیاركردنه‌وه‌ی سێكسی پێشوه‌خته‌ی منداڵ له‌گرنگترین ئه‌و ئامڕازانه‌یه كه‌سوكاری منداڵ ده‌توانن له‌ڕیگه‌یانه‌وه منداڵه‌كانیان له‌م رووداوانه بپارێزن،هه‌روه‌ها هه‌ر له‌منداڵییه‌وه منداڵه‌كان فێری ناوی ئه‌ندامه تایبه‌تیه‌كانیان بكرێت،یارمه‌تی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باش گوزارشت له‌خۆی بكات،هه‌روه‌ها زۆر گرنگه منداڵه‌كان به‌ئاگابهێنینه‌وه شتێك نییه ناوی نهێنی بێت له‌نێوان ئه‌و كه‌سه‌ی متمانه‌ی پێیه‌تی،وه‌ك دایك و باوكی،به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌و نهێنییه په‌یوه‌ندی به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌بێت،چ ئه‌گه‌ر گێچه‌ڵ بێت یا ده‌ستلێدانێكی ئاسای بێت یا لێدانێك بێت،پێویسته منداڵ فێری ئه‌وه كرابێت هه‌ر ره‌فتارێك ببوه هۆی ئازاردانی،ئه‌وا پێویسته دایك و باوكی لێ ئاگاردار بكاته‌وه.هه‌روه‌ها كارێكی گرنگ هه‌یه كه خێزانه‌كان فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن،بۆ نموونه نابێت منداڵان ناچار بكرێن سڵاوكردنه‌كانیان به ماچكردن بێت،به‌بیانوی ئه‌وه‌ی فڵانكه‌س توڕه ده‌بێت و فیساركه‌س شیرینی ناداتێ،له‌به‌رئه‌وه ناچاركردنی به‌كارێكی بچوكی سه‌لامه‌تی وه‌كو ئه‌مه منداڵه‌كه فێری ئه‌وه ده‌كات هه‌ندێ كار گه‌ر حه‌زیشی پێنه‌كات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ئه‌نجام بدات.
چۆن منداڵه‌كان به‌رانبه‌ر گێچه‌ڵی سێكسی به‌دیاریكراوی هۆشیار بكه‌ینه‌وه؟
سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێویسته منداڵه‌كان هۆشیاربكرێنه‌وه به پارێزگاریكردن له تایبه‌تمه‌ندی خۆیان و خودهۆشیاریان به‌رابه‌ر حه‌ریمی جه‌سته‌یان،پێویسته به‌تایبه‌تی ئاگاداربكرێنه‌وه له ره‌فتاری گێچه‌ڵی سێكسی و جۆره جیاوازه‌كانی ،نابێت كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌ته‌نها یه‌كجار ئاگارداری بكه‌نه‌وه له‌و كاره،به‌ڵكو پێویسته به‌رده‌وامبن له هۆشیاركردنه‌وه‌یان،ئاشكرایه كه‌سوكار ده‌رباره‌ی ده‌ستلێدانی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌گفتوگۆدێن،منداڵه‌كان هه‌ست به‌ترس و شه‌رم ده‌كه‌ن،به‌ڵام دڵنیان ئه‌و ده‌ستڵێدانه خراپانه هه‌ستی خراپ ناوروژێنن ئه‌مه‌ش كارێكی گرنگه،هه‌ستی سێكسی لای منداڵ هه‌یه،ده‌ستلێدانه‌كانی گێچه‌ڵباز ده‌یانوروژێنێت و له‌وانه‌یه هه‌ست به چێژ بكه‌ن،چ جێژی جه‌سته‌یی بێت یا سه‌لماندنی خود بێت،له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌ئاگابهێنرێنه‌وه كه ده‌ستلێدانی خراپ هه‌ر خراپه جا هه‌ستی منداڵه‌كه هه‌رچۆن بێت ده‌رباره‌ی.
ئامۆژگارییه‌كی گرنگ و به‌سود، له‌لایه‌ن باوانه‌وه پێدانی وشه‌یه‌كی نهێنییه به‌منداڵ جگه له‌خۆی كه‌س نه‌یزانێ،وشه‌یه‌كی زۆر ئاساییه،ئه‌و وشه‌یه كاتێك به‌كاردێت كه منداڵ هه‌ستی به‌دڵنیایی ودڵخۆشی نه‌كرد له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا،ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌و وشه‌یه به‌كاربهێنێ جا گه‌ر له‌هه‌مان جێگه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری یا دوور بوو لێیانه‌وه.به‌داخه‌وه دونیای چوارده‌ورمان به‌تاڵ نابێته‌وه له‌بنه‌بڕكرد‌نی گێچه‌ڵكردن،هه‌ندێكی له‌راگه‌یاندنه‌وه به‌ریده‌كه‌وێ،هه‌ندێكی له‌كاری هونه‌ریدا،یا به‌كارهێنانی زمان له‌چوارده‌وردا،پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه منداڵ له پێشوتردا زانی واتای ئه‌م دۆخه چییه،به‌ڵام گه‌ر رووبه‌ڕووی شتێكی له‌و شێوه‌یه بێته‌وه؟چۆن مامه‌ڵبكات له‌گه‌ڵیا گه‌ر به‌هه‌مان دۆخدا گوزه‌ری كرد؟سه‌ره‌تا به‌هست وسۆزه‌كانت هاوخه‌می ئه‌ویت له‌جاری دووه‌مدا لۆمه‌ی خۆی ده‌كه‌یت و خۆی تاوانباره.
،،
پێویسته له‌سه‌ر كه‌سوكاری منداڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان پشتگوێبخه‌ن به گه‌مارۆدانیان لێكردنی چه‌ندین پرسیاری یه‌ك به‌دوای یه‌كدا هاتوو،به‌ڵكو پرسیارێكی گشتییان لێبكه‌ن
ئافراندنی پانتاییه‌كی سه‌لامه‌ت لێوان‌لێو له‌متمانه و گفتوگۆ
له‌كاتی فێركردنی منداڵدا پانتاییه‌ك هه‌یه له تایبه‌تمه‌ندی كه پێویسته هه‌مووان رێزی لێبگرین،گرنگ ئه‌وه‌یه ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه كه جێگایه‌كی سه‌لامه‌ت هه‌یه و ده‌توانن تیایدا بجوڵێن،له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ك مرۆڤگه‌لێك هه‌ن جێگه‌ی متمانه‌ن،له‌ماڵه‌وه له‌یانه‌كان له قوتابخانه یا له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر،ئه‌و كه‌سانه ده‌توانی په‌نایان بۆ ببه‌یت له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌هه‌ر جۆرێك بێت،چونكه ئه‌و كه‌سانه بۆخۆیان سه‌رچاوه‌ی متمانه‌ن.
منداڵه‌كانتان فێربكه‌ن وشه‌ی نهێنی به‌كاربهێنن له‌كاتێكدا هه‌ست به مه‌ترسی و نادڵنیایی ده‌كه‌ن،ئه‌وان ده‌توانن هه‌ر بارودۆخێك ره‌ت بكه‌نه‌وه كه تیایدا هه‌ست به ئارامی ناكه‌ن،جا داواكار هه‌ر كه‌سێك بێت و نابێت له سزادان بترسێت،هه‌تا ته‌نانه‌ت گه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش شكایه‌تی لێ بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ی پێویسته باوان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه‌بكه‌ن و هۆشیاریان بكه‌نه‌وه،هه‌روه‌ها ده‌بێت دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه پانتاییه‌ك هه‌یه‌ه‌تیایدا ده‌توانن به ئازادی ره‌ها تیایدا بجوڵێن،ئه‌م كاره راسته‌قینه نییه،زۆربه‌ی جار منداڵ رووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌بێته‌وه راسته‌وخۆ به‌قسه پێتناڵێت،كاردانه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆی روونی نابێت له‌جاری یه‌كه‌مدا.
به‌لای منداڵه‌وه تۆ كه‌سێكی سه‌لامه‌تی ئه‌مه به‌و مانایه نییه پاڵی پێوه‌بنێت له‌خۆیه‌وه قسه بكات،به‌ڵكو به‌مانای ئاماده‌گیه‌كی ده‌روونی دێت بۆ خستنه‌ڕووی نهێنیه‌كانی و كێشه‌كانی و به‌ڕیگه‌یه‌كی گونجاو بپرسێت،بۆیه به‌دواداچوونی رۆژانه له‌گه‌ڵ منداڵ و زانینی رووداوه‌كانی رۆژ و هاوڕیه‌تی كێ ده‌كات،ده‌چێت بۆكوێ بۆ یاریكردن،ئه‌مانه كارێكی پێویستن.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌خاڵێكی وه‌ئاگاهێنانه‌وه بكه‌ین،پێویسته له‌سه‌ر كه‌سوكاری منداڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان پشتگوێبخه‌ن به گه‌مارۆدانیان لێكردنی چه‌ندین پرسیاری یه‌ك به‌دوای یه‌كدا هاتوو،به‌ڵكو پرسیارێكی گشتییان لێبكه‌ن بۆ نمونه ئه‌مڕۆت چۆن برده‌سه‌ر و چی روویدا،ناكریت ئه‌و هه‌موو پرسیاره‌ی لێبكه‌ی له‌و كاته‌دا چونكه ئه‌و ده‌ترسێت له‌گه‌مارۆدان و زۆر بۆهێنان به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دایك وباوكی هه‌ستیانكرد منداڵه‌كه‌یان قوربانی دۆخێكی گێچه‌ڵی سێكسیه.

ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت قوربانی گێچه‌ڵی سێكسیه
شتێكی گرنگ كه پێویسته هه‌موو دایكوباوكێك بیزانن ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه‌به‌سه‌ر منداڵاندا دێت له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به گێچه‌ڵی سێكسی،ئه‌وه‌ی كه باوان سه‌رنجی ناده‌ن و تێناگه‌ن چی له‌پشتی ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه‌یه.
نیشانه ئۆرگانی و دیاره‌كان وه‌ك:
-خوێن به‌ربوون یا كوتراوی و مۆربوونه‌وه یا ئاوساوی یا هه‌وكردنی به‌رده‌وام
-ئازار له‌جێگه تایبه‌ته‌كان یا له‌چوارده‌وره‌كه‌ی.
-لیباسی ژیره‌وه‌ی منداڵه‌كه خوێنی پێوه‌بێت یا دڕابێت.
-به ناڕه‌حه‌تی دا‌نیشێت یا بڕوات.
نیشانه ره‌فتاری و ده‌روونیه‌كان وه‌ك:
-منداڵه‌كه ئاره‌زووی گه‌رماوكردنی نامێنێت و كێشه‌ی خۆپاككردنه‌وه‌ی گشتی بۆ دروستن ده‌بێت.
-فۆبیای نوێی بۆ دروست ده‌بێت و به‌بێ هۆكار ده‌ترسێت.
-جێگای خه‌وتنه‌كه‌ی ته‌ڕ ده‌كات و له‌ناكا و توشی كابووس ده‌بێت.
-ده‌ستده‌كات به پاراستن و ئامۆژگاریكردنی بۆ برا بچوكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی له‌شولاره‌وه له‌خۆی لاوازترن.
-هه‌ندێ خو ره‌وشتی منداڵی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك په‌نجه مژین.
-ده‌ركه‌تنی هه‌ندێ ره‌فتارلی سێكسی نه‌شیاو.
-منداڵه‌كه هه‌وڵه‌دات ئازاری خۆی بدات.
مه‌رج نییه منداڵه‌كه‌ت ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو كه‌واته رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بۆته‌وه،به‌ڵام له‌هه‌مان كاندا نابێت فه‌رامۆشی بكه‌یت له‌كاتی هه‌بوونی ئه‌م نیشانانه هه‌تا دڵنیا ده‌بیته‌وه له‌م كاره.
به‌ڕێوه‌بردنی گفتوگۆردن له‌گه‌ڵ منداڵ ئه‌و كاتانه‌ی داخوازی هه‌یه
شتێكی دیكه كه‌نابێت پشتگوێی بخه‌یت و گرنگی له‌وانه‌ی پێشتر كه‌متر نییه،ئه‌و رێگه‌یه كه پرسیار و گفتوگۆی لێوه ئاراسته‌ی منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت كاتێ كه گومانت هه‌یه به ئه‌زمونێكی له‌و جۆره‌دا رۆشتبێت،كاره‌كه هه‌ستیار و ترسناكه بۆ گه‌وره‌كان،دوو هێنده‌ش بۆ منداڵان خراپتره،له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ شت هه‌یه پێویسته ره‌چاویان بكه‌یت له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت:
-كات و شوێنێكی گونجاو هه‌ڵبژێره،نابێ كه‌سی دیكه‌ی لێبێت و ده‌ستبكه‌یت به‌قسه‌كردن،نابێت منداڵه‌كه هیلاك بێت و سه‌رقاڵی كاریكی تر بێت.
-ئاگات له‌و زمانه بێت كه قسه‌ی پێده‌كه‌یت،نابێت توڕه و به‌په‌له بیت،ده‌بێت زۆر تێگه‌یشتوو بیت،پێویسته ئه‌و وشانه‌ی به‌كاریده‌هێنی ئاسان بن و منداڵه‌كه تێ بگات.
-باش گوێ رادێره بۆ ئه‌و قسانه‌ی منداڵه‌كه‌ت ده‌یكات،ناچاری مه‌كه هه‌ر وشه‌یه‌ك دووجار دووباره بكاته‌وه،تێبگه له‌هه‌رشتێك كه ده‌یڵێت پاراستنی ته‌واوه‌تی پێببه‌خشه.
-دووربكه‌وه له‌سه‌رزه‌نشتكردنی منداڵه‌كه و حكومدان به‌سه‌ریدا،به‌ڵكو رێگای سۆز و پأڵپشتی جیاوازی بۆ بدۆزه‌وه.
وه‌كو ده‌ڵێن ئارامگرتن كلیلی دڵخۆشییه،هه‌روه‌ها ئارامگرتن كلیلی گفتوگۆی نێوان تۆ و منداڵه‌كه‌تدا له زۆربه‌ی كاره‌كاندا،گه‌ر منداڵه‌كه بترسێت و شه‌رم بكات و شه‌رمه‌نده‌بێت،كاره‌كان قورس‌تر ده‌كات،به‌ڵام به ئارامگرتن و به‌رده‌وامی ،ئه‌وا په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و ئازایانه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات،هه‌میشه هه‌وڵده‌دات به‌رگری له‌خۆی بكات، دواتر ناترسێت و شه‌رم ناكات له‌خستنه‌ڕووی ئه‌و كاره قێزونانه‌ی توشی هاتوون.