حه‌شاشه‌كان له‌سه‌رده‌می جه‌نجاڵى و پڕ ئالۆزى مێژووى ئیسلام دا سه‌ریانهه‌ڵداوه, هه‌ر بۆیه بونه‌ته سه‌رچاوه‌ى چه‌ندین چیرۆك و سه‌ر گوزه‌شته له‌نێوان خه‌یاڵ و ڕاستیدا ده‌سوڕێته‌وه, ئه‌مه‌ش بۆ ناڕوونى سروشتى ئه‌و گروپه‌ى پیده‌وتریت حه‌شاشه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى یانزه‌هه‌مه‌وه تاوه‌كو سه‌ده‌ى سیانزه‌یه‌مى زاینى له‌گۆڕه‌پانى مێژووى ئیسلامدا ڕۆلیان هه‌بوه, ئیدى لێره‌وه چه‌ندین چیرۆكیان له‌باره‌وه هۆنراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر حه‌سه‌ن سه‌باحى دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌یان و قه‌ڵاى ئه‌له‌مۆت كه كردبویانه مۆڵگه و په‌رستگاى سه‌ره‌كیان.
,,
مێژووى هاوچه‌رخى ئیسلام ئه‌وه ده‌رناخات كه حه‌شاشه‌كان ماده‌ى حه‌شیشه‌یان كێشابێت
حه‌شاشه‌كان و ماده‌ى حه‌شیش
زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دایه‌ن له‌ڕووى زمانه‌وانیه‌وه حه‌شاشه‌كان په‌یوه‌ندى به‌ماده‌ى حه‌شیشه‌وه هه‌یه واتا (حه‌شیش كێشن) به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌قێكى ئیسماعیله‌كان ( كه ده‌ڕگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیسماعیلى نزارى و گروپى حه‌شاشیه‌كانیش ده‌چنه‌وه سه‌ریان) هه‌روه‌ها به‌پێى چه‌ند تیكستێكى تر‌ى مێژووى ئیسلامى هاوچه‌رخ ئه‌وه ده‌رناخات كه حه‌شاشه‌كان ماده‌ى حه‌شیشه‌یان كێشابێت, ته‌نانه‌ت مێژوونوس و نوسه‌ره گه‌وره‌كانى نزارییه‌كانیش له‌نمونه‌ى گوێنى كه هه‌مو پاڵنه‌رێكى خراپ و بۆگه‌ن ده‌ده‌نه پاڵ ئیسماعیلیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه نه‌داوه ئه‌وان حه‌شیشه‌یان كێشابێت, ئه‌و سه‌رچاوه عه‌ره‌بیانه‌شى كه باسى حه‌شیشه كێشانى ئه‌و گروپه‌یان وروژاندوه به‌هیچ جۆرێك باسى هۆكارى ئه‌و ناولێنانه‌یان نه‌كردوه , ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌رباره‌ى وشه‌كه وه‌رگیراوه له (ئه‌ساسان ) , یان ( الاغتیالیون ) واتا بكوژه‌كان, یاخود حه‌ساسان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌سه‌ن سه‌باحى شێخ و دامه‌زرێنه‌رى گروپه‌كه, یاخود ( العسس) واتا بێدارانى شه‌و ئه‌وانه‌ى پاسه‌وانى قه‌ڵاكه‌یان كردوه و به‌رگریان لێى كردوه, یاخود له وشه‌ى ( اساسیین ) ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیێته‌وه بۆ دامه‌زرانى شوێنى به‌هێزییان ئه‌ویش قه‌ڵاى ئاله‌موته.

,,
حه‌سه‌ن سه‌باح دامه‌زرێنه‌رى گروپه‌كه به ئیسماعیلیه‌كان كاریگه‌ر ده‌بێت و له ساڵى 1081 ده‌چێته شارى ئه‌سفه‌هانى ئێران و كار بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى ڕیبازه‌كه‌ى ده‌كات
حه‌سه‌ن سه‌باح دامه‌زرێنه و عه‌قڵى گروپه‌كه
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌میسر ده‌مێنیته‌وه له‌و ماوه‌یه‌شدا بیر‌و باوه‌ڕى مه‌زهه‌بى ئیسماعیلى ده‌خوێنیت و پێى كاریگه‌ر ده‌بێت , حه‌سه‌ن سه‌باح دامه‌زرێنه‌رى گروپه‌كه له ساڵى 1081 ده‌چێته شارى ئه‌سفه‌هانى ئێران و كار بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى ڕیبازه‌كه‌ى ده‌كات, له‌باكورى ئه‌و وڵاته‌شدا ئاشناى چه‌ند كه‌سێك ده‌بێت له‌سه‌ر ڕیبازى ئیسماعیلین و دواتر قه‌ڵاى ئةلةموت كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زنجیره چیاى ئالبۆرگ ى ناوچه‌ى ئازه‌ربایجان و هاوسنورى چیاى مازنده‌رانى ئێران , خواراییه‌كه‌شى دۆلێكى نیچمه داخراوه به‌درێژایى سى كیلۆمه‌تر كه بۆ كشتوكاڵ به‌كه‌ڵكدیت ده‌یكه‌ن به‌شوێنى حه‌وانه‌وه ومۆڵگه و هه‌میش په‌رستگاى خۆیان, ئه‌مه‌ش بۆ دورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسی سه‌لجوقیه‌كان له‌سه‌ر خۆیان, به‌تایبه‌تى قه‌ڵاكه پارێز به‌ندى هه‌بوه و به‌ئاسانى كه‌س نه‌یتوانیوه ده‌ستى پێ بگات ته‌نها ئه‌و ڕێگه‌یه نه‌بێت كه‌ده‌چێته‌وه سه‌رى و ئه‌ویش ته‌نگه‌به‌ره و شاره‌زاى ده‌وێت, حه‌سه‌ن سه‌باح له‌ساڵى 1090 ده‌چێته ئه‌وێ و نزیكه‌ى سى و پێنج ساڵ تێدا ده‌مێته‌وه .

,,
ئه‌وه‌ى شوێنكه‌وتوانى سه‌باحى له‌وانى تر جیاكردۆته‌وه ئاماده‌ى مردن بوون له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیاندا
كوشتن وه‌كو ستراتیژێكى سه‌ربازى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دوژمن
ستراتیژیه‌تى سه‌ربازى حه‌سه‌ن سه‌باح و شوێنكه‌وتوانى له‌حه‌شاشه‌كان به‌ته‌واوه‌تى له‌وانى تر جیاواز بوه كه له‌چاخى ناوه‌ڕاستى مێژوودا باو بووه, ئه‌وان به‌ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تى نه‌یاره‌كانیان نه‌كردوه كه هه‌موو كات ده‌بێته هۆى كوشتنى هه‌زاره‌ها كه‌س, به‌ڵكو به‌پلان تۆله‌ى له‌چه‌ند كه‌سایه‌تێه‌كى دیارى وڵاتانانى دوژمنیان كردۆته‌وه, شوێنكه‌وتوه گیانفیداكانیشى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه‌ڕێژ و زۆر شاره‌زا له هونه‌رى نكۆڵی‌كردن و شمشێربازى و هونه‌رى كوشتن ڕاهێنرابوون, ئه‌وه‌ى شوێنكه‌وتوانى سه‌باحى له‌وانى تر جیاكردۆته‌وه ئاماده‌ى مردن بوون له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیاندا.
پیویست بو له‌سه‌ر گیانفیداكانیان بچنه ڕێزى سه‌ربازانى دوژمن یان وڵاتانى نه‌یاریانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به‌و ستراتیژیه كه یارمه‌تى ئه‌نجامدانى پلانه‌كه‌یانى ده‌دا, هه‌ر بۆیه‌شه له‌ماوه‌ى سێ سه‌ده‌دا توانیان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌نه‌یاره ئاینى و سیاسیى و مه‌زهه‌بیه‌كانیانبكوژن, كه‌مجاریش وا ڕێكده‌كه‌وت گیانفیداكانیان ڕزگارى بوه, به‌ڵكو زۆرجار دواى ته‌واو كردنى ئه‌ركه‌كانیان خۆیان ده‌كوشت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زیندوى نه‌كه‌ونه ده‌ستى دوژمنه‌كانیان.
,,
پۆلۆ ده‌ڵیت قه‌ڵاكه هێنده گه‌وره‌یه پڕیه‌تى له دارى میوه و كۆشك و ته‌لار و جۆگه‌له‌یه‌ك له‌عه‌ره‌ق و شیر و هه‌نگوێن و ئاویش به‌ژێریدا تێ په‌ڕده‌بێت, به‌رده‌وام كچى جوان گۆرانى تێدا ده‌لێن و سه‌ما ده‌كه‌ن
دامه‌زراندنى نمونه‌یه‌ك له‌به‌هه‌شت له‌قه‌ڵاى ئاله‌مۆتتدا
هه‌ندێك له‌و چیرۆكانه‌ى باس له‌دامه‌زراندنى قه‌ڵاى ئاله‌مۆت ده‌كه‌ن دوورن له‌ِڕاستیه‌وه به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى كه ماركۆ پۆلۆى گه‌ڕێده و ڕۆژهه‌ڵاتناس باسى كردوه, پۆلۆ ده‌ڵیت قه‌ڵاكه هێنده گه‌وره‌یه پڕیه‌تى له دارى میوه و كۆشك و ته‌لار و جۆگه‌له‌یه‌ك له‌عه‌ره‌ق و شیر و هه‌نگوێن و ئاویش به‌ژێریدا تێ په‌ڕده‌بێت, به‌رده‌وام كچى جوان گۆرانى تێدا ده‌لێن و سه‌ما ده‌كه‌ن, ته‌نانه‌ت واى لێهاتوه شێخه‌كه‌یان به شوێنكه‌وتوانى بڵیت ئه‌وه به‌هه‌شته و ئه‌و كچانه‌ش حۆرییه‌كانى ناوین, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هانیان بدات بۆ جێ به‌جێ كردنى پلانه‌كانى خۆى و به ماده‌ى حه‌شیشه‌ش بێهۆشیانى كردوه, له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش به‌ئاسانى به‌درۆ ده‌خرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ڵاى ئاله‌مۆت ساڵى 1256 سوتاوه و ماركۆپۆلۆش له‌ساڵى 1254 له‌دایك بوه واتا ته‌نها دوو ساڵ پێش ئه‌و ڕوداوه, له‌لایه‌كى تریشه‌وه سروشتى قه‌ڵاى ئالمۆت به‌رده‌وام به‌فر دایپۆشیوه به‌درێژاى 7 مانگ له‌سالێكدا ئه‌مه‌ش واى لێكردوه دروست نه‌بێت بۆ دروستكردنى باخچه و به‌رهه‌مهێنانى میوه.

دوژمنایه‌تى نێوان گروپى حه‌شاشه‌كان و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبى
حه‌شاشیه‌كان دوژمنایه‌تیه‌كى توندیان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبى دا هه‌بوه, بۆیه‌كه‌مجار و له‌ساڵى 1174 هه‌وڵى كوشتینانداوه به‌ڵام ئه‌ویش گه‌مارۆى حه‌له‌بى دا و حه‌شاشیه‌كانیش توانیان بچنه نێو سه‌ربازگه‌كانى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه و ئه‌میرێكى به‌ناوى ئه‌بو قه‌بیس بكوژن و سه‌حه‌ڵادینش به‌سوكى بریندار بكه‌ن, دوبه‌دواى ئه‌و ڕداوه‌ش ئاماه‌باشی وه‌رگرت بۆ پاراستنى ژیانى و شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆیى به‌جۆرێك ڕێكخسته‌وه جگه له‌هه‌ندێ خه‌ڵكى تایبه‌تى ده‌وروبه‌رى نه‌بێت كه‌س پێینه‌زانێت. دواتر سه‌ڵاحه‌دین ویستى تۆڵه‌ى ئه‌و كاره‌یان لێبكاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌مارۆى خسته سه‌ر قه‌ڵاى مه‌سیاف له پارێزگاى حه‌ما بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیریان بكات به‌ڵام ئه‌وان توانیان خۆیان ده‌رباز بكه‌ن. ڕه‌گ و ڕیشه‌ى دوژمنایه‌تى نێوان سه‌ڵاحه‌دین و حه‌شاشه‌كان بۆ ناكۆكى نێوان فاتیمیه‌كان و ئیسماعیلیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه و ئاره‌زووى یه‌كخستنى هه‌ردو گروپ له‌ژێر ئاڵایه‌كدا له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دینه‌وه هۆكارێكى تربوو.
,,
چه‌ند گیانفیدایه‌كى حه‌شاشه‌كان ده‌چنه نێو په‌رستگایه‌كی سه‌لیبیه‌كانه‌وه ودواتریش توانیان كۆنراد مۆنفیرادى پادشاكه‌یان بكوژن
ساڵى 1192 چه‌ند گیانفیدایه‌كى حه‌شاشیه‌كان به‌جل بو به‌رگى قه‌شه‌ى مه‌سیحیه‌وه ده‌چنه نێو په‌رستگایه‌كی سه‌لیبیه‌كانه‌وه ودواتریش توانیان چالاكیه‌كى گه‌وره ئه‌نجامبده‌ن و كۆنراد مۆنفیرادى پادشاكه‌یان بكوژن,هه‌ندێ له‌مێژوو نوسان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه پێده‌چێ ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان له‌سه‌ڵاحه‌دین و حه‌شاشیه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كانیان هاتبێته ئاراوه بۆیه ئه‌وانیش چالاكیان له‌دژى سه‌لیبیه‌كان ئه‌نجامداوه.

حه‌شاشه‌كان و مه‌غۆل
له‌گه‌ڵ هێرشى مه‌غۆله‌كان بۆ وڵاتى فارس به‌ته‌واوه‌تى گروپى حه‌شاشه‌كانیش كۆتاییان هات, ساڵى 1256 له‌شكرى مه‌غۆل هێرش ده‌كاته سه‌ر قه‌ڵاى ئه‌له‌موت دواى ئه‌وه‌ى به‌رگریه‌كى زۆریان كرد و هۆكلاكۆى سه‌ركرده‌ى مه‌غۆله‌كانیش سه‌رسوڕمانى خۆى له‌و به‌رگریه‌كه‌یان ده‌ربڕى, له‌ماوى هه‌فته‌یه‌كدا دواى بۆردومانیكى زۆر و سوتاندنى كێتیبخانه گه‌وره‌كه‌یان كه بێ شومار كیتبى تیدابو قه‌ڵاكه‌ى داگیر كرد, مه‌غۆله‌كان به‌بیانوى ئامار كردنیان ژماره‌یه‌كى زۆرى له ئیسماعیلیه‌كان كۆكرده‌وه دواتر قه‌تڵوعامى كردن و له‌هه‌ر كوێ ئیسماعیلیه‌كانى به‌رده‌ستبكه‌وتایه ده‌یانكوشتن, سه‌ره ڕاى ئه‌وه‌ى قه‌لاى ئاله‌موتیشیان به‌یه‌كجارى وێران كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئیسماعیلیه‌كان له‌وڵاتى ئێران‌دا شوێنه‌واریشیان نه‌مێنیته‌وه.

گروپى حه‌شاشیه‌كان له ئه‌ده‌بیاتى جیهاندا
حه‌شاشیه‌كان و قه‌ڵاى ئه‌له‌موت سه‌رچاوه‌ى خه‌یاڵ و تێڕامانى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئه‌دیبه گه‌وره‌كانى جیهان بوه و له‌كاره‌كانیاندا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه, به‌ناوبانگترین ڕۆمانى ( سه‌مه‌ر قه‌ندى ) ئه‌دیبى فه‌ره‌نسى به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانى ئه‌مین مه‌علوفه كه له‌ساڵى 1988 بڵاوى كردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به كاره‌كانى عومه‌رى خه‌یام به‌ستوه ئه‌ویش هاوڕێ حه‌سه‌ن سه‌باح بوه, نوسه‌ر له ڕۆمانه‌كه‌ى دا زۆر به‌جوانى باسى چیرۆكى پادشاكان هه‌تاوه‌كو له‌ناو بردنى حه‌شاشه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى مه‌غۆل كردوه, ئه‌و ڕۆمانه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى پێبه‌خشراوه.
وه‌رگێڕانى له‌عه‌ره‌بیه‌وه: خالید عه‌بدولكه‌ریم