ڕۆژى 23 ئه‌م مانگه لوتكه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كان له‌لایه‌ن قه‌شه و پیاوانى ئاینى كاسۆلیكیه‌وه بۆ سه‌ر مناڵان به‌رێوه‌چو, پاپای ڤاتیكان بەپاساوێكی خورافی تاوانەكەی پەردەپۆش كرد، سەرۆكی ئەسقەفی ئەڵمانیاش شاردنەوەی تاوانەكەی بەكارەسات زانی نەك ئاشكرا كردنی قوربانیەكانیش متمانەیان بە كەنیسە نەماوە.

,,
پاپاى ڤاتیكیان له‌وتاره‌كه‌ى دا وتى " شه‌یتان له‌پشته‌وه‌ى هه‌موو ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كان بۆ سه‌ر مناڵان ڕاوه‌ستاوه"
كاردیناڵ ڕاینهارد ماركس سه‌رۆكى ئه‌سقه‌فى ئه‌ڵمانى له‌میانى به‌شدارى كردنى له لوتكه‌كه‌دا ئاشكراى كرد, كه‌نیسه ئه‌و دۆسییانه‌ى كه به‌ڵگه‌ى ده‌ستدرێژى كردنیه سه‌ر منداڵانى له‌لایه‌ن قه‌شه‌كانى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكیه‌وه تێدا هه‌ڵگیرا بوو تێكدراوه , له‌وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌ته مه‌ترسیدارانه‌ش دا كه ده‌خرێنه پاڵ كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى , فرانسیسى یه‌كه‌م پاپاى ڤاتیكیان له‌وتاره‌كه‌ى دا وتى " شه‌یتان له‌پشته‌وه‌ى هه‌موو ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كان بۆ سه‌ر مناڵان ڕاوه‌ستاوه"
دواى ئه‌وه‌ى پاپا له لوتكه‌كه‌دا ئه‌و قسه‌یه‌ى كرد, له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌قوربانیانى ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كان كە له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینیەوە كراوەتە سەری، بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس وتویەتی " چاوه‌ڕوانى ئه‌و قسه‌یه‌مان نه‌ده‌كرد به‌ڵام بێ ئومێدین, ئه‌وه درۆ‌و ده‌له‌سه‌ى پاپاكانه, هه‌مو هه‌ڵه‌كان ده‌خه‌نه پاڵ شه‌یتان بۆ بیربردنه‌وه‌ى خنكاندنى ماسیه‌كه بابه‌ته‌كه بیرده‌به‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌س باسى ئه‌وه نه‌كات پیاوانى ئاینى چیانكردوه"

،،
قوربانیەك : " كه‌نیسه متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ستتداوه, خودى كه‌نیسه‌ش قوربانیه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قوربانیه‌كان داواى لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ن كێن ئه‌وانه‌ى ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ن و هه‌میش بۆ پاراستنى قوربانیه‌كان"
كاردانه‌وه‌كان ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستاوه, فرانشیسكۆى زاناردى ئیتاڵیش یه‌كێكى تره له‌قوربانیه‌كانى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و بۆئاژانسە جیهانیەكان, ده‌ڵیت " كه‌نیسه متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ستتداوه, خودى كه‌نیسه‌ش قوربانیه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قوربانیه‌كان داواى لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ن كێن ئه‌وانه‌ى ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ن و هه‌میش بۆ پاراستنى قوربانیه‌كان"
یه‌كێكى تر له قوربانیه‌كان كه به‌ریتانیه و ناوى پێته‌ر ساوندرسه, پێوایه وته‌كه‌ى پاپا له‌ونابردنى هێواكانه, پێته‌ر پێشتر ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مناڵان بوه له‌ڤاتیكان, ده‌ڵیت" وتاره‌كه‌ى پاپا كه قسه له‌سه‌ر شه‌یتان ده‌كات, به‌ڵام قسه له‌سه‌ر تۆبه نه‌كردنى پیاوانى ئاینى ده‌ستدرێژیكار ناكات, قسه له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له كه‌نیسه ناكات"
،،
پرۆسه‌ى لێپێچینه‌وه و چاودێرى كردنى ئه‌و تاوانه سێكسیانه كه پیاوانى ئاینى پێهه‌ستاون به‌مه‌به‌ست ده‌شاردرێنه‌وه و بیرده‌برێنه‌وه, خستنه به‌رده‌م فه‌رامۆشكردنێ چاره‌نوسى ئه‌و كه‌یسانه‌یه و دانه ده‌ستى میزاجى كه‌سیه‌وه‌یه
له‌وته‌كه‌ى دا كاردیناڵ ماركس ئه‌سقه‌فى ئه‌ڵمانیا كه تۆمه‌تبار كرا به تێكدانى دۆسیه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانى ده‌ستدرێژییه‌كانى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى له‌لایه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه, وتى " ئه‌و دۆسیانه‌ى كه به‌ڵگه‌نامه‌ى تاوانى ترسناكى تێكدابو و چه‌ند به‌رپرسیارى كاره‌كه‌ش دیارى ده‌كات, تێكوپێكدراون یاخود كۆنه‌كراونه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك" داواشى كرد كه‌نیسه زیاتر شه‌فاف بێت و مامه‌ڵه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ پرسى پێشیل كردنى سێكسى دا ڕونتر بكاته‌وه.
وتیشى " ئه‌و دۆسییانه ده‌یانتوانى به‌ڵگه‌ى سه‌لماندنى ئه‌و كرده‌وه ترسناكه بكه‌ن و به‌رپرسیارانیش ئاشكرا بكه‌ن به‌ڵام له‌ناو براون"
سه‌رۆكى كۆنگره‌ى ئه‌سقه‌فى ئه‌ڵمانى له‌به‌رده‌م پاپاى ڤاتیكاندا ته‌ئكیدیشى له‌وه كرده‌وه, شاردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه زیان به كه‌نیسه ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك ئاشكرا كردنىیان.
پاپاى ڤاتیكان ڕۆژى 21 ى شوبات لوتكه‌ى به‌ره‌نگارى ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كان كه ده‌كرێنه سه‌ر مناڵان له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینیه‌وه به‌به‌شدارى 200 كه‌سایه‌تى كاسۆلیكى كرده‌وه.
ماركس ئاشكراشى كرد" پرۆسه‌ى لێپێچینه‌وه و چاودێرى كردنى ئه‌و تاوانه سێكسیانه كه پیاوانى ئاینى پێهه‌ستاون به‌مه‌به‌ست ده‌شاردرێنه‌وه و بیرده‌برێنه‌وه, خستنه به‌رده‌م فه‌رامۆشكردنێ چاره‌نوسى ئه‌و كه‌یسانه‌یه و دانه ده‌ستى میزاجى كه‌سیه‌وه‌یه"
ماركس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سوربو كه نابێت ئه‌و كه‌یسانه چیتر بشارێنه‌وه و ڕاشیگه‌یاند" ئه‌وه‌ى زۆرجار كه‌نیسه پاساوى بۆ ده‌هێنیته‌وه نابێته بیانو بۆ پێشیل كردنى ئه‌و پرسانه به‌تایبه‌ت ده‌ستدرێژییه سێكسیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كه‌نیسه‌وه.

به‌ستنى ئه‌و لوتكه‌یه دواى ئاشكرا كردنى شه‌پۆلیكى نوێ له سێكنداڵه سێكسیه‌كانى سه‌ر مناڵات هات له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و چیلى و فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكى تره‌وه, ئه‌مه‌ش واى كرد ببێته هۆى گه‌وره‌تربونى قه‌یرانى قه‌شه‌كان كه ده‌یه‌یه‌كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵینن.
ماركس ڕاوێژكارێكى نزیكى پاپا فرانسیسه, میدیا جیهانیه‌كان به یه‌كێك له‌به‌هێزترین پیاوانى ئاینى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى وه‌سفى ده‌كه‌ن.
ماركس له لوتكه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد, زانیارییه‌كان له‌سه‌ر تێكدان و له‌ناوبردنى دۆسییه‌كان له‌دواى چه‌ند به‌دواداچونێكه‌وه هات كه ئه‌سقه‌فى ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 2014 ئه‌نجامیداوه, ئه‌وه‌شى ڕونكردوه به‌داداوچونه‌كان زانستین و ناوى هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌نیسه و قه‌شه‌یه‌كى ئاشكرا نه‌كردوه كه دۆسییه‌كانیان له‌ناو بردوه"
له‌وباره‌یه‌وه وتیشى " لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ندێ ده‌ستكارى به‌به‌ڵگه‌نامه‌كان كراوه و یاخود پرسه‌كه‌ى به‌دیارى كراوى نه‌پێكاوه, به‌ڵام ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر مناڵان له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینى كاسۆلێیكیه‌وه حه‌قیقه‌ته و نكۆڵى لێ ناكرێت "
ماركس جه‌ختى له‌وه شكردوه , لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌لمانیا له‌نێوان ساڵه‌كانى ( 1946 بۆ 2014) نزیكه‌ى 3678 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر مناڵان له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینى ئه‌ڵمانیاوه دیارى كردوه .
,,
ئه‌و هه‌مو ماوه‌یه چۆن كه‌نیسه ده‌توانێ به‌بێده‌نگى بمێنیته‌وه و ئه‌و هه‌مو سكێنداڵه‌ش بشارێته‌وه
هه‌ر له لوتكه‌كه‌دا راهیبه‌كى ژنى نه‌یجیرى به‌ناوى ڤیرۆنیكا ئۆپیپۆ ڕه‌خنه‌ى له‌ڕۆشنبیرى بێده‌نگ بون به‌رامبه‌ر به‌دیارده‌ى ده‌ستدرێژى كردنى پیاوانى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى بۆ سه‌ر مناڵان گرت و به سه‌ركرده كاسۆلیكیه‌كانیشى وت" پێویسته ددان بنێن به‌هه‌ڵه‌كانتاندا بۆ ئه‌وه‌ى متمانه له‌نێو باوه‌ڕداراند بگه‌ڕیته‌وه"
ئۆپیپۆ سه‌رسوڕمانى خۆیشى له‌لوتكه‌كه‌دا ده‌ربڕى و وتیشى " ئه‌و هه‌مو ماوه‌یه چۆن كه‌نیسه ده‌توانێ به‌بێده‌نگى بمێنیته‌وه و ئه‌و هه‌مو سكێنداڵه‌ش بشارێته‌وه"
له‌سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى لوتكه‌كه‌ش دا پاپا فرانسیس داواى كرد ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵایه دابنرێت.
له‌وباره‌یه‌وه پاپا وتى " گه‌لى خوداوه‌ند سه‌یرى ئێمه ده‌كات, له ئیدانه‌كردنێكى ساده و ئاسایى نامانبورێت, به‌ڵكو دانانى ڕێوشوێنى كردارى ده‌وێت. ".
به‌شداربوانى لوتكه‌كه‌ش داوایان كرد, هاوار و ناڵه‌ى مناڵان بۆ چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رییه له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى تاوانبارانى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌رمناڵاندا كه پیاوانى كه‌نیسه ئه‌نجامیانداوه.