وتەکەی پیر لوقمان و چیرۆکی خولقاندن لای زەردەشتییەکان

2019-04-02

مـــــــحــــەمـــەد بــــەکــر

لەم ڕۆژانەدا "پیر لوقمان" ببووە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە وەک دەڵێن گوتویەتی " ئەسڵی مرۆڤ درەختە"، ئەگەرچی من تەواوی ڤیدۆکەم دەستنەکەوت، بەڵام لە ئەدەبیاتی زەردەشتیدا لەبارەی چیرۆکی خولقاندنی مرۆڤەوە شتێکی لەو بابەتە هەیە واتە قسەکەی بەپێی دینەکەی بێ بنەما نییە، هەڵبەت بەپێی ئەدەبیاتی زەردەشتی سەردەمی ساسانی، چون لەڕاستیدا ئاینی زەردەشتیش وەک تەورات زۆر دەستکاری کراوەو لەدوای زەردەشت زۆر گۆڕانکاری تێداکراوە.

,,

بەپێی ئەدەبیاتی زەردەشتیەکان خواو شەیتان دوو هێزی ئەزەلی ڕکابەرن، بەوتەی ئەوان شەیتان وەک لای ئیسلام هاتووە، دروستکراوی خودا نییە، بەڵکو هەر بووەو هەیە، بەڵام لەکۆتایدا بەدەستی خودا "ئاهورامەزدا" لەناو دەبرێ.

ــ بەپێی پەیڕەوی زەردەشتیان مرۆڤ کە گەشتە تەمەنی پازدە ساڵی دەبێت بایی ئەوە فێرکرابێت کە وەڵامی پرسیارگەلێک بداتەوە، وەک: من کێم؟ لەکوێوە هاتووم؟ بنەچەم کێیە؟ چۆن دروست بووە؟ کارم لەم جیهانەدا چیە؟ بۆ کوێ دەگەڕێمەوە؟ دۆست و دوژمنم کێن؟ سوود و زیانم لەکوێیە و لەگەڵ کێیە؟ .....هتد. دواتر پشتوێنی بۆ دەبەستن.

ـــ من کێم؟ بنەچەم کێیەو چۆن دروستبووە؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە مەبەستی بابەتەکەی ئێمەیەو تێیدا قسەو مەبەستەکەی پیر لوقمان( هەڵبەت ئەگەر وای وتبێ)ی تێدا ڕووندەکەینەوە..

ــ بەپێی ئەدەبیاتی زەردەشتیەکان خواو شەیتان دوو هێزی ئەزەلی ڕکابەرن، بەوتەی ئەوان شەیتان وەک لای ئیسلام هاتووە، دروستکراوی خودا نییە، بەڵکو هەر بووەو هەیە، بەڵام لەکۆتایدا بەدەستی خودا "ئاهورامەزدا" لەناو دەبرێ.

ــ خودا بۆ لەناوبردنی شەیتان ئەم جیهانەی وەک تەڵەیەک دروستکردووە و مرۆڤیش بەئارەزوی خۆی بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەی هەڵبژاردووە تا لەبەرامبەردا ژیانی هەتا هەتایی "نەمری" پێ بدرێ.

ــ مرۆڤ لە دروستکراوەکانی خودایەو دێو لەدروستکراوەکانی شەیتان، سەرەتا خودا یەکەمین مرۆڤی خوڵقاند کە "گــەیۆمەرت" بوو، گەیــۆمەرت پاش ئەوەی شەیتان توانی لەڕێگەی سۆزانیەکەوە زەفەری پێ بهێنێ، نەخۆشکەوت و مرد، بەڵام پێش مردنی تۆو یان توخمی گەیۆمەرت ڕژایە سەر زەوی "سپەندەرمەت" و پاش ئەوەی بەتیشکی خۆر پاککرایەوە و چل ساڵ لەژێر زەویدا مایەوە، دواتر لەشێوەی چڵە ڕێواسێکدا ڕسکا و دوو چوزە لاسک لەشێوەی مرۆڤدا گەشەیان کرد کە بریتیبوون لەیەکەم جووتە مرۆڤ لەسەر زەوی کە ئەوانیش "مەشێ و مەشیانێ" بوون.

ئەم جوتە"مەشێ و مەشیانێ" یەکەمین کارێک کردیان چاویان تروکاندو لێکیان ڕوانی، دواتر لێکجیابونەوەو پاشان بەهۆی چەند هەڵەو گوناهێکەوە کەئەنجامیاندا پەنجا ساڵ نەیانتوانی منداڵ بخەنەوە، بەڵام دواتر دوانەیەکیان بوو، دواتر حەوت سکی دوانەیان دەبێت و هەر برایەو خوشکەکەی خۆی کردە هاوسەری و .............تا دوایی.

جا پیر لوقمان کە دەڵێ ئەسڵی مرۆڤ دارە، یان درەختە، لەم چیرۆکی خولقاندنەوە دەیڵێ، هەروەک چۆن ئێمەی موسڵمان بەپێی هەمان چیرۆکی خوڵقاندن پێمانوایە ئادەم لەگڵ دروست بووە.

,,

لای هیندۆسەکان" یاجوور ڤیدا" چیرۆکی خولقاندن بەم شێوەیە: سەرەتا بنماک "اپیر"ی هێنایە بوون، دواتر هەوا، دواتر ڕوناکی، ئەم دوانە گەرمییان هێنایە بوون، لەگەرمیەوە ئاو دروست بوو، ئاو بوو بەهەوێنی گیانەوەران و ڕووەک، سەرەتا تۆوی ڕووەک، دواتر گیانەوەرانی ئاوی، دواتر وشکاوکیەکان دواتر تەواوی گیانداران و مرۆڤ دروست بوون.

بەپێی گێڕانەوەی زەردەشتیان سەرەتا خودا ئاسمانی دروستکرد، دواتر ئاو و سێیەم زەوی و چوارەم ڕووەک وپێنجەم گیانلەبەرو شەشەم مرۆڤ.
هەر لە ئەدەبیاتی زەردەشتیدا چیرۆکێکیتر هەیە کە باسی چۆنیەتی لەدایکبوونی زەردەشت دەکات، بەپێی چیرۆکەکە گوایە بەشێک لەڕۆحی خودا چووەتە ناو درەختێک و مانگایەک لەو درەختەی خواردووەو دواتر بەهۆی ئەوەی باوکی زەردەشت شیری ئەو مانگایەی خواردووە لەوێوە ڕۆحی خودا چووەتە پشتی باوکی زەردەشت و دواتر لەسکی دایکی زەردەشتدا چووەتە بەر جەستەی زەردەشت....ئەم چیرۆکە بۆ ئەوە دروستکراوە تا لەدایکبونێکی موعجیزە ئاساو ڕۆحێکی پیرۆز بە زەردەشت بدرێت، کە لەڕاستیدا ئەم چیرۆکە هی ئەو ئەدەبیاتەیە کە لەدوای زەردەشت هاتە بوون و کاریگەری میترایی زۆر پێوە دیارە

بەپێی ئەفسانەکانی سۆمەری و میسری و یۆنانیەکان مرۆڤ لە قوڕ دروستکراوە.

لە کتاوی هەر سێ ئاینە ئاسمانیەکەشدا "تەورات، ئینجیل، قورئان"هاتووە کە خودا مرۆڤی لەقوڕ دروستکردووە.

لای هیندۆسەکان" یاجوور ڤیدا" چیرۆکی خولقاندن بەم شێوەیە: سەرەتا بنماک "اپیر"ی هێنایە بوون، دواتر هەوا، دواتر ڕوناکی، ئەم دوانە گەرمییان هێنایە بوون، لەگەرمیەوە ئاو دروست بوو، ئاو بوو بەهەوێنی گیانەوەران و ڕووەک، سەرەتا تۆوی ڕووەک، دواتر گیانەوەرانی ئاوی، دواتر وشکاوکیەکان دواتر تەواوی گیانداران و مرۆڤ دروست بوون.