ڕه‌نگه كه‌م كه‌س هه‌بێت مۆبایلى پێبیت و وێنه‌یه‌كى سێلڤى نه‌گرتبێت, یاخود ڕۆژانه لایكى چه‌ندین وێنه‌ى سێڵڤى هاوڕیكانى نه‌كردبێت, گرتنى وێنه‌ى سێلڤى به‌لاى ده‌روونناسانه‌وه ڕاڤه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كرێت, به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كیان ئه‌وه ڕونده‌كه‌نه‌وه هه‌ندێجار سێڵڤى گرتن په‌یوه‌ندى به نێرگسیه‌ته‌وه هه‌یه.
به‌شى عه‌ره‌بى تۆڕى هه‌واڵى بى بى سى وتارێكى شیكارى تۆ ماس كامۆرۆى زاناى ده‌روونناسى ئه‌رژه‌نتینى كه ئێستا مامۆستایه له‌زانكۆى له‌نده‌ن له‌باره‌ى لایه‌نه ده‌روونییه‌كانى شه‌یداى خه‌ڵكى بۆ سێڵڤى گرتن و به‌ڕاڤه‌یه‌كى فرۆیدییانه بۆ ئه‌و دیارده‌یه بڵاو كردوه‌ته‌وه, لێره‌دا داڕشتنه‌وه‌یه‌كى بۆ ده‌كه‌ین و لایه‌نه گرنگه‌كانى ئه‌و باسه ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئه‌گه‌ر بچیته جوانترین شوێنى جیهان, ده‌بینى خه‌ڵكى وینه‌یه‌كى زۆر ده‌گرن, به‌ڵام بۆخۆیان.
واى بۆده‌چین سێڵڤى تازه داهاتبێت, زاراوه‌ى سێلڤى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵى 2013 له‌فه‌رهه‌نگى ئۆكسفۆردا به‌كارهات و دواتر خێرا بو به‌وشه‌یه‌ك بۆ سه‌رتاپاى جیهان.
به‌ڵام سێڵڤى بۆ ده‌ركه‌وتنى قۆناغى وێنه‌ى فۆتۆگرافى ده‌گه‌ڕیته‌وه, بۆ یه‌كه‌مجار ساڵى 1839 به ده‌ستى ڕۆبرت كۆرنیلیۆسى ئه‌مریكى چركیێنراوه.
،،
یەكەم وێنەی سێڵڤی گرتن ڕۆبرت كۆرنیلیۆسى ئەمریكی ساڵى 1839 چركاندی
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچى خۆمان وێنه‌ى خۆمان ده‌گرین, مادام له‌ئاوێنه‌وه ده‌توانێن خۆمان ببینین..؟ ئایا ئه‌وه كارێكى نامۆیه..؟
هیچ كه‌سێك نیه بتوانێت وه‌كو فرۆید ڕاڤه‌ى ئه‌و ڕه‌فتاره بكات !
ئه‌گه‌ر خۆمم خۆشبوێت, ئه‌وا تۆش واتلێدیت خۆشمتبوێت.
فرۆید تێورى ده‌رونشیكارى داهێنا, كۆمه‌ڵیك بنه‌ماى وه‌كو خود , نه‌ست , چاره‌سه‌رى ده‌روونى , هه‌مو ئه‌مانه بنه‌ماى پته‌وى بۆدانان, یه‌كێك له‌و بیرۆكه و بنه‌مایانه‌ى زیاده‌ڕووى له‌خود ویستى ( خۆشته‌ویستى یە بۆ خود) یاخود ئه‌وه‌ى پێده‌وترێت نیرگسیه‌ت.
فرۆید چیرۆكێكى ئه‌فسانه‌ى یۆنانیه‌كان كه ناوى نارسیۆسه ده‌گیڕیته‌وه, به‌ته‌نیشت ڕوبارێكه‌وه ڕێیكردوه, بڕیارى داوه ئاوى لێبخواته‌وه, كاتێك وینه‌یه‌كى خۆى تێدا بێنیوه, سه‌یرى به‌خۆى هاتووه و ماوه‌یه‌كى زۆر چوه‌ته نێو خه‌یاڵه‌وه به‌جۆرێك له‌ده‌رووبه‌رى دابڕاوه و ئاگاى له‌خۆى نه‌ماوه, ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌ڕووباره‌كه‌دا بخنكێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوارى خه‌یاڵى خۆى بوه و لێیدانه‌به‌زیوه.
،،
ئەفسانەی نارسیۆس بوە بە نمونەیەك لەگوزارشت كردن لە نیڕگسیەت بەلای فرۆیدەوە
فرۆید ده‌ڵیت خود ویستى به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م كارێكى سروشتى و ئاساییه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشته ئاستێك ئه‌و كه‌سه ئه‌مه‌نده خۆى خۆشبوێت تواناى خۆشته‌ویستى ده‌رووبه‌رى له‌ده‌ستبدات ئه‌وا ده‌بێته نه‌خۆشیى ده‌روونى.ئه‌وه‌ش به‌واتاى نێرگسیه‌ت دێت.
ده‌روونناسه‌كان ئه‌زمونه‌كان له‌باره‌ى پێوه‌ره‌كانى تایبه‌تمه‌ندێتى كه‌سێتیه‌وه گه‌شه‌پێداوه له‌نێویشیاندا نێرگسیه‌ت
گه‌یشتون به‌م ده‌رئه‌نجامانه:
نێرگسسیته‌كان حه‌ز به چالاكى زیاتر له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌كه‌ن, پۆستكردنى وێنه‌ى سێلڤیش به‌شێكى پێوه‌ندی به خود ویستیه‌وه هه‌یه, جا ئه‌گه‌ر پیاوان زیاتر ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وكات شێوازێكى نامۆتر وه‌رده‌گرێت.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئافره‌تان كه‌متر نێرگسین وه‌ك زیاتر له‌پیاوان, به‌ڵام ئه‌وان وێنه سێڵڤیه‌كانیان زیاتر پۆست ده‌كه‌ن, له‌لایه‌كى ترەوە, گین تۆنیگى ژنه ده‌روونناسى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه, بەمداویانە نیِرگسیه‌ت هاوشێوه‌ى زیادبونى ڕێژه‌ى قه‌ڵه‌وى زیادى كردووه.
له‌كلینیكه‌وه
فرۆید زۆربه‌ى بیرۆكه‌كانى له تێبینه‌كانى ژیانى ڕۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كه‌سه‌ردانى كلینیكه‌كه‌یان كردوه وه‌رگرتوه, زۆركات گرنگیه‌كى زۆرى به‌و كارانه‌داوه به‌ڕیّژه‌یه‌كى كه‌م زانیارى خستوه‌ته به‌رده‌ستمان چه‌ند شتێكى ئێستاى پێبخۆێنینه‌وه, ده‌كرێت هه‌وڵدان بۆ شیكاركردنى دیارده‌ى سێلڤى گرتنیش یه‌كێك بێت له‌وانه.
ڕه‌نگه زۆربه‌ى كات تێبینى ئه‌وه‌ى كردبێت, پۆستكردنى وێنه‌ى سێڵڤى له ڕوانگه‌ى خود ویستیه‌وه نه‌بێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بێت بیانه‌وێت خۆشته‌ویستى ئه‌وانى تر به‌ده‌ستبهێنن.
،،
فرۆید لەسەردەمێكدا لە كلینیكەكەیەوە پێشوازی لەژنانی بوندقیە دەكرد كێشیەی بەڕێوە ڕؤشتنیان هەبوو، گرفتار بون بە ئیفلیجییەكی بێ هۆكار
پێویسته ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین فرۆید سه‌ره‌تاى كاره‌كانى له‌كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌وه ده‌ستپێكردوه, ئه‌و ماوه‌یه به ماوه‌ى سه‌ركوتكارى سێكسى زیاتر له‌ئێستا ناوى ده‌ركردبوو.
پیاو و ژن به‌یه‌ك نامۆ و گۆشه‌گیر بوون به‌یه‌كتر, له‌كه‌شو هه‌وایه‌كى شه‌رمندا گوزارشتیان له حه‌زو ئاره‌زووه سێكسیه‌كانیان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش چیژیان له‌یه‌كده‌بینى.
زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كانى فرۆیدیش ئه‌و ئافره‌تانه بوون كه له‌شارى بندوقیه‌ى ئیتاڵیاوه ده‌چونه سه‌ردانى, زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ش به ئیفلیجى ڕێكردنه‌وه گرفتار بوون, بێ هیچ هۆكارێكى جه‌سته‌ى ڕوون و ئاشكرا نه‌یانده‌توانى ڕێبكه‌ن.
فرۆیدیش واى بینیوه ئه‌و ئافره‌تانه وه‌كو خواست و پێویست ڕێێاننەكردوە..!
پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پێوییستیه‌كان بگه‌ن به‌و ئاسته, ئایا باشتروانیه وێنه‌یه‌كى سێڵڤى پۆست بكرێت...؟
له‌وانه‌یه وه‌ڵامه به‌ڵى بێت, به‌ڵام ئه‌مه ناكاته نه‌بونى شێوه‌یه‌ك له‌شڵه‌ژان بۆ شه‌یداى , به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به كاریگه‌رییه‌كانى بۆ سه‌ر ئه‌وانى تره‌وه هه‌بێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى بۆ خودى وێنه گره‌كه هه‌بێت.
ژیانى خه‌ڵكى به‌باشترین چركه‌ساتیان له‌سێلیڤیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت, بۆیه به‌په‌رۆشى و هه‌ستێكى تونده‌وه وێنه‌كه ده‌گرن.
ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات ده‌وربدرێن به‌وێنه‌ى خه‌ڵكى كه له‌ژیانێكى نمونه‌یدان, چێژ له‌جه‌سته‌ى نمونه‌ى خۆیان وه‌رده‌گرن.
به‌پیئ توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستوه, ئه‌و وێنانه هه‌ستمان به به‌خته‌وه‌رى و هه‌میش به دابڕان , نائارامى و تێكه‌ڵ نه‌بون زیاتر ده‌كه‌ن.
له‌ڕوانگه‌ى فرۆێده‌وه وامان لێده‌كات ئه‌و كاره زیاتر وه‌ك به‌ركه‌وتن به نه‌خۆشیه‌كانى ده‌مار سه‌یر بكرێت.
,,
فرۆید ده‌ڵێت " ئامانج له‌ده‌رونشیكارى ئه‌وه‌یه هه‌ستى به‌خته‌وه‌رى سروشتى شوێنى ماندوبون و پڕۆكانى ده‌ماره‌كان بگرێته‌وه"
فرۆید ده‌ڵێت " ئامانج له‌ده‌رونشیكارى ئه‌وه‌یه هه‌ستى به‌خته‌وه‌رى سروشتى شوێنى ماندوبون و پڕۆكانى ده‌ماره‌كان بگرێته‌وه.
كاتێك بیر له وێنه‌یه‌كى سێڵڤى ده‌كه‌یته‌وه, نارسیۆست بیربكه‌وێته‌وه, بیر بخه‌ره سه‌ر هاوڕێكانت له‌برى ئه‌وه‌ى ڕۆبچیت به‌نێو خودى خۆتتدا.
ڕه‌نگه لایكێكى زۆر به‌ده‌ستنه‌خه‌یت وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت, به‌ڵام به‌ختت له سه‌رسوڕمانى فرۆیدا ده‌بێت, ئه‌مه‌ش به‌سه.