هه‌میشه سوڵتان و میر و خه‌لیفه‌كان, ئه‌وانه‌ى ته‌نها مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌یان وه‌ك له‌بیروباوه‌ڕ وخزمەتی خەڵكیان به‌لاوه گرنگ بووه, پێویستیان به‌كۆمه‌ڵیك ڕاوێژكار و واعیز و وته‌بێژ هه‌بوه, بۆ ئه‌وه‌ى پردێك له‌نێوان خه‌ڵكى و خه‌لیفه و میره‌كانیاندا دروستبكه‌ن, به‌جۆرێك كه‌ى خه‌لیفه‌ى ویستى خه‌ڵكیان پێبترسێنیت گومان له‌سه‌ر ته‌خت و تاراجیان دروستنه‌كه‌ن و ئه‌وانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته غه‌زه‌بى خوا بیرى ئه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه كه‌حاكمه‌كه‌یان به‌مه‌زڵوم و خۆىان به‌زاڵم بزانن, له‌گه‌ڵ گۆڕانكارى ده‌سه‌ڵاته‌كاندا شكڵ و شێوه‌و كارى واعیزى سوڵتانه‌كانیش گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتوه, به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا واعیزى سوڵتانه‌كان جیاوازن له‌واعیزانى هه‌ق و خه‌ڵكى, ئه‌وان له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن, ئه‌وانه‌ن ده‌ستى خه‌لیفه و میر و پیر و ده‌ربه‌گ و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان بۆ سه‌ر قوڕگى خه‌ڵك درێژ ده‌كه‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌یاندا.
,لێره‌دا دید و بۆچونى عه‌لى وه‌ردى له‌باره‌ى واعیزى سوڵتانه‌كانه‌وه ده‌یخه‌نه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى وێنه گشتیه‌كه‌ى واعیزه‌كانى سه‌رده‌مى ئێستاش، ئەوانەی لەژێر ناوی جیاجیا خزمەت بەسوڵتانەكانی سەردەم دەكەن ڕونببنه‌وه.
له‌كتێبه‌كه‌ى دا به‌ناوى واعیزى سوڵتانه‌كان عه‌لى وه‌ردى له‌دوانزه به‌شى دا سێ ته‌وه‌رى گرنگى تایبه‌ت كردوه بۆ واعیزه‌كان, له‌ژێر ناونیشانى ( واعیزه‌كان و دوالیزمه‌ى كه‌سێتى و ( واعیزه‌كان و چاكسازى كۆمه‌ڵگه‌ى ) واعیزه‌كان و ململانێى ده‌روونى )
دواتر له‌سه‌رده‌مى گه‌شه‌سه‌ندى مێژووى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى دا كه‌بوه‌ته هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى واعیزه‌كان شێى ده‌كاته‌وه.

،،
وه‌ردى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات, واعیزه‌كان هه‌قیان به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارانه‌وه نیه و خۆیان له‌قه‌ره‌یان ناده‌ن, هه‌مو ته‌ركیزیان ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ژاره‌كان و ده‌گه‌ڕیین به‌دواى ده‌رخستنى هه‌ڵه‌یه‌كى بچوكیاندا و دواتریش به هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌یل و ڕۆژى حساب ده‌یانترسێنن,
واعیزه‌كان له‌ئامۆژگارییه‌كانیان دا هه‌مو كات ئه‌و به‌ڵا و نه‌هامه‌تیه‌ى ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌بێته‌وه ده‌ه‌نه پاڵ تێكچونى ئه‌خلاقى خه‌ڵك و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ته‌نها له‌وه دا ده‌بینن كه ئه‌خلاق چاكبكرێته‌وه ئیدى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌مو كێشه‌یه‌كى تر چاره‌سه‌ر ده‌بێت, له‌كاتكێدا كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیى ته‌نها به‌ئامۆژگارى ناگۆڕییت به‌ڵكو هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندێتى هه‌ن سروشتین و گۆڕانكارییان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌سه‌ردا نایه‌ت.
وه‌یل بۆ هه‌ژاره‌كان و لێخۆشبونیش بۆ خه‌لیفه
وه‌ردى له‌كتێبه‌كه‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات, واعیزه‌كان هه‌قیان به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارانه‌وه نیه و خۆیان له‌قه‌ره‌یان ناده‌ن, هه‌مو ته‌ركیزیان ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ژاره‌كان و ده‌گه‌ڕیین به‌دواى ده‌رخستنى هه‌ڵه‌یه‌كى بچوكیاندا و دواتریش به هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌یل و ڕۆژى حساب ده‌یانترسێنن, وه‌ردى هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنیته‌وه, چۆن خه‌لیفه و پیاوانى ده‌روبه‌ریان ده‌ژین ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه له‌خۆشگوزه‌رانیدان, خۆشیى ژیانیان به‌ستراوه‌ته ڕه‌زامه‌ندى خه‌لیفه‌وه لێیان, بۆیه واعیزه‌كان چاو له‌و تاڵان و بڕۆ و كاره خراپانه ده‌پۆشن و ئه‌و خه‌ڵكه‌شى به ده‌ستى سته‌مكارى و گه‌نده‌ڵى ئه‌وانه‌وه گیرۆده‌بوون به‌ئامۆژگارییه‌كانیانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن, به‌وه‌ش ده‌بنه شه‌ریكى سوڵتان و خه‌لیفه‌كان, ئیدى ئه‌وانیش پاڵى لێده‌ده‌نه‌وه و چاوه‌ڕوانى حه‌ڵال كردنى ئه‌و پارووه نانه‌ن كه هه‌ژاره‌كان به‌ڕه‌نج و بازوى خۆیان په‌یداى ده‌كه‌ن و ئه‌وان به‌ڕێگه‌ى دین لێیانده‌به‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن به‌خه‌لیفه ئه‌وا واعیزه‌كان خێرا به‌سزاى خودا ده‌یانترسێنن.

وه‌ردى باسى ئه‌و چركه‌ساتانه ده‌كات كاتێك هه‌ژارێك ده‌یه‌وێت كه‌مێك ئیره‌ى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پاڵى پێوه بنێت قوتێك بۆ ماڵ و مناڵه‌كانى په‌یدا بكات, به‌ڵام له‌و كاته‌دا واعیزه‌كان هاوارى به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن و پێده‌لێن ئیره‌ى بۆخود ژیان, تاوانێكى قێزه‌وه‌نه, دواتر هه‌ژاره‌كه له‌خۆى بێزار ده‌بێت و تواناى ئه‌وه‌ى نامێنیته‌وه خۆى چاكبكات و توشى گرێى كه‌مته‌رخه‌مى ده‌بێته‌وه, وه‌ردى به‌نمونه باسى ئه‌و ڕوداوانه ده‌كات به‌تایبه‌ت چۆن له‌نێوان سه‌حابیه‌كاندا له‌دواى مردنى پێغه‌مبه‌ره‌وه گه‌شه‌ى كردوه.
وه‌ردى ئه‌وه‌ش ده‌ڵیت ئه‌و ململانێه ده‌رونیه كاتێك زیاد ده‌كات, دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تیش وا له‌مرۆڤ ده‌كات ببێته خاوه‌نى ماڵ و كه‌رامه‌تیش, مرۆڤ توشى سه‌رسوڕمان ده‌بێت كاتێك به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه پاڵى پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى ماڵ كۆبكاته‌وه و بگاته ڕاده‌یه‌كیش كه‌رامه‌تى پارێزراوبێت, به‌ڵام واعیزه‌كان ئه‌وكاته پێده‌لێن كۆكردنه‌وه‌ى ماڵ چروكیه و خۆشته‌ویتیش بۆپله و پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی ( ناوبانگ )ى شه‌ره‌فمه‌ندانه تاوانه.

وه‌ردى ئه‌وه‌ش شى ده‌كاته‌وه له‌كاتێكى وه‌هادا و له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دووڕوودا ململانێنى ده‌رونییه‌كان له‌لاى هه‌ندێ خه‌ڵك گه‌شه ده‌كه‌ن, هه‌ندێك دابڕان و خوداپه‌رستى هه‌ڵده‌بژێرن, هه‌ندێكى تر كه ناتوانن بچنه خه‌ڵوه‌ته‌وه و داببڕێن هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان سه‌ركه‌وتوبن له‌سازانى نێوان پره‌نسیپى واعیزه‌كان و به‌هاو دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دا بۆیه په‌نا وه به‌ر فێلێكى تر ده‌به‌ن ئه‌ویش دوالیزمه‌ى كه‌سایه‌تیه, واتا (چه‌ند جه‌مسه‌رى )بۆیه ئه‌وكات له‌و كه‌سه‌دا دو كه‌سایه‌تى ده‌بینرێت, یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه گوێ له‌واعیزه‌كان ده‌گرێت , دووه‌م كه‌سایه‌تیشیان ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات ماڵ و پله و پایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى ده‌ستبكه‌وێ كه كۆمه‌ڵگه هانى بۆ ئه‌مه‌ش ده‌دات, لێره‌دا كه‌سه‌كه له‌یه‌ك جه‌سته‌دا ده‌بێته دوو كه‌سى جیاواز, دو ڕۆڵى جیاواز ده‌بینێت.
لێره‌شدا قسه‌ى واعیزه‌كان ته‌نها بۆ عه‌قڵى ڕووكه‌ش كورتده‌بێته‌وه, و عه‌قڵى ناوه‌كیش به‌شتێكى تره‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت, هه‌موو كات مرۆڤ ده‌یه‌وێت له‌نێو كۆمه‌ڵدا ڕێزێگى تایبه‌تى هه‌بێت, هه‌رچه‌نده جیاوازى رۆِشنبیریشیان جیاوازه به‌ڵام خه‌ڵكى ڕۆشبیرن به‌وه‌ى پله‌و پایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناوبانگیان خۆشبوێت.
نوسه‌ر كه‌سایه‌تى عه‌ره‌بى خێڵه‌كى شێده‌كاته‌وه كه له‌عه‌قڵى ناوه‌كیدا شانازى به هێز و ناوبانگ و كه‌سایه‌تیانه‌وه ده‌كه‌ن, به‌ڵام له‌عه‌قڵى ڕووكه‌شیاندا موسڵمانن و نوێژ ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش له‌ناوچه بیابانه‌كاندا به‌دیده‌كه‌وێت, عێراقیه‌كانیش له‌و ڕه‌وه‌وه زیاتر له‌شوێنه‌كانى تر به‌ده‌وین.
سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئیزیدواجیه‌ته ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ناكۆكى نێوان به‌هاى موسڵمان و به‌هاى خێڵه‌كى لاى عه‌به‌ره‌كان, فتوحات له‌سه‌رده‌مى ئیمامى عوسماندا ڕاوه‌ستا و عه‌ره‌ب ده‌ستیانكرده‌وه به ناكۆكیه‌كانى نێوانیان ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى فتوحات سه‌رده‌مى كوشتارێكى تر‌ى ده‌سپێكرد بۆ كوشتنى دوژمنه‌كان, ململانێكه‌ش كاتێك زیاتر بوو ئیمامى عوسمان زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌و خزمانه‌یه‌وه خۆشته‌ویست بو كه دواى فتوحات ده‌بون به‌ئیسلام و ئیمان نه‌چوبوه نێو ده‌رونیانه‌وه, ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكى دا دروست كرد, به‌پێى وته‌كانى وه‌ردى.

ئه‌مه‌وییه‌كان له‌سه‌رده‌مى فتوحاتى ئیسلامى دا ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌یان به‌ده‌ستیهَنا, عه‌ره‌ب له‌ده‌وریان كۆبونه‌وه‌ى و پێانوابو ئیسلام بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ناو بانگ و پله‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى عه‌ره‌ب و شكاندنى ناوبانگى عه‌جه‌مه‌كان هاتووه, ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتنى ئیسلام بوه هۆى ئه‌وه‌ى عه‌ره‌ب شیعر فه‌رامۆش بكات كه پێشتر سه‌رچاوه‌ى هێزى قوره‌یشیه‌كان بوو, مه‌عاویه‌ش گرنگى پێدایه‌وه و دواى ئه‌ویش یه‌زیدى كوڕى كه خۆشى شاعیر بوو, زیاتریش له‌باوكى به‌داوه‌تى خێله‌كى تێدابوو به‌شیوه‌یه‌ك زیاتر له‌ڕۆژانى عوكاز كردیه مایه‌ى شانازى كردن, ئه‌مه‌وییه‌كان ڕێگه‌ى خیڵه‌كیان گرته به‌ر بۆ حوكم كردنى وڵات, فه‌قیه‌كانیش خه‌ڵیكان لێهانده‌دان بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى ئیسلام جێ به‌جێ بكه‌ن.
وه‌ردى باسى ئه‌و ململانێى ده‌رونیه تونده ده‌كات كه خه‌ڵكى له‌سه‌رده‌مى ئه‌مه‌وییه‌كاندا, ئه‌وان دڵیان خێڵه‌كى و به‌ڕوكه‌شیش مۆسلمان بوون, داوایان له خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كرد دادپه‌روه‌ر بن به‌ڵام خۆیان له‌و بنه‌ماڵانه بون كه شانازیان به خێله‌كى بون خۆیانه‌وه ده‌كرد, تاكیش ناڕازى بوو له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌بیانوى دینیه‌وه و دواتریش به‌شمشیر له‌دژیان وه‌ستانه‌وه, له‌كرده‌وه‌كانیاندا خیڵه‌یه‌كى عه‌یار و له‌قسه‌كانیشدا موسلێمانێكى نوێژكه‌ر بوون.
ئه‌مه‌وییه‌كان به‌ڕاشكاوى خێڵه‌كى بوون , دواتریش خه‌لیفه‌ى عه‌باسیه‌كان ڕێگه‌ى ئیزدیواجیه‌تى گرته به‌ر, كاتى وه‌عز و ئامۆژگارى ده‌گریان و له‌سیاسه‌تیش دا سته‌مكار.
نوسەر باسی هەندێك له‌واعیزه‌كان ده‌كات كه داوایان له‌خودا كردوه سایه و سێبه‌ریان له‌سه‌ر زه‌وى درێژتر بكاته‌وه, ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر خه‌ڵك پێویست كردوه بۆ خه‌لیفه بیكه‌ن له‌ڕێگه‌ى هاندان و هه‌ڕه‌شه‌و ترسه‌وه, خه‌ڵكیان به سته‌مكار و خه‌لیفه‌شیان به‌سته‌ملێكراو داناوه, وه‌ردى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵیت " یانى بهێنه‌وه پێش چاوى خۆت ئێمان چۆن گه‌شه بكات كاتێك خه‌ڵكى ببینێت ئه‌میرى موسڵمانمان تاڵانى ده‌كات و بۆ خۆشی و چێژى دونیا به‌كارى ده‌هێنیت, خودا‌ش لێى خۆشده‌بێت و ماڵ دزراویش سزا ده‌درێت"
عه‌لى وه‌ردى چه‌ند چیرۆكیكى سه‌ره‌ده‌مى خه‌لیفه‌ى عه‌باسیه‌كان به‌نمونه هاروه‌نه ڕه‌شید ده‌گیڕیته‌وه, كاتێك گوێ له‌واعیزه‌كان گرتوه گریاوه و ترسى خوداى بیركه‌وتوه‌ته‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و واعیزه زه‌ندیق بوو ئه‌گه‌ر خه‌لیفه‌ى له‌داوا و خواستى خه‌ڵكى بترساندایه, ترس له خودا له ترس له خه‌ڵكى له‌لاى هاروه‌نه ڕه‌شید ئه‌هوه‌نتر بووه
هه‌رچۆنێك بێت خودا به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.

خه‌لیفه خودا ده‌په‌رستێ و عه‌بدى خودا‌ش تاڵان ده‌كات
له‌سه‌رده‌مى عه‌باسیه‌كاندا ژماره‌ی واعیزه‌كان زیادیان كرد, هه‌مو وه‌زیر و میرێك به‌شێك له‌و پاره و موڵكه‌ى بۆ دروستكردنى مزگه‌وت و ته‌كیه‌كان تاڵانیان ده‌كرد,له‌ڕێگه‌ى پاره وه‌رگرتن له‌فه‌قیه و خواپه‌رسته‌كانه‌وه, به‌پێى پیاهه‌ڵدانى واعیزه‌كه و زمانپراوى و تواناى ده‌ربڕین پێیده‌به‌خشرا.
،،
وەردی دەڵێت ، كێشه‌كانى دین لەسەردەمی عەباسیەكاندا ئاسان بوە ،خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتدار بۆی هه‌بوه ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت و حه‌زى لێ ده‌كات له‌تاڵانى بیكات, بۆ ئه‌وه‌ى خوداشى لێڕازى بێت ده‌بێت به‌شێك له‌وه‌ى له‌خه‌ڵكه خواپه‌رسته‌كه ده‌یدزێت بیدات به واعیزه‌كان .
وه‌ردى ده‌ڵیت خه‌ڵكى له‌و كاته‌دا گرنگیان به‌وه نه‌داوه خه‌لیفه چى و چۆن تاڵان ده‌كات, مادام نغرۆ بوه له‌ترسى خودا و مزگه‌وت ده‌كات و واعیزه‌كانیشى له نازونیعمه‌تتدا نغرۆ كردوه, خه‌ڵكى بۆخۆى پاڵیداوه‌ته‌وه, له‌ململانێى ده‌روونییه‌كانى ناوه‌وه‌شى دا واى لێكردوه دوو دڵى هه‌بێت, به‌دلێكى گوێ له‌واعیزه‌كان بگرێت , به‌دڵێكى تریشى گوێ له زه‌نگى پاره په‌یدا كردن لاى ئه‌وانى تر بگرێت.
كێشه‌كانى دینیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا ساده و ئاسان بووه, بۆ خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌بوه ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت و حه‌زى لێ ده‌كات له‌تاڵانى بیكات, بۆ ئه‌وه‌ى خوداشى لێڕازى بێت ده‌بێت به‌شێك له‌وه‌ى له‌خه‌ڵكه خواپه‌رسته‌كه ده‌یدزێت بیدات به واعیزه‌كان و ئیدى ئه‌وانیش له‌به‌رده‌میاندا ته‌وبه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش داواى لێخۆشبونیان له‌لاى خواى گه‌وره بۆ ده‌كه‌ن, وه‌ردى ئه‌م سوربونه‌ى له‌كتێبه‌كه‌ى زۆر ده‌وروژێنیت.
دۆخه‌كه واى لێهاتبو ئه‌گه‌ر واعیز ناوبانگى په‌یدا بكردایه خه‌لیفه و وه‌زیر و گزیره‌كانى ده‌چونه به‌رده‌ستى و ڕێز و حورمه‌تیان بۆ داده‌نا و به‌مه‌ش خه‌ڵكیان هانده‌دا تاوه‌كو هه‌مان ڕێگه بگرنه به‌ر. ئین جوبه‌یر كه ئه‌و سه‌رده‌مانه سه‌ردانى به‌غداى كردوه شتى سه‌یر ده‌گیڕیته‌وه, له‌سه‌ره‌تادا به‌خراپه باسى ئه‌خلاقى به‌غدایه‌كان ده‌كات خه‌ڵكى به‌غدا به‌نه‌فره‌تى ترین خه‌ڵكى سه‌رده‌مه‌كه ناو ده‌بات, دواتر له‌باره‌ى واعیزه‌كانه‌وه ده‌ڵیت " به‌ڕاستى له‌شێوازى ئامۆژگارى و یادخستنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه‌د و به‌رچاو ڕونكردنه‌وه‌دا پله و مه‌قامێكیان هه‌یه كه‌به‌هۆیه‌وه هێنده‌ى به‌زه‌ى خوایان بۆ داده‌بارێت كه‌زۆرێك له گوناهه‌كانیان ده‌سڕیته‌وه و قه‌ڵه‌مى لێبوردن دێنیت به‌سه‌ر ئاسه‌واره به‌ده‌كانیاندا و به‌رده‌گرێت له‌وه‌ى قاریعه‌ى سه‌مایش به‌ر وڵاته‌كه‌یان بكه‌وێت"
له‌قسه‌كه‌ى جوبه‌یردا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئامۆژگارى و وه‌عز بوه به‌به‌شێك له‌ژیانى ڕۆژانه به‌ڵام گوێیان نه‌داوه به‌وه‌ى له‌بازاڕدا چى ڕوده‌دات, له‌ترازودا كێ و چۆن غه‌ش ده‌كرێت.جوبه‌یر ده‌ڵیت " دڵنیام خه‌لیفه‌ش له‌كاتى ئامۆژگاریه‌كاندا گریاوه و له‌هۆشى خۆى چوه و ئه‌مه‌نده ڕۆچوه به‌وتارى واعیزه‌كاندا, له‌وانه‌ش خه‌ڵكى له‌وكاته‌یا گوێیان به‌خه‌لیفه نه‌دابێت چى به‌تاڵان ده‌بات, مادام خه‌لیفه له‌ترسى خودا ده‌بورێته‌وه و مزگه‌وت دروست ده‌كات.
وه‌ردى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ش كردوه, خه‌ڵكى له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه رۆشتون و تائه‌مڕۆش به‌رده‌وامن, و ئیزدیواجیه‌ته‌كه له‌ناوه‌نده ئاینیه‌كاندا له‌شوێنانى تر توند‌وتیژتر ده‌بێت, هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش واعیز و فه‌قێ و تێدا زۆر بێت ئه‌وا خه‌ڵكه‌كه‌ى دووڕوده‌بن, له‌كرداریاندا له‌خه‌ڵكى تر ده‌چن به‌ڵام به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه ئه‌مان زیاد له‌خه‌ڵكى تر وه‌عزى یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌م هه‌ڵده‌چڕن و به‌ڵینى تیاچون و سه‌رنگوم بون و دۆزه‌خ به‌یه‌كتر ده‌ده‌ن.