فیستڤاڵەكان ژیان یان مەرگی خێڵ

2019-04-23

 

د.بێستوون حەسەن

 

 

پەیتا پەیتا لەملاوئەولا فیستڤاڵی خێڵ‌و تیرە و هۆزدەبنین. هەر بەوەشەو ناوەستین رۆژی گوندی فلانەو فیسارە دێش دێنە بەر گوێی. سازكەرانی ئەم فیسڤاڵانە تاكە سوودی ئەم بۆنە كۆمەڵایەتیانە بۆ یەكتر ناسین و لێكەوتەی ژن‌و ژنخوازی دەبەنەوە.

 لەكاتێدا  تاكە ڕۆژێك ‌و چەند كاژێرێك هەرگیز بەس نییە بۆ یەكتر ناسین، ئەگەر بابەت تەماشا‌و حەزلێكردنی كاتی‌و سەرنج گۆڕینەوەی گەنجەكان بێت، ئەوا دەكرێت لە پاسدا یان لە بۆنەیەكی وەك جەژندا هەلومەرجی لەوە باشتر بێتە پێش .

،،

تەنانەت بیرمەندێك پێیوایە ئینتیما بوون بۆ نەتەوە كۆڵانێك ئەو دیوی خێڵایەتییە. كەچی لێرە پێچەوانەكەی دەبینین.

 

 

تا ئێرە زۆر كێشە نییە سەرنجەكە لەوەدایە كۆمەڵ بەرەو دنیای مۆدێرنەو كرانەوەی سایەی جیهانگەری هەنگاو دەنێت، تازە بە تازە فیسڤاڵی گوند‌و تیرەو هۆزم بۆ سازدەكەن. من دڵنیام ئەم فیسڤاڵە گەورانە دەستی حیزب و پشتگیری دەسەڵاتدارانی لە پشتە. هەر هیچ نەبێت خولقاندنی كەشەكەو  سازكردنی زەمینەكە و پیشاندانی لە شاشەی تیڤییەكانەوە جۆرێكە لە پشتگیری. ئەگەر من و هاوڕێكانم لە زانكۆ زۆر بەزەحمەت پانێلێكی چەند كاژێریمان بۆ ڕێكدەخرێت.

 

من بۆنەی خۆشیم هەرگیز پێی خراپ نییە، بەڵام لەوە تێناگەم لە لایەك فیسڤاڵی رەنگەكان‌و رۆژی ڤالانتاین و حەڵالكردنی گۆشتی بەراز‌و گاڵتەكردن بە كۆنەپەرست‌و كۆنخواز، لەلایەكی دی فیسڤاڵی خێلەكان زیندكردنەوەی كەلتوری دەربەگایەتی و هێنانەئارای كوێخاو ئاغاو شێخ و بەگ. لەلایەك حیزبی لیبراڵ و سۆسیال دیموكرات و عەلمانی و پێشكەوتووخواز، لەلایەك دیوەخان گەرمكەرو فەرشڕاخەری ئاغا‌و كوێخا و بەگ.

،،

 گەر دەتانەوێت كەلتوور زیندوو ڕاگرن بڕۆن گوندەكان ئاوەدانكەنەوە، گوندی مۆدێرن دروستكەن، خەڵك گوندی دەوێ‌ بە كارەباو ئاو و ڕێگا‌و تۆری پەیوەندییەوە.

 

هەموو گەڵ‌و میللەتانی پێشكەوتووی دونیا ڕۆلەكانیان لەسەر خۆشەویستی خاك ‌و هەواو ژینگە ‌و مرۆڤ پەروەردەدەكەن. تەنانەت بیرمەندێك پێیوایە ئینتیما بوون بۆ نەتەوە كۆڵانێك ئەو دیوی خێڵایەتییە. كەچی لێرە پێچەوانەكەی دەبینین.

 

وەرن ئەو بیرە لەڕەگەو هەڵكەنین كە درەختی چینایەتی خێڵایەتی لێسەوز دەبێت. با كوڕان كچانمان فێركەین مرۆڤیان خۆشبوێت لەبەر مرۆڤ بوون، نەك تەنها هۆز‌و تیرەو خێڵیان خۆشبوێت.

  من پێموایە ئەوە بڕاوەتەوە مرۆڤبوون و ئینتمای مرۆیی گەلەك مەرنترو پڕشكۆترە لە ئینتمای نەتەوەیی جا چ جای خێڵ ‌و تیرەو هۆز‌و بنەماڵە. گەر دەتانەوێت كەلتوور زیندوو ڕاگرن بڕۆن گوندەكان ئاوەدانكەنەوە، گوندی مۆدێرن دروستكەن، خەڵك گوندی دەوێ‌ بە كارەباو ئاو و ڕێگا‌و تۆری پەیوەندییەوە.

 گەر واناكەن ئەوا دەمێكە جیهانگەری پایەكانی كلتووری هەموو گەلانی رووخاندووە ‌و مەرگی خێڵیشی كردووەتە زەرورەت و شتێكی حەتمی .