وڵاتە عەرەبی‌و بیانیەكان چەند كاتژمێر بەڕۆژو دەبن؟

2019-05-05

عەلی ڕەشید

.

 
دوای ئەوەی پەیمانگای فەلەكناسی نێو دەوڵەتی ئاشكرایكرد كەدوو شەمە لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، هاوكات ئەو پەیمانگا فەلەكیە نێو دەوڵەتیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەوڵاتانی عەرەبیدا جەزائیر یەكێكە لەو وڵاتانەی كەبەتێكڕا شانزە كاتژمێر بەڕۆژو دەبن، بەجۆرێك لەسەرەتاوە تا نیوەی ڕەمەزان پانزە كاتژمێرو نیو، وە كۆتایەكەشی شانزە كاتژمێرو نیوە، بەمەش تێكڕا دەبێتە شانزە كاتژمێر.

 

ژمارەی كاتژمێرەكانی بەڕۆژو بوون بۆ هەندێك لەوڵاتان بەم شێوەیەیە:

یەكەم: وڵاتی میسر، موسڵمانان لەمیسردا یەكەم ڕۆژ پانزە كاتژمێرو سێ‌ خولەك خۆیان لەخواردن و خواردنەوە دەگرنەوە، زۆرترین كاتی بەڕۆژوبوون لەمیسردا تەنها پانزە كاتژمێرو چل و سێ‌ خولەكە.
دووەم: لە عەرەبستانی سعودیە ڕۆژوگرتنی سەرەتا چواردە كاتژمێرو چل خولەكە، لەكۆتایەكانیشدا كاتەكە بۆ پانزە كاتژمێرو دوانزە خولەك هەڵكشان بەخۆیەوە دەبینێت.

،،

لە وڵاتی یەمەن كەمترین ماوەی بەڕۆژو بوون 14.7 خولەكە لەكۆتاییەكانیدا بۆ 14.27 خولەك درێژ دەبێتەوە.


سێیەم: موسڵمانان لەوڵاتانی ئیمارات و عومان بەتێكڕا 14.30 بۆ 15 كاتژمێر بەڕۆژو دەبن.
چوارەم: وڵاتی كوەیت لەنێوان 15 كاتژمێر بۆ 15.30 بەڕۆژو دەبن.
پێنجەم: دانیشتوانی هەریەك لەوڵاتانی بەحرەین و ئوردن و فەڵەستین بەنزیكەیی 14.30 بۆ 15 كاتژمێر ڕۆژدەگرن.
شەشەم: هەریەك لەوڵاتانی سوریا، عێراق،لوبنان، مەغریب لە 15 كاتژمێرەوە دەستپێدەكات هەتا دەگاتە شانزە كاتژمێرو دوو خولەك.
حەوتەم: وڵاتی سۆماڵ 13.24 خوڵەك بۆ 13.30 درێژترین ماوەی ڕۆژو گرتنیانە.
هەشتەم: لە وڵاتی یەمەن كەمترین ماوەی بەڕۆژو بوون 14.7 خولەكە لەكۆتاییەكانیدا بۆ 14.27 خولەك درێژ دەبێتەوە.
پەیمانگا فەلەكیەكە باسی لەماوەی هەندێك وڵاتی ڕۆژئاوایی كردوە لەنێویاندا وڵاتانی ئەسكەندەنافی زۆرترین كات خۆیان لەخواردن و خواردنەوە دەگرنەوەو كاتی بەڕۆژو بون لەو وڵاتانە بەم شێوەیەیە.
.

 
یەكەم: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا 16.10 خولەك بەڕۆژو دەبن.
دووەم: ئەمەریكای لاتین تەنها 10 كاتژمێر بەڕۆژو دەبن ئەمەش وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، كاتەكان ڕۆژانە بەچەند خولەكێك زیاد دەكەن.
سێیەم: هەریەك لەوڵاتانی دانیمارك و نەرویج و سوید لەنێوان 20 بۆ 21 كاتژمێر ماوەی ڕۆژوگرتنیانە.