و: نامیق ڕەسوڵ
ستیڤن هۆكینگ زاناى زانستى فیزیا و گه‌ردوونناسى له ته‌مه‌نى 76 ساڵیدا كۆچى دواییكرد، هۆكینگ هه‌رچه‌نده به درێژایی ژیانى گیرۆده‌ى نه‌خۆشى "ALS" بوو، به‌ڵام بووه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین له‌سه‌ر ئاستى پیشه‌یی و مرۆڤایه‌تیش رێزێكى زۆرى لێده‌گیرا.
هۆكینگ له ژیانیدا بووه باڵیۆزى میللى زانسته‌كان و زۆر په‌رۆش بوو بۆئه‌وه‌ى ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانى بگه‌نه مرۆڤى ئاسایی و كتێبه‌كه‌شى " مێژوویه‌كى كورتى كات" زۆترین فرۆشى هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه نازانرێت كه توانیویانه كتێبه‌كه تا كۆتایی بخوێننه‌وه، هه‌روه‌ها هۆكینگ به‌شدارى له چه‌ند پرۆگرامێكى ته‌له‌فزیۆنیشدا كراوه و ده‌نگیشى له چه‌ندین تۆماردا به‌كارهێنراوه.
ستیڤن ئێدوارد هۆكینگ له ٩ كانونى دوووه‌مى ساڵى 1942 له شارى ئۆكسفۆردى به‌ریتانیا له دایكبووه، باوكى پسپۆرى بوارى بایۆلۆجى بووه و خانه‌نشین بووه و له میانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانیدا له ترسى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌ڵاتوون بۆ له‌نده‌ن و له‌وێ نیشه‌جێبوون.
ستیڤن هۆكینگ بە گەنجی
هۆكینگ له له‌نده‌ن و له ناوچه‌ى سانت ئه‌لبانز گه‌وره بووه، دواى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى ئه‌كادیمى له فیزیادا له ئۆكسفۆرد چووه‌ته زانكۆى كامبریدج بۆ ته‌واوكردنى خوێندنى زانستى كۆزمۆلۆجیا.
،،
هۆكینگ ئه‌و دیارده‌یه‌ى دۆزییه‌وه كه دواتر به " تیشكدانه‌وه‌ى هۆكینگ" ناونرا، به‌وه‌ى چاڵه ره‌شه‌كانى ئاسمان تیشك ده‌ده‌نه‌وه پاشان تیشكه‌كان شیته‌ڵ ده‌بن و نامنێنن، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ناسراوه كه توانایه‌كى ده‌گه‌مه‌نى هه‌بوو بۆ وێناكردنى چاره‌سه‌ره زانستییه‌كان به بێ هیچ حسابات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ک.
له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا هۆكینگ خولیاى ئه‌سپسوارى و سه‌وڵ لێدانى هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى توشبوونى به نه‌خۆشى " ALS" له‌كاتى خوێندنیدا له كامبریدج به شێوه‌یه‌كى نیمچه ته‌واوتى دووچارى ئیفلیجى بووه.
كاتێك له ساڵى 1964دا ئاماده‌كارى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار هاوسه‌رگیرى بكات، پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند لانیى زۆر دوو بۆ سێ ساڵى تر ده‌ژى، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى پیشبینه‌نه‌كراو هێواش په‌ره‌یسه‌ند. هۆكینگ خاوه‌نى سێ كوڕه، له ساڵى 1988دا كێبه‌كه‌ى " مێژوویه‌كى كورتى كات"ى چاپ و بڵاوكرده‌وه و زیاتر له 10 ملیۆن دانه‌ى لێفرۆشرا.
هۆكینگ ئه‌و دیارده‌یه‌ى دۆزییه‌وه كه دواتر به " تیشكدانه‌وه‌ى هۆكینگ" ناونرا، به‌وه‌ى چاڵه ره‌شه‌كانى ئاسمان تیشك ده‌ده‌نه‌وه پاشان تیشكه‌كان شیته‌ڵ ده‌بن و نامنێنن، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ناسراوه كه توانایه‌كى ده‌گه‌مه‌نى هه‌بوو بۆ وێناكردنى چاره‌سه‌ره زانستییه‌كان به بێ هیچ حسابات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌وانه‌یه " بیردۆزى هه‌موو شتێك" ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه گه‌ردوون به گوێره‌ى چه‌ند یاسایه‌ك گه‌شه ده‌كات زیاتر وایكردبێت سه‌رنجى بۆ رابكێشن.
هۆكینگ لەگەڵ هاوسەری یەکەمی و منداڵەکانی
هۆكینگ ده‌ڵێت" ئه‌م یاسایانه ده‌توانن وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه كه په‌یوه‌ستن به دروستبوونى گه‌ردون و بۆ كوێ ده‌چێت؟ و ئایا كۆتایی هه‌یه؟ و چۆن كۆتایی دێت؟ و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌مان دۆزییه‌وه ئه‌وا ئه‌و كاته وێناكردنى عه‌قڵى خواوه‌ندمان ده‌بێت.
،،
هۆكینگ ده‌یوت مرۆڤایه‌تى بێ داهاتووه ئه‌گه‌ر رونه‌كاته بۆشایی ئاسمان و ترسى له‌وه‌ش هه‌بوو مرۆڤایه‌تى به‌هۆى جه‌نگى ئه‌تۆمییى یان ڤایرۆسێكى نوێوه له‌ناوبچێت.
هۆكینگ بڕواى وابوو كه نه‌خۆشییه‌كه‌ى چه‌ند شتێكى باشى پێبه‌خشیوه و ده‌یوت پێش ئه‌وه‌ى تووشى نه‌خۆشییه‌كه‌ى ببێت هه‌ستى به بێتاقه‌تى ده‌كرد و كاتێك نه‌خۆشییه‌كه‌شى په‌ره‌ى سه‌ند ژیانى پشتى به كه‌سانى تر ده‌به‌ست و زۆرجار سوپاسى هاوسه‌ره‌كه‌ى كردوووه كه بۆ زیاتر له 20 ساڵ خزمه‌تى كرد و هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانى تووشى شۆك بوون كاتێك له ساڵى 1995دا هۆكینگ به‌جێیهێشت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له په‌رستیاره‌كانیدا هاوسه‌رگیری بكات.
به‌هاتنى ساڵى 2000 هۆكینگ زۆر سه‌ردانى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه له كامبریدج ده‌كرد، و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌كرد له چه‌ند برینێكى سه‌ر جه‌سته‌ى و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه روبه‌ڕووى مامه‌ڵه‌ى خراپ بووەته‌وه و ستیفن زۆر به نارێكى عه‌ره‌بانه كاره‌باییه‌كه‌ى لێده‌خوڕى و جه‌ختیشی ده‌كرده‌وه كه برینه‌كانى جه‌سته‌ى به‌هۆى خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا دروست نه‌بوون.
ئیدی ڕیدماینی ئەکتەر کە لە فیلمی (تیۆری هەموو شتێک) ڕۆڵی هۆكینگ دەبینێت
هۆكینگ ده‌یوت مرۆڤایه‌تى بێ داهاتووه ئه‌گه‌ر رونه‌كاته بۆشایی ئاسمان و ترسى له‌وه‌ش هه‌بوو مرۆڤایه‌تى به‌هۆى جه‌نگى ئه‌تۆمییى یان ڤایرۆسێكى نوێوه له‌ناوبچێت.
له ساڵى 2014دا فیلمى " بیردۆزى هه‌موو شتێك" به‌رهه‌مهێنرا، كه له‌سه‌ر چیرۆكێكى خۆشه‌ویستى و ژیانى هۆكینگ دارێژراوه و هۆكینگ چاوى كه‌وت به ئیدى ریدیماین كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵى هۆكینگى ده‌بینى.
هۆكینگ رایگه‌یاند لۆژیكییه كه بیرله‌وه بكرێته‌وه كه ژیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى تر و هۆشداریشیدا له‌وه‌ى كه دانیشتوانى هه‌ساره‌كانى تر له‌وانه‌یه زه‌وى داگیربكه‌ن له پێناوى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانیدا.
هه‌روه‌ها هۆگینك ده‌ڵێت" سه‌ره‌ڕاى نه‌خۆشییه‌كه‌ى، به‌ڵام توانیویه‌تى خێزانێكى سه‌رنجڕاكێش پێبكهێنێت و له پیشه‌كه‌شیدا سه‌ركه‌وتوو بێت."