ئا:میگول هشترودی
و: پێشەوا ئەنورە
لەم ڕۆژانەدا میدیا ئێرانییەکان باسی حاڵەتێکی ترسناک دەکەن، ئەویش دۆزینه‌وه‌ی لاشه‌ی منداڵانی بێ چاو و گورچیله له بیابانه‌كانی تاران لەگەڵ فرۆشتن و قاچاغچێتی به ئه‌ندامانی لاشه‌ی منداڵان له ئێران.
ڕۆژنامه‌ی (بهار)ی تاران، له ڕاپۆرتێكیدا ده‌رباره‌ی هه‌واڵی جیاواز لەسەر قاچاغچێتی به ئه‌ندامانی لاشه‌ی منداڵان زانیاریی بڵاوکردووەتەوە، هاوکاتیش محەمەد عەلی پورموختار، ئه‌ندامی لیژنەی دادوه‌ری و ماف لە په‌رله‌مانی ئێران ده‌رباره‌ی پەرەسەندنی قاچاغچێتی به ئه‌ندامانی لاشه‌ی منداڵانی خێزانه ئالوده‌كان هۆشداری داوە و بە ڕۆژنامەکەی وتوو:" به‌كرێدان و قاچاغچێتی به ئه‌ندامانی لاشه‌ی منداڵان به تایبه‌تی له نێوان خێزانه ئالوده‌كان بوونی هه‌یه، له‌م لایه‌نه‌وه له یاسای پشتگیری له منداڵان و نەوجوانان ئه‌ركی ئه‌م كه‌سانه له ڕووی یاساییه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه".
دایک و باوکە ئالودەبووەکان بە مادەی هۆشبەر منداڵەکانیان پەراوێز دەخەن
،،
محەمەد عەلی پورموختار، ئه‌ندامی لیژنەی دادوه‌ری و ماف لە په‌رله‌مانی ئێران: به‌كرێدان و قاچاغچێتی به ئه‌ندامانی لاشه‌ی منداڵان به تایبه‌تی له نێوان خێزانه ئالوده‌كان بوونی هه‌یه، له‌م لایه‌نه‌وه له یاسای پشتگیری له منداڵان و نەوجوانان ئه‌ركی ئه‌م كه‌سانه له ڕووی یاساییه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئەو ئەندامەی په‌رله‌مانی ئێران، به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وەی کە "له هه‌لومه‌رجی ئێستادا یاسایه‌كی دیار و ڕێگریكا‌ری په‌یوه‌ست به فرۆشتن، به‌كرێدان یان قاچاغچێتی به ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی منداڵانه‌وه بوونی نیه".
موختار پور دەشڵێت: " له یاساكانی ئێستادا بۆ دایك و باوكی منداڵفرۆش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ناڕوونه و هه‌ندیك كاتیش به تاوانبار ناناسرێن به‌ڵام به ده‌رچوونی پڕۆژه یاسای پشتیوانی له منداڵان لێپرسینه‌وه له فرۆشتن، به كرێدان و قاچاغچێتی به ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی منداڵان به ڕۆشنی باسکراوە، تەنانەت دایك و باوكی منداڵفرۆش بە تاوانبار ناسێنراون و سزای تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه".
محەمەد عەلی موختار پور، ئەندامی پەرلەمانی ئێران
ڕۆژنامەنووس (میگول هشترودی) کە ڕاپۆرتەکەی بۆ ڕۆژنامەی (بهار) ئامادەکردووە به ئاماژه‌دان به‌وەی کە " چه‌ند ڕۆژێک لەمەوپێش بوو كه فاتمه دانشور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ی شارەوانی تاران له ده‌وره‌ی چواره‌مدا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پەیامنێر په‌یوه‌ست به دیارنه‌مانی منداڵان له ناوچه‌ی هرندی (ناوچه‌ی 12ی تاران) و باندی گه‌وره‌ی قاچاغچێتی به ئه‌ندامه‌كانی لاشه له‌م ناوچه‌یه‌دا قسه‌ی كردووە.
،،
فاتمە دانشور ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تاران: له زۆرێك له حاڵه‌ته‌كاندا منداڵان دیارنامێنن و ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی ئه‌وان به قاچاغ ده‌برێن و دوای ماوه‌یه‌ك لاشه‌ی هه‌ندێك له‌وان له بیابانه‌كان به‌بێ چاو و گورچیله فڕێدراون، بۆیە پێویستە دایك و باوكان زۆر ئاگایان له منداڵه‌كانیان بێت و له ئه‌گه‌ری دیارنه‌مانیان دەبێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
بەپێی قسەکانی فاتمە دانشور له زۆرێك له حاڵه‌ته‌كاندا منداڵان دیارنامێنن و ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی ئه‌وان به قاچاغ ده‌برێن و دوای ماوه‌یه‌ك لاشه‌ی هه‌ندێك له‌وان له بیابانه‌كان به‌بێ چاو و گورچیله فڕێدراون، بۆیە پێویستە دایك و باوكان زۆر ئاگایان له منداڵه‌كانیان بێت و له ئه‌گه‌ری دیارنه‌مانیان دەبێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
له ڕاپۆرتەکەدا، هه‌ندێك حاڵه‌تی دزینی منداڵان وه‌ك له شاری كرمان باسکراوە و پەیوەست بە قاچاغچێتی به ئه‌ندامه‌كانی لاشەوە ئەوە هاتووە " قوربانیانی قاچاغی ئه‌ندامانی لاشه له ئێران له هه‌مان ته‌مه‌نی منداڵی و بۆ قاچاغی كچان به‌گشتی نێوان 14- 25 ساڵن و له لایه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ناكۆكییه‌كانی ناو خێزان، ئالوده‌بوونی دایك و باوك به ماده هۆشبه‌ره‌كان، ته‌ڵاق، هه‌ژاریی، شوێنی نیشته‌جێبوونی ناله‌بار، نیشته‌جێبوون له‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتوانیان زۆرن و په‌راوێزنشینی له شاره گه‌وره‌كاندا، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه فرسەت دروست بکات بۆ دزینی منداڵە‌كان و كوشتن و فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان، یان ئەوەی كچان ژینگه‌ی ناله‌باری خێزانیان جێهشتووه یان باوكی خێزان ناچار به فرۆشتنی كچی خۆی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی قوربانیان له چینی هه‌ژار و كچانی ڕاكردوون، ئەمانە لە ڕووی خوێندنه‌وه، له ئاستی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و بە هه‌ژاری ڕۆشنبیریی و باوه‌ڕیدا گیرۆدە بوون.
دوو منداڵی ئێرانی لەسەر خاشاک و پاشماوەکان ژیان بەسەر دەبەن
،،
ناكۆكییه‌كانی ناو خێزان، ئالوده‌بوونی دایك و باوك به ماده هۆشبه‌ره‌كان، ته‌ڵاق، هه‌ژاریی، شوێنی نیشته‌جێبوونی ناله‌بار، نیشته‌جێبوون له‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتوانیان زۆرن و په‌راوێزنشینی له شاره گه‌وره‌كاندا، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه فرسەت دروست بکات بۆ دزینی منداڵە‌كان و كوشتن و فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان.
ڕۆژنامه ئێرانییەکە، ئاماژەی بەوە کردووە " قاچاغچێتی به ئه‌ندامانی لاشه له‌م نزیكانه له نێوان منداڵانی په‌راوێزنشین و منداڵانی كاركه‌ر و پاشه‌ڕۆگه‌ڕ ڕووده‌دات، منداڵانیك كه كه‌سێك نیگه‌رانی ئاماده‌بوون و نه‌بوونی ئه‌وان نییە بۆ ماڵەوە، باوه‌ڕكردن به‌مه سه‌خته كه له ناوچه‌ی هرندی منداڵان نه له ماڵه‌وه به‌هۆی ئالوده‌یی باوك و دایكیانه‌وه ئارامیان هه‌یه و نه له ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌هۆی قاچاغچێكانه‌وه كه سات به سات هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌كه‌ن، منداڵان له هیچ شوێنێكی دونیادا شیاوی ئه‌م جۆره ژیانه‌ی هاوڕێی ترس و وه‌هم نین".