له وڵاتی چین كۆمپانیاكان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ملیۆنه‌ها پێستی گوێدرێژ ده‌ده‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له دروستكردنی ده‌رمانی جوانكاریدا به‌كاری بهێننه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی كه‌ر له ئه‌فریقا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گران ببێت، هه‌روه‌ها ئه‌م بازرگانی كردنه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره ببێته هۆی له‌ناوچوونی كه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌فریقا به‌جێده‌هێلێت.
كه‌ر ئاژه‌ڵێكی هێمن و زیره‌كه و بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێت، له ئێستادا له ئه‌فریقا له هه‌موو كاته‌كانی تر گرانتره،بۆ نموونه له كینیا نرخی یه‌ك كه‌ر گه‌یشتۆته 175 یۆرۆ، كه پێش دوو ساڵ نرخی له 70 یۆرۆ تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، هۆكاری ئه‌م گرانیه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێسته‌كه‌ی له دروستكردنی ده‌رمانی (ئاجیاو Ejiaw)دا به‌كارده‌هێنرێت، كه ماده‌ی جیلاتینی لێبه‌رهه‌مده‌هێنرێت.
ئه‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری چرچبوونی پێست و نه‌زۆكی و لاوازی سێكسی به‌كارده‌هێنرێت، كه له چین داواكاری زۆری له‌سه‌ره و یه‌ك كیلۆ له‌م ده‌رمانه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته780 دۆلار.
كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی گوێدرێژ، ئاشكرای ده‌كات دروستكردنی ئه‌و ده‌رمانه ،ساڵانه پێویستی به پێنج ملیۆن پێستی كه‌ر هه‌یه، له چین ژماره‌ی كه‌ره‌كان كه‌می كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی 1992 ژماره‌یان 11 ملیۆن بووه، به‌ڵام له ساڵی 2018دا ئه‌م ژماره‌یه زۆر كه‌می كردووه و بووه به 4.6 ملیۆن كه‌ر.

ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی كه‌ر له ساڵی 2023دا:
بازرگانه چینیه‌كان بۆ یه‌ك پێستی كه‌ر بڕی 1000 یۆرۆ ده‌ده‌ن، كینیاش بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌نته‌ری بازرگانی كردن بوه به كه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له‌و وڵاته‌دا چوار كوشتارگه‌ی ڕێگاپێدراوی كه‌ر هه‌یه، ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕۆژانه 1000 كه‌ر سه‌رده‌بڕدرێن، به‌ڵام زانیاریه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كوشتارگه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر تری پێست له‌وه‌ی له كوشتارگه‌كاندا هه‌یه ده‌گوازرێته‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م پێستانه له كوێ پاك كرانه‌وه؟ئه‌وانه تاكو ئێستا نازانرێت، چونكه له كینیادا به‌كارناهێنرێته‌وه.
تاكو ئێستا 300.000 كه‌ر له كینیا بۆ پێسته‌كه‌یان سه‌ربڕدراون، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوێكی كینی كه له بواری كشتوكاڵدا كار ده‌كات ئاشكرای ده‌كات، كه" ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاری سه‌ربڕینی كه‌ر ڕێك نه‌خاته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ئاژه‌ڵه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها مۆنیكا مایشومۆ پسپۆڕی ئه‌و بواره به كه‌ناڵی (DW) ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ترسم ئه‌وه‌یه تا هاتنی ساڵی 2023 كه‌ره‌كان له‌ناوبچن.

كه‌ر دزین زیادی كردووه:
ته‌نها له كینیا 4000 كه‌ر له نێوان مانگی نیسانی 2016 بۆ تشرینی دووه‌می 2018 دزراون،مایشومۆ ده‌ڵێت: خاوه‌نی كه‌ره‌كان سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ناچارن چاره‌سه‌رێك بۆ پاراستنی كه‌ره‌كانیان بدۆزنه‌وه، بۆیه ئه‌وان شه‌وان پاسه‌وانی كه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و له نزیك ژووری خه‌وتنی خۆیان ده‌یانشارنه‌وه."
هه‌روه‌ها له وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئۆگه‌ندا و بۆتسوانا و نه‌یجر و مالی و سه‌نیگال، كه بازرگانی كردن به كه‌ره‌وه قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام ئه‌م ئاژه‌ڵه هه‌ر ده‌دزرێت، خاوه‌نه‌كانیان به‌یانی هه‌ڵده‌ستن ده‌بینن كه‌ره‌كه‌یان سه‌ربڕدراوه و بۆ پێسته‌كه‌ی كه‌وڵ كراوه.

كه‌می بنه‌ماكانی ژیان:
له‌ده‌ستدانی كه‌ر بۆته مه‌ترسی بۆ دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه، مۆنیكا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" خه‌ڵكی كه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆیان وشمه‌ك و ئاو به‌كارده‌هێنێت، بۆیه به كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ده‌كه‌وێت، چونكه به‌رنامه‌ی به‌خێوكردنی كه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ناكات، چونكه ئه‌م ئاژه‌ڵه به‌وه ناسراوه، كه وه‌چه خستنه‌وه‌ی خاوه و زۆر توشی نه‌خۆشی ده‌بێت."
هه‌روه‌ها دانییللا شروده له كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ڵێت:" پێویسته ڕێژه‌ی ئاو و عه‌له‌ف زیاد بكه‌ین، ئه‌م كاره له توانای هیچ ده‌وڵه‌تێكدا نیه."
بڕیاری ڕزگاركردنی كه‌ره‌كان:
گوێدرێژ بووه باسی كۆنگره‌ی ئه‌فریقا كه بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كان له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول له ئه‌سیوبیا به‌سترا، به شێوه‌یه‌ك 200 به‌شداربووی كۆنگره‌كه له 27 وڵاته‌وه داوایان كرد پاراستنی كه‌ر بخرێته كاری كۆنگره‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توندیشیان له كینیا گرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا كه‌رێكی زۆر سه‌رده‌بڕدرێن، به‌ڵام مایكڵ شیریۆ نوێنه‌ری كینیا داوای به‌ڵگه‌ی لێ‌كردن بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كانیان.
شاره‌زایان هیواخوازن كه حكومه‌تی كینیا پشتگیری و ئاماده‌یی خۆی ده‌رببرێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هه‌موونه‌هامه‌تیه‌ی كه كه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته توشی بوون، بۆیه تا مانگی تشرینی دووه‌م به‌شداربوانی كۆنگره‌كه بڕیارێك له‌سه‌ر پاراستنی كه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌ن.
كه‌رمان به مردوویی ناوێت
ڕێكخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵان داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی بازرگانی كردن به پێستی كه‌ره‌وه ده‌كات، مایرس له رێكخراوی پاراستنی كه‌ره‌كان ده‌ڵێت: قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی كردن به كه‌ره‌وه، ده‌بێته هۆی لاوازی بازاڕی چین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌نا بۆ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه ببرێت كه له‌وه‌یه ڕوه‌كی بێت.
دانیللا شروده ده‌ڵێت باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه كه گروپه‌كانی پاراستنی ئاژه‌ڵان دژی ئه‌م كاره بوه‌ستن، چونكه كه‌ر ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ژیانی خه‌ڵكی ئه‌فریقا ده‌بینێت و چینیش یه‌كه‌م براوه‌ی ئه‌م بازرگانی كردنه‌یه.