كاپتنە كوردەكەی ئیستیقلال لەبەردەم هێرشی ڕەگەزپەرستی توركە تەورێزیەكاندا

2019-11-07

وەرگێڕانی: رۆژان لەتیف

ڕۆژی هەینی‌و لە كاتی هاتنە ژوورەوەی یاریزانەكانی تۆپی پێی ئیستقلال بۆ ناو یاریگا، هەندێك لە هاندەرانی تراكتۆرسازی بە وشەی ناشیرین پێشوازییان لە وریا غەفوری كرد.


ئەمە یەكەمجار نەبوو كە میوانداری یانەی " تراكتۆر سازی" لە یانەی "ئیستقلال" لە تەورێز ئاڵوزی بكەوێتە ناوی.
شەش گۆڵ لە ناو یاریگا هاتە ئەنجام، بەڵام سەكۆكانی یاریگا تێكەڵبوو لە درووشمی ڕەگەز پەرەستانەو پڕبوو لە درووشمی جودایی خوازی و پڕ بوو لە بانگەوازی ڕەگەز پەرەستی.


لە ڕۆژانی پێش دەستپێكردنی یاری نێوان تراكتۆرو ئیستقلال لە تەورێز، كەناڵی هاندەرانی تراكتۆرسازی كە لە لایەن (محەمەد ڕەزا نوزی) خاوەنی ئەم یانەیە سەرپەرشتیاری دەكرێت، نووسراوی ورووژێنەر لە دژی (وریا غە فوری) كاپتنی ئیستقلال بڵاو كردەوە.


وریا غەفوری بە ڕەگەز كوردە. زۆر جار لە پەیجی ئینستاگرامی خۆی بەرامبەر كێشە سیاسی و ئابوورییەكانی وڵات كاردانەوەی نیشانداوەو لە هەمان كاتتدا لە لایەن عەلی خامنەیی سە رۆكی كۆماری ئیسلامی بە شێویەكی زارەكی سەركۆنە كراوە.


مانگی بەهمەنی ساڵی 1397 هەتاوی عەلی خامنەیی لە وتارێكدا بە " عەلی كەریمی" ئە ستێرەی پێشتری تۆپی پێی ئێران‌و وریا غەفوری وت: "لە بیرتان بێت ئارامی و ئاسایشی خۆتان لە كوێ هێناوە".

،،

رۆژی هەینی و لە كاتی هاتنە ژۆورەوەی یاریزانەكانی تۆپی پێی ئیستقلال بۆ ناو یاریگا، هەندێك لە جمهورەكانی تراكتۆرسازی بە وشە ی ناشرین پێشوازییان لە وریا غەفوری كرد، دروشمی مردن بۆ كورد كە پێشتریش لە یانەی وەرزشی ئازادی لە لایەن جمهورەكانی تراكتۆر سازی بیسترابوو ئە مجار لە هەموو یانەكەدا دەبیسترا.


ئەمە كاردانەوەیەك بوو لە بەرانبەر ئەو رەخنانەی كە ئە م دوو كەسە لە پەیجی سۆشیال میدیای خۆیان لەسەر بارودۆخی ئابووری وڵات بڵاویان كردبوەوە.
كەناڵی جمهورەكانی تراكتۆرسازی " وریا" یان، وەك وتەن فرۆش‌و فاشیست ناساندو چەندینجار داوای ڕوبەروبوونەی ویان كردووە، هۆكارەكەی رەخنەی وریا غەفوری لە هێرشی سوپای توركیا بۆسەر كوردانی باكووری سوریا لە پەیجی ئینستاگرامی خۆی بووە.


رۆژی هەینی و لە كاتی هاتنە ژۆورەوەی یاریزانەكانی تۆپی پێی ئیستقلال بۆ ناو یاریگا، هەندێك لە جمهورەكانی تراكتۆرسازی بە وشە ی ناشرین پێشوازییان لە وریا غەفوری كرد، دروشمی مردن بۆ كورد كە پێشتریش لە یانەی وەرزشی ئازادی لە لایەن جمهورەكانی تراكتۆر سازی بیسترابوو ئە مجار لە هەموو یانەكەدا دەبیسترا.


لەهەمان كاتیشدا ئاڵای توركیا لە ناو دەستی هەندێك لە جمهورەكانی تراكتۆرسازی سە مای پێدەكرا، هاوردنەژوورەوەی ئاڵای توركیاو ئازەربایجان بۆناو یانەی یادگاری ئیمام رووداوێكی نوێ نییە، لە ساڵی 1390 بە بەهێز بوونی سوپا لە یانەی تراكتۆرسازی هاوردنە ژوورەوەی ئاڵاو دروشمە جودایی خوازانەكان ڕێگە پێدراوە.


لە كاتێكدا لە یانە ورزشییەكانی ئێران هاووردنە ژوورەوەی هەر لافیتەیەك قەدەغەیەو هە ر ئاڵایەك جگە لەئاڵای تیمەكە یان ئاڵای ئێران قەدەغەیە.
لە تەورێز هێزە ئەمنییەكان بەرگری لە هاوردنە ژوورەوەی ئالای توركیاو ئازەربایجان بۆ یانەی یادگار ئیمام ناكات.

،،

مانگی بەهمەنی ساڵی 1397 هەتاوی عەلی خامنەیی لە وتارێكدا بە " عەلی كەریمی" ئە ستێرەی پێشتری تۆپی پێی ئێران‌و وریا غەفوری وت: "لە بیرتان بێت ئارامی و ئاسایشی خۆتان لە كوێ هێناوە".


چەند دەقەیەك پێش دەستپێكردنی یاریەكە، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا نوسی:" جمهورە زۆرەكەی تیمی تۆپی پێی تراكتۆرسازی تەورێز، ئەمڕۆ لە كاتی یاری لەگەڵ ئیستقلالی تاران لە چوارچێوەی هەفتەی نۆیەم لوتكەی باڵای تۆپی پێی ئێران بە دروشمی تركیا، تركیا، تركیا، لەم وڵاتە لایەنگریان كرد.


ئەم ئاژانسی هەواڵیە هەروەها بە پیشاندانی سیمایەك لە سڵاوی نیزامی جمهورەكانی تراكتۆرسازی بۆ هێزەكانی توركیا كە هێرشیان كردوەتە سەر كوردەكانی باكوری سوریە نوسی: " تەورێزییەكان لە وڵاتی برای خۆیان تركیا لایەنگریان كرد، جمهورەكانی ئێمە لە یاری نێوان تراكتۆرو ئیستقلال بە هوتاف كێشان توركیا، توركیا، رێزیان لە ئێمە گرت و بۆ ئەم وڵاتە سڵاویان نارد".


هەروەها ئاژانسی هەواڵی " تەسنیم" لە راپۆرتێكدا ئەوەی دەرخست كە جمهورەكانی تراكتۆرسازی پێش دەستپێكردنی یاریی و لە كاتی خوێندنەوەی ئایتەكانی قورئان بە فیكە لێدان جەوی یاریگاكەیان گۆڕی.


تەسنیم بە كاردانەوەی دەستگاكانی راگەیاندنی توركیا بە تایبەت ئەنادۆڵی توركیا ئاماژەی كرد.
چەند ئەوان دەنگیان دەردەبڕی كەناڵی ئاسمانی ئێران دەنگی یاریگاكەی كزتر ئەكرد. لە زۆربەی كاتەكانی یاریدا هیچ شتێك لەوەی هەندەران هوتاف بكێشن نەبوو، بەس دەنگی یەك كەس دەبیسرا كە دەیگۆت: "مجتبی ساعی".


زۆربەی ئەو بە رەگەز پەرسترین بێژەری ورزشی لە تاریخی ئێران ناوئەبەن، لە كەناڵی ئاسمانی پارێزگای ئازربایجان شەرقی (سەهەند) ئەڵێن كە ئەو لە سە ئەساسی پەیوەندییە خێزانیەكەی و دەستورو راسپاردەی فەرماندەی سوپای عاشورای تەبرێز هاتوەتە ئەم بوارەوەو ئێستاش پەیوەندییە باشەكەی هەیەتی لەگەڵ محەمەد ڕزا نوزی لە تەبرێز ئەوی بە هێزتر كردووە، پێشتریش ئە ڕستانەی كە لەكاتی راپۆرتكردن دەیدركاند ماناو تێگەشتنێكی ڕقاوی تیابوو.


لە یاری نێوان ماشین سازی و پرسپۆلیسی تاران وتبووی: كاتێك ئێوە هەڵسوكەوتی یاریزانەكان و هەندەرانەكانی ئەم تیمە تارانیە (پرسپۆلیس) لەگەڵ هەندەرە تێگەشتوەكانی ئازربایجان بەراورد بكەن تێئەگەن لە جیاوازی تێگشتن و شعووری هەردو گروپەكە.


ساعی لەم یارییەدا ڕستەیەكی مێژویی گوت، دوای یەكەم گوڵی یارییەكەی لە لایەن تراكتۆر سازییە وتی: پێنجەمین تیم بە زۆرترین هاندەرەوە لە دنیادا یەك و دووەمین تیمی ئێران لە هاندەردا سفر".

 
رەستە ناشیاوەك ی ساعی بوو بە هۆكاری گاڵتە پێكردنی لە تۆرە میدیایەكاندا.
ساڵی 1999 لە سەرەتای قەرنی 21 فدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا یانەی پرسپۆلیسی بە 32 ملیۆن جمهورەوە بە یەكەم تیمی پرهاندەری ئاسیا ناوبرد.
ساڵی 2011 رۆژنامەی گاردیان هەردوو یانەی ئیستقلال و پرسپۆلیسی وەك دو یانەی بە زۆرترین هەندەر لە قارەی ئاسیا دەستنیشان كردو دێربی تارانی وەكو پر بینەرترین یاری ئاسیا ناوبرد.


ساڵی 2014 كەناڵی ئاسمانی ئەلجەزیرە ئێسپۆرت، دێربی تارانی دووەم دێربی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دوای دێربی قاهیرە ناو بردو بە زیندوبوونی فوتبۆڵی ئاسیا زانی.


بێژەرەكە ی تەورێز لە سەر وتەی خۆی مایەوە، ئەو دوای یارییەكە لە وتووێژێكدا كە زۆرتر وەك شتێكی نمایشتی دەرئەكەوت بە سایتی وەرزشی سە وتبوی: ئەوەی كە وتم" پێنجەمین تیم بە زۆرترین هاندەرەوە لە دنیادا یەك و دووەمین تیمی ئێران لە هاندەردا سفر)) من بۆ ئەم قسەیەم بەڵگەم هەبوو.
چەن هەفتە پێش ئێستا بوو كە سایتی باوەرپێكراوی ترانسفر ماركت" رێژەی هەندەرانی تیمە جۆرواجۆرەكانی دەرخست وە بە پێی ئەم سایتە تراكتۆر پر بینەرترین تیمی دنیا ناسرا.


بەڵگەی ساعی سایتی ترانسفر ماركتە. سایتێك كە تایبە تە بە نرخدانان لە سەر یاریزانەكان‌و راهێنەرەكان‌و یانە وەرزشییەكان و هەواڵەكانی هیچ بەهای نییە، بەڵام هەر ئەو سایتەش هەرگیز بە تراكتۆر سازی نازناوی پێنجەمین تیم بە زۆرترین هاندەرەوە لە دنیا دا نەبەخشیوە.
لە ڕاپۆرتی "ترانسفر ماركت" كە یازدەی مانگی حەوتی هەتاوی بڵاو بوەتەوە، دوپات كراوە كە كاتی دەسپێكردنی كێبركێكانی دووگۆڵی یانەكان لە وەرزی 2019-2020 لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ یانەی وەرزشی یادگار ئیمام تەورێز بە رێژەی حازربونی 66833 هەندەرەوە زۆرترین هاندەری لە سەرەتای هەفتەكانی دەسپێكردنی یارییەكان هەبووە.


یاری وەرزی پێشووی نێوان ئیستقلال و سپاهان لە تاران یاری دووەمی سپاهان و ئیستقلال لە ئیسفەهان و هەروەها یاری فایناڵی لیگی قارەمانانی ئاسیا بە میوانداری پرسپۆلیس زیاتر لە 70 هەزار هەواداریان تۆماركرد.