نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه نمایه‌كی جوان و له‌شوێنێكی گونجاو دروستكراوه، كه به‌وردی له‌ناوه‌وه سه‌رنجی ئه‌ده‌یت له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌وروپاو وڵاتانی دراوسێ زیاتر گرنگی پێدراوه، به‌داخه‌وه لاوازی خزمه‌تگوزاری له‌ئاستی پێویستدا نیه‌و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان و تێكچونی ئامێره‌كانی و بیناكه‌ی ده‌بات.
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خاڵۆزایهكم به‌ناوی تاریق كه‌توشی رووداوی هاتوچۆ بووبوو، رۆژی 29/12/2019 چوومه نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی ، پێنج شه‌ش كه‌س له‌خزمان ئه‌و ده‌به‌نه به‌شی تیشك، تاریق به‌هه‌ر چوارلادا په‌ل ده‌هاوێ، به‌زه‌حمه‌ت بۆیان جێگیر ده‌بێ، كه‌سێكی ستافی نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ ئه‌م برینداره‌دا نیه، چوونه ژووری تیشك چه‌ند كه‌سی خزمانی خۆی چه‌سپاندویانه بهبێدهكهیهوه، پارچه‌یه‌ك له‌پێستی سه‌ری له‌سێ لاوه بڕاوه، هه‌موو گیانی خوێنه، ئه‌ژنۆی هه‌ڵته‌كیوه، توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیه، له‌به‌ر ئازار تا له‌توانایدایه هاوارده‌كات، پاش كه‌مێك كارمه‌ندی به‌شی تیشك وتی:
-ببورن سیستمی كۆمپیوته‌ری ئامێری تیشك تێكچووه، ناتوانین تیشكه‌كه بگرین
-به‌ڕاست؟! ئه‌ی ئامێریكی دیكه نیه؟
-ئه‌گه‌ر ئه‌توانن به‌پێوه رایبگرن بیبه‌نه ئه‌و ژووره
-كاكه به‌پێوه‌ی چی؟! ئاگات لێنیه بهچواركهس به راكشاویش كۆنترۆڵ ناكرێت؟!
تاریقیان هێنایه سه‌ره‌وه بۆ به‌شی له‌ناكاو (ته‌واری)، چه‌ند كارمهندو دكتۆرێكی لێیه به‌ناوی میر، سه‌یری بارودۆخی نه‌خۆشه‌كه‌ی كرد، دواتر له‌گه‌ڵ دكتۆرێكی تر به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یكرد، زۆربه‌ی قسه‌كانی به‌زمانی ئینگلیزی بوو، كه لێبوویه‌وه، لێی نزیكبوومه‌وه
-سڵاو دكتۆر، تكایه ئه‌و نه‌خۆشه بارودۆخی چۆنه؟ -باشه، پێویستی به‌عه‌مه‌لیات نییه
-ئه‌و دكتۆره كێ بوو، كه قسه‌ت له‌گه‌ڵ كرد؟ -دكتۆر نزار -مه‌به‌ستت دكتۆر نزاری پسپۆڕی مێشك و ده‌ماره؟
-نه‌خێر، دكتۆر نزاری (مقیم اقدم) بوو -ئه‌ی بۆ نایه‌ت نه‌خۆشه‌كه ببینێ؟
-ئه‌وه‌ی پێویستبێت به‌ته‌له‌فۆن پێیووتوین، پێویست به‌هاتنی ئه‌و ناكات، ئه‌گه‌ر پێویستیكرد، بانگی ده‌كه‌ین
-ئه‌ی دكتۆری پسپۆڕی ئێشكچی كێیه؟
-دكتۆر یاسین-ه
-ئه‌كرێت ژماره‌كه‌یم بده‌یتێ
-نه‌خێر ژماره‌كه‌ی ناده‌ین به‌كه‌س -ئه‌ی ناكرێت داوای لێبكه‌ن ئه‌م نه‌خۆشه ببینێ؟!
من واههستئهكهم، نه‌خۆشه‌كه بارودۆخی خراپه
-ئێمه كاری خۆمان ده‌زانین، ئه‌گه‌ر پێویستبكات خۆمان داوایدهكهین
-چۆن كه‌سێك ئێشكگربێت، له‌نه‌خۆشخانه نیه؟!
-ئه‌وه كاری خۆمانه، ئێمه له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵی
-زۆر باشه سوپاس له نه‌خۆشخانه هاتمه ده‌ره‌وه، به‌هۆی هاوڕێیه‌كمه‌وه، ژماره‌ی دكتۆر یاسین-م په‌یداكردو تێلم بۆ كرد:
-سڵاو كاك دكتۆر
-سه‌رچاو فه‌رموو
-ئه‌زانم ئه‌مڕۆ پشووی فه‌ڕمیه، به‌ڵام وتیان جه‌نابت ئێشكگر (خه‌فه‌ر)ی، نه‌خۆشێكی خه‌ته‌ریان له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه هێناوه، بارودۆخی زۆر خراپه، ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌ردانێكی بكه‌یت
-باشه به‌سه‌رچاو، خه‌مت نه‌بێ پاش دوو كاژێر تێل ده‌كه‌مه‌وه: -سڵاو كاك دكتۆر، نازانم سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كه‌ت كرد؟
-په‌یوه‌ندیمكرد، بارودۆخی باشه خه‌مت نه‌بێ، پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نیه
-ناكرێت سه‌ردانێكی بكه‌یت؟ !
-خه‌مت نه‌بێ سه‌ردانی ده‌كه‌م پاش چه‌ند كاژێر چوومه‌وه نه‌خۆشخانه، نه‌خۆشه‌كه براوه‌ته ژوورێك، بارودۆخی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، پرسیم
-دكتۆر یاسین هاته لای تاریق؟
-نه‌خێر -ئه‌ی كێ سه‌ردانیكردوه؟
-ته‌نها دكتۆر میرو دكتۆر نزار، یه‌كجار هاتن، تكایه شتێك بكه، بارودۆخی به‌ره‌وخراپی ده‌چێت چوومه ژووری دكتۆر ئۆمێدی به‌ڕێوه‌به‌ر داخرابوو، دوو ژماره مۆبایلی ئه‌وم لایه زیاتر له‌پێنج جار تێلم كرد، به‌ڵام هه‌ردوو ژماره‌كه داخراوه، نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵم په‌یوه‌ندی بهدكتۆرێكی هاوڕێمه‌وه ده‌كه‌م، دیاره دكتۆره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر زیاتره:

-كاك دكتۆر محمد به‌ڵكو هه‌رچۆنت كردووه په‌یوه‌ندی به‌دكتۆر یاسین-ه‌وه بكه‌یت، به‌ڵكو بچێته لای ئه‌و نه‌خۆشه (هه‌رچی هه‌وڵمدابوو بۆم باسكرد، بارودۆخی نه‌خۆشه‌كه‌و نه‌خۆشخانه‌كه‌م تێگه‌یاند)
پاش كه‌مێك تێلی كرده‌وه:
-له‌گه‌ڵ دكتۆر یاسین قسه‌مكرد، بارودۆخی نه‌خۆشه‌كه باشه جێگیره، ئه‌ڵێ راده‌ی هۆشیاری 13یه پێویست به‌نه‌شته‌رگه‌ری ناكات، دوو كاری تایبه‌تی هه‌بووه، نه‌یتوانیوه بچێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام سبه‌ینێ ئه‌چێته لای
-ئێ باشه خۆ ئه‌و دكتۆری ئێشكگره چۆن نه‌چوه‌ته لای نه‌خۆشه‌كان؟!
-دیاره كارێكی هه‌بووه، له‌وه گرنگتر بووه -چ كارێك له ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگترن؟
باشه پێم بڵێ، كه ئه‌ڵێ پله‌ی هۆشیاری 13یه ئه‌ی پله‌ی هۆشیاری مرۆڤی ئاسایی چه‌نده؟
-له‌نێوان 14 بۆ 15یه واته بارودۆخی باشه، به‌قسه‌ی ئه‌و هیچ ترسی نیه دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابووم له‌باری ته‌ندروستی تاریق، بۆ رۆژی دوایی 30/ 12/2019 من ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ پرسه‌ی ئازیزێكم له پاوه، رۆژی 31/12 له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌م له‌سنوری باشماخه‌وه تێل بۆ برایه‌كی تاریق به ناوی محمد ئه‌كه‌م:
-بارودۆخی تاریق چۆنه؟
-زۆر خراپه، قاچێك و ده‌ستێكی جووڵه‌ی نه‌ماوه، ئه‌م به‌یانیه دكتۆر یاسین بۆ ماوه‌ی دوو خولهك هات، تاریق له‌ژووری تیشك بوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووری تیشك سه‌یری فیلمی تیشككهی كرد، بۆی نووسی بیبه‌ینه به‌شی چاودێری وورد، داوامانكرد بیبێنێ وتی پێویست ناكات، بیبه‌نه به‌شی چاودێری وورد، دكتۆر هه‌ڤاڵ به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌یه، ئه‌ڵێ شوێنی به‌تاڵمان له‌و به‌شه نیه، دكتۆره‌كه‌ی هاوڕێشت هات (مه‌به‌ستم دكتۆر محه‌مه‌ده)، دكتۆرێكی تری له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌وان وه‌ك سه‌ردان هاتبوون، په‌یوه‌ندییان به‌م نه‌خۆشخانه‌وه نییه،زۆر هه‌وڵیاندا به‌ڵام له‌به‌شی چاودێری وورد شوێن نیه. په‌یوه‌ندیم به دكتۆر محه‌مه‌ده‌وه كرد، قسه‌كانی محه‌مه‌دی پشتڕاستكرده‌وه،
له‌وه‌ڵامدا منیش پێم ووت:
-باشه كاك دكتۆر له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری چاودێری وورد نیه؟!
-نه‌خێر، دوو شوێن هه‌بوو، به‌ڵام داخرا -ئه‌ی چاره چیه؟
-ئه‌بێ چاوه‌ڕێبین
-ناكرێت ئه‌وه‌ی له‌ژووری چاودێری وورد بۆ نه‌خۆشه‌كه ده‌كرێت له‌و ژووره‌ش بۆی بكرێت؟
-چاودێری وورد ستافی تایبه‌تی هه‌یه، له‌و ژوورانه نیه، له راستیدا ئێمه كه‌مێك فشارمان خسته سه‌ری ئه‌گینا ئه‌و پێی وابوو، كه ئه‌م نه‌خۆشه پێویستی به‌چاودێری وورد نیه
-كه‌واته ئه‌بێ چاوه‌ڕێی چی بین؟
-به‌قسه‌ی دكتۆر یاسین، زۆر ترسی نیه، پێی ووتم ئه‌گه‌ر پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بكات بۆی ده‌كه‌م، به ناچاری دوو جار تێلم بۆ (دكتۆر صباح نصرالدین ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد، وه‌ڵامی نه‌دا، نامه‌یه‌كم بۆ نارد به‌م شێوه‌یه (سڵاو دكتۆر صباح به‌یانیت باش په‌یوه‌ندیم كرد، وه‌ڵامت نه‌دا ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بده‌یته‌وه سوپاست ده‌كه‌م) به‌داخه‌وه به‌ئێستاشه‌وه كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نوسم وه‌ڵامی نه‌دا پاش ئه‌وه‌ی بارودۆخی نه‌خۆشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، بۆ رۆژی دوایی 1/1/2020 كاژێر 11ی به‌یانی په‌یوه‌ندی به‌دكتۆر یاسینه‌وه ده‌كه‌م:
-سڵاو كاك دكتۆر یاسین، نازانم چیبكه‌ین بۆ ئه نه‌خۆشه بارودۆخی خراپه
-خه‌مت نه‌بێ ئاگام لێیه‌تی ئه‌گه‌ر پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بكات بۆی ئه‌كه‌م
-ئه‌گه‌ر له‌نه‌خۆشخانه نه‌بیت، چۆن ده‌زانی پێویستی هه‌یه یان نا؟
-دكتۆری مقیم-ی لێیه مقیم اقدمی لێیه، ئاگادارم ده‌كه‌ن ته‌له‌فۆنه‌كه داده‌خه‌م و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای تاریق قسه ده‌كه‌م،:
-سڵاو تاریق چۆنه؟
-باش نیه، توخوا فریامانكهون، تاریق زۆر بارودۆخی خراپه
-چ دكتۆرێكی لایه؟
-كه‌سی لا نیه، به‌خوا كاك عمر بارودۆخی زۆر خراپه له پڕ ده‌نگی محمد نامێنێ، گوێم له‌گریانی هاوڕێ و براكانی تاریق-ه، پاش كه‌مێك موحه‌مه‌د دێته‌وه سه‌ر خه‌ت: -چی بوو، ئه‌و گریانه چیه؟
-كاك عمر توخوا فریامانكهوه، دڵی وه‌ستا، كه‌س نایه به‌لاماندا
-بڕۆ ژووری دكتۆره‌كان و بارودۆخه‌كه‌یان بۆ باسبكه، بۆ شه‌رمده‌كه‌ن، بۆ ده‌تانه‌وێ به خه‌مساردی براكه‌تان بمرێ
-ئێمه چیبكه‌ین؟!
ئه‌وان خۆیان ئاگادارن
-ته‌له‌فۆنه‌كه دامهخهرهوه، با له‌گه‌ڵ دكتۆر یاسین قسه بكه‌م
-سڵاو كاك دكتۆر
-سڵاو فه‌رموو
-كاك دكتۆر بارودۆخی ئه‌و نه‌خۆشه زۆر خراپه
-ناكرێت بینێرنه ژووری چاودێری وورد
-شوێن نیه، ئه‌توانن بیبه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین، یان نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ؟
-ئه‌ی پێشتر بۆ ئه‌مه‌ت نه‌ووت؟
-چاره هه‌ر ئه‌وه‌یه
-زۆر باشه ته‌له‌فۆن بۆ محمد ده‌كه‌م به په‌له بیبه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ، بێگومان ئه‌وان نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تن، پێشوازی له هه‌ر جۆره نه‌خۆشێك ده‌كه‌ن، دواتر په‌یوه‌ندیم به تاریقه‌وه كرد:
-گوێت له‌قسه‌كانی دكتۆر یاسین بوو؟!
-به‌ڵێ -به په‌له بیبه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ، هه‌رئێستا خۆشم دێم و له‌وێ چاوه‌ڕێتانم، هێشتا ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی دانهخستوهتهوه، گوێم له‌ده‌نگی گریانه محمد به‌گریانه‌وه:
-كاك عمر تاریق دڵی وه‌ستا
-بڕۆ لای دكتۆره‌كان ده‌نگی تاریق نامێنێ و لهتهلهفۆنهكهیهوه گوێم لهگریانێكی زۆره، كه‌سێكی تر وه‌ڵامم ده‌داته‌وه:
-كاك عمر تاریق تۆ خۆش به په‌له ده‌گه‌مه به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌و له‌وێوه بۆ پزیشكی داد، ته‌رمی تاریق بهساردوسڕی له‌وێ كه‌وتوه، بۆ ئه‌به‌د پێچرایه‌وه‌و به‌بێنازی رۆی، ئه‌مبولانسێكی ده‌وڵه‌ت ته‌رمه‌كه‌ی هێناوه، له‌پزیشكی دادی سلێمانی ئه‌وه‌ی پێویستبوو كردیان، ویستمان به‌هه‌مان ئه‌مبوڵانس بیبه‌نه‌وه زێدی خۆی له‌هه‌ڵه‌بجه، كارمه‌ندێكی پزیشكی داد رێگری ده‌كات، ئه‌م ئه‌مبوڵانسه نابێت ئه‌و ته‌رمه ببات، ئه‌مه ئه‌مبوڵانسی حكومیه، په‌یوه‌ندی به كاك رۆسته‌م ده‌كه‌م، ئه‌و ئه‌مبولانسی خێرخوازی پێیه
-سڵاو كاك رۆسته‌م، ئه‌كرێت تهرمێكمان بۆ بگه‌یه‌نیته هه‌ڵه‌بجه؟
-به‌سه‌رچاو به‌ڵام من نیو سه‌عاتێكم پێده‌چێ له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به كه‌یوانه‌وه بكه‌یت به‌ڵكو ئه‌و زووتر بگات، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا من دوای چل‌وپێنج خولهك لاتانئهبم په‌یوه‌ندی بهكهیوانهوه ده‌كه‌م، ئه‌و ئه‌مبولانسێكی خێرخوازی پێیه كاك زاهیری كه‌ریمه ره‌ش ئاماده‌ی كردوه، بۆ كاری خێرخوازی
-به‌داخه‌وه من بۆ سه‌رگه‌ڵو ئه‌چم نزیك مێرگهپانم دوای نیو كاژێر رۆسته‌م دێت و لهئێوارهیهكی دره‌نگدا تاریق له‌گۆڕستانی عه‌بابه‌یلێ به‌خاك ئه‌سپێرین، ژنه‌كه‌ی دێته لام و خاك و خۆڵێكی زۆری به‌سه‌ر خۆ‌یا كردوه، دوو كچ و دوو كوڕی له‌پشتیه‌وه ده‌گرین
-كاك عمر بۆ نه‌تتوانی تاریق رزگاربكه‌یت جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا فرمێسك بڕێژم هیچم نه‌بوو پێیان بڵێم ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی ساڵانی هه‌شتاكان بوو، چه‌كی به‌رگری له‌میلله‌ته‌كه‌ی له‌شان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی خه‌ڵكی كورد بێته‌دی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ببینن دكتۆر یاسینهكان ئازادبن، به‌سه‌ربه‌ستی بخوێنن و بژین بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتودا خزمه‌تی تاریقهكانی ئه‌م گه‌له بكه‌ن، به‌ڵام مه‌خابن، زۆرن ئه‌وانه‌ی بێوه‌فان به‌رامبه‌ر خه‌باتی نه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابوورد، تاریق رۆیشت و بووه قوربانی دكتۆر یاسین، لێره‌دا ده‌مه‌وێ پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه بپرسم
-ئایا وشه‌ی ئێشكگر (خه‌فه‌ر) مانای چیه؟ ئه‌كرێت دكتۆرێك ئێشكگربێت له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا نه‌خۆشێكی وا مه‌ترسیداری هه‌بێت و ته‌نها دوو خولهك بێته‌لای؟ ئه‌ویش دوای دوو رۆژو به‌فشارو ته‌كلیفی ئه‌م و ئه‌و، من ده‌پرسم:
تاریق بۆ مرد؟! ئه‌گه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی بوایه، هه‌ر ده‌مرد؟
خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌كان خزمه‌تگوزاری گشتییه، حكومه‌ت دابینی كردوه، به‌داخه‌وه (هه‌ندێ له‌دكتۆره‌كان) به نه‌خۆشه‌كانی ده‌فرۆشنه‌وه‌و كه‌شوفش به‌سه‌ر نه‌خۆشه هه‌ژاره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و نه‌خۆشخانه حكومیه بێ خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هه‌ژارانه، ئه‌گه‌ر قه‌راره هه‌موو دكتۆره‌كان وه‌ك دكتۆر یاسین له‌گه‌ڵ نهخۆشهكانیانا خه‌مساردبن، ئه‌گه‌ر بڕیاره خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان، به‌رده‌وام لهدابهزیندا بێت، هه‌ندێ له‌دكتۆره‌كان به‌مه‌به‌ست كه‌متر بێنه ئه‌م نه‌خۆشخانانه بۆ ئه‌وه‌ی هانی نه‌خۆش بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، باشتره ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان داخه‌ن و با خه‌ڵك هه‌رچی هه‌یانه‌و نیانه بیفرۆشن و بیكه‌نه قاسه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، هیچ نه‌بێت له‌وێ گرنگی به نه‌خۆشه‌كانیان ده‌درێت و به‌چاوی سووك سه‌یر ناكرێن، به‌حوكمی پاره‌كه‌یان گرنگی به نه‌خۆشه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئێ ئه‌وه نیه هه‌موو بواره‌كانی ژیان بوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت با كه‌رتی ته‌ندروستیشی له‌گه‌ڵ بێت، وه‌ك ده‌ڵێن دهسخهڕهكهرێك لهماڵوێرانكهرێك خراپتره. كاتێك تاریق له به‌تانیی ماڵئاواییه‌وه ده‌پێچرا نامه‌یه‌كم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی (دكتۆر صباح) به‌م شێوه‌یه نوسی:
،،
(ئه‌وه‌نده وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه نه‌خۆشێكمان هه‌بوو له‌به‌ر بێجێگه‌یی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار مرد، ده‌ستتان خۆش بۆ هه‌ستكردنتان به‌به‌رپرسیاریه‌تی).
نامه‌یه‌كیشم بۆ دكتۆر یاسین نووسی (نه‌خۆشه‌كه‌ی جه‌نابت تاریق حامید تۆ خۆش). به‌ئێستاشه‌وه كه‌سیان وه‌ڵامیان نه‌بوو، تۆ بڵێی ئه‌م دوانه ویژدانیان ئاسوده بێت؟!).
لێره‌وه‌و دوای مه‌رگی تاریقی خێر له‌خۆو له‌نیشتمان نه‌دیو، داوا له‌ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی ئه‌م نیشتمانه ده‌كه‌م:
1-پێداچونه‌وه به‌سیستمی ته‌ندروستیدا بكه‌ن، چۆن مافی دكتۆر پارێزراوه با مافی نه‌خۆشیش پارێزراوبێ، با مافی نه‌خۆشیش هه‌بێت (ناكرێت وه‌ك هه‌ندێك دكتۆر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، دكتۆر وه‌ك خودا‌و نه‌خۆش به‌نده بێت).
2-هیچ دكتۆرێك به‌تایبه‌ت دكتۆره پسپۆڕه‌كان كه له‌نه‌خۆشخانه حكومیه‌كاندا ده‌وام ده‌كه‌ن مافیان نه‌بێت له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان كاربكه‌ن و پێچه‌وانه‌كه‌شی راستبێت
3-ده‌وامی دكتۆر وه‌ك ده‌وامی هه‌ر كارمه‌ندێكی ئاسایی ده‌وڵه‌ت بێت له‌كاژێر 8:30 به‌یانی بۆ 2:30 دوای نیوه‌ڕۆ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ندێكیان له 9:0 دێن و له 11:0 پلیدۆسی لێئه‌كه‌ن
4-ده‌وامی ئێشكگر (خه‌فه‌ر) ئیتر دكتۆره، په‌رستاره، یان هه‌ر پیشه‌یه‌كی هه‌یه بیست و چوار كاژێری بێت و له‌نه‌خۆشخانه وجودی فیعلی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ دكتۆر پهرستدارو كارمه‌ند ده‌سته‌به‌ر بكرێت له‌كاتی ئیشكگریدا، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ناچنه ده‌وام وه‌ڵامی تهلهقۆنیش ناده‌نه‌وه له‌باشترین حاڵه‌تدا له‌گه‌ڵ دكتۆره مقیمهكان رێككه‌وتون، به‌ته‌له‌فۆن كاری خۆیان ئه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر ده‌نووسن. 5-له‌هه‌موو دونیا وایه كه‌نه‌خۆش ده‌برێته نه‌خۆشخانه لهكهسوكارهكهی وه‌رده‌گیرێت و ستافی خه‌سته‌خانه خزمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، تا ئه‌و ساته‌ی بهچاكبونهوه یان به‌مردویی دێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌وه‌ی من دیم لهداخڵبوونی تا مردنی تاریق كه‌سوكاری خۆی بوو خزمهتیكرد، ئه‌م ژوور‌و ئه‌و ژووریان پێكرد، به‌تانیان بهزهمانهت بۆ هێنا، ده‌رمانیان بۆ وه‌رگرت، بردیانه ژووری تیشك و ئیم ئار ئای و سۆنه‌ر، ئه‌م دیارده‌یه بنبڕبكهن