مارسێل مۆس برازای گه‌وره كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی ئێمیل دۆركهایم ده‌یویست <سحر> بكاته مژارێكی سۆسیۆلۆژیا و له بنه‌ما و چۆنه‌ڕێوه‌ی بكۆڵێته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی تێده‌گات بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی تیۆرێكی زانستی گه‌ردوونی له سه‌ر سحر، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه خودی <سحر> ببێته خاڵی ده‌ستپێك و ده‌روازه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی
،،
چونكه سحر جگه له كۆمه‌ڵێ ته‌كنیك كه كه‌سی ساحر جڵه‌وی ده‌كات و خه‌ڵكی پێچه‌واشه ده‌كات هیچی دی نییه.
واته، قسه‌كردن له ته‌كنیكه‌كانی سحر و شرۆڤه‌كردنی به‌س نین بۆ تێگه‌شتن له په‌یوه‌ندی خه‌ڵك به سحره‌وه. بۆیه گۆشه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و له جیاتی ئه‌وه‌ی بپرسێت <سحر چییه؟>، به <ساحر كێییه؟> درێژه به هه‌ڵكۆڵین و كاری سۆراخكردنه‌كه‌ی ده‌دات.
له میانه‌ی كاره‌كه‌یدا تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی ڕایه‌ڵی نێوان خه‌ڵك و سحر ڕاده‌گرێت و بازاڕ و كڕیار بۆ سحر دروست ده‌كات ته‌نها ئه‌و بڕوایه‌یه كه خه‌ڵك به ساحر هه‌یانه.
خه‌ڵك پێیانوایه كه‌سی ساحر توانای كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی ده‌روونی، چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش، حاسڵكردنی مه‌راز، تد هه‌یه. به مانایه‌كی دی، ئه‌وه‌ی قورسایی به سحر ده‌به‌خشێت و له روانگه‌ی خه‌ڵكدا ده‌یكات به ئامراز بۆ گه‌شتن به ئامانج، ئه‌و بیر و باوه‌ڕه‌یه خه‌ڵك به توانا و لێهاتووی ساحر هه‌یانه. ده‌نا، گه‌ر خه‌ڵك ده‌ست له‌م باوه‌ڕیان هه‌ڵبگرن و چیدیتر بڕوا به ساحر نه‌كه‌ن، ساحر ئه‌فسانه‌ی خۆی له ده‌ستده‌دات و له ساحری ده‌كه‌وێت.
له‌م روانگه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌كی كردووه به دۆكتۆر له دیدی خه‌ڵكدا، له راستیدا ئه‌و ده‌رمان و ئه‌و ته‌كنیكانه نین كه بانگه‌شه‌ی كاریگه‌ریی و كاراییان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه خه‌ڵك به هێز و قودره‌تی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵك-یان هێناوه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی.
،،
سۆسیۆلۆژیا له مێژه پێمان ده‌ڵێت، هه‌ر شتێك بووه بیروباوه‌ڕ، ئیتر بنه‌مای هه‌بێت یان نا، له سه‌ر ئه‌رزی واقع كاریگه‌ی له سه‌ر پراكتیك و ره‌فتاری خه‌ڵك ده‌بێت.
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ده‌كه‌ن بڕوا و یه‌قینیان به‌و هه‌یه كه توانای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌وانی هه‌یه، ئیتر چه‌ند مه‌لا عه‌لی شكستی هێناوه یان یان نا، گرنگ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یه. به كورتی، مه‌لا عه‌لی نه دۆكتۆره و نه نۆژداری هیچ ده‌ردێكه ته‌نها به‌رهه‌می بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكه. تا ئه‌مان بڕوایان به‌و هه‌بێت، ئه‌ویش وه‌ك دۆكتۆر ده‌مێنێته‌وه.