وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاشكرای كرد، تاكو ئیستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كرۆنا تۆمار نه‌كراوه، كه به‌م دوایانه له ناوچه‌یه‌كی چین بڵاوبویه‌وه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌فدانه‌ی له وڵاتانه دێن عیراق به‌تایبه‌ت له‌چینه‌وه، له ده‌روازه سنوریی و فڕۆكه‌خانه‌كاندا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
،،
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه تاكو ئێستا عیراق خاڵیه له نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوپاتیشی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ چۆنیه‌تی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كرۆنا هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌یه، هه‌روه‌ها چاودێری هه‌موو گه‌شتیاران و جوڵه‌كانیان ده‌كرێت، جا عیراقی بێت یان بیانی.
هه‌روه‌ها له بنكه‌ی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌كان، پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زانیاری له گه‌شتیاران وه‌رده‌گیرێت و چاودێری ته‌ندروستیان ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها هۆشیاری له‌سه‌ر خۆپاراستن له‌و په‌تایه به گه‌شتیاران ده‌درێت.

وڵاتی چین به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا، شاری ووهانی داخست كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 11 ملیۆن كه‌سه، تاكو ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 600 كه‌سی دیكه‌ش توشی په‌تاكه بوون.
به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌هۆی گه‌شتیارانی چینه‌وه ترسی زوو گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنایان هه‌یه.
ڤایرۆسی كرۆنا كه پێشتر نه‌ناسراوه، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن به‌هۆی بازرگانی نایاسایی به ئاژه‌ڵی وشكانیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، كه له مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی شاری ووهان ی چین بازرگانیان پێوه ده‌كرێت.