نوێترین ریزبه‌ندی جیهانی زانكۆكان بۆ ساڵی 2020 ئاشكرا ده‌بێت

2020-01-29

بۆ زانكۆكانی هه‌رێم كه‌ ناسراوه‌ به‌ پۆڵێنی وبیومێترێكس (webometrics). له‌م پۆڵێنه‌ زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی دووه‌مه‌ یه‌كه‌می زانكۆكانی هه‌رێمه‌ ویازده‌مینی زانكۆكانی عێراقه‌ وله‌ ریزبه‌ندی (3847) زانكۆكانی جیهانیدایه‌.

ووتەکان

زانكۆی سلێمانی بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی (200) زانكۆی بڕیوه‌و پێشیان كه‌وتووه‌

چونكه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2019 ریزبه‌ندیه‌كه‌ی (4022) بوو. شایه‌نی باسه‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ پله‌ی دووه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی چوارده‌مه‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (4066) دێت.

زانكۆی تیشك (ئیشك)یش به‌ پله‌ی سێیه‌می هه‌رێم دێت وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی شازده‌مه‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (5234) دێت. زانكۆی به‌یان له‌ كۆتای ریزبه‌ندیه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم كه ‌جێگای ریزبه‌ندی پارساڵی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆته‌وه‌، زانكۆی به‌یان به‌ پله‌ی سيودووه‌می هه‌رێم دێت وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی 97‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (28950) دێت. به‌ڵام ئه‌مساڵ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ توانیویه‌تی پله‌ی بیستونۆیه‌می هه‌رێم بێنێت وله‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پله‌ی (25412) بێت.

هه‌رچی زانكۆكه‌ی سه‌رۆك كۆماریشه‌ (زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی) به پله‌ی هه‌شته‌می هه‌رێم دێت وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی بيستویه‌كه‌مه‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (7110) دێت.‌ هه‌روه‌ها زانكۆی سه‌رۆكی هه‌رێمیش‌ (زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر) به پله‌ی ده‌یه‌می هه‌رێم دێت وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی بيستوپێنجه‌مه‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (9061) دێت.‌

به‌ڵام زانكۆكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت (زانكۆی ئه‌مریكی له‌ كوردستان) له‌ ئاستێكی نزمی پۆڵێنه‌كه‌دایه‌ وبه پله‌ی بيسته‌می هه‌رێم دێت وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی په‌نجاو دووه‌مه‌‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (17696) دێت.‌ شایه‌نی باسه‌ پۆلێنی ویبۆمیتركس (Webometrics Ranking of World Universities) .

ئاسانترین پۆلێنە –له‌چاو پۆڵێنه‌ جیهانیه‌كانی تر- وئۆفیسه‌كه‌ی لە مەدریدی ئیسپانیایە وهەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (28000) زانكۆو پەیمانگای جیهانی دەكات وهەڵسەنگاندنەكەی لەسەر وێبسایتی زانكۆكان دەبێت، پێوەرەكانیشی بریتیە لە: (50%كاریگەری وێبسایتی زانكۆ بەتایبەتی بەهاو سودی زانیاریەكان وئەدای ئەكادیمی وئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی دەكات، 20%ژمارەی ئەو لاپەرِە ئەلیكترۆنیانەی زانكۆ كە گۆگل دەیخوێنێتەوە، 15%گەنجینەی دۆسیە ئەلیكترۆنیەكانی وەك (ppt pdf doc) كەبەكەڵكی بەكارهێنان بێت، 15% توێژینەوە بڵاوكراوەكان وئاماژەدان بە توێژینەوەكان وەكو سەرچاوەی زانستی).

ریزبه‌ندی زانكؤكان بؤ سالأي 2020:

1 زانكۆی سلێمانی 3847

2 زانكۆی سه‌لاحه‌ددین 4066 3

زانكۆی تیشك 5234

4 زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی 5390

5 زانكۆی دهۆك 5809

6 زانكۆی كه‌ركوك 6436

7 زانكۆی سۆران 6553

8 زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی 7110

9 زانكۆی كۆیه‌ 9023

10 زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر 9061

11 زانكؤي زاخؤ 11006

12 زانكؤي كؤمار 12563

13 زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی 12882

14 زانكۆی جیهان/ هه‌ولێر 13377

15 زانكؤي لوبناني فه‌ره‌نسی 15739

16 زانكؤی پۆلۆته‌كنیكی هه‌ولێر 15905

17 زانكۆی راپه‌رین 16211

18 زانكۆی پۆلۆته‌كنیكی دهۆك 16744

19 زانكۆی نه‌ورۆز 17203

20 زانكۆی ئه‌مریكی له‌ كوردستان 17696

21 زانكۆی چه‌رمۆ 18573

22 زانكۆی گه‌رمیان 19386

23 زانكۆی جیهان/ سلێمانی 20504

24 زانكۆی نۆلیج 20693

25 په‌یمانگای كوردستان بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی وتوێژینه‌وه‌ی زانستی 20958

26 زانكؤی ئه‌لكیتاب 21867

27 زانكؤي كاسؤليكی/ هه‌ولێر 23995

28 بۆردی كوردستان بۆ پیسپۆریه‌ پزیشكیه‌كان 24796

29 زانكؤی هه‌ڵه‌بجه‌ 25412

30 زانكۆی جیهان/ دهۆك 26469

31 زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر 26676

32 زانكۆی به‌یان 28950

پ.ی.د.رعد رفعە